Acts 11 (BOKSSV)
        
        
          1 نێردراوان و باوەڕداران کە لە یەهودیا بوون بیستیان کە ناجولەکەکانیش پەیامی خودایان وەرگرتووە. 2 کاتێک پەترۆس گەڕایەوە ئۆرشەلیم باوەڕدارانی خەتەنەکراو ڕەخنەیان لێ گرت و 3 دەیانگوت: «تۆ چوویتە ماڵی خەڵکێکی خەتەنە نەکراو و نانت لەگەڵیان خواردووە!»  4 جا پەترۆس یەک لەدوای یەک دەستی کرد بە ڕوونکردنەوەی ئەوانەی کە ڕوویدابوو و گوتی: 5 «لە شاری یافا بووم نوێژم دەکرد، لەهۆش خۆم چووم و بینینێکم بۆ ئاشکرا کرا، شتێک لە ئاسمانەوە وەک چەرچەفێکی گەورە بە هەر چوار لایەوە بۆ لای من شۆڕکرایەوە. 6 سەیرم کرد و لێی وردبوومەوە، چوارپێی زەوی و ئاژەڵی کێوی، خشۆک و باڵندەی ئاسمانم بینی. 7 ئینجا گوێم لە دەنگێک بوو پێی فەرمووم: ”پەترۆس هەستە، سەربڕە و بخۆ!“  8 «بەڵام گوتم: ”نەخێر، ئەی پەروەردگار، چونکە هەرگیز گڵاو یان حەرام نەچووەتە دەمم.“  9 «دەنگەکە دووبارە لە ئاسمانەوە فەرمووی: ”ئەوەی خودا پاکی کردووەتەوە تۆ بە گڵاوی دامەنێ.“ 10 ئەمە سێبارە بووەوە و هەموو شتەکان بۆ ئاسمان ڕاکێشرانەوە.  11 «ئەوە بوو یەکسەر سێ پیاو لەپێش ئەو ماڵە ڕاوەستان کە ئێمەی لێبوو، لە قەیسەرییەوە بۆ لام نێردرابوون، 12 ڕۆحی پیرۆز پێی فەرمووم کە بێ دوودڵی لەگەڵیان بڕۆم، ئەم شەش برایەش لەگەڵم هاتن و چووینە ماڵی پیاوەکە. 13 ئەویش بۆی گێڕاینەوە چۆن فریشتەی لە ماڵەکەیدا بینیوە ڕاوەستاوە و گوتوویەتی: ”بنێرە بۆ یافا بەدوای شیمۆندا کە نازناوی پەترۆسە، 14 ئەو پەیامێکتان دەداتێ بەهۆیەوە خۆت و هەموو ماڵەکەت ڕزگارتان دەبێت.“  15 «کاتێک دەستم بە قسە کرد، ڕۆحی پیرۆزیان بەسەردا ڕژا، وەک لە سەرەتادا هاتە سەر ئێمەش. 16 قسەکەی عیسای خاوەن شکۆم بەبیر هاتەوە کە فەرمووی: ”یەحیا خەڵکی لە ئاو هەڵدەکێشا، بەڵام ئێوە لە ڕۆحی پیرۆز هەڵدەکێشرێن.“ 17 جا ئەگەر خودا هەمان دیاریی بەوان دابێت هەروەک بە ئێمەی داوە کە باوەڕمان بە عیسای مەسیحی خاوەن شکۆ هێنا، ئیتر من کێم بتوانم ڕێگا لە خودا بگرم؟»  18 کاتێک گوێیان لەمە بوو، بێدەنگ بوون و ستایشی خودایان کرد و گوتیان: «کەواتە خودا تۆبەکردنی تەنانەت بە ناجولەکەکانیش بەخشیوە بۆ ئەوەی ژیانی هەتاهەتاییان هەبێت.»  19 ئینجا ئەو کەسانەی بەهۆی ئەو چەوسانەوەیەی بەسەر ستیفانۆسدا هات پەرشوبڵاو ببوونەوە، پەڕینەوە بۆ فینیکیا و قوبرس و ئەنتاکیا، باسی پەیامی خودایان بۆ کەس نەدەکرد، بۆ جولەکە نەبێت. 20 بەڵام هەندێکیان خەڵکی قوبرس و کورێن  بوون، کاتێک هاتنە ئەنتاکیا، قسەیان بۆ یۆنانییەکان دەکرد و مزگێنیی عیسای خاوەن شکۆیان دەدا. 21 یەزدان پشتگیری کردن، ژمارەیەکی زۆر باوەڕیان هێنا و بۆ عیسای خاوەن شکۆ گەڕانەوە.  22 ئەم هەواڵە گەیشتە کڵێسای ئۆرشەلیم، ئەوانیش بەرناباسیان بۆ ئەنتاکیا نارد. 23 کاتێک گەیشت و نیعمەتی خودای بینی، دڵشاد بوو، هەمووانی هاندا بە هەموو دڵیانەوە لەگەڵ مەسیحی خاوەن شکۆ بمێننەوە، 24 چونکە پیاوچاک بوو، پڕبوو لە ڕۆحی پیرۆز و باوەڕ. خەڵکێکی زۆریش هاتنە پاڵ مەسیحی خاوەن شکۆ.  25 ئەوسا چوو بۆ تەرسۆس تاکو بەدوای شاولدا بگەڕێت، 26 کاتێک دۆزییەوە بۆ ئەنتاکیای هێنا. ئیتر ساڵێکی تەواو لە کڵێسا کۆبوونەوە و خەڵکێکی زۆریان فێرکرد. یەکەم جاریش لە ئەنتاکیا قوتابییەکان ناویان لێنرا مەسیحی.  27 لەو ڕۆژانەدا هەندێک پێغەمبەر لە ئۆرشەلیمەوە هاتنە ئەنتاکیا، 28 یەکێک لەوان ناوی ئاگابۆس بوو، هەستا و لە ڕێگەی ڕۆحی پیرۆزەوە پێشبینیی کرد کە قاتوقڕییەکی گەورە هەموو جیهان دەگرێتەوە، ئەوەی لە سەردەمی کلودیۆسیش ڕوویدا. 29 بۆیە قوتابییەکان بڕیاریان دا هەریەکە بەگوێرەی توانای خۆی یارمەتی بنێرێت بۆ ئەو خوشک و برایانەی لە یەهودیا دەژین. 30 ئینجا ئەمەیان کرد و لە ڕێگەی بەرناباس و شاولەوە یارمەتییەکەیان بۆ پیرانی یەهودیا نارد.
        
