Jeremiah 4 (BOKSSV)
1 یەزدان دەفەرموێت: «ئەی ئیسرائیل، ئەگەر گەڕایتەوە،بگەڕێوە لای من.ئەگەر بتە قێزەونەکانت لەبەردەمم لابدەی،گومڕا نابیت، 2 ئەگەر بە ڕاستی و دادپەروەری و ڕاستودروستییەوەسوێند بخۆیت: ”بە یەزدانی زیندوو،“ئەوسا نەتەوەکان بەو بەرەکەتدار دەبن وشانازی بەوەوە دەکەن.» 3 یەزدان ئەمە بە پیاوەکانی یەهودا و ئۆرشەلیم دەفەرموێت:«زەوی بەیارتان بکێڵن ولەناو دڕکوداڵدا مەچێنن. 4 ئەی پیاوانی یەهودا و دانیشتووانی ئۆرشەلیم،خۆتان بۆ یەزدان خەتەنە بکەن،دڵتان خەتەنە بکەن،نەوەک تووڕەییم بجۆشێت و وەک ئاگر بسووتێنێت،لەبەر خراپی کردەوەکانتان،بسووتێنێت و کەس ناتوانێت بیکوژێنێتەوە.» 5 «لە یەهودا ڕایبگەیەنن، لە ئۆرشەلیم دەنگتان ببیسترێت، بڵێن:”لە خاکەکە فوو بە کەڕەنادا بکەن!“بە دەنگی بەرز بانگەواز بکەن و بڵێن: ”کۆببنەوە!با هەڵبێین بۆ شارە قەڵابەندەکان!“ 6 ئاڵا بەرز بکەنەوە بۆ چوونە سییۆن!خۆتان بدەنە پەنا! ڕامەوەستن!چونکە من لە باکوورەوە بەڵا دەهێنم،تێکشکانێکی گەورە.» 7 شێر لە لانەکەیەوە هاتە دەرەوە،تێکشکێنەری نەتەوەکان بەڕێکەوت.لە شوێنەکەی خۆی هاتە دەرەوەبۆ ئەوەی خاکەکەت وێران بکات.شارۆچکەکانت کاول دەبنبێ ئاوەدانی دەبن. 8 لەبەر ئەمە جلوبەرگی گوش لەبەر بکەن،لە خۆتان بدەن و واوەیلا بکەن،چونکە گڕی تووڕەیی یەزدانهێشتا دانەمرکاوەتەوە. 9 یەزدان دەفەرموێت: «جا ئەوە دەبێت لەو ڕۆژەدا،پاشا و پیاوە گەورەکان جەرگبڕاو دەبن،کاهینەکان دەحەپەسێن وپێغەمبەرەکان واقیان وڕدەمێنێت.» 10 جا گوتم: «ئای، ئەی یەزدانی باڵادەست، بێگومان ئەم گەلە و ئۆرشەلیمت بە تەواوی فریودا، فەرمووت: ”ئاشتیتان بۆ دەبێت،“ کەچی شمشێر گەیشتە گیانمان.» 11 لەو کاتەدا بەم گەلە و بە ئۆرشەلیم دەگوترێت: «بای سووتێنەر لە گردۆڵکەکانی چۆڵەوانییەوە بەرەو گەلەکەم هەڵدەکات، نە بۆ شەن و نە بۆ جیاکردنەوە، 12 بایەکی لەوە بەگوڕترە، لە منەوە دێت. ئێستاش من حوکمی خۆم بەسەریاندا ڕادەگەیەنم.» 13 تەماشا بکەن! وەک هەورەکان سەردەکەوێت،گالیسکەکانی وەک گەردەلوولە،ئەسپەکانی لە هەڵۆ تیژڕەوترن.قوڕبەسەرمان، وێران کراین! 14 ئەی ئۆرشەلیم، دڵت لە خراپە بشۆوە بۆ ئەوەی ڕزگارت بێت.هەتا کەی بیروڕا خراپەکانت لەناوەڕاستت دەمێنێتەوە؟ 15 دەنگێک لە دانەوە ڕادەگەیەنێت،کارەسات لە شاخەکانی ئەفرایمەوە دەبیسترێت. 16 «نەتەوەکان ئاگادار بکەنەوە،با خەڵکی ئۆرشەلیم بیبیستن:”ئابڵوقەدەران لە خاکێکی دوورەوە دێن،بەسەر شارەکانی یەهودا دەنگیان بەرز دەکەنەوە. 17 لە چواردەوری وەک پاسەوانانی کێڵگەیان لێهاتووە،چونکە لە من یاخی بوون.“»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. 18 «ڕەفتار و کردەوەکانتئەمەیان پێکردیت،ئەمە سزاکەتە،چەند تاڵە!چونکە گەیشتە دڵت.» 19 ئەی ئازارم، ئەی ئازارم!من لەتاو ئێشم دەتوێمەوە.دڵم ژان دەکات!دڵەکوتێمە، بێدەنگ نابم،چونکە گوێم لە دەنگی کەڕەنا و نەعرەتەی جەنگ بوو. 20 کارەسات لەدوای کارەسات دێت،هەموو خاکەکە وێران بوو.لەپڕ خێوەتەکانم وێران بوون،لە چرکەیەکدا پەناگاکانم. 