Acts 2 (BOKSSV)

1 کە ڕۆژی پەنجایەمین هات، هەموو باوەڕداران پێکەوە لە یەک شوێندا بوون، 2 لەناکاو دەنگێک لە ئاسمانەوە وەک ڕەشەبا هات، ئەو ماڵەی پڕکرد کە تێیدا دانیشتبوون. 3 ئینجا چەند زمانێکی دابەشبوو وەک ئاگر بۆیان دەرکەوت و لەسەر هەریەکەیان نیشتەوە. 4 جا هەموویان پڕبوون لە ڕۆحی پیرۆز و دەستیان پێکرد بە زمانەکانی دیکە بدوێن، وەک ڕۆح پێی بەخشین. 5 لەو کاتەدا جولەکەی لەخواترسی هەموو نەتەوەکانی ژێر ئاسمان لە ئۆرشەلیم مابوونەوە. 6 کاتێک دەنگەکە هات، خەڵک کۆبوونەوە و بووە پەشێوی، چونکە هەریەکەیان گوێی لە زمانی خۆی دەبوو پێی دەدوان. 7 حەپەسابوون و بە سەرسامییەوە گوتیان: «باشە هەموو ئەوانەی قسە دەکەن جەلیلی نین؟ 8 ئەی چۆن هەریەکەمان گوێی لە زمانی دایکیی خۆی دەبێت؟ 9 ئێمەی خەڵکی پەرتیا و میدیا و ئیلامی، دانیشتووانی میسۆپۆتامیا، یەهودیا و کەپەدۆکیا، پۆنتۆس و ئاسیا، 10 فریجیا و پامفیلیا، میسر و ناوچەکانی لیبیای ڕووەو کورێن، هەروەها میوانەکانی ڕۆما، 11 جولەکە و ئەوانەشی ببوون بە جولەکە، کریتی و عەرەب، ئەوەتا گوێمان لێیانە بە زمانی خۆمان باسی کردارە مەزنەکانی خودا دەکەن.» 12 هەموو سەرسام و حەپەسا بوون، بە یەکتریان دەگوت: «دەبێ ئەمە واتای چی بێت؟» 13 هەندێکی دیکە بە گاڵتە پێکردنەوە دەیانگوت: «شەرابی نوێیان زۆر خواردووەتەوە.» 14 پەترۆس لەگەڵ یازدە نێردراوەکەی دیکەی عیسا ڕاوەستا، بە دەنگی بەرز بە خەڵکی ڕاگەیاند: «ئەی پیاوانی جولەکە و هەموو ئەوانەی لە ئۆرشەلیم دانیشتوون، با ئەمە لەلاتان زانراو بێت و گوێ لە قسەکانم بگرن، 15 چونکە وەک بیردەکەنەوە ئەمانە سەرخۆش نین، لەبەر ئەوەی هێشتا کاتژمێر نۆی بەیانییە! 16 بەڵکو لە ڕێگەی پێغەمبەر یۆئێلەوە گوتراوە: 17 «[خودا دەفەرموێ، لە ڕۆژانی کۆتاییداڕۆحم بەسەر هەموو خەڵکدا دەڕێژم.کوڕان و کچانتان پەیامی خودا ڕادەگەیەنن،گەنجانتان بینینیان بۆ ئاشکرا دەکرێت،پیرەمێردەکانتان خەون دەبینن. 18 تەنانەت بەسەر بەندە و کەنیزەکانیشم،لەو ڕۆژانەدا ڕۆحی خۆم دەبارێنم وئەوانیش پەیامی خودا ڕادەگەیەنن. 19 لە سەرەوە لە ئاسمان پەرجوو ولە خوارەوە لەسەر زەوی نیشانە دەکەم:خوێن و ئاگر و ستوونی دووکەڵ. 20 خۆر دەبێتە تاریکی ومانگیش دەبێتە خوێن،بەر لەوەی ڕۆژی گەورە و شکۆداری یەزدان بێت. 21 جا هەرکەسێک بە ناوی یەزدانەوە بپاڕێتەوە،ڕزگاری دەبێت.] 22 «پیاوانی ئیسرائیل، گوێ لەم قسانە بگرن: عیسای ناسیرەیی پیاوێکە بۆتان سەلمێنرا، بە پەرجوو و کاری مەزن و نیشانە لەلایەن خوداوە لایەنگری کراوە، کە خودا لە ڕێگەی ئەوەوە لەنێوتان ئەنجامی دا، وەک خۆتان دەزانن. 23 ئەم بەگوێرەی خواستی بڕیارلەسەردراو و زانینی پێشووی خودا داتانە دەست، بە دەستی گوناهباران لە خاچتان دا و کوشتتان. 24 بەڵام خودا هەڵیستاندەوە و لە ئازاری مردن ئازادی کرد، لەبەر ئەوەی نەدەکرا لە چنگیدا بمێنێتەوە. 