Isaiah 5 (BOKSSV)
1 با گۆرانی بڵێم بۆ خۆشەویستەکەم،گۆرانی خۆشەویستەکەم بۆ ڕەزەمێوەکەی:خۆشەویستەکەم ڕەزەمێوێکی هەبوولەسەر گردێکی بەپیت. 2 بنکۆڵی کرد و بەردی لێ بژار کرد،شامێویشی لێ چاند.قوللەیەکی چاودێری لەناوەڕاست بنیاد نا،هەروەها گوشەرێکی تێدا هەڵکۆڵی.بە هیوا بوو ترێی باش بگرێت،بەڵام ترێی خراپی گرت. 3 «ئێستا ئەی دانیشتووانی ئۆرشەلیم و ئەی پیاوانی یەهودا،تکایە لەنێوان من و ڕەزەمێوەکەم دادوەری بکەن. 4 چی دی هەیە بۆ ڕەزەمێوەکەم بکرێت کەمن نەمکردبێت؟کاتێک من هیوادار بووم ترێی باش بگرێت،بۆچی ترێی خراپی گرت؟ 5 ئێستا پێتان دەڵێمچی لە ڕەزەمێوەکەم دەکەم:پەرژینەکەی لێ دەکەمەوە ووێران دەبێت،دیوارەکەی دەڕووخێنم،دەبێتە پێپەست. 6 دەیکەمە کەلاوە،نە پەرچ دەکرێت و نە ژێری هەڵدەدرێتەوە،دڕکوداڵ سەرهەڵدەدات.فەرمان بە هەورەکان دەکەمباران بەسەریدا نەبارێنن.» 7 ڕەزەمێوی یەزدانی سوپاسالاربنەماڵەی ئیسرائیلە وپیاوانی یەهوداشنەمامی شادی ئەون.بە هیوای دادوەری بوو، بەڵام ئەوەتا خوێنڕژانە؛بە هیوای ڕاستودروستی بوو، بەڵام ئەوەتا داد و بێدادە. 8 قوڕبەسەر ئەوانەی خانوو بە خانووەوە دەلکێنن وکێڵگە لە کێڵگە نزیک دەکەنەوەهەتا هیچ جێیەک نەما وبە تەنها خۆتان لە خاکەکە نیشتەجێ بوون. 9 بە ڕاستی گوێم لێ بوو کە یەزدانی سوپاسالار فەرمووی:«بێگومان کۆشکی مەزن دەبێتە کەلاوە،خانووی گەورە و خۆشیش چوڵەوانی. 10 جێی دە دۆنم ڕەزەمێو، یەک بەت شەراب بەرهەم دەهێنێت وحۆمەرێک تۆویش ئێفەیەک بەرهەم دەهێنێت.» 11 قوڕبەسەر ئەوانەی بەیانییان زوو هەڵدەستنبەدوای شەراب دەکەون،لە زەردەپەڕی ئێواران دوا دەکەونمەی گڕی تێبەرداون. 12 قیسارە و ساز، دەف و شمشاڵ وشەراب بووە بە خەو و خۆراکیان،بەڵام ئاوڕ لە کاری یەزدان نادەنەوە،دەستکردەکانی نابینن. 13 لەبەر ئەوە گەلەکەم لەبەر نەزانی ڕاپێچ دەکرێن،سەنگینەکانی لە برسان دەمرن،سادە و ساکارەکانی لە تینووان وشک دەبن. 14 لەبەر ئەوە جیهانی مردووان خۆی پانوپۆڕ کرد وبێ ئەندازە دەمی خۆی کردەوە،تاکو بەگزادە و ڕەشۆکی و شەڕانگێزان،لەگەڵ هەموو ئەوانەش کە شانازی بە ئۆرشەلیم دەکەن، شۆڕ ببنەوە ناوی. 15 مرۆڤ دەچەمێتەوە وپیاو نزم دەبێت،چاوی بەفیزان نزم دەبێت، 16 بەڵام یەزدانی سوپاسالار بە دادوەری بە گەورە دەزانرێت،خودای پیرۆز بە ڕاستودروستییەکەی دەردەکەوێت کە پیرۆزە. 