Matthew 27 (BOKSSV)

1 کاتێک ڕۆژبووەوە، هەموو کاهینانی باڵا و پیرانی گەل تەگبیریان کرد کە عیسا بکوژن. 2 جا بەستیانەوە و بردیان و دایانە دەست پیلاتۆسی فەرمانڕەوا. 3 ئینجا یەهوزا، ئەوەی بە گرتنی دا کە بینی عیسا حوکمی بەسەردا درا، پەشیمان بووەوە، سی دراوە زیوەکەی بۆ کاهینانی باڵا و پیران گەڕاندەوە و 4 گوتی: «گوناهم کرد کە ناپاکیم لە مرۆڤێکی بێتاوان کرد.»گوتیان: «بە ئێمە چی؟ خۆت دەزانیت.» 5 ئەویش زیوەکانی لە پەرستگا فڕێدا و چوو خۆی هەڵواسی. 6 بەڵام کاهینانی باڵا دراوە زیوەکانیان هەڵگرتەوە و گوتیان: «دروست نییە بیخەینە گەنجینەی پەرستگاوە، چونکە نرخی خوێنە.» 7 ئینجا تەگبیریان کرد و کێڵگەی گۆزەکەرەکەیان بۆ گۆڕستانی بێگانان پێ کڕی. 8 لەبەر ئەوە ئەو کێڵگەیە هەتا ئەمڕۆش پێی دەگوترێ کێڵگەی خوێن. 9 ئەوسا ئەوەی بەهۆی پێغەمبەر یەرمیا گوتراوە، هاتە دی: [سی پارچە زیوەکەیان برد، ئەم نرخە لەلایەن نەوەی ئیسرائیلەوە لەسەری خەمڵێنرا، 10 ئینجا بە کێڵگەی گۆزەکەرەکەیان دا، وەک یەزدان فەرمانی پێدام.] 11 عیساش لەبەردەم پیلاتۆسی فەرمانڕەوا ڕاوەستا، فەرمانڕەواش لێی پرسی و گوتی: «ئایا تۆ پاشای جولەکەی؟»عیساش فەرمووی: «خۆت گوتت.» 12 کاتێک کاهینانی باڵا و پیران سکاڵایان لێی دەکرد، هیچ وەڵامی نەدەدایەوە. 13 پیلاتۆس پێی گوت: «ئایا گوێت لێ نییە چەند شایەتیت لەسەر دەدەن؟» 14 بەڵام عیسا تەنانەت بە وشەیەکیش وەڵامی نەدایەوە، فەرمانڕەواش زۆر سەرسام بوو. 15 لە هەر جەژنێکدا فەرمانڕەوا کردبوویە نەریت بەگوێرەی خواستی خەڵکەکە بەندکراوێک ئازاد بکات. 16 لەو کاتەدا گیراوێکی بەناوبانگیان هەبوو کە ناوی باراباس بوو. 17 لەبەر ئەوە کاتێک کۆببوونەوە، پیلاتۆس لێی پرسین: «دەتانەوێت کێتان بۆ ئازاد بکەم، باراباس یان عیسا، ئەوەی پێی دەگوترێ مەسیح؟» 18 چونکە زانی لەبەر ئیرەیی عیسایان بە گرتن دابوو. 19 کاتێک پیلاتۆس لەسەر کورسی دادوەری دانیشتبوو، ژنەکەی هەواڵی بۆ نارد: «هیچ لەو بێتاوانە مەکە، چونکە ئەمڕۆ لە خەوندا لەبەر ئەو زۆر ئازارم چێژت.» 20 بەڵام کاهینانی باڵا و پیران خەڵکەکەیان جۆشدا کە داوا بکەن باراباس ئازاد بکرێ و عیسا لەناو ببردرێت. 21 فەرمانڕەوا وەڵامی دانەوە: «لەم دووانە کامەتان دەوێ بۆتان ئازاد بکەم؟»گوتیان: «باراباس.» 22 پیلاتۆس لێی پرسین: «ئەی چی لە عیسا بکەم، ئەوەی پێی دەگوترێ مەسیح؟»هەموو گوتیان: «با لە خاچ بدرێت!» 23 ئەویش گوتی: «بۆ؟ چ خراپەیەکی کردووە؟»بەڵام ئەوان زیاتر هاواریان دەکرد: «با لە خاچ بدرێت!» 24 پیلاتۆس بینی سوودی نییە و خەریکە ئاژاوە ڕوودەدات، ئاوی هێنا و لەبەردەم خەڵکەکە دەستی شوشت و گوتی: «لە خوێنی ئەمە بێتاوانم! لە ئەستۆی ئێوەیە!» 25 گەل هەموو وەڵامیان دایەوە: «با خوێنی لە ئەستۆی ئێمە و منداڵمان بێت!» 26 ئەوسا باراباسی بۆ ئازاد کردن، بەڵام فەرمانی دا کە عیسا بدرێتە بەر قامچی و پاشان لە خاچ بدرێت. 27 سەربازەکانی فەرمانڕەوا عیسایان بۆ کۆشکی فەرمانڕەوا برد و تەواوی سەربازەکان لە دەوری کۆبوونەوە. 28 ڕووتیان کردەوە و کەوایەکی سووریان لەبەرکرد. 29 هەروەها تاجێکیان لە دڕک دروستکرد و لە سەریان کرد، قامیشێکیان دایە دەستی ڕاستی، لەبەردەمی چۆکیان دادا و گاڵتەیان پێ دەکرد و دەیانگوت: «سڵاو ئەی پاشای جولەکە!» 30 تفیان لێکرد، قامیشەکەیان برد و بە سەریاندا کێشا. 31 دوای ئەوەی گاڵتەیان پێکرد، کەواکەیان لەبەر داکەند و کراسەکەی خۆیان لەبەرکردەوە، بردیان تاوەکو لە خاچی بدەن. 32 کاتێک دەهاتنە دەرەوە پیاوێکی کورێنییان بینی ناوی شیمۆن بوو، ناچاریان کرد خاچەکەی ئەو هەڵبگرێت. 33 کە گەیشتنە ئەو شوێنەی پێی دەگوترا گولگۆسا، کە بە واتای «شوێنی کاسەسەر» دێت، 34 شەرابی تێکەڵ بە تاڵاویان دایە عیسا تاکو بیخواتەوە، کە تامی کرد نەیویست بیخواتەوە. 35 کە لە خاچیان دا، بە تیروپشک جلەکانیان دابەش کرد. 36 ئینجا لەوێ دانیشتن و ئێشکیان بۆ گرت. 37 لەژوور سەرییەوە تاواننامەکەی ئەویان دانا کە نووسرابوو:«ئەمە عیسایە، پاشای جولەکە.» 38 دوو دزیشیان لەگەڵی لە خاچ دا، یەکێک لەلای ڕاستی و ئەوەی دیکەش لەلای چەپی. 39 ئەوانەی بەوێدا تێدەپەڕین، جنێویان پێی دەدا و سەریان بادەدا و 40 دەیانگوت: «ئەی ڕووخێنەری پەرستگا و بنیادنەرەوەی لە سێ ڕۆژدا، خۆت ڕزگار بکە! ئەگەر تۆ کوڕی خودای، لە خاچەکە دابەزە!» 41 بە هەمان شێوە کاهینانی باڵا لەگەڵ مامۆستایانی تەورات و پیران گاڵتەیان پێدەکرد و دەیانگوت: 42 «خەڵکی دیکەی ڕزگار کرد، بەڵام ناتوانێ خۆی ڕزگار بکات! ئەگەر پاشای ئیسرائیلە، با ئێستا لە خاچەکە دابەزێت، باوەڕی پێدەهێنین! 43 پشتی بە خودا بەست، با ئێستا خودا ڕزگاری بکات، ئەگەر ئەمی دەوێت، چونکە گوتی: ”من کوڕی خودام.“» 44 دزەکانیش کە لەگەڵی لە خاچ درابوون قسەیان پێ دەگوت. 