25 سەبارەت بە ئەو داود گوتوویەتی:«[هەمیشە یەزدانم لەبەردەمم دەبینی،لەبەر ئەوەی لەلای دەستەڕاستمەوەیە، ناهەژێم. 26 بۆیە دڵشادم و زارم خۆشی دەردەبڕێت،تەنانەت جەستەم لە هیوادا نیشتەجێ دەبێت، 27 چونکە تۆ گیانم لە جیهانی مردوواندا بەجێناهێڵیت،هەروەها ڕێگا نادەیت دڵسۆزەکەی تۆ لەناو گۆڕ بۆگەن بێت. 28 ڕێگاکانی ژیانت پێ ناساندم،تێربوون لە شادی لە ئامادەبوونتدایە.] 29 «برایان، با بە ڕاشکاوی پێتان بڵێم کە داودی باوکمان مرد و نێژرا، گۆڕەکەشی تاکو ئەمڕۆ لەلامانە. 30 ئەویش کە پێغەمبەر بوو، دەیزانی خودا سوێندی خواردووە و بەڵێنی پێداوە کە لە بەری پشتی ئەو لەسەر تەختەکەی دادەنیشێت. 31 پێشبینیی کرد و باسی هەستانەوەی مەسیحەکەی کرد، کە نە لە جیهانی مردوواندا بەجێهێڵرا و نە جەستەشی بۆگەن بوو. 32 ئەم عیسایە خودا هەڵیستاندەوە، ئێمەش هەموومان شایەتین بۆی. 33 ئینجا بۆ لای دەستەڕاستی خودا بەرزکرایەوە کە بەڵێنی ڕۆحی پیرۆزی لە باوکەوە وەرگرت، ئەمەی ڕژاند کە ئێوە دەیبینن و دەیبیستن. 34 داود بۆ ئاسمان بەرز نەکرایەوە، بەڵکو خۆی دەڵێت:«[یەزدان بە خاوەن شکۆی منی فەرموو:”لە دەستەڕاستم دابنیشە 35 هەتا دوژمنانت دەکەمە تەختەپێ بۆ پێیەکانت.“] 36 «بۆیە با هەموو ماڵی ئیسرائیل بە دڵنیاییەوە بزانن کە ئەم عیسایەی ئێوە لە خاچتان دا، خودا کردی بە مەسیحی خاوەن شکۆ.» 37 کاتێک ئامادەبووان گوێیان لەم قسانە بوو، کاری کردە سەر دڵیان، بە پەترۆس و نێردراوانی دیکەیان گوت: «برایان، چی بکەین؟» 38 پەترۆس وەڵامی دانەوە: «تۆبە بکەن، با هەریەکەتان بە ناوی عیسای مەسیحەوە لە ئاو هەڵبکێشرێت بۆ لێخۆشبوونی گوناهەکانتان و ڕۆحی پیرۆز بە دیاری وەردەگرن. 39 ئەم بەڵێنەش بۆ خۆتان و منداڵەکانتان و بۆ هەموو ئەوانەیە کە دوورن و یەزدانی پەروەردگارمان بانگیان دەکات.» 40 بە زۆر قسەی دیکەش ئاگاداری کردنەوە و لێیان پاڕایەوە: «خۆتان لەم نەوە لار و چەوتە ڕزگار بکەن.» 41 ئەوانەی کە قسەکەیان وەرگرت لە ئاو هەڵکێشران، لەو ڕۆژەدا نزیکەی سێ هەزار کەس هاتنە ڕیزی باوەڕدارانەوە. 42 ئیتر ئەوان پەیوەستبوون لەسەر فێرکردنی نێردراوان و هاوبەشییەتی، لەتکردنی نان و نوێژکردن. 43 هەموو لە ناخەوە سام دایگرتبوون، چونکە زۆر پەرجوو و نیشانە لەسەر دەستی نێردراوان کران. 44 باوەڕداران هەموو پێکەوە بوون و لە هەرچی هەیانبوو هاوبەش بوون. 45 ماڵوموڵکی خۆیان دەفرۆشت و بەگوێرەی پێویستی هەریەکەیان دابەشیان دەکرد. 46 ڕۆژانە بە یەک دڵ بەردەوام لە حەوشەکانی پەرستگا دەبوون، لە ماڵەکاندا نانیان لەتدەکرد، بە خۆشی و دڵپاکییەوە پێکەوە نانیان دەخوارد، 47 ستایشی خودایان دەکرد و لەلای هەموو خەڵک پەسەند بوون. مەسیحی خاوەن شکۆش ڕۆژانە ئەوانەی دەهێنایە پاڵیان کە ڕزگاریان دەبوو.

