Ezekiel 7 (BOKSSV)
1 هەروەها فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات، پێی فەرمووم: 2 «ئەی کوڕی مرۆڤ، یەزدانی باڵادەست ئەمە بە خاکی ئیسرائیل دەفەرموێت:«”کۆتایی! کۆتاییەکە هات!هەر چوار لای خاکەکەی گرتەوە. 3 ئێستاش کۆتاییەکەت نزیک بووەتەوە،تووڕەییم بەسەرتدا دەبارێنم.بەگوێرەی ڕەفتارەکانت حوکمت بەسەردا دەدەم وسزای هەموو نەریتە قێزەونەکانت دەدەمەوە. 4 جا چاوەکانم بەزەیی پێتدا نایەتەوە ودەستم لێت ناپارێزم،بەڵکو سزای ڕەفتارەکانت دەدەم،سزای ئەو نەریتە قێزەونانەش دەدەم کە لەنێوتان دەکرێن.ئیتر ئێوە دەزانن کە من یەزدانم.“ 5 «یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت:«”بەڵایەک دێت!بەڵایەک لەمەوپێش لە وێنەی نەبووە! 6 کۆتاییەکە هات!کۆتاییەکە هات!ئاوڕی لێت دایەوە،ببینە، وا هات! 7 ئەی دانیشتووی خاکەکە نۆرە گەیشتە سەرت،کاتەکەی هات و ڕۆژەکە نزیک بووەتەوە،لەسەر چیاکان هاتوهەرایە،نەک هاواری خۆشی. 8 ئێستا بەم زووانە تووڕەیی خۆم بەسەر تۆدا دەبارێنم وهەڵچوونی خۆم هەڵدەڕێژم،بەپێی کردەوەکانت حوکمت بەسەردا دەدەم ولەسەر هەموو نەریتە قێزەونەکان سزات دەدەم. 9 جا چاوەکانم بەزەیی پێتدا نایەتەوە ودەستم لێت ناپارێزم،بەڵکو سزای ڕەفتارەکانت دەدەم،سزای ئەو نەریتە قێزەونانەش کە لەنێوتان دەکرێن.ئیتر دەزانن کە من یەزدانم لێتان دەدەم. 10 «”ئەوەتا ڕۆژەکە!ئەوەتا هات!چەرخ سووڕایەوە،داردەست گوڵی کرد،لووتبەرزی چرۆی کرد! 11 ستەم بووە داردەستی خراپە،نە خۆیان و نە سامانیان ونە هاتوهەرایان دەمێنێت،شکۆیان نامێنێت. 12 کاتەکە هاتووە!ڕۆژەکە گەیشتووە!ئینجا نە کڕیار دڵخۆش دەبێت ونە فرۆشیار خەمبار دەبێت،چونکە تووڕەیی لەسەر هەموو خەڵکەکەیە. 13 فرۆشیار تەمەنی هەرچەند بێتفرۆشراو وەرناگرێتەوە،چونکە ئەو پەیامەی خودابۆ هەموو خەڵکەکەیە ناگەڕێتەوە،مرۆڤیش لەبەر تاوانەکەیناتوانێت دەست بە ژیانییەوە بگرێت. 14 «”هەرچەندە فوو لە کەڕەنا بکەن وهەموو چەک و ئازووقەیەک ئامادە بکەن،بەڵام کەس ناچێتە جەنگ،چونکە تووڕەییم لەسەر هەموو خەڵکەکەیە. 15 شمشێر لە دەرەوە ودەرد و قاتوقڕیش لەناوەوە.ئەوەی لە دەشتودەرە بە شمشێر دەمرێت،ئەوەش لە شارە قاتوقڕی و دەرد دەیخوات. 16 ئەوانەی دەرباز دەبنهەڵدێن بۆ چیاکان ووەک کۆتری دۆڵەکان هەموویان دەگمێنن،هەریەکە و لەبەر تاوانەکەی خۆی. 17 هەموو دەستەکان شل دەبن وهەموو ئەژنۆکان دەبن بە ئاو. 18 جلوبەرگی گوش دەپۆشن وترس دایاندەگرێت.ڕیسوایی لەسەر ڕوخساریان دەبێت وسەریان دەڕووتێتەوە. 19 «”زیوەکانیان فڕێدەدەنە سەر شەقامەکان وزێڕیان دەبێتە گڵاوی.زێڕ و زیویان ناتوانێتلە ڕۆژی تووڕەیی یەزدان فریایان بکەوێت.بەوانە تێر نابن و هەر برسی دەبن،چونکە ئەو شتانە بۆیان بوون بە کۆسپی تاوان. 20 بە خشڵە جوانەکانیشیان کە مایەی شانازی بوونلە دروستکردنی بتە گڵاوەکانیان بەکاریانهێنا،وێنەی قێزەونیان دروستکرد.لەبەر ئەوە بۆیان دەکەم بە مایەی گڵاوی. 21 دەیدەمە دەست بێگانەکان بۆ تاڵانی،هەروەها دەیدەمە بەدکارانی زەوی بۆ دزی،جا گڵاوی دەکەن. 22 ڕووی خۆم لێیان وەردەگێڕم وشوێنی بەنرخم گڵاو دەکەن،توندوتیژەکان دێنە ناویەوە،ئەوێ گڵاو دەکەن. 23 «”زنجیر دروستبکە بۆ بەدیلگرتن!چونکە خاکەکە پڕ بووە لە تاوانی خوێنڕشتن،شارەکەش پڕ بووە لە ستەم. 24 جا دڕندەترینی نەتەوەکان دەهێنم ودەست بەسەر ماڵەکانیاندا دەگرن،شانازیکردنی بەهێزەکان لەناودەبەم،پیرۆزگاکانیان گڵاو دەبێت. 25 لە کاتی تۆقینیانداوای ئاشتی دەکەن و نییە. 26 بەڵا لەسەر بەڵا وهەواڵ لەسەر هەواڵ دێت،داوای بینین لە پێغەمبەر دەکەن،فێرکردن لەلای کاهین نامێنێت،ڕاوێژکردنیش لەلای پیران. 27 پاشا دەگریێت ومیر نائومێد دەبێت،دەستی گەلی خاکەکەش دەلەرزێت.بەگوێرەی ڕەفتاری خۆیان بەسەریاندا دەهێنمەوە وبەگوێرەی حوکمەکانی خۆیان حوکمیان بەسەردا دەدەم.ئیتر ئەوان دەزانن کە من یەزدانم.“»