Jeremiah 23 (BOKSSV)

1 یەزدان دەفەرموێت: «قوڕبەسەر ئەو شوانانەی مەڕی مێگەلەکەم دەفەوتێنن و پەرتوبڵاوی دەکەنەوە!» 2 لەبەر ئەوە یەزدانی پەروەردگاری ئیسرائیل لەبارەی ئەو شوانانەی کە شوانایەتی گەلەکەی من دەکەن، ئەمە دەفەرموێت: «ئێوە مەڕەکانی منتان پەرتوبڵاوکردەوە و دەرتانکرد و گرنگیتان پێنەدا، لەبەر ئەوە منیش لەسەر خراپی کردەوەکانتان سزاتان دەدەم.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. 3 «بەڵام من پاشماوەی مێگەلەکەی خۆم لە هەموو ئەو خاکانە کۆدەکەمەوە کە دەرمکردن بۆی، دەیانگەڕێنمەوە بۆ لەوەڕگاکانیان و زاوزێ دەکەن و زۆر دەبن. 4 ئینجا شوانیان بۆ دادەنێم و شوانایەتییان دەکەن، ئیتر ناترسن و ناتۆقن و ون نابن.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. 5 یەزدان دەفەرموێت: «ئەوەتا سەردەمێک دێت،لقێکی ڕاستودروست لە داودەوە هەڵدەستێنم،پاشایەک بە دانایی پاشایەتی دەکات،ڕاستودروستی و دادپەروەری لە زەویدا پەیڕەو دەکات. 6 لە سەردەمی ئەودا یەهودا ڕزگاری دەبێت وئیسرائیل بە ئاسوودەیی نیشتەجێ دەبێت.ئەو ناوەی کە پێی دەناسرێت:”یەزدان ڕاستودروستیمانە.“» 7 یەزدان دەفەرموێت: «لەبەر ئەوە ئەوەتا سەردەمێک دێت، چیتر ناڵێن: ”بە یەزدانی زیندوو، ئەوەی نەوەی ئیسرائیلی لە خاکی میسرەوە دەرهێنا،“ 8 بەڵکو دەڵێن: ”بە یەزدانی زیندوو، ئەوەی ڕەچەڵەکی بنەماڵەی ئیسرائیلی لە خاکی باکوورەوە دەرهێنا و لە هەموو ئەو خاکانەوە بۆ ئەوێ دەریکردن.“ ئەوانیش لەسەر خاکەکەی خۆیان نیشتەجێ دەبن.» 9 سەبارەت بە پێغەمبەرەکان:دڵم لە ناخمدا وردوخاش بووە،هەموو ئێسکەکانم دەلەرزن.من وەک کەسێکی سەرخۆشم لێهات،وەک پیاوێک شەراب بەسەریدا زاڵ بووبێت،لەبەر یەزدان ولەبەر فەرموودە پیرۆزەکانی. 10 خاکەکە پڕ بووە لە داوێنپیسان،خاکەکە لەبەر نەفرەت دەناڵێنێت،لەوەڕگاکانی چۆڵەوانی وشک بوون.پێغەمبەران لەسەر ڕێڕەوی خراپە دەڕۆن ودەسەڵاتیان بۆ ستەم بەکاردەهێنن. 11 «پێغەمبەر و کاهین هەردووکیان گڵاوبوون،تەنانەت لە پەرستگاکەشم خراپەی ئەوانم بەرچاوکەوت.»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. 12 «لەبەر ئەوە ڕێگاکانیان خلیسکە بۆیان،بۆ ناو تاریکی دەردەکرێن ولەوێ دەخزێن،چونکە بەڵایان بەسەردا دەهێنملە ساڵی سزادانیان.»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. 