Colossians 1 (BOKSSV)

1 لە پۆڵسەوە کە بە خواستی خودا نێردراوی عیسای مەسیحە، هەروەها لە تیمۆساوسی برامانەوە، 2 بۆ گەلی پیرۆزی خودا لە شاری کۆلۆسی، ئەو خوشک و برا دڵسۆزانەی کە لەگەڵ مەسیح یەکن: با نیعمەت و ئاشتی لە خودای باوکمانەوە لەگەڵتان بێت. 3 کاتێک نوێژتان بۆ دەکەین هەردەم سوپاسی خودا، باوکی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆمان دەکەین، 4 چونکە هەواڵی باوەڕی ئێوەمان بە عیسای مەسیح پێگەیشت لەگەڵ ئەو خۆشەویستییەی بۆ هەموو گەلی پیرۆزی خودا هەتانە. 5 ئەو باوەڕ و خۆشەویستییە دەرئەنجامی ئەو هیوایەیە کە لە ئاسماندا بۆتان دانراوە، ئەوەی پێشتر لە پەیامی ڕاستی ئینجیل بیستتان، 6 کە گەیشتە لاتان. وەک هەموو جیهان، ئەم ئینجیلە بەرهەمدارە و لەنێواتاندا زیاد دەکات، لەو ڕۆژەوەی نیعمەتی ڕاستی خوداتان بیست و ناسیتان. 7 وەک لە ئەپەفراسی هاوکاری خۆشەویستمان فێربوون، کە لە پێناوتاندا خزمەتکارێکی دڵسۆزە بۆ مەسیح و 8 باسی خۆشەویستی ئێوەی کرد لە ڕۆحی پیرۆزدا. 9 لەبەر ئەم هۆیە ئێمەش لەو ڕۆژەوەی بیستمان، بێ وەستان لە پێناوی ئێوە نوێژ دەکەین، داوا لە خودا دەکەین کە لە ڕێگای هەموو دانایی و تێگەیشتنێکی ڕۆحییەوە پڕ بن لە زانینی خواستی ئەو، 10 بۆ ئەوەی بە شێوەیەک بژین کە شیاوی مەسیحی خاوەن شکۆ بێت و بە تەواوی جێگای ڕەزامەندیی ئەو بێت، لە هەموو چاکەکارییەک بەرهەمدار بن و لە ناسینی خودا گەشە بکەن. 11 با مەسیح بەگوێرەی توانای شکۆی خۆی بە هەموو هێزێک بەهێزتان بکات، بۆ هەموو دانبەخۆداگرتن و ئارامگرتنێک، بە خۆشییەوە 12 سوپاسی خودای باوک بکەن ئەوەی کە وای کرد ئێوە شایستەی هاوبەشی بن لە میراتی گەلی پیرۆزی خۆی لە پاشایەتی ڕووناکیدا. 13 خودای باوک ئەوەی لە دەسەڵاتی تاریکی دەربازی کردین و ئێمەی بۆ شانشینی کوڕە خۆشەویستەکەی گواستەوە، 14 بە یەکبوون لەگەڵ ئەودا کڕدراینەوە، واتە لێخۆشبوونی گوناهمان وەرگرت. 