Psalms 127 (BOKSSV)
undefined گۆرانی گەشتیاران، بۆ سلێمان. 1 ئەگەر یەزدان خانووەکە دروست نەکات،وەستاکان بێ سوود خۆیان ماندوو دەکەن.ئەگەر یەزدان چاودێری شارەکە نەکات،پاسەوان بێ سوود ئێشک دەگرێت. 2 بێ سوودە بۆتان زوو هەستان و دانیشتن هەتا درەنگی شەو،خواردنی نانی ڕەنجکێشی،چونکە خەو بە خۆشەویستانی خۆی دەبەخشێت. 3 بێگومان منداڵان میراتن لە یەزدانەوە،پاداشتی بەری سکن. 4 وەک تیری دەستی پاڵەوان،ئاوان کوڕانی مرۆڤی گەنج. 5 خۆزگە دەخوازرێ بەو کەسەی تیردانی خۆی لەوان پڕکردووە،شەرمەزار نابێت کە لە دادگا لەگەڵ دوژمنان دەکەوێتە دەمەقاڵێ.