        
          In Other Versions
        
        
  
    Acts 11 in the ANGEFD
  
  
    Acts 11 in the ANTPNG2D
  
  
    Acts 11 in the AS21
  
  
    Acts 11 in the BAGH
  
  
    Acts 11 in the BBPNG
  
  
    Acts 11 in the BBT1E
  
  
    Acts 11 in the BDS
  
  
    Acts 11 in the BEV
  
  
    Acts 11 in the BHAD
  
  
    Acts 11 in the BIB
  
  
    Acts 11 in the BLPT
  
  
    Acts 11 in the BNT
  
  
    Acts 11 in the BNTABOOT
  
  
    Acts 11 in the BNTLV
  
  
    Acts 11 in the BOATCB
  
  
    Acts 11 in the BOATCB2
  
  
    Acts 11 in the BOBCV
  
  
    Acts 11 in the BOCNT
  
  
    Acts 11 in the BOECS
  
  
    Acts 11 in the BOGWICC
  
  
    Acts 11 in the BOHCB
  
  
    Acts 11 in the BOHCV
  
  
    Acts 11 in the BOHLNT
  
  
    Acts 11 in the BOHNTLTAL
  
  
    Acts 11 in the BOICB
  
  
    Acts 11 in the BOILNTAP
  
  
    Acts 11 in the BOITCV
  
  
    Acts 11 in the BOKCV
  
  
    Acts 11 in the BOKCV2
  
  
    Acts 11 in the BOKHWOG
  
  
    Acts 11 in the BOLCB
  
  
    Acts 11 in the BOLCB2
  
  
    Acts 11 in the BOMCV
  
  
    Acts 11 in the BONAV
  
  
    Acts 11 in the BONCB
  
  
    Acts 11 in the BONLT
  
  
    Acts 11 in the BONUT2
  
  
    Acts 11 in the BOPLNT
  
  
    Acts 11 in the BOSCB
  
  
    Acts 11 in the BOSNC
  
  
    Acts 11 in the BOTLNT
  
  
    Acts 11 in the BOVCB
  
  
    Acts 11 in the BOYCB
  
  
    Acts 11 in the BPBB
  
  
    Acts 11 in the BPH
  
  
    Acts 11 in the BSB
  
  
    Acts 11 in the CCB
  
  
    Acts 11 in the CUV
  
  
    Acts 11 in the CUVS
  
  
    Acts 11 in the DBT
  
  
    Acts 11 in the DGDNT
  
  
    Acts 11 in the DHNT
  
  
    Acts 11 in the DNT
  
  
    Acts 11 in the ELBE
  
  
    Acts 11 in the EMTV
  
  
    Acts 11 in the ESV
  
  
    Acts 11 in the FBV
  
  
    Acts 11 in the FEB
  
  
    Acts 11 in the GGMNT
  
  
    Acts 11 in the GNT
  
  
    Acts 11 in the HARY
  
  
    Acts 11 in the HNT
  
  
    Acts 11 in the IRVA
  
  
    Acts 11 in the IRVB
  
  
    Acts 11 in the IRVG
  
  
    Acts 11 in the IRVH
  
  
    Acts 11 in the IRVK
  
  
    Acts 11 in the IRVM
  
  
    Acts 11 in the IRVM2
  
  
    Acts 11 in the IRVO
  
  
    Acts 11 in the IRVP
  
  
    Acts 11 in the IRVT
  
  
    Acts 11 in the IRVT2
  
  
    Acts 11 in the IRVU
  
  
    Acts 11 in the ISVN
  
  
    Acts 11 in the JSNT
  
  
    Acts 11 in the KAPI
  
  
    Acts 11 in the KBT1ETNIK
  
  
    Acts 11 in the KBV
  
  
    Acts 11 in the KJV
  
  
