Jeremiah 17 (BOKSSV)

1 «گوناهەکانی یەهودا بە قەڵەمی ئاسن نووسراوە،بە نووکی ئەڵماس هەڵکۆڵراوە،لەسەر پەڕەی دڵیان ولەسەر قۆچی قوربانگاکانیان. 2 تەنانەت منداڵەکانیشیان ئەوانەیان بەبیر دێتەوە،قوربانگا و ستوونە ئەشێراکانیانکە لەلای دارە سەوزەکان ولەسەر کێوە بەرزەکان بوون. 3 چیاکەی خۆم لە دەشتودەر وسامان و هەموو گەنجینەکانی تۆدەکەم بە تاڵانی،لەگەڵ نزرگەکانی سەر بەرزاییەکانت،چونکە لەنێو خاکەکەت گوناهت کرد. 4 بەخۆت دەستبەردار دەبیت لەو میراتەیکە بە تۆم بەخشی،دەتکەمە کۆیلەی دوژمنەکانتلە خاکێک کە نەتناسیبێت،چونکە ئاگرتان بەردایە تووڕەییمهەتاهەتایە گڕدەگرێت.» 5 یەزدان ئەمە دەفەرموێت:«نەفرەت لێکراوە ئەو کەسەی پشت بە ئادەمیزاد دەبەستێت،متمانەی بە هێزی مرۆڤانە هەیە ودڵی لەسەر یەزدان لادەبات. 6 وەک بنچکێک لە بیابان دەبێت،چاکە نابینێت کاتێک دێت،لە گەرمەسێر نیشتەجێ دەبێت لە چۆڵەوانی،لە زەوییەکی خوێیین کە کەسی تێدا ناژیێت. 7 «بەڵام بەرەکەتدارە ئەو کەسەی پشت بە یەزدان دەبەستێت ومتمانەی پێی هەیە. 8 وەک دارێک دەبێت، شەتڵکراو لەدەم ئاو،لەدەم جۆگە ڕەگ دادەکوتێت،لە گەرما ناترسێت،گەڵاکانی سەوزن،گوێ بە وشکەساڵی نادات،لە بەروبووم دان ناوەستێت.» 9 دڵ لە هەموو شتێک فریودەرترە ودەرمانی نییە،کێ دەیناسێت؟ 10 «من یەزدانم، دڵ دەپشکنم،دەروون تاقی دەکەمەوە،بۆ ئەوەی هەریەکە بەگوێرەی ڕەفتارەکەی پێی بدەم،بەگوێرەی شایستەیی کردارەکانی.» 11 وەک کەوێک کڕکەوتبێت بەسەر ئەو هێلکانەی خۆی نەیکردبێت،دەوڵەمەندێک بە ناڕەوایی دەوڵەمەند بووبێت،لە نیوەی تەمەنی وازی لێ دەهێنێت،لە کۆتاییشدا دەبێتە گێل. 12 تەختی شکۆمەندییە، هەر لە سەرەتاوە بەرزە،شوێنی پیرۆزگاکەمان. 13 ئەی یەزدان، هیوای ئیسرائیل!هەموو ئەوانەی وازت لێ دێنن، شەرمەزار دەبن،ئەوانەی لە تۆ لادەدەن، لەسەر خۆڵ دەنووسرێن،چونکە وازیان لە یەزدان هێنا،لە کانی ئاوی ژیان. 14 ئەی یەزدان، چاکم بکەرەوە، چاک دەبمەوە،ڕزگارم بکە، ڕزگار دەبم،چونکە ستایشی من هەر بۆ تۆیە. 15 ئەوەتا ناحەزانم پێم دەڵێن:«کوا فەرمایشتی یەزدان؟با ئێستا بێتە دی!» 16 منیش هەرگیز لەوە لام نەدا شوان بم لەلای تۆ،تۆ دەزانیت کە خوازیاری ڕۆژی کوشندە نەبووم.