13 «لەنێو پێغەمبەرەکانی سامیرەداقێزەونییەکەم بینی،بەهۆی بەعلەوە پێشبینی دەکەن وئیسرائیلی گەلی من گومڕا دەکەن. 14 لەنێو پێغەمبەرەکانی ئۆرشەلیمیشئەوەی بینیم موچڕکە بە لەشدا دەهێنێت:داوێنپیسی و ڕێی درۆیان گرتووەتەبەر،خراپەکاران هاندەدەنبۆ ئەوەی کەس لە خراپەکەی نەگەڕێتەوە.ئەوان بۆ من وەک سەدۆمیان لێهاتووە،خەڵکی ئۆرشەلیمیش وەک عەمۆرا.» 15 لەبەر ئەوە یەزدانی سوپاسالار سەبارەت بە پێغەمبەرەکان ئەمە دەفەرموێت:«ئەوەتا من زەقنەبووتیان دەرخوارد دەدەم وئاوی ژەهراوییان پێ دەنۆشم،چونکە لەلای پێغەمبەرەکانی ئۆرشەلیمەوەگڵاوی بۆ هەموو زەوی بڵاو بووەوە.» 16 یەزدانی سوپاسالار ئەمە دەفەرموێت:«گوێ لە قسەی ئەو پێغەمبەرانە مەگرن کە پێشبینیتان بۆ دەکەن،چونکە ئەوان تەفرەتان دەدەن.لە خەیاڵی بیری خۆیانەوە دەدوێن،نەک لەسەر زمانی یەزدانەوە. 17 ئەوانەی سووکایەتی بە من دەکەن، دەڵێن،”یەزدان دەفەرموێت، ئاشتیتان بۆ دەبێت.“هەروەها هەموو ئەوانەی بەدوای کەللەڕەقی خۆیان کەوتوون، دەڵێن،”خراپەتان بەسەرنایەت.“ 18 بەڵام کامیان لە ئەنجومەنی یەزدان ڕاوەستا وبینی و گوێی لە فەرموودەکانی بوو؟کامیان فەرموودەکانی بیست و گوێی لێ گرت؟ 19 ئەوەتا ڕەشەبای یەزدانلە تووڕەییدا هەڵدەچێت،گەردەلوولێکی ڕاماڵەلەسەر سەری بەدکاران هەڵدەکات. 20 تووڕەیی یەزدان دانامرکێتەوەهەتا نیازەکانی دڵی خۆیبە تەواوی جێبەجێ نەکات.لە داهاتوودابە ڕوونی تێی دەگەن. 21 من ئەو پێغەمبەرانەم نەنارد،بە پەلە پەیامیان ڕاگەیاند،من قسەم لەگەڵیان نەکرد،کەچی خۆیان پێشبینییان کرد. 22 بەڵام ئەگەر لە ئەنجومەنی مندا بووەستابان،فەرموودەکانی منیان بە گەلەکەم ڕادەگەیاند ولە ڕێگا خراپەکانیان ولە خراپەی کردەوەکانیان دەیانگێڕانەوە. 23 «ئایا من تەنها لە نزیکەوە خودام ولە دوورەوە خودا نیم؟»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. 24 «یان کەس هەیە لە پەناگا خۆی بشارێتەوە ومن نەیبینم؟ئایا من ئاسمان و زەوی پڕناکەمەوە؟»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. 25 «گوێم لە قسەی ئەو پێغەمبەرانە بوو کە بە درۆ بە ناوی منەوە پێشبینی دەکەن، دەڵێن: ”خەونم بینی! خەونم بینی!“ 26 هەتا کەی ئەمە لە دڵی ئەو پێغەمبەرە درۆزنانە دەبێت کە بە خەیاڵی بیری خۆیان پێشبینی بکەن؟ 