John 16 (BOKSSV)
1 «ئەم شتانەم پێ گوتن، تاکو بێ ئومێد نەبن. 2 لە کەنیشتەکان دەردەکرێن، لەڕاستیدا کاتێک دێت ئەوەی دەتانکوژێت وا دەزانێت خزمەتی خودا دەکات. 3 ئەمانەش دەکەن، چونکە نە باوکیان ناسیوە و نە من. 4 بەڵام ئەمانەم پێ گوتن، تاکو ئەگەر کاتیان هات بیرتان بکەوێتەوە کە من پێم گوتوون. لە سەرەتادا ئەمانەم پێ نەگوتن، چونکە لەگەڵتان بووم. 5 «ئێستا دەچمە لای ئەوەی ناردوومی و کەستان لێم ناپرسێت: ”بۆ کوێ دەچیت؟“ 6 کەچی دڵگرانن بەوەی کە ئەمەم پێ گوتن. 7 بەڵام ڕاستیتان پێ دەڵێم: باشترە بۆتان کە بڕۆم، چونکە ئەگەر نەڕۆم، یارمەتیدەرەکەتان بۆ نایەت. بەڵام ئەگەر بڕۆم بۆتانی دەنێرم. 8 کاتێک ئەو دێت، دەیسەلمێنێت کە جیهان بە هەڵە تێگەیشتوون لە گوناه و ڕاستودروستی و حوکمدان: 9 لەسەر گوناه، چونکە باوەڕم پێ ناهێنن؛ 10 لەسەر ڕاستودروستی، چونکە دەچمە لای باوک و ئیتر نامبینن؛ 11 لەسەر حوکمدانیش، چونکە گەورەی ئەم جیهانە حوکم دراوە. 12 «هێشتا شتی زۆرم هەیە پێتانی بڵێم، بەڵام ئێستا ناتوانن بەرگەی بگرن. 13 بەڵام کاتێک ئەو دێت، کە ڕۆحی ڕاستییە، ئەو بۆ ڕاستی تەواو ڕێنماییتان دەکات، چونکە لە خۆیەوە هیچ ناڵێت، بەڵکو ئەوەی گوێی لێ دەبێت دەیڵێت و ڕایدەگەیەنێت چی ڕوودەدات. 14 ئەو شکۆدارم دەکات، چونکە ئەوەتان پێ ڕادەگەیەنێت کە لە منەوە وەریدەگرێت. 15 هەموو ئەوەی کە هی باوکە، هی منیشە. لەبەر ئەوە گوتم، ڕۆحی پیرۆز لە هی من وەردەگرێت و پێتانی ڕادەگەیەنێت. 16 «پاش کەمێک نامبینن، ئینجا پاش کەمێک دیسان دەمبینن.» 17 هەندێک لە قوتابییەکانی بە یەکتریان گوت: «ئەمە چییە کە پێمان دەفەرموێ: ”پاش کەمێک ئیتر نامبینن، پاش کەمێکیش دەمبینن“ و ”چونکە دەچمە لای باوک“؟» 18 گوتیان: «ئەم ”کەم“ـەیە چییە کە باسی دەکات؟ نازانین چی دەفەرموێ!» 19 عیسا زانی کە دەیانویست پرسیاری لێ بکەن، بۆیە پێی فەرموون: «ئایا لەبەر ئەمە پرسیار لە یەکتری دەکەن کە گوتم: ”پاش کەمێک ئیتر نامبینن، پاش کەمێکیش دەمبینن“؟ 20 ڕاستی ڕاستیتان پێ دەڵێم: ئێوە دەگریێن و شیوەن دەکەن، بەڵام جیهان دڵشاد دەبێ. خەمبار دەبن، بەڵام خەمباریەکەتان دەبێتە شادی. 21 کاتێک ژن منداڵی دەبێت خەم دایدەگرێت، چونکە کاتی هاتووە. بەڵام کە منداڵەکەی بوو، لە خۆشی ئەوەی مرۆڤێک لە جیهان لەدایک بووە، ژانەکانی لەبیر دەکات. 22 ئێوەش ئێستا خەمتان هەیە، بەڵام دەتانبینمەوە و دڵشاد دەبن، کەسیش ئەو خۆشییەتان لێ ناستێنێ. 23 لەو ڕۆژەدا پرسیاری هیچم لێ ناکەن. ڕاستی ڕاستیتان پێ دەڵێم: هەرچییەک بە ناوی منەوە لە باوک داوا بکەن دەتانداتێ. 24 هەتا ئێستا بە ناوی منەوە هیچتان داوا نەکردووە. داوا بکەن وەریدەگرن، تاکو خۆشییەکەتان کامڵ و تەواو بێت. 25 «ئەم شتانەم بە پەند بۆ باسکردن، بەڵام کاتێک دێت ئیتر بە پەند بۆتان نادوێم، بەڵکو بە ئاشکرا باسی باوکتان بۆ دەکەم. 26 لەو ڕۆژەدا بە ناوی منەوە داوا دەکەن. ئیتر پێتان ناڵێم لەلای باوک بۆتان داوا دەکەم، 27 چونکە باوک خۆی ئێوەی خۆشدەوێت، لەبەر ئەوەی منتان خۆشویستووە و باوەڕتان کرد کە لە لای خوداوە هاتووم. 28 لە لای باوکەوە هاتووم بۆ جیهان، ئێستاش جیهان بەجێدەهێڵم و دەگەڕێمەوە لای باوک.» 29 قوتابییەکانی گوتیان: «وا ئێستا بە ڕوونی و بەبێ پەند قسە دەکەیت. 30 ئێستا دڵنیاین کە تۆ هەموو شتێک دەزانیت و پێویستت بەوە نییە کەس پرسیارت لێ بکات. بەمەش باوەڕ دەکەین کە لە خوداوە هاتوویت.» 31 عیساش وەڵامی دانەوە: «ئایا ئێستا باوەڕ دەکەن؟ 32 وا کاتێک دێت و ئێستاش هاتووە، کە پەرتەوازە دەبن، هەریەکە بۆ ماڵی خۆی و بە تەنها بەجێم دەهێڵن. بەڵام من بە تەنها نیم، چونکە باوک لەگەڵمدایە. 33 «ئەمانەم پێ گوتن تاکو ئاشتیتان لە مندا هەبێت. لە جیهاندا تووشی تەنگانە دەبن. بەڵام ورەتان بەرز بێت، من جیهانم بەزاندووە.»
