Matthew 26 (BOKSSV)

1 کاتێک عیسا ئەم وتانەی هەموو تەواو کرد، بە قوتابییەکانی خۆی فەرموو: 2 «دەزانن جەژنی پەسخە دوو ڕۆژی ماوە. کوڕی مرۆڤیش بە گرتن دەدرێت تاکو لە خاچ بدرێت.» 3 ئینجا کاهینانی باڵا و پیرانی گەل لە کۆشکی سەرۆکی کاهینان کە ناوی قەیافا بوو کۆببوونەوە، 4 پێکەوە تەگبیریان دەکرد بۆ ئەوەی بە فێڵێک عیسا بگرن و بیکوژن. 5 گوتیان: «با لە جەژندا نەبێت، نەوەک ئاژاوە بکەوێتە ناو خەڵک.» 6 کاتێک عیسا لە گوندی بێت‌عەنیا لە ماڵی شیمۆنە گول بوو، 7 ژنێک بە بوتڵێکی ئەلەباستەریی بۆنی گرانبەهاوە بۆ لای هات و بۆنەکەی بەسەریدا ڕژاند کە لەسەر خوان بوو. 8 کاتێک قوتابییەکان ئەمەیان بینی، تووڕە بوون و گوتیان: «ئەم دەستبڵاوییەی بۆ چییە؟ 9 دەکرا ئەو بۆنە بە نرخێکی گران بفرۆشرایە و پارەکەی بدرایە بە هەژاران.» 10 عیسا بەمەی زانی و پێی فەرموون: «بۆچی ئەم ژنە بێزار دەکەن؟ شتێکی چاکی بۆ من کرد. 11 هەژاران هەمیشە لەگەڵتانن، بەڵام من هەمیشە لەلاتان نیم. 12 کاتێک ئەو ئەم بۆنەی بەسەر لەشمدا ڕژاند، بۆ ئامادەکردنم بۆ ناشتن ئەمەی کرد. 13 ڕاستیتان پێ دەڵێم: لە هەر شوێنێکی جیهاندا ئەم مزگێنییە ڕابگەیەنرێت، وەک یادکردنەوەیەک باسی ئەوەش دەکرێت کە ئەم ژنە کردوویەتی.» 14 ئینجا یەکێک لە دوازدە قوتابییەکە کە ناوی یەهوزای ئەسخەریوتی بوو، چوو بۆ لای کاهینانی باڵا، 15 گوتی: «چیم دەدەنێ تاکو بیدەمە دەستتان؟» ئەوانیش سی دراوی زیویان بۆ ژمارد. 16 ئیتر لەو کاتەوە یەهوزا بۆ هەلێک دەگەڕا تاکو عیسا بە گرتن بدات. 17 لە یەکەم ڕۆژی جەژنی فەتیرەدا، قوتابییەکان هاتنە لای عیسا و لێیان پرسی: «دەتەوێ لەکوێ ئامادەکاریت بۆ بکەین تاکو نانی پەسخە بخۆیت؟» 18 فەرمووی: «بڕۆنە ناو شار، بۆ لای فڵانە کەس، پێی بڵێن: ”مامۆستا دەفەرموێ، کاتم نزیک بووەتەوە، لەگەڵ قوتابییەکانم لەلای تۆ نانی پەسخە دەخۆم.“» 19 قوتابییەکانیش فەرمانی عیسایان جێبەجێ کرد و نانی پەسخەیان ئامادە کرد. 20 کە ئێوارە داهات، عیسا لەگەڵ دوازدە قوتابییەکە پاڵی دایەوە. 21 کاتێک نانیان دەخوارد، فەرمووی: «ڕاستیتان پێ دەڵێم: یەکێکتان بە گرتنم دەدات.» 22 ئەوانیش زۆر خەمبار بوون، هەریەکە پێیان گوت: «گەورەم، خۆ ئەو کەسە من نیم؟» 