45 لە کاتژمێر دوازدەوە هەتا سێ، تاریکی باڵی بەسەر هەموو زەویدا کێشا. 46 نزیکەی کاتژمێر سێ عیسا بە دەنگێکی بەرز هاواری کرد: «[ئێلی، ئێلی، لەما شەبەقتانی؟]» کە بە واتای [خودای من، خودای من، بۆ وازت لێ هێنام؟] دێت. 47 کاتێک هەندێک لەوانەی لەوێ ڕاوەستابوون گوێیان لێی بوو، گوتیان: «ئەوە بانگی ئەلیاس دەکات!» 48 دەستبەجێ یەکێک لەوان ڕایکرد و ئیسفەنجێکی هەڵگرت، خستییە ناو سرکەوە و کردی بەسەر قامیشێکەوە و پێیدا تاکو بیخواتەوە، 49 بەڵام ئەوانی دیکە گوتیان: «لێگەڕێ، با بزانین ئەلیاس دێت ڕزگاری بکات؟» 50 عیساش بە دەنگێکی بەرز هاواری کردەوە و گیانی سپارد. 51 لەو کاتەدا پەردەی پەرستگا لە سەرەوە هەتا خوارەوە شەق بوو و بوو بە دوو پارچەوە. زەوی لەرزی و بەرد درزیان برد و 52 گۆڕەکان کرانەوە، زۆرێک لە لاشەی گەلی پیرۆزی خودا کە مردبوون هەستانەوە. 53 دوای هەستانەوەی عیسا، لە گۆڕەکان هاتنە دەرەوە و چوونە ناو شاری پیرۆز، بۆ زۆر کەسیش دەرکەوتن. 54 کاتێک سەرپەلەکە و ئەوانەی لەگەڵی پاسەوانیی عیسایان دەکرد، بوومەلەرزەکە و ئەو شتانەیان بینی کە ڕوویدا، زۆر ترسان و گوتیان: «بەڕاستی ئەمە کوڕی خودا بوو!» 55 زۆر ژن لەوێ بوون، لە دوورەوە تەماشایان دەکرد، ئەوانەی لە جەلیلەوە دوای عیسا کەوتبوون و خزمەتیان دەکرد، 56 مریەمی مەجدەلی و مریەمی دایکی یاقوب و یوسف، لەگەڵ دایکی کوڕەکانی زەبدی لەنێویان بوون. 57 کاتێک ئێوارە داهات، پیاوێکی دەوڵەمەندی خەڵکی ڕامە هات، ناوی یوسف بوو، ئەو خۆی قوتابی عیسا بوو. 58 چوو بۆ لای پیلاتۆس و داوای تەرمەکەی عیسای لێکرد، ئینجا پیلاتۆس فەرمانی دا بیدرێتێ. 59 یوسفیش تەرمەکەی برد و بە کەتانی پاک پێچای و 60 لەو گۆڕە نوێیەی خۆی ناشتی کە لە تاشەبەرد هەڵکەنرابوو، ئینجا بەردێکی گەورەی گلۆر کردەوە سەر دەرگای گۆڕەکە و ڕۆیشت. 61 مریەمی مەجدەلی و مریەمەکەی دیکەش لەوێ بوون، بەرامبەر گۆڕەکە دانیشتبوون. 62 بۆ بەیانی، کە دوای ڕۆژی خۆ ئامادەکردنە، کاهینانی باڵا و فەریسییەکان لەلای پیلاتۆس کۆبوونەوە، 63 گوتیان: «گەورەم، هاتەوە بیرمان ئەو چەواشەکارە کاتێک زیندوو بوو گوتی: ”دوای سێ ڕۆژ هەڵدەستمەوە.“ 64 جا فەرمان بدە هەتا ڕۆژی سێیەم گۆڕەکەی پاس بکرێت، نەوەک قوتابییەکانی بێن و بیدزن، ئەوسا بە گەل بڵێن لەنێوان مردووان هەستاوەتەوە. جا چەواشەی دوایی لەوەی یەکەم خراپتر دەبێت.» 65 پیلاتۆسیش گوتی: «پاسەوانتان هەیە، بڕۆن چۆنتان پێ باشە وا پاسی بکەن.» 66 ئەوانیش چوون گۆڕەکەیان پاس کرد، مۆریان لە بەردەکە دا و پاسەوانیان دانا.

