Romans 9 (BOKSSV)
1 مەسیح شایەتمە کە ڕاستی دەڵێم و درۆ ناکەم، ویژدانیشم بە ڕۆحی پیرۆز ئەوە دووپات دەکاتەوە، 2 کە زۆر دڵتەنگم و ئازارێکی بێ بڕانەوەم لە دڵدایە. 3 خۆزگە خۆم نەفرەتم لێ بکرایە و لە مەسیح بێبەش بوومایە، لە پێناوی برایانم، هاونەژادەکانم، 4 ئیسرائیلییەکان. لەخۆگرتنەوە و شکۆ و پەیمانەکان و وەرگرتنی تەورات و ڕێوڕەسمەکانی پەرستن و بەڵێنەکان هی ئەوانە. 5 باوکانیش هی ئەوانن و مەسیحیش بەگوێرەی جەستە لەوانەوە هاتووە، ئەوەی لە سەرووی هەمووانە، هەتاهەتایە خودایەکی پیرۆزە! ئامین. 6 واتای ئەوە نییە کە فەرمایشتی خودا کاریگەری نەماوە، چونکە هەموو ئەوانەی لە نەوەی ئیسرائیلن، گەلی هەڵبژێردراوی خودا نین. 7 هەروەها هەموو ئەوانەی نەوەی ئیبراهیمن، منداڵی ئەو نین، بەڵکو: [لە ڕێگەی ئیسحاقەوە نەوەی تۆ ناودەبردرێت.] 8 واتە ئەو منداڵانەی کە بە خواستی مرۆڤانە بوون، منداڵی خودا نین، بەڵکو ئەو منداڵانەی کە بە بەڵێنی خودا بوون، ئەوانە بە نەوەی ئیبراهیم دادەنرێن، 9 چونکە وتەی بەڵێنەکە ئەمەیە: [لە کاتی دیاریکراو دێمەوە و ساراش کوڕێکی بووە.] 10 نەک تەنها ئەمە، بەڵکو ڕڤقەش لە یەکێک سکی کرد کە ئیسحاقی باوکمانە. 11 بۆ ئەوەی خواستی خودا لە هەڵبژاردندا بچەسپێت کە بە کردار نییە، بەڵکو بەو بانگهێشتەیە کە خۆی دەیکات، بەر لەوەی لەدایک بن و چاکە و خراپە بکەن، 12 خودا بە دایکیانی فەرموو: [گەورەکە خزمەتی بچووکەکە دەکات.] 13 وەک نووسراوە: [یاقوبم خۆشویست بەڵام ڕقم لە عیسۆ بووەوە.] 14 کەواتە چی بڵێین؟ ئایا خودا دادپەروەر نییە؟ حاشا! 15 چونکە بە موسا دەفەرموێ:[میهرەبان دەبم لەگەڵ ئەوەی میهرەبان دەبم وبە بەزەیی دەبم لەگەڵ ئەوەی بەزەییم پێیدا دێتەوە.] 16 کەواتە، بە ئارەزووی یەکێک و هەوڵدانی یەکێک نییە، بەڵکو لە خوداوەیە کە بەزەیی هەیە. 17 نووسراوە پیرۆزەکە بە فیرعەون دەفەرموێ: [لەبەر ئەوە تۆم هێشتووەتەوە بۆ ئەوەی توانای خۆم لە تۆدا دەربخەم، تاکو لە هەموو زەویدا ناوم ڕابگەیەنرێت.] 18 کەواتە خودا بەزەیی بەوە دێتەوە کە دەیەوێت و ئەوەش دڵڕەق دەکات کە دەیەوێت. 19 ئینجا پێم دەڵێی: «ئیتر بۆچی خودا هێشتا خەتابارمان دەکات؟ کێ دەتوانێت لە دژی خواستی ئەو ڕابوەستێت؟» 20 ئەی مرۆڤ تۆ کێیت وەڵامی خودا دەدەیتەوە؟ [ئایا دروستکراو بە دروستکەری دەڵێ: «بۆچی وا دروستت کردم؟»] 21 ئایا گۆزەکەر دەسەڵاتی بەسەر قوڕدا نییە لە هەمان قوڕ دەفرێک بۆ ڕێزلێنان و یەکێکی دیکەش ئاسایی دروستبکات؟ 22 بەڵام چی دەبێت ئەگەر خودا بیەوێت تووڕەیی دەربخات و توانای خۆی ئاشکرا بکات، بە پشوودرێژی زۆرەوە بەرگەی ئەو دەفرانەی تووڕەیی بگرێت کە بۆ لەناوبردن ئامادە کراون؟ 23 چی دەبێت ئەگەر ئەمە بکات تاکو دەوڵەمەندی شکۆی خۆی لەسەر ئەو دەفرانەی بەزەیی ئاشکرا بکات کە پێشتر بۆ شکۆمەندی ئامادەی کردوون؟ 