Isaiah 23 (BOKSSV)
1 سروشێک سەبارەت بە سور:واوەیلا بکەن ئەی کەشتییەکانی تەرشیش!چونکە سور کاول کراوە،نە خانوو نە بەندەری بە پێوە نەماوە،لە خاکی قوبرسەوە پێیان ڕاگەیەنرا. 2 بحەپەسێن دانیشتووانی دوورگەکە وبازرگانانی سەیدا،ئەوانەی دەریا دەبڕن، پڕیان کردوویت. 3 دانەوێڵەی شیحۆرلەسەر ئاوە زۆرەکان دەهات،داهاتی ئەو دروێنەی ڕووباری نیلە،جا سور بوو بە بازاڕی نەتەوەکان. 4 شەرمەزار بە ئەی سەیدا! چونکە دەریا گوتی،قەڵای دەریا گوتی:«نە ژانم گرت و نە منداڵم بوو،نە گەنجم گەورە کرد و نە کچی عازەبم پێگەیاند.» 5 کاتێک هەواڵ بە میسر دەگات،بە هەواڵی سور ژان دەیانگرێت. 6 بپەڕنەوە بۆ تەرشیش،واوەیلا بکەن، ئەی دانیشتووانی دوورگەکە! 7 ئایا ئەمە شاری خۆشییە بۆتان،ئەوەی دێرینی لە دێرزەمانەوەیە،ئەوەی پێیەکانی بەرەو دووری دەبەنبۆ ئاوارە بوون؟ 8 کێ ئەم پلانەی لە دژی سوری تاج لەسەر داڕشت،ئەوەی میران بازرگانەکانی ئەون،فرۆشیارەکانی بەناوبانگەکانی زەوین؟ 9 یەزدانی سوپاسالار پلانی داڕشتووەبۆ گڵاوکردنی شانازی هەموو شکۆمەندییەک،بۆ نزمکرنەوەی هەموو بەناوبانگەکانی زەوی. 10 ئەی دانیشتووانی تەرشیش،زەوییەکەتان وەک کەناری نیل بکێڵن،ئیتر بەندەر نەما. 11 یەزدان دەستی بەسەر دەریادا درێژکرد وشانشینەکان تۆقین.لە دژی فینیکیا فەرمانی دابۆ کاولبوونی قەڵاکانی. 12 فەرمووی: «جارێکی دی شانازی ناکەیت،ئەی سەیدای کچە پاکیزە، ئێستا پێشێل کراویت! «هەستە بەرەو قوبرس بپەڕەوە،لەوێش حەوانەوەت نابێت.» 13 ئەوەتا خاکی بابلییەکان،گەلێکی لێیە کە بە هیچ دانانرێت!ئاشور کردییە شوێنی دڕندە بیابانییەکان.قوللەکانیان دروستکرد،قەڵاکانیان ڕووخاند،کردیان بە کاولگە. 14 ئەی کەشتییەکانی تەرشیش واوەیلا بکەن،چونکە قەڵاکانتان کاول بوون. 15 لەو ڕۆژەدا ئەوە دەبێت، سور حەفتا ساڵ لەبیر دەکرێت، بەقەد ڕۆژگاری پاشایەک. پاش حەفتا ساڵەکە وەک گۆرانی ژنە لەشفرۆشێک بۆ سور دەبێت: 16 «دەست بدە قیسارە و بەناو شاردا بسووڕێوەئەی ژنە لەشفرۆشی لەبیرکراو!باش مۆسیقا بژەنە و زۆر گۆرانی بڵێبۆ ئەوەی لەیاد نەکرێیت.» 17 جا پاش حەفتا ساڵەکە، یەزدان سور بەسەردەکاتەوە و سور دەگەڕێتەوە سەر کرێ وەرگرتنی و لەگەڵ هەموو شانشینەکانی جیهان لەسەر ڕووی زەوی لەشفرۆشی دەکات. 18 بەڵام بازرگانییەکەی و کرێ وەرگرتنەکەی تەرخانکراو دەبێت بۆ یەزدان. هەڵناگیرێت و لە گەنجینە ناکرێت، بەڵکو بازرگانییەکەی بۆ ئەوانە دەبێت کە لەبەردەم یەزدانن، بۆ ئەوەی بخۆن و تێر بن و جلی گرانبەها بپۆشن.