In Other Versions
John 16 in the ANGEFD
John 16 in the ANTPNG2D
John 16 in the AS21
John 16 in the BAGH
John 16 in the BBPNG
John 16 in the BBT1E
John 16 in the BDS
John 16 in the BEV
John 16 in the BHAD
John 16 in the BIB
John 16 in the BLPT
John 16 in the BNT
John 16 in the BNTABOOT
John 16 in the BNTLV
John 16 in the BOATCB
John 16 in the BOATCB2
John 16 in the BOBCV
John 16 in the BOCNT
John 16 in the BOECS
John 16 in the BOGWICC
John 16 in the BOHCB
John 16 in the BOHCV
John 16 in the BOHLNT
John 16 in the BOHNTLTAL
John 16 in the BOICB
John 16 in the BOILNTAP
John 16 in the BOITCV
John 16 in the BOKCV
John 16 in the BOKCV2
John 16 in the BOKHWOG
John 16 in the BOLCB
John 16 in the BOLCB2
John 16 in the BOMCV
John 16 in the BONAV
John 16 in the BONCB
John 16 in the BONLT
John 16 in the BONUT2
John 16 in the BOPLNT
John 16 in the BOSCB
John 16 in the BOSNC
John 16 in the BOTLNT
John 16 in the BOVCB
John 16 in the BOYCB
John 16 in the BPBB
John 16 in the BPH
John 16 in the BSB
John 16 in the CCB
John 16 in the CUV
John 16 in the CUVS
John 16 in the DBT
John 16 in the DGDNT
John 16 in the DHNT
John 16 in the DNT
John 16 in the ELBE
John 16 in the EMTV
John 16 in the ESV
John 16 in the FBV
John 16 in the FEB
John 16 in the GGMNT
John 16 in the GNT
John 16 in the HARY
John 16 in the HNT
John 16 in the IRVA
John 16 in the IRVB
John 16 in the IRVG
John 16 in the IRVH
John 16 in the IRVK
John 16 in the IRVM
John 16 in the IRVM2
John 16 in the IRVO
John 16 in the IRVP
John 16 in the IRVT
John 16 in the IRVT2
John 16 in the IRVU
John 16 in the ISVN
John 16 in the JSNT
John 16 in the KAPI
John 16 in the KBT1ETNIK
John 16 in the KBV
John 16 in the KJV
John 16 in the KNFD
John 16 in the LBA
John 16 in the LBLA
John 16 in the LNT
John 16 in the LSV
John 16 in the MAAL
John 16 in the MBV
John 16 in the MBV2
John 16 in the MHNT
John 16 in the MKNFD
John 16 in the MNG
John 16 in the MNT
John 16 in the MNT2
John 16 in the MRS1T
John 16 in the NAA
John 16 in the NASB
John 16 in the NBLA
John 16 in the NBS
John 16 in the NBVTP
John 16 in the NET2
John 16 in the NIV11
John 16 in the NNT
John 16 in the NNT2
John 16 in the NNT3
John 16 in the PDDPT
John 16 in the PFNT
John 16 in the RMNT
John 16 in the SBIAS
John 16 in the SBIBS
John 16 in the SBIBS2
John 16 in the SBICS
John 16 in the SBIDS
John 16 in the SBIGS
John 16 in the SBIHS
John 16 in the SBIIS
John 16 in the SBIIS2
John 16 in the SBIIS3
John 16 in the SBIKS
John 16 in the SBIKS2
John 16 in the SBIMS
John 16 in the SBIOS
John 16 in the SBIPS
John 16 in the SBISS
John 16 in the SBITS
John 16 in the SBITS2
John 16 in the SBITS3
John 16 in the SBITS4
John 16 in the SBIUS
John 16 in the SBIVS
John 16 in the SBT
John 16 in the SBT1E
John 16 in the SCHL
John 16 in the SNT
John 16 in the SUSU
John 16 in the SUSU2
John 16 in the SYNO
John 16 in the TBIAOTANT
John 16 in the TBT1E
John 16 in the TBT1E2
John 16 in the TFTIP
John 16 in the TFTU
John 16 in the TGNTATF3T
John 16 in the THAI
John 16 in the TNFD
John 16 in the TNT
John 16 in the TNTIK
John 16 in the TNTIL
John 16 in the TNTIN
John 16 in the TNTIP
John 16 in the TNTIZ
John 16 in the TOMA
John 16 in the TTENT
John 16 in the UBG
John 16 in the UGV
John 16 in the UGV2
John 16 in the UGV3
John 16 in the VBL
John 16 in the VDCC
John 16 in the YALU
John 16 in the YAPE
John 16 in the YBVTP
John 16 in the ZBP