Ezekiel 27 (BOKSSV)
1 فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات، پێی فەرمووم: 2 «ئەی کوڕی مرۆڤ، شیوەنێک بۆ سور بگێڕە. 3 بە سور بڵێ: ئەی نیشتەجێ لەلای گەرووی دەریا، ئەوەی لە زۆربەی کەنارەکان بازرگانی لەگەڵ گەلان دەکات، یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت:«”ئەی سور، تۆ گوتت’من تەواو جوانم.‘ 4 سنوورەکانت لەناو جەرگەی دەریاکان،بنیادنەرانت جوانی تۆیان تەواو کرد. 5 هەموو تەختە دارەکانیانلە دار سنەوبەری سنیر بۆت دروستکرد.لە لوبنانەوە دارێکی ئورزیان هێناتاکو داری ئاڵات بۆ دروستبکەن. 6 لە دار بەڕووەکانی باشانسەوڵەکانی تۆیان دروستکرد.تەختەداری درێژی کەشتییەکەت لە داری سەروون لە کەنارەکانی قوبرسەوە هێنراون،بە عاج ڕازاوەن. 7 کەتانی نەخشێنراوی میسرچارۆکەکەتە هەتا بۆت ببێتە ئاڵا.قوماشی مۆر و ئەرخەوانی لە کەنارەکانی ئەلیشایەوەچەترت بوون. 8 خەڵکی سەیدا و ئەرڤادسەوڵیان بۆ لێدەدایت.ئەی سور، پیاوە داناکانت کە لەناوتدا بوون،ئەوان کەشتیوانت بوون. 9 پیرانی جوبەیل و داناکانی لەسەر پشتی تۆ بوون،کون و کەلێنەکانیان بۆت پڕ دەکردەوە.هەموو کەشتییەکانی دەریا و کەشتیوانەکانیان هاتنە تەنیشتت،بۆ بازرگانیکردن بە کەلوپەلەکانت. 10 «”پیاوانی فارس و لوود و پووتلە ڕیزی سوپاکەت جەنگاوەرت بوون،قەڵغان و کڵاوی ئاسنینیان لەسەر شووراکانت هەڵواسی،ئەوانە شکۆیان بە تۆ بەخشی. 11 نەوەی ئەرڤاد لەگەڵ سوپاکەتبە چواردەورتدا لەسەر شووراکانت بوون،گەمادییەکان لەناو قوللەکانت بوون،قەڵغانەکانیان بە چواردەورتدا لەسەر شووراکانت هەڵواسی،ئەوانە جوانی تۆیان تەواو کرد. 12 «”تەرشیش بەهۆی دەوڵەمەندی و زۆری کاڵاکانت بازرگانی لەگەڵ دەکردیت، زیو و ئاسن و تەنەکە و قورقوشمی بە کاڵاکانت ئاڵوگۆڕ دەکرد. 13 «”یۆنان و توبال و مەشەک بازرگانییان لەگەڵ دەکردیت، کۆیلە و کەلوپەلی بڕۆنزیان بە کاڵاکانت ئاڵوگۆڕ دەکرد. 14 «”دانیشتووانی بێتتۆگەرما ئەسپ و ئەسپی سواری و هێستریان بە کاڵاکانت ئاڵوگۆڕ دەکرد. 15 «”خەڵکی ڕودس بازرگانییان لەگەڵ دەکردیت، زۆر لە کەنارەکان بازاڕی فرۆشتنی کاڵاکانی تۆ بوون، لە جیاتی نرخەکەی قۆچی عاج و داری ئەبەنوسیان پێدەدایت. 16 «”ئارامییەکان لەبەر زۆری کارە دەستکردەکانت بازرگانییان لەگەڵ دەکردیت، بەردە پیرۆزە، قوماشی ئەرخەوانی، کاری ئەتەمین، کەتانی ناسک، مەرجان و یاقووتیان بە کاڵاکانت ئاڵوگۆڕ دەکرد. 17 «”یەهودا و خاکی ئیسرائیل بازرگانییان لەگەڵ دەکردیت، گەنمی مینیت و شیرینەمەنی و هەنگوین و زەیت و مەرهەمی هەتووانیان بە کاڵاکانت ئاڵوگۆڕ دەکرد. 