چی لە دەمم هاتووەتە دەرەوە لەبەردەمی خۆت بووە. 17 ئەی یەزدان، مەمتۆقێنە،تۆ پەناگای منی لە ڕۆژی لەناوچوون. 18 با ڕاونەرانم شەرمەزار بنبەڵام من شەرمەزار نەبم،با ئەوان بتۆقنبەڵام من نەتۆقم.ڕۆژی لەناوچوونیان بەسەردا بهێنە،دوو ئەوەندە وردوخاشیان بکە. 19 یەزدان ئاوای پێ فەرمووم: «بڕۆ و لەلای دەروازەی نەوەی گەل بوەستە، ئەوەی پاشاکانی یەهودا پێیدا دێنە ژوورەوە و دەچنە دەرەوە، هەروەها لە هەموو دەروازەکانی دیکەی ئۆرشەلیم بوەستە. 20 پێیان بڵێ: ”گوێ لە فەرمایشتی یەزدان بگرن، ئەی پاشاکانی یەهودا و هەموو یەهودا و هەموو دانیشتووانی ئۆرشەلیم، ئەوانەی لەم دەروازانەوە دێنە ژوورەوە. 21 یەزدان ئەمە دەفەرموێت: ئاگاداری خۆتان بن و لە ڕۆژی شەممەدا هیچ بارێک هەڵمەگرن و بەناو دەروازەکانی ئۆرشەلیمدا بیهێننە ژوورەوە. 22 هیچ بارێکیش لە ڕۆژی شەممەدا لە ماڵەکانتانەوە مەهێننە دەرەوە و هیچ کارێک مەکەن، ڕۆژی شەممە تەرخان بکەن، وەک ئەوەی فەرمانم بە باوباپیرانتان کرد. 23 بەڵام گوێیان نەگرت و گوێیان پێی نەدا و کەللەڕەقییان کرد، نەیانبیست و تەمبێ نەبوون. 24 بەڵام ئەگەر بە تەواوی گوێم لێ بگرن، لە ڕۆژی شەممە هیچ بارێک نەهێننە ناو دەروازەکانی ئەم شارە و ڕۆژی شەممەتان تەرخان کرد، بۆ ئەوەی هیچ کارێکی تێدا نەکەن، 25 ئەوا پاشایانی سەر تەختی داود لەگەڵ پیاوە گەورەکان بە دەروازەکانی ئەم شارەدا دێنە ژوورەوە، لەگەڵ پیاوە گەورەکان بە سواری گالیسکە و ئەسپەوە، لەگەڵ پیاوانی یەهودا و دانیشتووانی ئۆرشەلیم دێن، ئەم شارەش هەتاهەتایە ئاوەدان دەبێت. 26 ئینجا لە شارۆچکەکانی یەهودا، لە دەوروبەری ئۆرشەلیم، لە خاکی بنیامین، لە زوورگەکانی خۆرئاوا، لە ناوچە شاخاوییەکان و لە نەقەبەوە دێن. قوربانی سووتاندن و قوربانی سەربڕاو، پێشکەشکراوی دانەوێڵە، بخوور و قوربانی سوپاسگوزاری دەهێننە ناو ماڵی یەزدانەوە. 27 خۆ ئەگەر گوێ لە من نەگرن بۆ تەرخانکردنی ڕۆژی شەممە، بەردەوام بوون لەوەی بە بارەوە بێنە ناو دەروازەکانی ئۆرشەلیم، ئەوا من ئاگرێکی نەکوژاوە بەردەدەمە دەروازەکانی ئۆرشەلیم کە قەڵاکانی لەناودەبات.“» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.

