Numbers 23 (BOKSSV)

1 بەلعام بە بالاقی گوت: «لێرە حەوت قوربانگام بۆ دروستبکە و هەر لێرە حەوت گا و حەوت بەرانم بۆ ئامادە بکە.» 2 بالاقیش بەم جۆرەی کرد، وەک بەلعام گوتی. ئیتر بالاق و بەلعام بۆ سەر هەر قوربانگایەک گایەک و بەرانێکیان سەرخست. 3 ئینجا بەلعام بە بالاقی گوت: «تۆ لەلای قوربانی سووتاندنەکەت بوەستە و من دەڕۆم، لەوانەیە یەزدان بۆ بینینم بێت و هەرچی پیشانم بدات پێت دەڵێم.» ئینجا بۆ شوێنێکی بەرز و چۆڵ چوو. 4 خودا هاتە لای بەلعام، بەلعامیش پێی گوت: «حەوت قوربانگام ئامادە کرد و گایەک و بەرانێکم خستە سەر هەر قوربانگایەک.» 5 یەزدان وشەی خستە دەمی بەلعام و فەرمووی: «بۆ لای بالاق بگەڕێوە و ئاوا بڵێ.» 6 ئەویش گەڕایەوە لای و بینی وا لەگەڵ هەموو پیاوە گەورەکانی مۆئاب لەلای قوربانی سووتاندنەکەی وەستاوە. 7 ئیتر بەلعام پەیامەکەی ڕاگەیاند و گوتی:«لە ئارامەوە بالاقی پاشای مۆئاب منی هێنا،لە چیاکانی ڕۆژهەڵاتەوە،گوتی ”وەرە نەفرەت لە یاقوب بکە بۆم،وەرە جنێو بە ئیسرائیل بدە.“ 8 چۆن نەفرەت بکەمکە خودا نەفرەتی لێیان نەکردبێت،چۆن جنێو بدەمکە یەزدان جنێوی پێیان نەدابێت؟ 9 لەسەر تاوێرەکانەوە دەیبینم،لە گردەکانەوە تەماشای دەکەم،گەلێک وا بە تەنها نیشتەجێ بووە،خۆی بە یەکێک لە نەتەوەکان دانانێت. 10 کێ خۆڵی یاقوبی هەژمار کردووە،کێ چارەکی ئیسرائیلی ژماردووە؟با وەک مردنی سەرڕاستان بمرم وکۆتاییم وەک ئەوان بێت!» 11 بالاق بە بەلعامی گوت: «چیت پێکردم! بۆ نەفرەتکردن لە دوژمنانم تۆم هێنا، کەچی وا داوای بەرەکەتیان بۆ دەکەیت!» 12 ئەویش وەڵامی دایەوە و گوتی: «ئایا ئەوە نەڵێم، ئەوەی کە یەزدان دەیخاتە سەر زارم تاکو بیڵێم؟» 13 ئینجا بالاق پێی گوت: «لەگەڵم وەرە بۆ شوێنێکی دیکە هەتا بیانبینیت، بەڵام تەنها بەشێکی دەبینیت و هەمووی نابینیت، لەوێوە نەفرەتیان لێ بکە.» 14 جا بردیە کێڵگەی چۆفیم بۆ سەری پسگە و حەوت قوربانگای بنیاد نا و هەر قوربانگایەک گایەک و بەرانێکی سەرخستە سەری. 15 بەلعام بە بالاقی گوت: «لێرە لەلای قوربانی سووتاندنەکەت بوەستە و من دەچمە ئەوێ بۆ گەیشتن بە یەزدان.» 