27 بەو خەونانەی بۆ یەکتری دەگێڕنەوە وای لێک دەدەنەوە ناوی من لەبیری گەلەکەم ببەنەوە، وەک چۆن باوباپیرانیان لەبەر پەرستنی بەعل ناوی منیان لەبیرچوو. 28 با ئەو پێغەمبەرەی خەونی هەیە خەونەکەی بگێڕێتەوە، بەڵام با ئەوەی فەرموودەی منی لەلایە بە دڵسۆزییەوە فەرموودەی من ڕابگەیەنێت! گەنم و کا زۆر لە یەکتری جیاوازن.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. 29 «ئایا فەرموودەکانم وەک ئاگر نین؟ وەک چەکوش بەرد وردوخاش ناکەن؟» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. 30 یەزدان دەفەرموێت: «لەبەر ئەوە ئەوەتا من لە دژی ئەو پێغەمبەرانەم، ئەوانەی فەرموودەکان لە یەکتری دەدزن، جا دەڵێن کە لە منەوە هاتووە. 31 ئەوەتا من لە دژی ئەو پێغەمبەرانەم، ئەوانەی زمانیان دەخەنەگەڕ و ڕایدەگەیەنن: ”ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.“ 32 ئەوەتا من لە دژی ئەو پێغەمبەرانەم کە بە خەونی درۆوە پێشبینی دەکەن، ئەوانەی بە شانازییەوە درۆکانیان دەگێڕنەوە و گەلەکەم گومڕا دەکەن، بەڵام من نە ناردوومن و نە فەرمانم پێکردوون. هیچ سوودێکیش بەم گەلە ناگەیەنن.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. 33 «کاتێک ئەم گەلە یان پێغەمبەر یان کاهینێک لێت دەپرسێت: ”سروشی یەزدان چییە؟“ پێیان بڵێ: ”سروشی چی؟ یەزدان دەفەرموێت: من لە کۆڵ خۆمتان دەکەمەوە.“ 34 هەرکەسێک، پێغەمبەر یان کاهین یان لە گەل، ئەگەر وا بڵێت: ”ئەمە سروشی یەزدانە،“ خۆی و ماڵەکەی سزا دەدەم. 35 ئاوا بە یەکتری دەڵێن، هەریەکە بە برادەرەکەی و هەریەکە بە براکەی: ”وەڵامی یەزدان چی بوو؟ یەزدان چی فەرموو؟“ 36 بەڵام چیتر باسی ”سروشی یەزدان“ ناکەن، چونکە هەرکەسە و قسەکەی خۆی دەبێت بە سروشەکەی، ئێوە دەستکاری فەرموودەکانی خودای زیندووتان کرد، فەرموودەکانی خودامان، یەزدانی سوپاسالار. 37 ئاوا بە هەر پێغەمبەرێک دەڵێیت: ”وەڵامی یەزدان چی بوو؟ یەزدان چی فەرموو؟“ 38 هەرچەندە وا بڵێن: ”ئەمە سروشی یەزدانە،“ یەزدان ئەمە دەفەرموێت: لەبەر ئەوەی ئەم قسەیە دەکەن: ”ئەمە سروشی یەزدانە،“ هەرچەندە من بۆم ناردوون کە وا نەڵێن: ”ئەمە سروشی یەزدانە،“ 39 لەبەر ئەوە بە تەواوی لەبەردەمی خۆم هەڵتاندەگرم و لە کۆڵ خۆمتان دەکەمەوە، خۆتان و ئەم شارەش کە بە خۆتان و باوباپیرانتانم داوە. 40 ڕیسواییەکی هەتاهەتایی و سەرشۆڕییەکی هەتاهەتاییتان لەسەر دادەنێم کە هەرگیز لەیاد نەچێت.»

