Psalms 11 (BOKSSV)
undefined بۆ سەرۆکی کۆمەڵی مۆسیقاژەنان، زەبوورێکی داود. 1 من پەنا دەبەمە بەر یەزدان،ئیتر چۆن ئێوە پێم دەڵێن:«وەک باڵدار بەرەو چیاکانت هەڵفرە، 2 چونکە ئەوەتا بەدکاران کەوان ڕادەکێشن وتیر دەخەنە بەر کەوان،بۆ ئەوەی لە تاریکییەوە دڵڕاستان بپێکن. 3 کاتێک بنچینەکان بڕووخێن،کەسی ڕاستودروست چی دەکات؟» 4 یەزدان لە پەرستگای پیرۆزی خۆیەتی،تەختی یەزدان لە ئاسمانە،تەماشای کوڕانی مرۆڤ دەکات وچاوەکانی تاقییان دەکاتەوە. 5 یەزدان کەسی ڕاستودروست تاقی دەکاتەوە،بەڵام لە دڵەوە ڕقی لە خراپەکار و خۆشەویستانی توندوتیژییە. 6 پشکۆی ئاگر و گۆگرد بەسەر بەدکارەکاندا دەبارێنێت،گڕەی بای سووتێنەر بەشیانە. 7 لەبەر ئەوەی یەزدان ڕاستودروستە و حەزی لە دادپەروەرییە،کەسی سەرڕاست تەماشای ڕووی دەکات.