Zephaniah 1 (BOKSSV)
1 پەیامی یەزدان بۆ سەفەنیای کوڕی کووشی کوڕی گەدەلیاهوی کوڕی ئەمەریای کوڕی حەزقیا، لە سەردەمی یۆشیای کوڕی ئامۆنی پاشای یەهودا: 2 «هەمووان لەسەر ڕووی زەویبە تەواوەتی دادەماڵم.»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. 3 «مرۆڤ و ئاژەڵ دادەماڵم،باڵندەکانی ئاسمان وماسییەکانی دەریا دادەماڵم.بەدکاران تووشی کۆسپ دەکەم ومرۆڤ لەسەر ڕووی زەوی بنبڕ دەکەم.»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. 4 «دەستم بۆ سەر یەهودا وبۆ سەر هەموو دانیشتووانی ئۆرشەلیم درێژ دەکەم.ئەو بەعل پەرستانەی ماونەتەوە لەم شوێنە بنبڕیان دەکەم،ناوی کاهینە بتپەرستەکان و کاهینە هەڵگەڕاوەکان، 5 ئەوانەی لە سەربانەکان کڕنۆش دەبەنبۆ ئەستێرەکانی ئاسمان،ئەوانەی کڕنۆش دەبەن و سوێند بە یەزدان دەخۆن،هەروەها سوێند بە مۆلەخیش دەخۆن، 6 لەگەڵ ئەوانەی لە یەزدان هەڵگەڕاونەتەوە وئەوانەی ڕوو لە یەزدان ناکەن و پرسیاری لێ ناکەن.» 7 لەبەردەم یەزدانی باڵادەست بێدەنگ بە،چونکە ڕۆژی یەزدان نزیکە.یەزدان قوربانی ئامادە کردووە،بانگکراوانی خۆی تەرخان دەکات. 8 لە ڕۆژی قوربانی یەزدانمیران سزا دەدەمهەروەها کوڕانی پاشا وهەموو ئەوانەی جلوبەرگی نامۆیان لەبەرە. 9 لەو ڕۆژەدا هەموو ئەوانە سزا دەدەمکە خۆیان لەوە دەپارێزن پێ لە سەکۆی دەروازەکە بنێن،ئەوانەی پەرستگای خوداوەندەکانیان پڕ دەکەنلە ستەم و فێڵبازی. 10 یەزدان دەفەرموێت: «لەو ڕۆژەدا،دەنگی هاوار لە دەروازەی ماسی بەرزدەبێتەوە،ناڵەناڵ لە ”گەڕەکی نوێ“ دێت،دەنگی تێکشکانێکی گەورەش لە گردەکانەوە. 11 ئەی دانیشتووانی ناوچەی مەکتیش بناڵێنن،هەموو بازرگانەکانتان لەناودەچن،هەموو بازرگانەکانی زیو بنبڕ دەکرێن. 12 لەو سەردەمەدا، بە چرا ئۆرشەلیم دەپشکنم وئەو کەسانە سزا دەدەم کە لەخۆڕازین،ئەوانە وەک شەرابن بەسەر خڵتەکەیەوە،لە دڵی خۆیاندا دەڵێن:”یەزدان نە چاکە دەکات و نە خراپە.“ 13 ئەوانە سامانیان تاڵان دەکرێت،ماڵیان وێران دەبێت.ماڵ بنیاد دەنێن وتێیدا دانانیشن؛ڕەز دەچێنن ولە شەرابەکەی ناخۆنەوە. 14 «ڕۆژی گەورەی یەزدان نزیکە،نزیکە و زۆر بە پەلەیە.هاواری ڕۆژی یەزدان تاڵ دەبێت،پاڵەوانە مەزنەکە نەعرەتەی جەنگ دەکێشێت. 15 ئەو ڕۆژە ڕۆژی تووڕەییە،ڕۆژی تەنگانە و ئازارە،ڕۆژی کاولبوون و وێرانییە،ڕۆژی تاریکی و ئەنگوستەچاوە،ڕۆژی هەور و تەمی چڕە، 16 ڕۆژی کەڕەنا لێدان و نەعرەتەی جەنگەلە دژی شارە قەڵابەندەکان ولە دژی قوللە بەرزەکان. 17 «تەنگ بە مرۆڤ هەڵدەچنم،وەک کوێر بە پەلکوتان دەڕۆن،چونکە دەرهەق بە یەزدان گوناهیان کرد.ئینجا خوێنیان وەک خۆڵ دەڕژێت وهەناویشیان وەک زبڵ. 18 نە زیو و نە زێڕەکەیانناتوانن دەربازیان بکەن،لە ڕۆژی تووڕەیی یەزدان. «بە ئاگری ئیرەییەکەیهەموو زەوی هەڵدەلووشێت،چونکە لەناوچوونێکی کتوپڕ دروستدەکاتبۆ هەموو دانیشتووانی زەوی.»