18 «”دیمەشق بازرگانی لەگەڵ دەکردیت بەهۆی زۆری کارە دەستکردەکانت و فرەیی سامانەکەت، شەرابی حەلبۆن و خوری چاحەریان لەگەڵت ئاڵوگۆڕ دەکرد. 19 «”دانییەکان و یۆنانییەکان لە ئوزال ئاڵوگۆڕیان بە کاڵاکانت دەکرد، ئاسنی کوتراو و کاسیا و قامیشی بۆنخۆشیان لەگەڵ کەلوپەلەکانت ئاڵوگۆڕ دەکرد. 20 «”دیدان بازرگانی لەگەڵ دەکردیت بۆ زینی لباد، بۆ سواربوون. 21 «”عەرەبستان و هەموو میرەکانی قێدار بازرگانییان لەگەڵ دەکردیت، لە بەرخ و بەران و نێری، بەمە بازرگانییان لەگەڵ کردیت. 22 «”بازرگانەکانی شەبا و ڕەعما بازرگانییان لەگەڵ دەکردیت، زێڕ و هەموو جۆرە بۆنێکی خۆش و بەردە گرانبەهاکانیان لە باشترین جۆر لەگەڵ کاڵاکانت ئاڵوگۆڕ دەکرد. 23 «”حەڕان و کەنێ و عەدەن و بازرگانەکانی شەبا و ئەشوور و کیلمەد بازرگانییان لەگەڵ دەکردیت. 24 ئەوانە لە بازاڕەکانت بە جل و بەرگی جوان، قوماشی مۆر، کاری ئەتەمین، بەڕەی چنراو و ڕەنگین بە دەزووی ڕستراو و پتەو بازرگانییان لەگەڵ کردیت. 25 «”کەشتییەکانی تەرشیش کاڵاکانت بار دەکەن.لە باری گران لەناو جەرگەی دەریاکان پڕیت. 26 ئەوانەی سەوڵت بۆ لێدەدەنبۆ ناو ئاوە زۆرەکان دەتبەن،بەڵام بای ڕۆژهەڵات لەناوجەرگەی دەریاکان تێکتدەشکێنێت. 27 سامان و کاڵا و کەلوپەلەکانت،کەشتیوان و دەریاوان و وەستاکانت،ئاڵوگۆڕکەران بە کەلوپەلەکەت، هەموو جەنگاوەرەکانت کە لەناو تۆدان،هەموو سەرنشینەکانت کە لەناوەڕاستی تۆن،لە ڕۆژی ژێر ئاو کەوتنتدەکەونە ناو جەرگەی دەریاوە. 28 لە دەنگی هاواری کەشتیوانەکانتکەنارەکان دەلەرزن. 29 هەموو سەوڵلێدەر و کەشتیوانە بە ئەزموونەکان وکەشتیوانە ئاساییەکانی دەریا،لە کەشتییەکانیان دادەبەزن ولەسەر کەنار ڕادەوەستن، 30 دەنگیان بۆت بەرز دەکەنەوە وبە تاڵییەوە دەقیژێنن،خۆڵ دەکەن بەسەر سەری خۆیاندا ولەناو خۆڵەمێش خۆیان دەگەوزێنن. 31 بۆ تۆ پرچی سەریان دەتاشن وجلوبەرگی گوش دەپۆشن.بە تاڵی گیانەوە گریانێکی تاڵبۆت دەگریێن. 32 لە کاتی گریانیان لاوانەوەیەک بەرز دەکەنەوە،بۆت دەلاوێننەوە:’کێ وەک سور لەناو جەرگەی دەریابێدەنگی نواند؟‘ 33 کاتێک کاڵاکانت بە دەریاکاندا ناردە دەرەوە،گەلانێکی زۆرت تێر کرد.بە زۆری سامان و کەلوپەلەکانتپاشایانی زەویت دەوڵەمەند کرد. 34 کاتێک لە دەریاکان تێکشکایتلەناو قووڵایی ئاوەکان،کەرەستە و هەموو سەرنشینەکەتلەگەڵت نوقوم بوون. 35 هەموو دانیشتووانی کەنارەکانواقیان لێت وڕدەمێنێت،پاشاکانیان موچڕکەیان پێدا دێت،ڕوخساریان دەشێوێت. 36 بازرگانانی نێو گەلان فیکەت بۆ لێ دەدەن،کۆتاییەکەت ترسناک دەبێت وئیتر بۆ هەتاهەتایە نامێنیت.“»