In Other Versions

Matthew 27 in the ANGEFD

Matthew 27 in the ANTPNG2D

Matthew 27 in the AS21

Matthew 27 in the BAGH

Matthew 27 in the BBPNG

Matthew 27 in the BBT1E

Matthew 27 in the BDS

Matthew 27 in the BEV

Matthew 27 in the BHAD

Matthew 27 in the BIB

Matthew 27 in the BLPT

Matthew 27 in the BNT

Matthew 27 in the BNTABOOT

Matthew 27 in the BNTLV

Matthew 27 in the BOATCB

Matthew 27 in the BOATCB2

Matthew 27 in the BOBCV

Matthew 27 in the BOCNT

Matthew 27 in the BOECS

Matthew 27 in the BOGWICC

Matthew 27 in the BOHCB

Matthew 27 in the BOHCV

Matthew 27 in the BOHLNT

Matthew 27 in the BOHNTLTAL

Matthew 27 in the BOICB

Matthew 27 in the BOILNTAP

Matthew 27 in the BOITCV

Matthew 27 in the BOKCV

Matthew 27 in the BOKCV2

Matthew 27 in the BOKHWOG

Matthew 27 in the BOLCB

Matthew 27 in the BOLCB2

Matthew 27 in the BOMCV

Matthew 27 in the BONAV

Matthew 27 in the BONCB

Matthew 27 in the BONLT

Matthew 27 in the BONUT2

Matthew 27 in the BOPLNT

Matthew 27 in the BOSCB

Matthew 27 in the BOSNC

Matthew 27 in the BOTLNT

Matthew 27 in the BOVCB

Matthew 27 in the BOYCB

Matthew 27 in the BPBB

Matthew 27 in the BPH

Matthew 27 in the BSB

Matthew 27 in the CCB

Matthew 27 in the CUV

Matthew 27 in the CUVS

Matthew 27 in the DBT

Matthew 27 in the DGDNT

Matthew 27 in the DHNT

Matthew 27 in the DNT

Matthew 27 in the ELBE

Matthew 27 in the EMTV

Matthew 27 in the ESV

Matthew 27 in the FBV

Matthew 27 in the FEB

Matthew 27 in the GGMNT

Matthew 27 in the GNT

Matthew 27 in the HARY

Matthew 27 in the HNT

Matthew 27 in the IRVA

Matthew 27 in the IRVB

Matthew 27 in the IRVG

Matthew 27 in the IRVH

Matthew 27 in the IRVK

Matthew 27 in the IRVM

Matthew 27 in the IRVM2

Matthew 27 in the IRVO

Matthew 27 in the IRVP

Matthew 27 in the IRVT

Matthew 27 in the IRVT2

Matthew 27 in the IRVU

Matthew 27 in the ISVN

Matthew 27 in the JSNT

Matthew 27 in the KAPI

Matthew 27 in the KBT1ETNIK

Matthew 27 in the KBV

Matthew 27 in the KJV

Matthew 27 in the KNFD

Matthew 27 in the LBA

Matthew 27 in the LBLA

Matthew 27 in the LNT

Matthew 27 in the LSV

Matthew 27 in the MAAL

Matthew 27 in the MBV

Matthew 27 in the MBV2

Matthew 27 in the MHNT

Matthew 27 in the MKNFD

Matthew 27 in the MNG

Matthew 27 in the MNT

Matthew 27 in the MNT2

Matthew 27 in the MRS1T

Matthew 27 in the NAA

Matthew 27 in the NASB

Matthew 27 in the NBLA

Matthew 27 in the NBS

Matthew 27 in the NBVTP

Matthew 27 in the NET2

Matthew 27 in the NIV11

Matthew 27 in the NNT

Matthew 27 in the NNT2

Matthew 27 in the NNT3

Matthew 27 in the PDDPT

Matthew 27 in the PFNT

Matthew 27 in the RMNT

Matthew 27 in the SBIAS

Matthew 27 in the SBIBS

Matthew 27 in the SBIBS2

Matthew 27 in the SBICS

Matthew 27 in the SBIDS

Matthew 27 in the SBIGS

Matthew 27 in the SBIHS

Matthew 27 in the SBIIS

Matthew 27 in the SBIIS2

Matthew 27 in the SBIIS3

Matthew 27 in the SBIKS

Matthew 27 in the SBIKS2

Matthew 27 in the SBIMS

Matthew 27 in the SBIOS

Matthew 27 in the SBIPS

Matthew 27 in the SBISS

Matthew 27 in the SBITS

Matthew 27 in the SBITS2

Matthew 27 in the SBITS3

Matthew 27 in the SBITS4

Matthew 27 in the SBIUS

Matthew 27 in the SBIVS

Matthew 27 in the SBT

Matthew 27 in the SBT1E

Matthew 27 in the SCHL

Matthew 27 in the SNT

Matthew 27 in the SUSU

Matthew 27 in the SUSU2

Matthew 27 in the SYNO

Matthew 27 in the TBIAOTANT

Matthew 27 in the TBT1E

Matthew 27 in the TBT1E2

Matthew 27 in the TFTIP

Matthew 27 in the TFTU

Matthew 27 in the TGNTATF3T

Matthew 27 in the THAI

Matthew 27 in the TNFD

Matthew 27 in the TNT

Matthew 27 in the TNTIK

Matthew 27 in the TNTIL

Matthew 27 in the TNTIN

Matthew 27 in the TNTIP

Matthew 27 in the TNTIZ

Matthew 27 in the TOMA

Matthew 27 in the TTENT

Matthew 27 in the UBG

Matthew 27 in the UGV

Matthew 27 in the UGV2

Matthew 27 in the UGV3

Matthew 27 in the VBL

Matthew 27 in the VDCC

Matthew 27 in the YALU

Matthew 27 in the YAPE

Matthew 27 in the YBVTP

Matthew 27 in the ZBP