15 کوڕەکە وێنەی خودای نەبینراوە، نۆبەرەیە و لە سەرووی هەموو بەدیهێنراوانە، 16 چونکە بەو هەموو شتێک بەدیهێنرا: لە ئاسمان و لەسەر زەوی، بینراو و نەبینراو، تەخت یان دەسەڵات، سەرۆکایەتی یان حوکومڕانی، هەمووی لە ڕێگەی ئەوەوە و بۆ ئەو بەدیهێنران. 17 ئەو پێش هەموو شتێکە و هەموو شتێکیش بەو یەکیگرتووە. 18 ئەو سەری جەستەیە کە کڵێسایە. ئەو سەرەتایە و نۆبەرەی نێو مردووانە، تاکو لە سەرووی هەموو شتێکەوە بێت، 19 چونکە خودا خۆشحاڵ بوو بە هەموو پڕیی خۆی لە مەسیحدا نیشتەجێ بێت، 20 لە ڕێگەی ئەوەوە هەموو شتێک لەگەڵ خۆیدا ئاشت بکاتەوە و بە خوێنی خاچەکەی ئاشتی بنێتەوە، ئەگەر لەسەر زەوی بێت یان لە ئاسمان. 21 ئێوە پێشتر لە خودا دابڕابوون و دوژمن بوون لە بیرکردنەوە بە خراپەکاری، 22 بەڵام ئێستا بە مردنی جەستەی مرۆڤانەی مەسیح ئاشتی کردنەوە، تاکو لەبەردەمی بە پیرۆزی و بێ لەکە و بێ گلەیی پێشکەشتان بکات، 23 ئەگەر بەردەوام بن لەسەر ئەو باوەڕە و دامەزراو و چەسپاو بن، لانەدەن لە هیوای ئەو مزگێنییەی بیستتان، ئەوەی بۆ هەموو بەدیهێنراوانی ژێر ئاسمان ڕاگەیەنراوە، خۆشم وەک پۆڵس بۆی بوومە خزمەتکار. 24 ئێستا دڵشادم بە ئازارەکانم لە پێناوی ئێوەدا و پاشماوەی تەنگانەی مەسیح لە جەستەی خۆمدا تەواو دەکەم، لە پێناوی جەستەی ئەو، کە کڵێسایە. 25 من بووم بە خزمەتکاری کڵێسا بەپێی ئەو ئەرکەی کە لەلایەن خوداوە پێم سپێردراوە، تاوەکو تەواوی پەیامەکەی خوداتان پێ ڕابگەیەنم، 26 واتە ئەو نهێنییەی سەردەمانێکی زۆر و نەوە لەدوای نەوە شاردراوە بوو، ئێستا بۆ گەلی پیرۆزی خودا ئاشکرا کرا. 27 پلانی خودا ئەوەیە کە دەوڵەمەندی شکۆی نهێنییەکە بۆ گەلی خودا لەنێو نەتەوەکاندا ئاشکرا بکات، نهێنییەکەش ئەوەیە کە مەسیح لەناوتاندایە، ئەمەش هیوای شکۆدارییە. 28 ئێمە ئەو ڕادەگەیەنین، هەموو کەسێک ئاگادار دەکەینەوە و بەوپەڕی داناییەوە فێریان دەکەین، بۆ ئەوەی بتوانین هەر یەکێکیان وەک کەسێکی پێگەیشتوو بە یەکبوون لەگەڵ مەسیحدا بهێنینە بەردەم خودا. 29 بۆ ئەمەش ماندوو دەبم و تێدەکۆشم، بەگوێرەی کارەکەی کە بەهێزەوە لە مندا کار دەکات.