In Other Versions

Jeremiah 17 in the ANGEFD

Jeremiah 17 in the ANTPNG2D

Jeremiah 17 in the AS21

Jeremiah 17 in the BAGH

Jeremiah 17 in the BBPNG

Jeremiah 17 in the BBT1E

Jeremiah 17 in the BDS

Jeremiah 17 in the BEV

Jeremiah 17 in the BHAD

Jeremiah 17 in the BIB

Jeremiah 17 in the BLPT

Jeremiah 17 in the BNT

Jeremiah 17 in the BNTABOOT

Jeremiah 17 in the BNTLV

Jeremiah 17 in the BOATCB

Jeremiah 17 in the BOATCB2

Jeremiah 17 in the BOBCV

Jeremiah 17 in the BOCNT

Jeremiah 17 in the BOECS

Jeremiah 17 in the BOGWICC

Jeremiah 17 in the BOHCB

Jeremiah 17 in the BOHCV

Jeremiah 17 in the BOHLNT

Jeremiah 17 in the BOHNTLTAL

Jeremiah 17 in the BOICB

Jeremiah 17 in the BOILNTAP

Jeremiah 17 in the BOITCV

Jeremiah 17 in the BOKCV

Jeremiah 17 in the BOKCV2

Jeremiah 17 in the BOKHWOG

Jeremiah 17 in the BOLCB

Jeremiah 17 in the BOLCB2

Jeremiah 17 in the BOMCV

Jeremiah 17 in the BONAV

Jeremiah 17 in the BONCB

Jeremiah 17 in the BONLT

Jeremiah 17 in the BONUT2

Jeremiah 17 in the BOPLNT

Jeremiah 17 in the BOSCB

Jeremiah 17 in the BOSNC

Jeremiah 17 in the BOTLNT

Jeremiah 17 in the BOVCB

Jeremiah 17 in the BOYCB

Jeremiah 17 in the BPBB

Jeremiah 17 in the BPH

Jeremiah 17 in the BSB

Jeremiah 17 in the CCB

Jeremiah 17 in the CUV

Jeremiah 17 in the CUVS

Jeremiah 17 in the DBT

Jeremiah 17 in the DGDNT

Jeremiah 17 in the DHNT

Jeremiah 17 in the DNT

Jeremiah 17 in the ELBE

Jeremiah 17 in the EMTV

Jeremiah 17 in the ESV

Jeremiah 17 in the FBV

Jeremiah 17 in the FEB

Jeremiah 17 in the GGMNT

Jeremiah 17 in the GNT

Jeremiah 17 in the HARY

Jeremiah 17 in the HNT

Jeremiah 17 in the IRVA

Jeremiah 17 in the IRVB

Jeremiah 17 in the IRVG

Jeremiah 17 in the IRVH

Jeremiah 17 in the IRVK

Jeremiah 17 in the IRVM

Jeremiah 17 in the IRVM2

Jeremiah 17 in the IRVO

Jeremiah 17 in the IRVP

Jeremiah 17 in the IRVT

Jeremiah 17 in the IRVT2

Jeremiah 17 in the IRVU

Jeremiah 17 in the ISVN

Jeremiah 17 in the JSNT

Jeremiah 17 in the KAPI

Jeremiah 17 in the KBT1ETNIK

Jeremiah 17 in the KBV

Jeremiah 17 in the KJV

Jeremiah 17 in the KNFD

Jeremiah 17 in the LBA

Jeremiah 17 in the LBLA

Jeremiah 17 in the LNT

Jeremiah 17 in the LSV

Jeremiah 17 in the MAAL

Jeremiah 17 in the MBV

Jeremiah 17 in the MBV2

Jeremiah 17 in the MHNT

Jeremiah 17 in the MKNFD

Jeremiah 17 in the MNG

Jeremiah 17 in the MNT

Jeremiah 17 in the MNT2

Jeremiah 17 in the MRS1T

Jeremiah 17 in the NAA

Jeremiah 17 in the NASB

Jeremiah 17 in the NBLA

Jeremiah 17 in the NBS

Jeremiah 17 in the NBVTP

Jeremiah 17 in the NET2

Jeremiah 17 in the NIV11

Jeremiah 17 in the NNT

Jeremiah 17 in the NNT2

Jeremiah 17 in the NNT3

Jeremiah 17 in the PDDPT

Jeremiah 17 in the PFNT

Jeremiah 17 in the RMNT

Jeremiah 17 in the SBIAS

Jeremiah 17 in the SBIBS

Jeremiah 17 in the SBIBS2

Jeremiah 17 in the SBICS

Jeremiah 17 in the SBIDS

Jeremiah 17 in the SBIGS

Jeremiah 17 in the SBIHS

Jeremiah 17 in the SBIIS

Jeremiah 17 in the SBIIS2

Jeremiah 17 in the SBIIS3

Jeremiah 17 in the SBIKS

Jeremiah 17 in the SBIKS2

Jeremiah 17 in the SBIMS

Jeremiah 17 in the SBIOS

Jeremiah 17 in the SBIPS

Jeremiah 17 in the SBISS

Jeremiah 17 in the SBITS

Jeremiah 17 in the SBITS2

Jeremiah 17 in the SBITS3

Jeremiah 17 in the SBITS4

Jeremiah 17 in the SBIUS

Jeremiah 17 in the SBIVS

Jeremiah 17 in the SBT

Jeremiah 17 in the SBT1E

Jeremiah 17 in the SCHL

Jeremiah 17 in the SNT

Jeremiah 17 in the SUSU

Jeremiah 17 in the SUSU2

Jeremiah 17 in the SYNO

Jeremiah 17 in the TBIAOTANT

Jeremiah 17 in the TBT1E

Jeremiah 17 in the TBT1E2

Jeremiah 17 in the TFTIP

Jeremiah 17 in the TFTU

Jeremiah 17 in the TGNTATF3T

Jeremiah 17 in the THAI

Jeremiah 17 in the TNFD

Jeremiah 17 in the TNT

Jeremiah 17 in the TNTIK

Jeremiah 17 in the TNTIL

Jeremiah 17 in the TNTIN

Jeremiah 17 in the TNTIP

Jeremiah 17 in the TNTIZ

Jeremiah 17 in the TOMA

Jeremiah 17 in the TTENT

Jeremiah 17 in the UBG

Jeremiah 17 in the UGV

Jeremiah 17 in the UGV2

Jeremiah 17 in the UGV3

Jeremiah 17 in the VBL

Jeremiah 17 in the VDCC

Jeremiah 17 in the YALU

Jeremiah 17 in the YAPE

Jeremiah 17 in the YBVTP

Jeremiah 17 in the ZBP