23 وەڵامی دایەوە: «ئەوەی لەگەڵم دەست دەخاتە ناو قاپەکە، ئەو بە گرتنم دەدات. 24 کوڕی مرۆڤ دەبێت وەک ئەوەی لەبارەیەوە نووسراوە بڕوات، بەڵام قوڕبەسەر ئەوەی کوڕی مرۆڤ بە گرتن دەدات! باشتر بوو بۆ ئەو کەسە هەر لەدایک نەبووایە.» 25 ئینجا یەهوزا، ئەوەی بە گرتنی دەدات، وەڵامی دایەوە: «ڕابی، خۆ ئەو کەسە من نیم؟»پێی فەرموو: «خۆت گوتت.» 26 کاتێک نانیان دەخوارد، عیسا نانێکی هەڵگرت، سوپاسی خودای کرد و لەتی کرد، دایە قوتابییەکان و فەرمووی: «وەریبگرن و بیخۆن، ئەمە جەستەی منە.» 27 ئینجا جامێکی هەڵگرت و سوپاسی خودای کرد، پێیدان و فەرمووی: «هەموو لێی بخۆنەوە، 28 چونکە ئەمە خوێنی منە، خوێنی پەیمانەکەیە کە لە پێناوی خەڵکێکی زۆر بۆ گوناه بەخشین دەڕژێت. 29 پێتان دەڵێم: لەمەودوا ئیتر لەم بەرهەمەی مێو ناخۆمەوە، هەتا ئەو ڕۆژە دێت کە سەر لە نوێ لە شانشینی باوکم لەگەڵتان دەیخۆمەوە.» 30 ئینجا گۆرانیی ڕۆحییان گوت و چوون بۆ دەرەوەی شار بۆ کێوی زەیتوون. 31 ئینجا عیسا پێی فەرموون: «ئەمشەو بەهۆی ئەوەی بەسەرم دێت هەمووتان پشتم تێ دەکەن، چونکە نووسراوە:«[لە شوانەکە دەدەم،مەڕی مێگەلەکە پەرت دەبن.] 32 بەڵام دوای هەستانەوەم، پێشتان دەکەوم بۆ جەلیل.» 33 پەترۆس وەڵامی دایەوە: «ئەگەر لەوەی بەسەرت بێت هەموو پشتت لێ بکەن، من قەت پشتت لێ ناکەم.» 34 عیسا پێی فەرموو: «ڕاستیت پێ دەڵێم، ئەمشەو پێش خوێندنی کەڵەشێر، سێ جار نکۆڵی لە ناسینی من دەکەیت.» 35 پەترۆسیش پێی گوت: «تەنانەت ئەگەر پێویست بکات لەگەڵیشت بمرم، هەرگیز نکۆڵیت لێ ناکەم.» هەموو قوتابییەکانی دیکەش وایان گوت. 36 دوای ئەوە عیسا لەگەڵیان بۆ شوێنێک چوو پێی دەگوترا، گەتسیمانی، بە قوتابییەکانی فەرموو: «لێرە دانیشن هەتا دەچمە ئەوێ نوێژ دەکەم.» 37 پەترۆس و دوو کوڕەکەی زەبدی برد و پەژارە و دڵتەنگی دایدەگرت. 38 پێی فەرموون: «زۆر دڵتەنگم خەریکە بمرم، لێرە بمێننەوە و ئێشکم لەگەڵ بگرن.» 39 کەمێک چووە پێش و بەسەر ڕوودا کەوت، نوێژی کرد و فەرمووی: «باوکە، ئەگەر دەکرێت، با ئەم جامەم لێ دوور بخرێتەوە، بەڵام نەک بە خواستی من، بەڵکو بە خواستی تۆ.» 40 ئینجا گەڕایەوە بۆ لای قوتابییەکان، بینی نوستوون، بە پەترۆسی فەرموو: «ئەرێ نەتانتوانی کاتژمێرێک ئێشکم لەگەڵ بگرن؟ 