Romans 2 (BOKSSV)
1 کەواتە ئەی مرۆڤ، هیچ بیانووێکت نییە کە حوکمی کەسێکی دیکە دەدەیت، چونکە بەوەی خەڵکی پێ حوکم دەدەیت، خۆت تاوانبار دەکەیت، لەبەر ئەوەی تۆ کە حوکم دەدەیت، خۆشت هەمان شت دەکەیت. 2 بەڵام دەزانین حوکمی خودا ڕاستە بەسەر ئەوانەی ئەم شتانە دەکەن. 3 کەواتە ئەی ئەو مرۆڤەی ئەوانە حوکم دەدەیت کە ئەم شتانە دەکەن و خۆشت هەمان شت دەکەیت، وا دەزانیت لە حوکمی خودا دەرباز دەبیت؟ 4 یان گاڵتەت بە دەوڵەمەندی نەرمونیانی و ئارامی و پشوودرێژییەکەی دێت؟ نازانیت نەرمونیانی خودا بەرەو تۆبەکردنت دەبات؟ 5 بەڵام تۆ لەبەر کەللەڕەقی و دڵی تۆبە نەکردووت، لە ڕۆژی تووڕەیی و ئاشکراکردنی حوکمی دادپەروەرانەی خودا، تووڕەیی لەسەر خۆت کۆ دەکەیتەوە. 6 خودا [پاداشتی هەر یەکێک بەگوێرەی کردارەکانی دەداتەوە.] 7 ژیانی هەتاهەتاییش بۆ ئەوانەیە کە بە دانبەخۆداگرتنەوە لە کاری چاکەدا داوای شکۆ و ڕێز و نەمری دەکەن. 8 بەڵام ڕق و تووڕەیی بۆ ئەوانەیە کە داوای خۆپەرستی دەکەن و ملکەچی ڕاستی نابن، بۆ ناڕەوایی ملکەچ دەبن. 9 ناخۆشی و تەنگانە بۆ هەر مرۆڤێکە کە خراپە دەکات، یەکەم جار بۆ جولەکە ئینجا بۆ ناجولەکە. 10 شکۆ و ڕێز و ئاشتی بۆ هەموو چاکەکارێکە، یەکەم جار بۆ جولەکە ئینجا بۆ ناجولەکە، 11 چونکە خودا لایەنگری ناکات. 12 هەموو ئەوانەی کە شەریعەتیان نییە و گوناه دەکەن، بێ شەریعەت لەناودەچن، هەموو ئەوانەش کە لەژێر دەسەڵاتی شەریعەتدا گوناه دەکەن، بە شەریعەت حوکم دەدرێن، 13 چونکە ئەوانە لەلای خودا بێتاوان نین کە شەریعەت دەبیستن، بەڵکو ئەوانە بێتاوان دەکرێن کە کار بە شەریعەت دەکەن. 14 بێگومان ئەو نەتەوانەی کە شەریعەتیان نییە، کاتێک بە شێوەیەکی سروشتی شەریعەتیان پەیڕەو کرد، ئەوانە بۆ خۆیان شەریعەتن، لەگەڵ ئەوەی شەریعەتیان نییە. 15 ئەوانە بەڵگەی وا نیشان دەدەن کە فەرزەکانی شەریعەت لە دڵیاندا نووسراوە، ویژدانیان لەناویاندا شایەتی دەدات، جار هەیە بیریان تاوانباریان دەکات و جاریش هەیە بەرگرییان لێ دەکات، 16 لەو ڕۆژەدا کاتێک خودا نهێنییەکانی خەڵک لە ڕێگەی عیسای مەسیحەوە حوکم دەدات، بەپێی ئەو مزگێنییەی کە من ڕایدەگەیەنم. 17 بەڵام تۆ، ئەگەر بە جولەکە ناو دەبردرێیت و پشت بە شەریعەتی تەورات دەبەستیت و شانازی بە خوداوە دەکەیت؛ 18 ئەگەر خواستی ئەو دەزانیت، چی باشترینە پەسەندی دەکەیت، چونکە لە تەورات فێربوویت؛ 19 ئەگەر لە خۆت دڵنیایت کە ڕێبەری کوێرەکانیت و ڕووناکییت بۆ ئەوانەی لە تاریکیدان، 20 فێرکاری نەزانان و مامۆستای منداڵانی، چونکە لە تەوراتدا وێنەی زانین و ڕاستیت هەیە، 21 جا تۆ کە خەڵکی دیکە فێر دەکەیت، ئایا خۆت فێر ناکەیت؟ تۆ کە ڕایدەگەیەنێت کە کەس دزی نەکات، ئایا خۆت دزی ناکەیت؟ 22 تۆ کە دەڵێی داوێنپیسی نەکرێت، ئایا خۆت داوێنپیسی ناکەیت؟ تۆ کە ڕقت لە بت دەبێتەوە، ئایا پەرستگاکان تاڵان ناکەیت؟ 23 کە شانازی بە شەریعەتی تەوراتەوە دەکەیت، ئایا بە سەرپێچیکردنی شەریعەت سووکایەتی بە خودا ناکەیت؟ 24 وەک نووسراوە: [لەبەر ئێوە لەناو نەتەوەکاندا کفر بە ناوی خودا دەکرێت.] 25 خەتەنەکردن سوودی دەبێت ئەگەر شەریعەت پەیڕەو بکەیت، بەڵام ئەگەر سەرپێچی شەریعەت بکەیت، ئەوا وەکو ئەوەیە کە هەر خەتەنە نەکرابیت. 26 بۆیە ئەگەر خەتەنە نەکراو کار بە داواکارییە دروستەکانی شەریعەت بکات، ئایا خەتەنە نەکردنەکەی بە خەتەنەکردن دانانرێت؟ 27 ئیتر ئەوەی بە سروشت خەتەنە نەکراوە، بەڵام شەریعەت جێبەجێ دەکات، حوکم بەسەر تۆدا دەدات کە شەریعەتی نووسراو و خەتەنەکردنت هەیە، هەرچەندە تۆ سەرپێچی شەریعەت دەکەیت. 28 ئەگەر کەسێک تەنها بە ڕواڵەت جولەکە بێت، ئەوا لە ڕاستیدا جولەکە نییە، هەروەها ئەگەر خەتەنەکردن تەنها جەستەیی بێت، ئەوا لە ڕاستیدا خەتەنەکردن نییە. 29 بەڵام ئەوەی لە ناخەوە جولەکە بێت، ئەوا لە ڕاستیدا جولەکەیە، هەروەها ئەگەر خەتەنەکردن تەنها بەگوێرەی شەریعەتی نووسراو ئەنجام بدرێت، ئەوا خەتەنەکردن نییە، بەڵکو خەتەنەکردنی دڵ کە لە ڕێگەی ڕۆحی پیرۆزەوەیە، خەتەنەکردنی ڕاستەقینەیە. ئەوەی ستایشی لەلای خەڵک نییە، بەڵکو لەلای خودایە.
In Other Versions
Romans 2 in the ANGEFD
Romans 2 in the ANTPNG2D
Romans 2 in the AS21
Romans 2 in the BAGH
Romans 2 in the BBPNG
Romans 2 in the BBT1E
Romans 2 in the BDS
Romans 2 in the BEV
Romans 2 in the BHAD
Romans 2 in the BIB
Romans 2 in the BLPT
Romans 2 in the BNT
Romans 2 in the BNTABOOT
Romans 2 in the BNTLV
Romans 2 in the BOATCB
Romans 2 in the BOATCB2
Romans 2 in the BOBCV
Romans 2 in the BOCNT
Romans 2 in the BOECS
Romans 2 in the BOGWICC
Romans 2 in the BOHCB
Romans 2 in the BOHCV
Romans 2 in the BOHLNT
Romans 2 in the BOHNTLTAL
Romans 2 in the BOICB
Romans 2 in the BOILNTAP
Romans 2 in the BOITCV
Romans 2 in the BOKCV
Romans 2 in the BOKCV2
Romans 2 in the BOKHWOG
Romans 2 in the BOLCB
Romans 2 in the BOLCB2
Romans 2 in the BOMCV
Romans 2 in the BONAV
Romans 2 in the BONCB
Romans 2 in the BONLT
Romans 2 in the BONUT2
Romans 2 in the BOPLNT
Romans 2 in the BOSCB
Romans 2 in the BOSNC
Romans 2 in the BOTLNT
Romans 2 in the BOVCB
Romans 2 in the BOYCB
Romans 2 in the BPBB
Romans 2 in the BPH
Romans 2 in the BSB
Romans 2 in the CCB
Romans 2 in the CUV
Romans 2 in the CUVS
Romans 2 in the DBT
Romans 2 in the DGDNT
Romans 2 in the DHNT
Romans 2 in the DNT
Romans 2 in the ELBE