17 مەڕەکان دەلەوەڕێن وەک لە لەوەڕگای خۆیان،بەرخەکانیش لە کەلاوەی دەوڵەمەندەکان دەلەوەڕێن. 18 قوڕبەسەر ئەوانەی بە گوریسی فێڵ تاوان کێش دەکەن،گوناهیش وەک گوریسی عەرەبانە، 19 ئەوانەی دەڵێن: «با خودا پەلە بکات،با خێرا بێت لە کارەکەیبۆ ئەوەی ببینین.با نزیک بێتەوە و بێتە دی،هەتا بزانین پلانی خودا پیرۆزەکەی ئیسرائیل.» 20 قوڕبەسەر ئەوانەی بە خراپ دەڵێن چاک وبە چاکیش دەڵێن خراپ،ئەوانەی تاریکی دەکەن بە ڕووناکی وڕووناکیش دەکەن بە تاریکی،ئەوانەی تاڵ دەکەن بە شیرین وشیرین دەکەن بە تاڵ. 21 قوڕبەسەر ئەوانەی لەبەرچاوی خۆیان دانان،لەلای خۆیان تێگەیشتوون. 22 قوڕبەسەر ئەوانەی لە شەراب خواردنەوە پاڵەوانن،پیاوی ئازان بۆ تێکەڵکردنی مەی، 23 بۆ بەرتیل خراپەکار بێتاوان دەکەن،ڕاستودروستانیش لە مافی خۆیان بێبەش دەکەن. 24 لەبەر ئەوە وەک کا بە زمانی ئاگر قووت بدرێت،وەک گژوگیای گڕگرتوو داکەوێت،ڕەگیان وەک کەڕووی لێدێت،خونچەیان وەک تۆز بەرز دەبێتەوە،چونکە فێرکردنی یەزدانی سوپاسالاریان ڕەتکردەوە،سووکایەتییان بە وشەی خودا پیرۆزەکەی ئیسرائیل کرد. 25 لەبەر ئەوە تووڕەیی یەزدان لەسەر گەلەکەی جۆشا،دەستی بۆ درێژکرد و لێیدا.چیاکان هەژان وجەستەکانیان وەک زبڵی سەر شەقامەکانی لێهات. لەگەڵ هەموو ئەوەشدا تووڕەییەکەی دانەمرکایەوە،هێشتا دەستی درێژکردووە. 26 ئاڵا بۆ نەتەوە دوورەکان بەرز دەکاتەوە،فیکە بۆ ئەوانە لێدەدات کە لەوپەڕی زەوین.ئەوەتا خێرا بە پەلە دێن! 27 نە ماندوو لەنێویاندایە و نە شەکەت،نە دەخەوێت و نە خەواڵو دەبێت،نە پشتێنی ناوقەدی دەکرێتەوە ونە ئاوزەنگی پێڵاوەکانی دەپچڕێت. 28 ئەوانەی تیرەکانیان تیژ وکەوانەکانیان توند کراوە،سمی ئەسپەکانیان وەک بەردەئەستێن،چەرخەی گالیسکەکانیان وەک گەردەلوولە. 29 نەڕەیان وەک نەڕەی شێرە مێیە ووەک بەچکە شێر دەنەڕێنن،دەمڕێنن و نێچیر دەگرن،دەیبەن و کەس ڕزگاریان ناکات. 30 لەو ڕۆژە بەسەریدا دەنەڕێنن،وەک هاژەی دەریا.دەڕواننە خاکەکە و دەبیننوا تاریکییەکی تەنگە،ڕووناکیش بە هەورەکانی تاریک بووە.