41 ئێشک بگرن و نوێژ بکەن، تاکو نەکەونە ناو تاقیکردنەوەوە. ڕۆح چالاکە، بەڵام جەستە لاوازە.» 42 دیسان چووەوە نوێژی کرد: «باوکە! ئەگەر ناکرێت ئەمە لەسەرم تێبپەڕێت و هەر دەبێت بیخۆمەوە، با خواستی تۆ پەیڕەو بکرێت.» 43 کاتێک کە دووبارە گەڕایەوە، بینی نوستوون، چونکە چاویان قورس ببوو. 44 ئیتر وازی لێ هێنان و چوو بۆ جاری سێیەم نوێژی کرد و هەمان شتی گوتەوە. 45 دوایی هاتەوە لای قوتابییەکان و پێی فەرموون: «هێشتا نوستوون و پشوو دەدەن؟ ئەوەتا کاتەکە نزیک بووەتەوە و کوڕی مرۆڤ دەدرێتە دەست گوناهباران. 46 هەستن با بڕۆین! ئەوەتا ئەوەی بە گرتنم دەدات نزیک بووەوە.» 47 هێشتا ئەو قسەی دەکرد، یەهوزا هات، کە یەکێک بوو لە دوازدە قوتابییەکە، کۆمەڵێکی زۆری لەگەڵ بوو کە بە شمشێر و کوتەکەوە لەلایەن کاهینانی باڵا و پیرانی گەلەوە نێردرابوون. 48 ئەوەی بە گرتنی دەدا نیشانەیەکی پێدابوون، گوتبووی: «ئەوەی ماچی دەکەم ئەوە خۆیەتی، بیگرن.» 49 دەستبەجێ هاتە لای عیسا و گوتی: «سڵاو ڕابی.» ئینجا ماچی کرد. 50 عیساش پێی فەرموو: «هاوڕێ، ئەوەی بۆی هاتووی بیکە.» ئینجا هاتنە پێشەوە و عیسایان دەستبەسەر کرد و گرتییان. 51 لەناکاو یەکێک لەوانەی لەگەڵ عیسادا بوو، دەستی درێژکرد و شمشێرەکەی هەڵکێشا، لە خزمەتکاری سەرۆکی کاهینانی دا و گوێی بڕی. 52 عیسا پێی فەرموو: «شمشێرەکەت بگەڕێنەوە شوێنی خۆی، چونکە هەموو ئەوانەی شمشێر هەڵدەگرن، بە شمشێر دەمرن. 53 ئایا وا دەزانیت ناتوانم بانگی باوکم بکەم و زیاتر لە دوازدە لەشکر فریشتەم بۆ بنێرێت؟ 54 بەڵام ئیتر چۆن نووسراوە پیرۆزەکان دێنە دی، کە دەڵێن بەو شێوەیە پێویستە ڕووبدات؟» 55 لەو کاتەدا عیسا بە خەڵکەکەی فەرموو: «ئایا من کەسێکی یاخیبووم کە بە کوتەک و شمشێرەوە هاتوون بمگرن؟ ڕۆژانە لە حەوشەکانی پەرستگا دانیشتبووم خەریکی فێرکردن بووم، نەتانگرتم. 56 بەڵام ئەمانە هەمووی ڕوویدا بۆ هاتنەدی نووسراوە پیرۆزەکانی پێغەمبەران.» ئینجا هەموو قوتابییەکان بەجێیان هێشت و ڕایانکرد. 57 ئەوانەی عیسایان گرت، بردیانە لای قەیافای سەرۆکی کاهینان، لەوێ مامۆستایانی تەورات و پیران کۆببوونەوە. 