21 هەتا کەی ئاڵای جەنگ دەبینم وگوێم لە دەنگی کەڕەنا دەبێت؟ 22 «گەلەکەم گێلە ومن ناناسێت.ئەوان کوڕی دەبەنگن،ئەوان تێنەگەیشتوون،ئەوان دانان بۆ کاری خراپە،بەڵام نازانن چۆن چاکە بکەن.» 23 تەماشای زەویم کرد،بێ شێوە و بەتاڵ بوو،بەرەو ئاسمانیش،ڕووناکییەکەی نەمابوو. 24 تەماشای چیاکانم کرد دەهەژان،هەموو گردەکانیش لەق بوون. 25 تەماشام کرد، هیچ کەسێک دیار نەبوو،باڵندەکانی ئاسمانیش هەموو هەڵاتبوون، 26 تەماشام کرد، باخەکان چۆڵەوانین وهەموو شارۆچکەکانی کاول بوونلەبەردەم یەزدان، لە ڕووی گڕی تووڕەییەکەی. 27 سەبارەت بەمەش یەزدان بەم جۆرە دەفەرموێت:«هەموو زەوی وێران دەبێت،بەڵام بە تەواوی کۆتایی پێ ناهێنم. 28 لەبەر ئەمە زەوی شیوەن دەگێڕێت،ئاسمانیش لە سەرەوە تاریک دادێت،لەبەر ئەوەی من قسەم کرد و پاشگەز نەبوومەوە،بڕیارم دا و بڕیارەکەم ناگۆڕم.» 29 لە دەنگی سوار و تیرهاوێژهەموو شارۆچکەکان ڕایانکرد.هەندێک چوونە ناو دارستانەکان،هەندێک سەرکەوتنە سەر بەردەکان.هەموو شارۆچکەکان بەجێهێڵراون،هیچ کەسێک تێیاندا نیشتەجێ نییە. 30 تۆش ئەی نەتەوە وێرانەکە، چی دەکەیت؟بۆچی بەرگی ئاڵ لەبەر دەکەیت وخشڵی زێڕ بە خۆتەوە دەکەیت؟بۆچی بە کل چاوەکانت ڕەش دەکەیت؟بێهوودە خۆت جوان دەکەیت،لەبەرچاوی ئەوینداران کەوتووی،ئەوان داوای گیانت دەکەن. 31 هاوارێکم بیست وەک هاواری ژنێکی ژانگرتوو بوو،لە ناخۆشیدا وەک یەکەم منداڵی بێت.دەنگی سییۆنی کچ هەنسک دەدات،دەست پان دەکاتەوە، دەڵێت:«وەی لە من! دەبوورێمەوە،گیانم لەبەر بکوژان دەردەچێت!»
In Other Versions
Jeremiah 4 in the ANGEFD
Jeremiah 4 in the ANTPNG2D
Jeremiah 4 in the AS21
Jeremiah 4 in the BAGH
Jeremiah 4 in the BBPNG
Jeremiah 4 in the BBT1E
Jeremiah 4 in the BDS
Jeremiah 4 in the BEV
Jeremiah 4 in the BHAD
Jeremiah 4 in the BIB
Jeremiah 4 in the BLPT
Jeremiah 4 in the BNT
Jeremiah 4 in the BNTABOOT
Jeremiah 4 in the BNTLV
Jeremiah 4 in the BOATCB
Jeremiah 4 in the BOATCB2
Jeremiah 4 in the BOBCV
Jeremiah 4 in the BOCNT
Jeremiah 4 in the BOECS
Jeremiah 4 in the BOGWICC
Jeremiah 4 in the BOHCB
Jeremiah 4 in the BOHCV
Jeremiah 4 in the BOHLNT
Jeremiah 4 in the BOHNTLTAL
Jeremiah 4 in the BOICB
Jeremiah 4 in the BOILNTAP
Jeremiah 4 in the BOITCV
Jeremiah 4 in the BOKCV
Jeremiah 4 in the BOKCV2
Jeremiah 4 in the BOKHWOG
Jeremiah 4 in the BOLCB
Jeremiah 4 in the BOLCB2
Jeremiah 4 in the BOMCV
Jeremiah 4 in the BONAV
Jeremiah 4 in the BONCB
Jeremiah 4 in the BONLT
Jeremiah 4 in the BONUT2
Jeremiah 4 in the BOPLNT
Jeremiah 4 in the BOSCB
Jeremiah 4 in the BOSNC
Jeremiah 4 in the BOTLNT
Jeremiah 4 in the BOVCB
Jeremiah 4 in the BOYCB
Jeremiah 4 in the BPBB
Jeremiah 4 in the BPH
Jeremiah 4 in the BSB
Jeremiah 4 in the CCB
Jeremiah 4 in the CUV
Jeremiah 4 in the CUVS
Jeremiah 4 in the DBT
Jeremiah 4 in the DGDNT
Jeremiah 4 in the DHNT
Jeremiah 4 in the DNT
