Isaiah 30 (BOKSSV)
1 یەزدان دەفەرموێت:«قوڕبەسەر کوڕانی کەللەڕەق،پلانێک جێبەجێ دەکەن کە هی من نییە،داڕێژراوێک دادەڕێژن کە لە ڕۆحی منەوە نییەبۆ ئەوەی گوناه لەسەر گوناه زیاد بکەن. 2 دەڕۆن هەتا بەرەو میسر شۆڕ بنەوەبێ ئەوەی پرس بە من بکەن،هەتا پەنا بدەنە پاڵ قەڵای فیرعەون،لە سایەی میسر پەناگیر بن. 3 بەڵام قەڵای فیرعەون بۆتان دەبێت بە ڕیسوایی وپەناگیریشتان لە سایەی میسر بە شەرمەزاری. 4 هەرچەندە میرەکانی وا لە چۆعەنن،نێردراوەکانی گەیشتنە شاری حانێس، 5 بەڵام هەموو شەرمەزار دەبنلە گەلێک کە بێ سوودە بۆیان،بۆ یارمەتیدان نییە و بۆ سوود بەخشین نییە،چونکە بۆ ڕیسوایی و بۆ شورەییە.» 6 سروشێک سەبارەت بە ئاژەڵەکانی نەقەب:لە خاکی تەنگانە و ناخۆشیدا،ئەوەی شێرە مێ و شێری لێوە دێت،مار و ماری ژەهراوی باڵدار،سامانەکانیان لەسەر شانی گوێدرێژ بار دەکەن،لەسەر پشتی وشتریش گەنجینەکانیانبۆ لای گەلێک کە سوود نابەخشن، 7 چونکە پووچ و بەفیڕۆدانە یارمەتییەکەی میسر.لەبەر ئەوە ناوم لەمە نا:«ڕەهەڤ ئەوەی هیچ ناکات». 8 ئێستا وەرە لەلایان لەسەر تەختەیەک بینووسە ولە تۆمارێک نەخشی بکە،هەتا بۆ ڕۆژگاری داهاتوو ببێت بەشایەتێک بۆ هەتاهەتایە. 9 ئەوان گەلێکی یاخین، کوڕانی درۆزنن،ئەو کوڕانەی نەیانویست گوێ لە فێرکردنی یەزدان بگرن. 10 بە پێشبینیکەر دەڵێن:«پێشبینی مەکە!»بەوەی پەیامی خودا ڕادەگەیەنێت دەڵێن:«پەیامی ڕاستمان پێ ڕامەگەیەنە!قسەی لووسمان بۆ بکە،خەونی تەفرەدەر ببینە! 11 لە ڕێگا لابدەن،ڕێچکە بەر بدەن،خودا پیرۆزەکەی ئیسرائیللە ئێمە دووربخەنەوە!» 12 لەبەر ئەوە خودا پیرۆزەکەی ئیسرائیل وا دەفەرموێت:«ئەم پەیامەتان ڕەتکردەوە ومتمانەتان بە زۆرداری و خواروخێچی کرد وپشتتان پێیان بەست، 13 لەبەر ئەوە ئەم تاوانەتان وەکدیوارێکی ناڕێک و بەرز درزی تێکەوتبێت،ئەوەی لەناکاو و دەستبەجێ دادەڕووخێت. 14 وەک شکانی گۆزەی گۆزەکەران دەشکێتبێ بەزەییانە وردوخاش دەکرێت،لەناو پارچە وردوخاشکراوەکانیپارچەیەک نابێت بۆ هەڵگرتنی ئاگر لە ئاگردانەوەیان بۆ ئاو دەرهێنان لە ئەمباراوەوە.» 15 یەزدانی باڵادەست، پیرۆزەکەی ئیسرائیل وا دەفەرموێت:«بە تۆبەکردن و ئارامگرتن ڕزگارتان دەبێت،پاڵەوانیتان لە هێمنی و لە دڵنیاییتان دەبێت،بەڵام نەتانویست، 16 گوتتان: ”وا نا، بەڵکو بە ئەسپ هەڵدێین،“لەبەر ئەوە هەڵدێن!گوتتان: ”سواری ئەسپی خێرا دەبین،“لەبەر ئەوە ڕاونەرانتان خێرا دەکەن! 17 لە ڕووی نەڕەی یەک کەسهەزار کەس هەڵدێت،لە ڕووی نەڕەی پێنج کەسهەمووتان هەڵدێن،هەتا وەک دار ئاڵا لەسەر لووتکەی چیا ووەک بەیداخ بەسەر گردەوە دەمێننەوە.» 