58 پەترۆسیش دووربەدوور بۆ حەوشەی ماڵی سەرۆکی کاهینان دوای کەوت، ئینجا چووە ژوورەوە و لەنێو خزمەتکاران دانیشت تاکو دەرئەنجامەکەی ببینێت. 59 کاهینانی باڵا و هەموو ئەندامانی ئەنجومەنی باڵای جولەکە بەدوای شایەتییەکی درۆدا دەگەڕان لەسەر عیسا، تاکو سزای کوشتنی بەسەردا بدەن. 60 بەڵام هیچیان نەدۆزییەوە، هەرچەندە زۆر شایەتی درۆزن هاتن.لە کۆتاییدا دووان هاتن، 61 گوتیان: «ئا ئەمە گوتی: ”دەتوانم پەرستگای خودا بڕووخێنم و بە سێ ڕۆژ بنیادی بنێمەوە.“» 62 جا سەرۆکی کاهینان هەستا و پێی گوت: «هیچ وەڵام نادەیتەوە؟ ئەم پیاوانە چ شایەتییەکت لەسەر دەدەن؟» 63 بەڵام عیسا بێدەنگ بوو.سەرۆکی کاهینانیش پێی گوت: «سوێندت دەدەم بە خودای زیندوو، پێمان بڵێ، ئایا تۆ مەسیحەکەی، کوڕی خودای.» 64 عیسا پێی فەرموو: «خۆت گوتت. منیش پێتان دەڵێم، لە ئێستاوە کوڕی مرۆڤ دەبینن لە دەستەڕاستی خودای توانادار دادەنیشێت و بەسەر هەوری ئاسمانەوە دێتەوە.» 65 ئینجا سەرۆکی کاهینان جلەکانی خۆی دادڕی و گوتی: «کفری کرد! ئیتر چ پێویستیمان بە شایەت هەیە؟ ئەوەتا گوێتان لە کفرەکە بوو. 66 ڕاتان چییە؟»وەڵامیان دایەوە: «شایانی مردنە!» 67 ئینجا تفیان لەڕووی کرد و مستیان لێدا، هەندێکیش زللەیان لێدا و 68 گوتیان: «ئەی مەسیح، ئەگەر پێغەمبەریت، بزانە کێ بوو لێیدایت؟» 69 لەو کاتەدا پەترۆس لە دەرەوە، لە حەوشەکە دانیشتبوو. کارەکەرێک هاتە لای و گوتی: «تۆش لەگەڵ عیسای جەلیلی بوویت.» 70 ئەویش لەبەردەم هەموویان نکۆڵیی کرد: «نازانم چی دەڵێیت.» 71 ئینجا پەترۆس چووە دەرەوە بۆ ناو داڵانەکە، کارەکەرێکی دیکەش بینی و بەوانەی ئەوێی گوت: «ئەمە لەگەڵ عیسای ناسیرەیی بوو.» 72 دیسان بە سوێندخواردنەوە نکۆڵی لێکرد: «ئەو پیاوە ناناسم!» 73 دوای کەمێک ئەوانەی لەوێ ڕاوەستابوون هاتن و بە پەترۆسیان گوت: «بەڕاستی تۆش لەوانیت، شێوەزارەکەت ئاشکرات دەکات.» 74 جا دەستی کرد بە نەفرەتکردن و سوێندخواردن و گوتی: «ئەو پیاوە ناناسم!»دەستبەجێ کەڵەشێر خوێندی. 75 ئەوسا پەترۆس قسەکانی عیسای بیرکەوتەوە کە فەرمووی: «پێش ئەوەی کەڵەشێر بخوێنێت، سێ جار نکۆڵیم لێ دەکەیت.» ئیتر چووە دەرەوە و بەکوڵ گریا.

