Isaiah 57 (BOKSSV)
1 ڕاستودروستان لەناودەچن،کەسیش لە دڵی خۆیدا بیر لەمە ناکاتەوە.خودا خۆشەویستانی بۆ لای خۆی دەگەڕێنێتەوە،بەڵام کەس تێناگاتکە ڕاستودروست بۆ لای خۆی دەگەڕێنێتەوەبۆ ئەوەی لە خراپە ڕزگاریان بکات. 2 ئەوەی ڕێگای ڕاستی گرتووەتەبەردێتە ناو ئاشتییەوە،لەناو تابووتەکانیان دەحەسێنەوە. 3 «بەڵام ئێوە، ئەی کوڕانی ژنە بەخت خوێنەرەکە،توخمی داوێنپیسە لەشفرۆشەکان، وەرنە پێشەوە! 4 گاڵتە بە کێ دەکەن؟لە کێ دەم دەکەنەوە وزمان درێژ دەکەن؟ئەی ئێوە کوڕانی یاخیبوون وتوخمی درۆ نین؟ 5 ئێوە لەنێو دار بەڕووەکان،لەژێر هەموو دارێکی سەوزدا جۆش دەستێنن،ئەوانەی منداڵان لە شیوەکان ولەژێر کەلەبەرەکانی تاوێرەکاندا دەکەنە قوربانی. 6 بەشت ئەو بتانەیە کە لەنێو بەردە لووسەکانی شیوەکانن،بێگومان ئەوان پشکی تۆن.هەروەها بۆ ئەوان شەرابی پێشکەشکراو وپێشکەشکراوی دانەوێڵەت پێشکەش کرد.ئایا لەبەر ئەمە پاشگەز ببمەوە؟ 7 جێگای نوستنت لەسەر کێوێکی بەرز و بڵند داناوە،بۆ ئەوێ سەرکەوتیت تاوەکو قوربانی سەرببڕیت. 8 لە پشت دەرگا و چوارچێوەکەیهێمای بتەکەتت داناوە.پشتت لە من کرد و خۆتت ڕووت کردەوە،سەرکەوتیتە سەر جێگای خەوی خۆت و فراوانت کرد.پەیمانت لەگەڵ بتەکاندا بەست،حەزت کرد داوێنپیسییان لەگەڵ بکەیت،ناموسی ئەوانت بینی. 9 بە زەیتەوە چوویتە لای مۆلەخ وبۆنوبەرامی خۆتت زیاد کرد.نێردراوەکانت بۆ دوور نارد،شۆڕ بوویتەوە هەتا جیهانی مردووان! 10 درێژی گەشتەکانت ماندووی کردیت،کەچی نەتگوت: ”ئەمە بێ ئومێدییە.“هێزێکی نوێت دۆزییەوەلەبەر ئەوە شەکەت نەبوویت. 11 «لە کێ ترسایت و تۆقیتوا ناپاکیت لەگەڵ کردم،منت لە دڵت نەهێشتەوە ولەبیرت کردم؟ئایا لەبەر ئەوەی من ماوەیەکی زۆرە بێدەنگملە من نەترسایت؟ 12 من ڕاستودروستی و کردەوەکانت دەخەمە ڕوو،کە هیچ سوودیان بۆت نییە. 13 کاتێک هاوار دەکەیت،با بتە کۆکراوەکانت فریات بکەون!بای گێژەڵوکە هەموویان هەڵدەگرێت،تەنانەت شنەبا دەیانبات.بەڵام ئەوەی پەنای داوەتە پاڵ مندەبێت بە میراتگری خاکەکە،کێوی پیرۆزم دەبێت بە موڵکی.» 14 یەزدان دەفەرموێت:«ڕێگاکە بنیاد بنێنەوە، بنیادی بنێنەوە و ئامادەی بکەن!کۆسپ لە ڕێگای گەلەکەم هەڵبگرن.» 15 خودای بەرز و بڵند کە بە نەمری نیشتەجێیە،ناوی پیرۆزە، ئەمە دەفەرموێت:«لە جێی بەرز و پیرۆز نیشتەجێم،هەروەها لەگەڵ ئەوانەدامکە دڵشکێنراون و بێفیزن،بۆ ئەوەی بێفیز و دڵشکێنراوەکان بژیێنمەوە. 16 هەتاسەر کێشمەکێش ناکەم وهەتا کۆتایی تووڕە نابم،چونکە ڕۆح لەبەردەمم گرژ دەبێت،هەناسەی مرۆڤ کە من دروستم کردووە. 17 لەبەر تاوانی چاوچنۆکییەکەی تووڕە بووم،لێم دا، لە تووڕەییدا ڕوخساری خۆمم شاردەوە،بەڵام هەر بە ڕێگای دڵی خۆی بەردەوام بوو لە یاخیبوون. 18 ڕێگاکانی ئەوم بینی بەڵام چاکی دەکەمەوە،ڕێنمایی دەکەم و دڵی خۆی و شیوەنگێڕەکانیشی دەدەمەوە، 19 وا دەکەم بەرهەمی لێوەکانیان سوپاسگوزاری بێت.ئاشتی! ئاشتی بۆ دوور و بۆ نزیک،چاکیشی دەکەمەوە،»یەزدان دەفەرموێت. 20 بەڵام بەدکاران وەک دەریای هەڵچوونکە ناتوانێت ئارام بێتەوە،ئاوەکانی لیتە و قوڕاو فڕێدەدات. 21 خودام دەفەرموێت: «ئاشتی بۆ بەدکاران نییە.»