Romans 2 in the EMTV
Romans 2 in the ESV
Romans 2 in the FBV
Romans 2 in the FEB
Romans 2 in the GGMNT
Romans 2 in the GNT
Romans 2 in the HARY
Romans 2 in the HNT
Romans 2 in the IRVA
Romans 2 in the IRVB
Romans 2 in the IRVG
Romans 2 in the IRVH
Romans 2 in the IRVK
Romans 2 in the IRVM
Romans 2 in the IRVM2
Romans 2 in the IRVO
Romans 2 in the IRVP
Romans 2 in the IRVT
Romans 2 in the IRVT2
Romans 2 in the IRVU
Romans 2 in the ISVN
Romans 2 in the JSNT
Romans 2 in the KAPI
Romans 2 in the KBT1ETNIK
Romans 2 in the KBV
Romans 2 in the KJV
Romans 2 in the KNFD
Romans 2 in the LBA
Romans 2 in the LBLA
Romans 2 in the LNT
Romans 2 in the LSV
Romans 2 in the MAAL
Romans 2 in the MBV
Romans 2 in the MBV2
Romans 2 in the MHNT
Romans 2 in the MKNFD
Romans 2 in the MNG
Romans 2 in the MNT
Romans 2 in the MNT2
Romans 2 in the MRS1T
Romans 2 in the NAA
Romans 2 in the NASB
Romans 2 in the NBLA
Romans 2 in the NBS
Romans 2 in the NBVTP
Romans 2 in the NET2
Romans 2 in the NIV11
Romans 2 in the NNT
Romans 2 in the NNT2
Romans 2 in the NNT3
Romans 2 in the PDDPT
Romans 2 in the PFNT
Romans 2 in the RMNT
Romans 2 in the SBIAS
Romans 2 in the SBIBS
Romans 2 in the SBIBS2
Romans 2 in the SBICS
Romans 2 in the SBIDS
Romans 2 in the SBIGS
Romans 2 in the SBIHS
Romans 2 in the SBIIS
Romans 2 in the SBIIS2
Romans 2 in the SBIIS3
Romans 2 in the SBIKS
Romans 2 in the SBIKS2
Romans 2 in the SBIMS
Romans 2 in the SBIOS
Romans 2 in the SBIPS
Romans 2 in the SBISS
Romans 2 in the SBITS
Romans 2 in the SBITS2
Romans 2 in the SBITS3
Romans 2 in the SBITS4
Romans 2 in the SBIUS
Romans 2 in the SBIVS
Romans 2 in the SBT
Romans 2 in the SBT1E
Romans 2 in the SCHL
Romans 2 in the SNT
Romans 2 in the SUSU
Romans 2 in the SUSU2
Romans 2 in the SYNO
Romans 2 in the TBIAOTANT
Romans 2 in the TBT1E
Romans 2 in the TBT1E2
Romans 2 in the TFTIP
Romans 2 in the TFTU
Romans 2 in the TGNTATF3T
Romans 2 in the THAI
Romans 2 in the TNFD
Romans 2 in the TNT
Romans 2 in the TNTIK
Romans 2 in the TNTIL
Romans 2 in the TNTIN
Romans 2 in the TNTIP
Romans 2 in the TNTIZ
Romans 2 in the TOMA
Romans 2 in the TTENT
Romans 2 in the UBG
Romans 2 in the UGV
Romans 2 in the UGV2
Romans 2 in the UGV3
Romans 2 in the VBL
Romans 2 in the VDCC
Romans 2 in the YALU
Romans 2 in the YAPE
Romans 2 in the YBVTP
Romans 2 in the ZBP