Jeremiah 4 in the ELBE
Jeremiah 4 in the EMTV
Jeremiah 4 in the ESV
Jeremiah 4 in the FBV
Jeremiah 4 in the FEB
Jeremiah 4 in the GGMNT
Jeremiah 4 in the GNT
Jeremiah 4 in the HARY
Jeremiah 4 in the HNT
Jeremiah 4 in the IRVA
Jeremiah 4 in the IRVB
Jeremiah 4 in the IRVG
Jeremiah 4 in the IRVH
Jeremiah 4 in the IRVK
Jeremiah 4 in the IRVM
Jeremiah 4 in the IRVM2
Jeremiah 4 in the IRVO
Jeremiah 4 in the IRVP
Jeremiah 4 in the IRVT
Jeremiah 4 in the IRVT2
Jeremiah 4 in the IRVU
Jeremiah 4 in the ISVN
Jeremiah 4 in the JSNT
Jeremiah 4 in the KAPI
Jeremiah 4 in the KBT1ETNIK
Jeremiah 4 in the KBV
Jeremiah 4 in the KJV
Jeremiah 4 in the KNFD
Jeremiah 4 in the LBA
Jeremiah 4 in the LBLA
Jeremiah 4 in the LNT
Jeremiah 4 in the LSV
Jeremiah 4 in the MAAL
Jeremiah 4 in the MBV
Jeremiah 4 in the MBV2
Jeremiah 4 in the MHNT
Jeremiah 4 in the MKNFD
Jeremiah 4 in the MNG
Jeremiah 4 in the MNT
Jeremiah 4 in the MNT2
Jeremiah 4 in the MRS1T
Jeremiah 4 in the NAA
Jeremiah 4 in the NASB
Jeremiah 4 in the NBLA
Jeremiah 4 in the NBS
Jeremiah 4 in the NBVTP
Jeremiah 4 in the NET2
Jeremiah 4 in the NIV11
Jeremiah 4 in the NNT
Jeremiah 4 in the NNT2
Jeremiah 4 in the NNT3
Jeremiah 4 in the PDDPT
Jeremiah 4 in the PFNT
Jeremiah 4 in the RMNT
Jeremiah 4 in the SBIAS
Jeremiah 4 in the SBIBS
Jeremiah 4 in the SBIBS2
Jeremiah 4 in the SBICS
Jeremiah 4 in the SBIDS
Jeremiah 4 in the SBIGS
Jeremiah 4 in the SBIHS
Jeremiah 4 in the SBIIS
Jeremiah 4 in the SBIIS2
Jeremiah 4 in the SBIIS3
Jeremiah 4 in the SBIKS
Jeremiah 4 in the SBIKS2
Jeremiah 4 in the SBIMS
Jeremiah 4 in the SBIOS
Jeremiah 4 in the SBIPS
Jeremiah 4 in the SBISS
Jeremiah 4 in the SBITS
Jeremiah 4 in the SBITS2
Jeremiah 4 in the SBITS3
Jeremiah 4 in the SBITS4
Jeremiah 4 in the SBIUS
Jeremiah 4 in the SBIVS
Jeremiah 4 in the SBT
Jeremiah 4 in the SBT1E
Jeremiah 4 in the SCHL
Jeremiah 4 in the SNT
Jeremiah 4 in the SUSU
Jeremiah 4 in the SUSU2
Jeremiah 4 in the SYNO
Jeremiah 4 in the TBIAOTANT
Jeremiah 4 in the TBT1E
Jeremiah 4 in the TBT1E2
Jeremiah 4 in the TFTIP
Jeremiah 4 in the TFTU
Jeremiah 4 in the TGNTATF3T
Jeremiah 4 in the THAI
Jeremiah 4 in the TNFD
Jeremiah 4 in the TNT
Jeremiah 4 in the TNTIK
Jeremiah 4 in the TNTIL
Jeremiah 4 in the TNTIN
Jeremiah 4 in the TNTIP
Jeremiah 4 in the TNTIZ
Jeremiah 4 in the TOMA
Jeremiah 4 in the TTENT
Jeremiah 4 in the UBG
Jeremiah 4 in the UGV
Jeremiah 4 in the UGV2
Jeremiah 4 in the UGV3
Jeremiah 4 in the VBL
Jeremiah 4 in the VDCC
Jeremiah 4 in the YALU
Jeremiah 4 in the YAPE
Jeremiah 4 in the YBVTP
Jeremiah 4 in the ZBP