In Other Versions

Jeremiah 23 in the ANGEFD

Jeremiah 23 in the ANTPNG2D

Jeremiah 23 in the AS21

Jeremiah 23 in the BAGH

Jeremiah 23 in the BBPNG

Jeremiah 23 in the BBT1E

Jeremiah 23 in the BDS

Jeremiah 23 in the BEV

Jeremiah 23 in the BHAD

Jeremiah 23 in the BIB

Jeremiah 23 in the BLPT

Jeremiah 23 in the BNT

Jeremiah 23 in the BNTABOOT

Jeremiah 23 in the BNTLV

Jeremiah 23 in the BOATCB

Jeremiah 23 in the BOATCB2

Jeremiah 23 in the BOBCV

Jeremiah 23 in the BOCNT

Jeremiah 23 in the BOECS

Jeremiah 23 in the BOGWICC

Jeremiah 23 in the BOHCB

Jeremiah 23 in the BOHCV

Jeremiah 23 in the BOHLNT

Jeremiah 23 in the BOHNTLTAL

Jeremiah 23 in the BOICB

Jeremiah 23 in the BOILNTAP

Jeremiah 23 in the BOITCV

Jeremiah 23 in the BOKCV

Jeremiah 23 in the BOKCV2

Jeremiah 23 in the BOKHWOG

Jeremiah 23 in the BOLCB

Jeremiah 23 in the BOLCB2

Jeremiah 23 in the BOMCV

Jeremiah 23 in the BONAV

Jeremiah 23 in the BONCB

Jeremiah 23 in the BONLT

Jeremiah 23 in the BONUT2

Jeremiah 23 in the BOPLNT

Jeremiah 23 in the BOSCB

Jeremiah 23 in the BOSNC

Jeremiah 23 in the BOTLNT

Jeremiah 23 in the BOVCB

Jeremiah 23 in the BOYCB

Jeremiah 23 in the BPBB

Jeremiah 23 in the BPH

Jeremiah 23 in the BSB

Jeremiah 23 in the CCB

Jeremiah 23 in the CUV

Jeremiah 23 in the CUVS

Jeremiah 23 in the DBT

Jeremiah 23 in the DGDNT

Jeremiah 23 in the DHNT

Jeremiah 23 in the DNT

Jeremiah 23 in the ELBE

Jeremiah 23 in the EMTV

Jeremiah 23 in the ESV

Jeremiah 23 in the FBV

Jeremiah 23 in the FEB

Jeremiah 23 in the GGMNT

Jeremiah 23 in the GNT

Jeremiah 23 in the HARY

Jeremiah 23 in the HNT

Jeremiah 23 in the IRVA

Jeremiah 23 in the IRVB

Jeremiah 23 in the IRVG

Jeremiah 23 in the IRVH

Jeremiah 23 in the IRVK

Jeremiah 23 in the IRVM

Jeremiah 23 in the IRVM2

Jeremiah 23 in the IRVO

Jeremiah 23 in the IRVP

Jeremiah 23 in the IRVT

Jeremiah 23 in the IRVT2

Jeremiah 23 in the IRVU

Jeremiah 23 in the ISVN

Jeremiah 23 in the JSNT

Jeremiah 23 in the KAPI

Jeremiah 23 in the KBT1ETNIK

Jeremiah 23 in the KBV

Jeremiah 23 in the KJV

Jeremiah 23 in the KNFD

Jeremiah 23 in the LBA

Jeremiah 23 in the LBLA

Jeremiah 23 in the LNT

Jeremiah 23 in the LSV

Jeremiah 23 in the MAAL

Jeremiah 23 in the MBV

Jeremiah 23 in the MBV2

Jeremiah 23 in the MHNT

Jeremiah 23 in the MKNFD

Jeremiah 23 in the MNG

Jeremiah 23 in the MNT

Jeremiah 23 in the MNT2

Jeremiah 23 in the MRS1T

Jeremiah 23 in the NAA

Jeremiah 23 in the NASB

Jeremiah 23 in the NBLA

Jeremiah 23 in the NBS

Jeremiah 23 in the NBVTP

Jeremiah 23 in the NET2

Jeremiah 23 in the NIV11

Jeremiah 23 in the NNT

Jeremiah 23 in the NNT2

Jeremiah 23 in the NNT3

Jeremiah 23 in the PDDPT

Jeremiah 23 in the PFNT

Jeremiah 23 in the RMNT

Jeremiah 23 in the SBIAS

Jeremiah 23 in the SBIBS

Jeremiah 23 in the SBIBS2

Jeremiah 23 in the SBICS

Jeremiah 23 in the SBIDS

Jeremiah 23 in the SBIGS

Jeremiah 23 in the SBIHS

Jeremiah 23 in the SBIIS

Jeremiah 23 in the SBIIS2

Jeremiah 23 in the SBIIS3

Jeremiah 23 in the SBIKS

Jeremiah 23 in the SBIKS2

Jeremiah 23 in the SBIMS

Jeremiah 23 in the SBIOS

Jeremiah 23 in the SBIPS

Jeremiah 23 in the SBISS

Jeremiah 23 in the SBITS

Jeremiah 23 in the SBITS2

Jeremiah 23 in the SBITS3

Jeremiah 23 in the SBITS4

Jeremiah 23 in the SBIUS

Jeremiah 23 in the SBIVS

Jeremiah 23 in the SBT

Jeremiah 23 in the SBT1E

Jeremiah 23 in the SCHL

Jeremiah 23 in the SNT

Jeremiah 23 in the SUSU

Jeremiah 23 in the SUSU2

Jeremiah 23 in the SYNO

Jeremiah 23 in the TBIAOTANT

Jeremiah 23 in the TBT1E

Jeremiah 23 in the TBT1E2

Jeremiah 23 in the TFTIP

Jeremiah 23 in the TFTU

Jeremiah 23 in the TGNTATF3T

Jeremiah 23 in the THAI

Jeremiah 23 in the TNFD

Jeremiah 23 in the TNT

Jeremiah 23 in the TNTIK

Jeremiah 23 in the TNTIL

Jeremiah 23 in the TNTIN

Jeremiah 23 in the TNTIP

Jeremiah 23 in the TNTIZ

Jeremiah 23 in the TOMA

Jeremiah 23 in the TTENT

Jeremiah 23 in the UBG

Jeremiah 23 in the UGV

Jeremiah 23 in the UGV2

Jeremiah 23 in the UGV3

Jeremiah 23 in the VBL

Jeremiah 23 in the VDCC

Jeremiah 23 in the YALU

Jeremiah 23 in the YAPE

Jeremiah 23 in the YBVTP

Jeremiah 23 in the ZBP