In Other Versions

Matthew 26 in the ANGEFD

Matthew 26 in the ANTPNG2D

Matthew 26 in the AS21

Matthew 26 in the BAGH

Matthew 26 in the BBPNG

Matthew 26 in the BBT1E

Matthew 26 in the BDS

Matthew 26 in the BEV

Matthew 26 in the BHAD

Matthew 26 in the BIB

Matthew 26 in the BLPT

Matthew 26 in the BNT

Matthew 26 in the BNTABOOT

Matthew 26 in the BNTLV

Matthew 26 in the BOATCB

Matthew 26 in the BOATCB2

Matthew 26 in the BOBCV

Matthew 26 in the BOCNT

Matthew 26 in the BOECS

Matthew 26 in the BOGWICC

Matthew 26 in the BOHCB

Matthew 26 in the BOHCV

Matthew 26 in the BOHLNT

Matthew 26 in the BOHNTLTAL

Matthew 26 in the BOICB

Matthew 26 in the BOILNTAP

Matthew 26 in the BOITCV

Matthew 26 in the BOKCV

Matthew 26 in the BOKCV2

Matthew 26 in the BOKHWOG

Matthew 26 in the BOLCB

Matthew 26 in the BOLCB2

Matthew 26 in the BOMCV

Matthew 26 in the BONAV

Matthew 26 in the BONCB

Matthew 26 in the BONLT

Matthew 26 in the BONUT2

Matthew 26 in the BOPLNT

Matthew 26 in the BOSCB

Matthew 26 in the BOSNC

Matthew 26 in the BOTLNT

Matthew 26 in the BOVCB

Matthew 26 in the BOYCB

Matthew 26 in the BPBB

Matthew 26 in the BPH

Matthew 26 in the BSB

Matthew 26 in the CCB

Matthew 26 in the CUV

Matthew 26 in the CUVS

Matthew 26 in the DBT

Matthew 26 in the DGDNT

Matthew 26 in the DHNT

Matthew 26 in the DNT

Matthew 26 in the ELBE

Matthew 26 in the EMTV

Matthew 26 in the ESV

Matthew 26 in the FBV

Matthew 26 in the FEB

Matthew 26 in the GGMNT

Matthew 26 in the GNT

Matthew 26 in the HARY

Matthew 26 in the HNT

Matthew 26 in the IRVA

Matthew 26 in the IRVB

Matthew 26 in the IRVG

Matthew 26 in the IRVH

Matthew 26 in the IRVK

Matthew 26 in the IRVM

Matthew 26 in the IRVM2

Matthew 26 in the IRVO

Matthew 26 in the IRVP

Matthew 26 in the IRVT

Matthew 26 in the IRVT2

Matthew 26 in the IRVU

Matthew 26 in the ISVN

Matthew 26 in the JSNT

Matthew 26 in the KAPI

Matthew 26 in the KBT1ETNIK

Matthew 26 in the KBV

Matthew 26 in the KJV

Matthew 26 in the KNFD

Matthew 26 in the LBA

Matthew 26 in the LBLA

Matthew 26 in the LNT

Matthew 26 in the LSV

Matthew 26 in the MAAL

Matthew 26 in the MBV

Matthew 26 in the MBV2

Matthew 26 in the MHNT

Matthew 26 in the MKNFD

Matthew 26 in the MNG

Matthew 26 in the MNT

Matthew 26 in the MNT2

Matthew 26 in the MRS1T

Matthew 26 in the NAA

Matthew 26 in the NASB

Matthew 26 in the NBLA

Matthew 26 in the NBS

Matthew 26 in the NBVTP

Matthew 26 in the NET2

Matthew 26 in the NIV11

Matthew 26 in the NNT

Matthew 26 in the NNT2

Matthew 26 in the NNT3

Matthew 26 in the PDDPT

Matthew 26 in the PFNT

Matthew 26 in the RMNT

Matthew 26 in the SBIAS

Matthew 26 in the SBIBS

Matthew 26 in the SBIBS2

Matthew 26 in the SBICS

Matthew 26 in the SBIDS

Matthew 26 in the SBIGS

Matthew 26 in the SBIHS

Matthew 26 in the SBIIS

Matthew 26 in the SBIIS2

Matthew 26 in the SBIIS3

Matthew 26 in the SBIKS

Matthew 26 in the SBIKS2

Matthew 26 in the SBIMS

Matthew 26 in the SBIOS

Matthew 26 in the SBIPS

Matthew 26 in the SBISS

Matthew 26 in the SBITS

Matthew 26 in the SBITS2

Matthew 26 in the SBITS3

Matthew 26 in the SBITS4

Matthew 26 in the SBIUS

Matthew 26 in the SBIVS

Matthew 26 in the SBT

Matthew 26 in the SBT1E

Matthew 26 in the SCHL

Matthew 26 in the SNT

Matthew 26 in the SUSU

Matthew 26 in the SUSU2

Matthew 26 in the SYNO

Matthew 26 in the TBIAOTANT

Matthew 26 in the TBT1E

Matthew 26 in the TBT1E2

Matthew 26 in the TFTIP

Matthew 26 in the TFTU

Matthew 26 in the TGNTATF3T

Matthew 26 in the THAI

Matthew 26 in the TNFD

Matthew 26 in the TNT

Matthew 26 in the TNTIK

Matthew 26 in the TNTIL

Matthew 26 in the TNTIN

Matthew 26 in the TNTIP

Matthew 26 in the TNTIZ

Matthew 26 in the TOMA

Matthew 26 in the TTENT

Matthew 26 in the UBG

Matthew 26 in the UGV

Matthew 26 in the UGV2

Matthew 26 in the UGV3

Matthew 26 in the VBL

Matthew 26 in the VDCC

Matthew 26 in the YALU

Matthew 26 in the YAPE

Matthew 26 in the YBVTP

Matthew 26 in the ZBP