24 لەناو ئەواندا ئێمەشی بانگکردووە، نەک تەنها لە جولەکە، بەڵکو لە نەتەوەکانیش. 25 وەک لە هۆشەعدا دەفەرموێ:[ئەوەی گەلی من نییە ناوی دەنێم گەلی خۆم وئەوەی خۆشەویست نییە بە خۆشەویست،] هەروەها 26 [لەو شوێنەی پێیان گوترا:«ئێوە گەلی من نین،»لەوێدا «بە ڕۆڵەکانی خودای زیندوو ناودەبردرێن.»] 27 ئیشایاش دەربارەی ئیسرائیل هاوار دەکات:[ئەگەر ژمارەی نەوەی ئیسرائیل بەقەد لمی دەریا بێت،تەنها پاشماوەیان ڕزگاری دەبێت، 28 چونکە یەزدان بە خێرایی دوا بڕیاری خۆی بەسەر زەویدا جێبەجێ دەکات.] 29 وەک ئیشایا پێشتر گوتوویەتی:[ئەگەر یەزدانی سوپاسالار نەوەی بۆ نەهێشتباینایەوە،وەک سەدۆممان لێ دەهات و لە عەمۆرا دەچووین.] 30 کەواتە چی بڵێین؟ ئەو نەتەوانەی بۆ بێتاوانبوون کۆششیان نەکرد، بێتاوانبوونیان بەدەستهێنا، ئەو بێتاوانبوونەی بە باوەڕە. 31 کەچی ئیسرائیل بە شەریعەتی تەورات کۆششیان کرد بۆ بێتاوانبوون، بەو شەریعەتە پێی نەگەیشتن. 32 بۆچی؟ چونکە بە باوەڕ نەبوو، بەڵکو لەسەر بنچینەی کردار بوو. ئەوسا بۆیان بوو بە کۆسپ و تەگەرە و ساتمەیان لێکرد، 33 هەروەک نووسراوە:[ئەوەتا بەردێک بۆ کۆسپ لە سییۆن دادەنێم،تاشەبەردێکیش کە لێی بکەونە خوارەوە،بەڵام ئەوەی پشتی پێ ببەستێت شەرمەزار نابێت.]
In Other Versions
Romans 9 in the ANGEFD
Romans 9 in the ANTPNG2D
Romans 9 in the AS21
Romans 9 in the BAGH
Romans 9 in the BBPNG
Romans 9 in the BBT1E
Romans 9 in the BDS
Romans 9 in the BEV
Romans 9 in the BHAD
Romans 9 in the BIB
Romans 9 in the BLPT
Romans 9 in the BNT
Romans 9 in the BNTABOOT
Romans 9 in the BNTLV
Romans 9 in the BOATCB
Romans 9 in the BOATCB2
Romans 9 in the BOBCV
Romans 9 in the BOCNT
Romans 9 in the BOECS
Romans 9 in the BOGWICC
Romans 9 in the BOHCB
Romans 9 in the BOHCV
Romans 9 in the BOHLNT
Romans 9 in the BOHNTLTAL
Romans 9 in the BOICB
Romans 9 in the BOILNTAP
Romans 9 in the BOITCV
Romans 9 in the BOKCV
Romans 9 in the BOKCV2
Romans 9 in the BOKHWOG
Romans 9 in the BOLCB
Romans 9 in the BOLCB2
Romans 9 in the BOMCV
Romans 9 in the BONAV
Romans 9 in the BONCB
Romans 9 in the BONLT
Romans 9 in the BONUT2
Romans 9 in the BOPLNT
Romans 9 in the BOSCB
Romans 9 in the BOSNC
Romans 9 in the BOTLNT
Romans 9 in the BOVCB
Romans 9 in the BOYCB
Romans 9 in the BPBB
Romans 9 in the BPH
Romans 9 in the BSB
Romans 9 in the CCB
Romans 9 in the CUV
Romans 9 in the CUVS
Romans 9 in the DBT
Romans 9 in the DGDNT
Romans 9 in the DHNT
Romans 9 in the DNT
Romans 9 in the ELBE