18 بەڵام یەزدان چاوەڕێی ئەوە دەکات هەتا لەگەڵتان میهرەبان بێت،لەبەر ئەوە هەڵدەستێت بۆ ئەوەی بەزەیی پێتاندا بێتەوە،چونکە یەزدان خودای دادپەروەرییە.خۆزگە بەوانەی چاوەڕێی دەکەن! 19 ئەی گەلی سییۆن کە لە ئۆرشەلیم نیشتەجێن، ئێوە ئیتر ناگریێن. بە تەواوی میهرەبان دەبێت لەگەڵتان، لەگەڵ دەنگی هاوارتان کە گوێی لێ دەبێت، بە دەنگتانەوە دێت. 20 هەرچەندە پەروەردگار نانی تەنگانە و ئاوی ناخۆشیتان دەداتێ، بەڵام ئیتر مامۆستاکانتان ناخرێنە پەنای چاوەکانتان، مامۆستاکانتان دەبینن. 21 کاتێک بەلای ڕاست یان چەپدا لادەدەن، گوێیەکانتان دەنگێک دەبیستێت لە دواتانەوە دەڵێت: «ئەمە ڕێگاکەیە پێیدا بڕۆن.» 22 پەیکەرە داتاشراوە بە زیو ڕووکەشکراوەکانتان و بتە لەقاڵبدراوە بە زێڕ ڕووکەشکراوەکانتان بە گڵاو دادەنێن. وەک پەڕۆی پیسی ئافرەت فڕێیدەدەن، پێی دەڵێن: «بڕۆ دەرەوە!» 23 ئینجا بارانی تۆوەکەت دەداتێ کە زەوییەکەی پێ تۆو دەکەیت، نانی بەروبوومی زەوییەکە چەور و قەڵەو دەبێت. لەو ڕۆژەدا مەڕوماڵاتەکەت لە لەوەڕگایەکی پانوبەریندا دەلەوەڕێن. 24 گاجووت و نێرەکەرەکانت کە لە زەوییەکەت کار دەکەن ئالیکی پاککراو دەخۆن کە بە شەن و بێڵ شەن کرابێت. 25 جا لەسەر هەموو کێوێکی بڵند و لەسەر هەموو تەپۆڵکەیەکی بەرز ڕووبار و جۆگەی ئاو دەبێت لە ڕۆژی کوشتارە مەزنەکە، کاتێک قوللەکان دەکەون. 26 جا ڕووناکی مانگ وەک ڕووناکی خۆر دەبێت، ڕووناکی خۆریش حەوت ئەوەندە دەبێت وەک ڕووناکی حەوت ڕۆژ لەو ڕۆژەی یەزدان شکاوی گەلەکەی دەگرێتەوە و جێی لێدانەکانی تیمار دەکات. 27 ئەوەتا ناوی یەزدان لە دوورەوە هات،تووڕەییەکەی گڕی گرتووە و بارەکەی قورسە.لێوەکانی پڕن لە هەڵچوون وزمانی وەک ئاگرێکی لووشدەرە. 28 هەناسەی وەک ڕووبارێکی هەستاوەدەگات بە گەردن،بۆ لەبێژنگدانی نەتەوەکانبە بێژنگی لەناوچوون ولغاوی گومڕابوونیش لەدەم گەلانە. 29 گۆرانییەکتان بۆ دەبێتوەک شەوی تەرخانکردنی جەژن،خۆشی دڵیشوەک ئەوەی بەدەم بلوێرەوە بڕواتهەتا بێت بۆ کێوی یەزدان،بۆ تاشەبەردەکەی ئیسرائیل. 30 یەزدان وا دەکات دەنگی مەزنی ببیسترێت ودابەزینی بازووی ببینرێتبە هەڵچوونی تووڕەیی و گڕی ئاگری لووشدەر،بە ڕەشەبا و لێزمەی باران و تەرزەوە. 31 ئاشور لە دەنگی یەزدان لەرز دەیگرێت،بە داردەست لێدەدات. 32 جا هەموو لێدانێکی گۆچانی دادوەری،ئەوەی یەزدان بەسەریدا دەهێنێت،بە دەف و قیسارەوە دەبێت وبە ڕاوەشاندنی دەستی کە دەجەنگێت. 33 چاڵی تۆفەت لەمێژە ڕێکخراوە،بۆ پاشا ئامادە کراوە،قووڵە، بەرینە،کەڵەکە کراوەکەی ئاگرە و داری زۆرە.هەناسەی یەزدانوەک ڕووباری گۆگردەگڕی تێبەردەدات.