In Other Versions

Colossians 1 in the ANGEFD

Colossians 1 in the ANTPNG2D

Colossians 1 in the AS21

Colossians 1 in the BAGH

Colossians 1 in the BBPNG

Colossians 1 in the BBT1E

Colossians 1 in the BDS

Colossians 1 in the BEV

Colossians 1 in the BHAD

Colossians 1 in the BIB

Colossians 1 in the BLPT

Colossians 1 in the BNT

Colossians 1 in the BNTABOOT

Colossians 1 in the BNTLV

Colossians 1 in the BOATCB

Colossians 1 in the BOATCB2

Colossians 1 in the BOBCV

Colossians 1 in the BOCNT

Colossians 1 in the BOECS

Colossians 1 in the BOGWICC

Colossians 1 in the BOHCB

Colossians 1 in the BOHCV

Colossians 1 in the BOHLNT

Colossians 1 in the BOHNTLTAL

Colossians 1 in the BOICB

Colossians 1 in the BOILNTAP

Colossians 1 in the BOITCV

Colossians 1 in the BOKCV

Colossians 1 in the BOKCV2

Colossians 1 in the BOKHWOG

Colossians 1 in the BOLCB

Colossians 1 in the BOLCB2

Colossians 1 in the BOMCV

Colossians 1 in the BONAV

Colossians 1 in the BONCB

Colossians 1 in the BONLT

Colossians 1 in the BONUT2

Colossians 1 in the BOPLNT

Colossians 1 in the BOSCB

Colossians 1 in the BOSNC

Colossians 1 in the BOTLNT

Colossians 1 in the BOVCB

Colossians 1 in the BOYCB

Colossians 1 in the BPBB

Colossians 1 in the BPH

Colossians 1 in the BSB

Colossians 1 in the CCB

Colossians 1 in the CUV

Colossians 1 in the CUVS

Colossians 1 in the DBT

Colossians 1 in the DGDNT

Colossians 1 in the DHNT

Colossians 1 in the DNT

Colossians 1 in the ELBE

Colossians 1 in the EMTV

Colossians 1 in the ESV

Colossians 1 in the FBV

Colossians 1 in the FEB

Colossians 1 in the GGMNT

Colossians 1 in the GNT

Colossians 1 in the HARY

Colossians 1 in the HNT

Colossians 1 in the IRVA

Colossians 1 in the IRVB

Colossians 1 in the IRVG

Colossians 1 in the IRVH

Colossians 1 in the IRVK

Colossians 1 in the IRVM

Colossians 1 in the IRVM2

Colossians 1 in the IRVO

Colossians 1 in the IRVP

Colossians 1 in the IRVT

Colossians 1 in the IRVT2

Colossians 1 in the IRVU

Colossians 1 in the ISVN

Colossians 1 in the JSNT

Colossians 1 in the KAPI

Colossians 1 in the KBT1ETNIK

Colossians 1 in the KBV

Colossians 1 in the KJV

Colossians 1 in the KNFD

Colossians 1 in the LBA

Colossians 1 in the LBLA

Colossians 1 in the LNT

Colossians 1 in the LSV

Colossians 1 in the MAAL

Colossians 1 in the MBV

Colossians 1 in the MBV2

Colossians 1 in the MHNT

Colossians 1 in the MKNFD

Colossians 1 in the MNG

Colossians 1 in the MNT

Colossians 1 in the MNT2

Colossians 1 in the MRS1T

Colossians 1 in the NAA

Colossians 1 in the NASB

Colossians 1 in the NBLA

Colossians 1 in the NBS

Colossians 1 in the NBVTP

Colossians 1 in the NET2

Colossians 1 in the NIV11

Colossians 1 in the NNT

Colossians 1 in the NNT2

Colossians 1 in the NNT3

Colossians 1 in the PDDPT

Colossians 1 in the PFNT

Colossians 1 in the RMNT

Colossians 1 in the SBIAS

Colossians 1 in the SBIBS

Colossians 1 in the SBIBS2

Colossians 1 in the SBICS

Colossians 1 in the SBIDS

Colossians 1 in the SBIGS

Colossians 1 in the SBIHS

Colossians 1 in the SBIIS

Colossians 1 in the SBIIS2

Colossians 1 in the SBIIS3

Colossians 1 in the SBIKS

Colossians 1 in the SBIKS2

Colossians 1 in the SBIMS

Colossians 1 in the SBIOS

Colossians 1 in the SBIPS

Colossians 1 in the SBISS

Colossians 1 in the SBITS

Colossians 1 in the SBITS2

Colossians 1 in the SBITS3

Colossians 1 in the SBITS4

Colossians 1 in the SBIUS

Colossians 1 in the SBIVS

Colossians 1 in the SBT

Colossians 1 in the SBT1E

Colossians 1 in the SCHL

Colossians 1 in the SNT

Colossians 1 in the SUSU

Colossians 1 in the SUSU2

Colossians 1 in the SYNO

Colossians 1 in the TBIAOTANT

Colossians 1 in the TBT1E

Colossians 1 in the TBT1E2

Colossians 1 in the TFTIP

Colossians 1 in the TFTU

Colossians 1 in the TGNTATF3T

Colossians 1 in the THAI

Colossians 1 in the TNFD

Colossians 1 in the TNT

Colossians 1 in the TNTIK

Colossians 1 in the TNTIL

Colossians 1 in the TNTIN

Colossians 1 in the TNTIP

Colossians 1 in the TNTIZ

Colossians 1 in the TOMA

Colossians 1 in the TTENT

Colossians 1 in the UBG

Colossians 1 in the UGV

Colossians 1 in the UGV2

Colossians 1 in the UGV3

Colossians 1 in the VBL

Colossians 1 in the VDCC

Colossians 1 in the YALU

Colossians 1 in the YAPE

Colossians 1 in the YBVTP

Colossians 1 in the ZBP