In Other Versions

Acts 2 in the ANGEFD

Acts 2 in the ANTPNG2D

Acts 2 in the AS21

Acts 2 in the BAGH

Acts 2 in the BBPNG

Acts 2 in the BBT1E

Acts 2 in the BDS

Acts 2 in the BEV

Acts 2 in the BHAD

Acts 2 in the BIB

Acts 2 in the BLPT

Acts 2 in the BNT

Acts 2 in the BNTABOOT

Acts 2 in the BNTLV

Acts 2 in the BOATCB

Acts 2 in the BOATCB2

Acts 2 in the BOBCV

Acts 2 in the BOCNT

Acts 2 in the BOECS

Acts 2 in the BOGWICC

Acts 2 in the BOHCB

Acts 2 in the BOHCV

Acts 2 in the BOHLNT

Acts 2 in the BOHNTLTAL

Acts 2 in the BOICB

Acts 2 in the BOILNTAP

Acts 2 in the BOITCV

Acts 2 in the BOKCV

Acts 2 in the BOKCV2

Acts 2 in the BOKHWOG

Acts 2 in the BOLCB

Acts 2 in the BOLCB2

Acts 2 in the BOMCV

Acts 2 in the BONAV

Acts 2 in the BONCB

Acts 2 in the BONLT

Acts 2 in the BONUT2

Acts 2 in the BOPLNT

Acts 2 in the BOSCB

Acts 2 in the BOSNC

Acts 2 in the BOTLNT

Acts 2 in the BOVCB

Acts 2 in the BOYCB

Acts 2 in the BPBB

Acts 2 in the BPH

Acts 2 in the BSB

Acts 2 in the CCB

Acts 2 in the CUV

Acts 2 in the CUVS

Acts 2 in the DBT

Acts 2 in the DGDNT

Acts 2 in the DHNT

Acts 2 in the DNT

Acts 2 in the ELBE

Acts 2 in the EMTV

Acts 2 in the ESV

Acts 2 in the FBV

Acts 2 in the FEB

Acts 2 in the GGMNT

Acts 2 in the GNT

Acts 2 in the HARY

Acts 2 in the HNT

Acts 2 in the IRVA

Acts 2 in the IRVB

Acts 2 in the IRVG

Acts 2 in the IRVH

Acts 2 in the IRVK

Acts 2 in the IRVM

Acts 2 in the IRVM2

Acts 2 in the IRVO

Acts 2 in the IRVP

Acts 2 in the IRVT

Acts 2 in the IRVT2

Acts 2 in the IRVU

Acts 2 in the ISVN

Acts 2 in the JSNT

Acts 2 in the KAPI

Acts 2 in the KBT1ETNIK

Acts 2 in the KBV

Acts 2 in the KJV

Acts 2 in the KNFD

Acts 2 in the LBA

Acts 2 in the LBLA

Acts 2 in the LNT

Acts 2 in the LSV

Acts 2 in the MAAL

Acts 2 in the MBV

Acts 2 in the MBV2

Acts 2 in the MHNT

Acts 2 in the MKNFD

Acts 2 in the MNG

Acts 2 in the MNT

Acts 2 in the MNT2

Acts 2 in the MRS1T

Acts 2 in the NAA

Acts 2 in the NASB

Acts 2 in the NBLA

Acts 2 in the NBS

Acts 2 in the NBVTP

Acts 2 in the NET2

Acts 2 in the NIV11

Acts 2 in the NNT

Acts 2 in the NNT2

Acts 2 in the NNT3

Acts 2 in the PDDPT

Acts 2 in the PFNT

Acts 2 in the RMNT

Acts 2 in the SBIAS

Acts 2 in the SBIBS

Acts 2 in the SBIBS2

Acts 2 in the SBICS

Acts 2 in the SBIDS

Acts 2 in the SBIGS

Acts 2 in the SBIHS

Acts 2 in the SBIIS

Acts 2 in the SBIIS2

Acts 2 in the SBIIS3

Acts 2 in the SBIKS

Acts 2 in the SBIKS2

Acts 2 in the SBIMS

Acts 2 in the SBIOS

Acts 2 in the SBIPS

Acts 2 in the SBISS

Acts 2 in the SBITS

Acts 2 in the SBITS2

Acts 2 in the SBITS3

Acts 2 in the SBITS4

Acts 2 in the SBIUS

Acts 2 in the SBIVS

Acts 2 in the SBT

Acts 2 in the SBT1E

Acts 2 in the SCHL

Acts 2 in the SNT

Acts 2 in the SUSU

Acts 2 in the SUSU2

Acts 2 in the SYNO

Acts 2 in the TBIAOTANT

Acts 2 in the TBT1E

Acts 2 in the TBT1E2

Acts 2 in the TFTIP

Acts 2 in the TFTU

Acts 2 in the TGNTATF3T

Acts 2 in the THAI

Acts 2 in the TNFD

Acts 2 in the TNT

Acts 2 in the TNTIK

Acts 2 in the TNTIL

Acts 2 in the TNTIN

Acts 2 in the TNTIP

Acts 2 in the TNTIZ

Acts 2 in the TOMA

Acts 2 in the TTENT

Acts 2 in the UBG

Acts 2 in the UGV

Acts 2 in the UGV2

Acts 2 in the UGV3

Acts 2 in the VBL

Acts 2 in the VDCC

Acts 2 in the YALU

Acts 2 in the YAPE

Acts 2 in the YBVTP

Acts 2 in the ZBP