16 یەزدان بە بەلعام گەیشت و وشەی خستە دەمی و فەرمووی: «بگەڕێوە لای بالاق و ئاوا بڵێ.» 17 ئەویش هاتە لای و بینی وا لەگەڵ پیاوە گەورەکانی مۆئاب لەلای قوربانی سووتاندنەکەی وەستاوە. بالاق لێی پرسی: «یەزدان چی فەرموو؟» 18 ئیتر پەیامەکەی ڕاگەیاند و گوتی:«ئەی بالاق، هەستە و گوێ بگرە،ئەی کوڕی چیپور، گوێم بۆ شل بکە، 19 خودا مرۆڤ نییە کە درۆ بکات،کوڕی مرۆڤیش نییە کە بڕیاری بگۆڕێت.ئایا قسە دەکات و ئەنجامی نەدات؟یان بەڵێن دەدات و نایباتە سەر؟ 20 فەرمانم پێدراوە داوای بەرەکەت بکەم،ئەو بەرەکەتداری کردووە و من ناتوانم بیگۆڕم. 21 «لە یاقوبدا بەدبەختی بەرچاو نەکەوتووە،لە ئیسرائیلدا مەراقی نەبینیوە،یەزدانی پەروەردگاریان لەگەڵیاندایە،هوتافی پاشا لەنێویاندایە. 22 خودا لە میسر دەریهێنان،ئەوانە هێزی گای کێوییان هەیە. 23 جادووگەری لە دژی یاقوب بە کەڵک نایەت،فاڵگرتنەوەش لە دژی ئیسرائیل بێ سوودە.ئێستا دەربارەی یاقوب و ئیسرائیل دەگوترێت،”سەیر بکە خودا چی کردووە!“ 24 گەلێک وەک شێرە مێ هەڵدەستێت،وەک نەڕەشێر بەرز دەبێتەوە،ناخەوێت هەتا نێچیرێک نەخوات وخوێنی کوژراوان نەخواتەوە.» 25 ئینجا بالاق بە بەلعامی گوت: «نە نەفرەتی لێ بکە و نە داوای بەرەکەتی بۆ بکە.» 26 بەلعامیش وەڵامی دایەوە: «پێم نەگوتیت ئەوەی یەزدان بیڵێت، ئەوە دەکەم؟» 27 بالاقیش بە بەلعامی گوت: «وەرە بتبەمە شوێنێکی دیکە، بەڵکو لەبەرچاوی خودا باش بێت و لەوێوە بۆ من نەفرەتیان لێ بکە.» 28 ئینجا بالاق بەلعامی بردە سەر لووتکەی پەعۆر کە دەڕوانێتە سەر چۆڵەوانی. 29 بەلعامیش بە بالاقی گوت: «لێرە حەوت قوربانگام بۆ دروستبکە و هەر لێرە حەوت گا و حەوت بەرانم بۆ ئامادە بکە.» 30 بالاقیش وەک بەلعام چی گوت ئاوای کرد، بۆ سەر هەر قوربانگایەک گایەک و بەرانێکی خستە سەری.