Romans 9 in the EMTV
Romans 9 in the ESV
Romans 9 in the FBV
Romans 9 in the FEB
Romans 9 in the GGMNT
Romans 9 in the GNT
Romans 9 in the HARY
Romans 9 in the HNT
Romans 9 in the IRVA
Romans 9 in the IRVB
Romans 9 in the IRVG
Romans 9 in the IRVH
Romans 9 in the IRVK
Romans 9 in the IRVM
Romans 9 in the IRVM2
Romans 9 in the IRVO
Romans 9 in the IRVP
Romans 9 in the IRVT
Romans 9 in the IRVT2
Romans 9 in the IRVU
Romans 9 in the ISVN
Romans 9 in the JSNT
Romans 9 in the KAPI
Romans 9 in the KBT1ETNIK
Romans 9 in the KBV
Romans 9 in the KJV
Romans 9 in the KNFD
Romans 9 in the LBA
Romans 9 in the LBLA
Romans 9 in the LNT
Romans 9 in the LSV
Romans 9 in the MAAL
Romans 9 in the MBV
Romans 9 in the MBV2
Romans 9 in the MHNT
Romans 9 in the MKNFD
Romans 9 in the MNG
Romans 9 in the MNT
Romans 9 in the MNT2
Romans 9 in the MRS1T
Romans 9 in the NAA
Romans 9 in the NASB
Romans 9 in the NBLA
Romans 9 in the NBS
Romans 9 in the NBVTP
Romans 9 in the NET2
Romans 9 in the NIV11
Romans 9 in the NNT
Romans 9 in the NNT2
Romans 9 in the NNT3
Romans 9 in the PDDPT
Romans 9 in the PFNT
Romans 9 in the RMNT
Romans 9 in the SBIAS
Romans 9 in the SBIBS
Romans 9 in the SBIBS2
Romans 9 in the SBICS
Romans 9 in the SBIDS
Romans 9 in the SBIGS
Romans 9 in the SBIHS
Romans 9 in the SBIIS
Romans 9 in the SBIIS2
Romans 9 in the SBIIS3
Romans 9 in the SBIKS
Romans 9 in the SBIKS2
Romans 9 in the SBIMS
Romans 9 in the SBIOS
Romans 9 in the SBIPS
Romans 9 in the SBISS
Romans 9 in the SBITS
Romans 9 in the SBITS2
Romans 9 in the SBITS3
Romans 9 in the SBITS4
Romans 9 in the SBIUS
Romans 9 in the SBIVS
Romans 9 in the SBT
Romans 9 in the SBT1E
Romans 9 in the SCHL
Romans 9 in the SNT
Romans 9 in the SUSU
Romans 9 in the SUSU2
Romans 9 in the SYNO
Romans 9 in the TBIAOTANT
Romans 9 in the TBT1E
Romans 9 in the TBT1E2
Romans 9 in the TFTIP
Romans 9 in the TFTU
Romans 9 in the TGNTATF3T
Romans 9 in the THAI
Romans 9 in the TNFD
Romans 9 in the TNT
Romans 9 in the TNTIK
Romans 9 in the TNTIL
Romans 9 in the TNTIN
Romans 9 in the TNTIP
Romans 9 in the TNTIZ
Romans 9 in the TOMA
Romans 9 in the TTENT
Romans 9 in the UBG
Romans 9 in the UGV
Romans 9 in the UGV2
Romans 9 in the UGV3
Romans 9 in the VBL
Romans 9 in the VDCC
Romans 9 in the YALU
Romans 9 in the YAPE
Romans 9 in the YBVTP
Romans 9 in the ZBP