    Acts 11 in the KNFD
  
  
    Acts 11 in the LBA
  
  
    Acts 11 in the LBLA
  
  
    Acts 11 in the LNT
  
  
    Acts 11 in the LSV
  
  
    Acts 11 in the MAAL
  
  
    Acts 11 in the MBV
  
  
    Acts 11 in the MBV2
  
  
    Acts 11 in the MHNT
  
  
    Acts 11 in the MKNFD
  
  
    Acts 11 in the MNG
  
  
    Acts 11 in the MNT
  
  
    Acts 11 in the MNT2
  
  
    Acts 11 in the MRS1T
  
  
    Acts 11 in the NAA
  
  
    Acts 11 in the NASB
  
  
    Acts 11 in the NBLA
  
  
    Acts 11 in the NBS
  
  
    Acts 11 in the NBVTP
  
  
    Acts 11 in the NET2
  
  
    Acts 11 in the NIV11
  
  
    Acts 11 in the NNT
  
  
    Acts 11 in the NNT2
  
  
    Acts 11 in the NNT3
  
  
    Acts 11 in the PDDPT
  
  
    Acts 11 in the PFNT
  
  
    Acts 11 in the RMNT
  
  
    Acts 11 in the SBIAS
  
  
    Acts 11 in the SBIBS
  
  
    Acts 11 in the SBIBS2
  
  
    Acts 11 in the SBICS
  
  
    Acts 11 in the SBIDS
  
  
    Acts 11 in the SBIGS
  
  
    Acts 11 in the SBIHS
  
  
    Acts 11 in the SBIIS
  
  
    Acts 11 in the SBIIS2
  
  
    Acts 11 in the SBIIS3
  
  
    Acts 11 in the SBIKS
  
  
    Acts 11 in the SBIKS2
  
  
    Acts 11 in the SBIMS
  
  
    Acts 11 in the SBIOS
  
  
    Acts 11 in the SBIPS
  
  
    Acts 11 in the SBISS
  
  
    Acts 11 in the SBITS
  
  
    Acts 11 in the SBITS2
  
  
    Acts 11 in the SBITS3
  
  
    Acts 11 in the SBITS4
  
  
    Acts 11 in the SBIUS
  
  
    Acts 11 in the SBIVS
  
  
    Acts 11 in the SBT
  
  
    Acts 11 in the SBT1E
  
  
    Acts 11 in the SCHL
  
  
    Acts 11 in the SNT
  
  
    Acts 11 in the SUSU
  
  
    Acts 11 in the SUSU2
  
  
    Acts 11 in the SYNO
  
  
    Acts 11 in the TBIAOTANT
  
  
    Acts 11 in the TBT1E
  
  
    Acts 11 in the TBT1E2
  
  
    Acts 11 in the TFTIP
  
  
    Acts 11 in the TFTU
  
  
    Acts 11 in the TGNTATF3T
  
  
    Acts 11 in the THAI
  
  
    Acts 11 in the TNFD
  
  
    Acts 11 in the TNT
  
  
    Acts 11 in the TNTIK
  
  
    Acts 11 in the TNTIL
  
  
    Acts 11 in the TNTIN
  
  
    Acts 11 in the TNTIP
  
  
    Acts 11 in the TNTIZ
  
  
    Acts 11 in the TOMA
  
  
    Acts 11 in the TTENT
  
  
    Acts 11 in the UBG
  
  
    Acts 11 in the UGV
  
  
    Acts 11 in the UGV2
  
  
    Acts 11 in the UGV3
  
  
    Acts 11 in the VBL
  
  
    Acts 11 in the VDCC
  
  
    Acts 11 in the YALU
  
  
    Acts 11 in the YAPE
  
  
    Acts 11 in the YBVTP
  
  
    Acts 11 in the ZBP