In Other Versions

Numbers 23 in the ANGEFD

Numbers 23 in the ANTPNG2D

Numbers 23 in the AS21

Numbers 23 in the BAGH

Numbers 23 in the BBPNG

Numbers 23 in the BBT1E

Numbers 23 in the BDS

Numbers 23 in the BEV

Numbers 23 in the BHAD

Numbers 23 in the BIB

Numbers 23 in the BLPT

Numbers 23 in the BNT

Numbers 23 in the BNTABOOT

Numbers 23 in the BNTLV

Numbers 23 in the BOATCB

Numbers 23 in the BOATCB2

Numbers 23 in the BOBCV

Numbers 23 in the BOCNT

Numbers 23 in the BOECS

Numbers 23 in the BOGWICC

Numbers 23 in the BOHCB

Numbers 23 in the BOHCV

Numbers 23 in the BOHLNT

Numbers 23 in the BOHNTLTAL

Numbers 23 in the BOICB

Numbers 23 in the BOILNTAP

Numbers 23 in the BOITCV

Numbers 23 in the BOKCV

Numbers 23 in the BOKCV2

Numbers 23 in the BOKHWOG

Numbers 23 in the BOLCB

Numbers 23 in the BOLCB2

Numbers 23 in the BOMCV

Numbers 23 in the BONAV

Numbers 23 in the BONCB

Numbers 23 in the BONLT

Numbers 23 in the BONUT2

Numbers 23 in the BOPLNT

Numbers 23 in the BOSCB

Numbers 23 in the BOSNC

Numbers 23 in the BOTLNT

Numbers 23 in the BOVCB

Numbers 23 in the BOYCB

Numbers 23 in the BPBB

Numbers 23 in the BPH

Numbers 23 in the BSB

Numbers 23 in the CCB

Numbers 23 in the CUV

Numbers 23 in the CUVS

Numbers 23 in the DBT

Numbers 23 in the DGDNT

Numbers 23 in the DHNT

Numbers 23 in the DNT

Numbers 23 in the ELBE

Numbers 23 in the EMTV

Numbers 23 in the ESV

Numbers 23 in the FBV

Numbers 23 in the FEB

Numbers 23 in the GGMNT

Numbers 23 in the GNT

Numbers 23 in the HARY

Numbers 23 in the HNT

Numbers 23 in the IRVA

Numbers 23 in the IRVB

Numbers 23 in the IRVG

Numbers 23 in the IRVH

Numbers 23 in the IRVK

Numbers 23 in the IRVM

Numbers 23 in the IRVM2

Numbers 23 in the IRVO

Numbers 23 in the IRVP

Numbers 23 in the IRVT

Numbers 23 in the IRVT2

Numbers 23 in the IRVU

Numbers 23 in the ISVN

Numbers 23 in the JSNT

Numbers 23 in the KAPI

Numbers 23 in the KBT1ETNIK

Numbers 23 in the KBV

Numbers 23 in the KJV

Numbers 23 in the KNFD

Numbers 23 in the LBA

Numbers 23 in the LBLA

Numbers 23 in the LNT

Numbers 23 in the LSV

Numbers 23 in the MAAL

Numbers 23 in the MBV

Numbers 23 in the MBV2

Numbers 23 in the MHNT

Numbers 23 in the MKNFD

Numbers 23 in the MNG

Numbers 23 in the MNT

Numbers 23 in the MNT2

Numbers 23 in the MRS1T

Numbers 23 in the NAA

Numbers 23 in the NASB

Numbers 23 in the NBLA

Numbers 23 in the NBS

Numbers 23 in the NBVTP

Numbers 23 in the NET2

Numbers 23 in the NIV11

Numbers 23 in the NNT

Numbers 23 in the NNT2

Numbers 23 in the NNT3

Numbers 23 in the PDDPT

Numbers 23 in the PFNT

Numbers 23 in the RMNT

Numbers 23 in the SBIAS

Numbers 23 in the SBIBS

Numbers 23 in the SBIBS2

Numbers 23 in the SBICS

Numbers 23 in the SBIDS

Numbers 23 in the SBIGS

Numbers 23 in the SBIHS

Numbers 23 in the SBIIS

Numbers 23 in the SBIIS2

Numbers 23 in the SBIIS3

Numbers 23 in the SBIKS

Numbers 23 in the SBIKS2

Numbers 23 in the SBIMS

Numbers 23 in the SBIOS

Numbers 23 in the SBIPS

Numbers 23 in the SBISS

Numbers 23 in the SBITS

Numbers 23 in the SBITS2

Numbers 23 in the SBITS3

Numbers 23 in the SBITS4

Numbers 23 in the SBIUS

Numbers 23 in the SBIVS

Numbers 23 in the SBT

Numbers 23 in the SBT1E

Numbers 23 in the SCHL

Numbers 23 in the SNT

Numbers 23 in the SUSU

Numbers 23 in the SUSU2

Numbers 23 in the SYNO

Numbers 23 in the TBIAOTANT

Numbers 23 in the TBT1E

Numbers 23 in the TBT1E2

Numbers 23 in the TFTIP

Numbers 23 in the TFTU

Numbers 23 in the TGNTATF3T

Numbers 23 in the THAI

Numbers 23 in the TNFD

Numbers 23 in the TNT

Numbers 23 in the TNTIK

Numbers 23 in the TNTIL

Numbers 23 in the TNTIN

Numbers 23 in the TNTIP

Numbers 23 in the TNTIZ

Numbers 23 in the TOMA

Numbers 23 in the TTENT

Numbers 23 in the UBG

Numbers 23 in the UGV

Numbers 23 in the UGV2

Numbers 23 in the UGV3

Numbers 23 in the VBL

Numbers 23 in the VDCC

Numbers 23 in the YALU

Numbers 23 in the YAPE

Numbers 23 in the YBVTP

Numbers 23 in the ZBP