Isaiah 29 (BOKSSV)
1 قوڕبەسەر ئەریێل، ئەریێلئەو شارەی داود تێیدا مایەوە!ساڵ لەدوای ساڵ زیاد بکەن،با جەژنەکان بسوڕێنەوە. 2 منیش تەنگ بە ئەریێل هەڵدەچنم،جا دەبێت بە گریان و شیوەن وبۆ من وەک ئاگردانی قوربانگای لێدێت، 3 وەک بازنە دەورت دەدەم،بە قەڵا تەنگت پێهەڵدەچنم وسەنگەر بە چواردەورتدا لێ دەدەم. 4 جا نزم دەبیتەوە و لە زەوییەوە دەدوێیت،قسەکەت لەناو خۆڵ دەچەمێتەوە،دەنگت وەک تارمایی دەبێت لە زەوییەوە،قسەکەت لەناو خۆڵ چرپەی دێت. 5 ئاپۆرەی دوژمنانت وەک تۆزی کوتراو دەبن وئاپۆرەی زۆرداران وەک پووشی با بردوو دەبێت.لە ساتێکدا لەپڕ ئەوە دەبێت، 6 لەلایەن یەزدانی سوپاسالارەوە سزا دەدرێتبە هەورەتریشقە و بوومەلەرزە و دەنگێکی بەرزەوە،بە زریان و ڕەشەبا و گڕی ئاگری سووتێنەرەوە. 7 وەک خەون و زیندەخەوی شەوانی لێدێت،ئاپۆرەی هەموو نەتەوە لەشکرکێشەکانی سەر ئەریێل،هەموو لەشکرکێشەکانی سەری و سەر قەڵاکانیلەگەڵ تەنگ پێ هەڵچنانی. 8 وەک ئەوەی برسی خەون ببینێت و ئەوەتا دەخواتبەڵام کە هەڵدەستێت ورگی بەتاڵە،وەک ئەوەی تینوو خەون ببینێت و ئەوەتا دەخواتەوەبەڵام کە هەڵدەستێت شەکەتە و گیانی ئارەزوو دەکات،ئاوایان لێدێت ئاپۆرەی هەموو ئەو نەتەوانەیلەشکرکێشییان کردووە بۆ سەر کێوی سییۆن. 9 بحەپەسێن و سەرسام بن!خۆتان کوێر بکەن و کوێربن!بەبێ شەراب ئێوە مەستن،بەبێ مەی ئێوە بە لارەلار دەڕۆن. 10 یەزدان ڕۆحی خەوی قووڵی بەسەر ئێوەدا ڕشتووە،بەم شێوەیە یەزدان چاوەکانی ئێوەی نوقاندووە کە پێغەمبەرەکانن،هەروەها یەزدان سەری ئێوەی پێشبینیکەری داپۆشیوە. 11 جا تەواوی ئەم پەیامەی کە بە بینینێک ئاشکرا کراوە تەنها بۆ ئێوە وەک وشەکانی تۆمارێکی مۆرکراوی لێهاتووە، ئەوەی دەیدەنە کەسێکی خوێندەوار و دەڵێن: «تکایە ئەمە بخوێنەوە.» ئەویش دەڵێت: «ناتوانم، چونکە مۆر کراوە.» 12 یان ئەگەر تۆمارەکە دەدەنە کەسێکی نەخوێندەوار و دەڵێن: «تکایە ئەمە بخوێنەوە.» ئەویش دەڵێت: «خوێندەواریم نییە.» 13 جا پەروەردگار دەفەرموێت:«لەبەر ئەوەی ئەم گەلە هەر بە دەم نزیک دەبنەوە وبە لێوەکانیان ڕێزم لێ دەگرن،بەڵام دڵیان لێم دوورە،پەرستنیان بۆ منتەنها فێرکردن و ڕاسپاردەی خەڵکە. 14 لەبەر ئەوە ئەوەتا من جارێکی دیکەکاری سەیر و سەمەرە بەم گەلە دەکەم،دانایی داناکانی لەناودەبەم وتێگەیشتنی تێگەیشتووانی ون دەبێت.» 15 قوڕبەسەر ئەوانەی دەچنە قووڵاییەوەبۆ ئەوەی پیلانەکانیان لە یەزدان بشارنەوە،کارەکانیان لە تاریکی دەبێت ودەڵێن: «کێ دەمانبینێ؟ کێ دەمانناسێت؟» 16 ئای لە هاڵاوگێڕیتان،ئایا گۆزەکەر و قوڕ دەکرێن بە یەکتاکو دروستکراو بە دروستکەرەکەی بڵێت:«ئەو دروستی نەکردم»؟یان گۆزەکە بە گۆزەکەر بڵێت:«تێناگات»؟ 17 ئایا لە ساتێکی کەمدا لوبنان ناگۆڕێت بۆ باخ وباخیش بە دارستان دانانرێت؟ 18 جا لەو ڕۆژەدا کەڕەکان گوێیان لە وشەکانی تۆمارەکە دەبێت ولە ئەنگوستەچاو و لە تاریکیداچاوی نابیناکان دەبینن. 19 زەلیلەکان دڵخۆشییان بە یەزدان زیاتر دەبێت،نەدارانیش بە خودا پیرۆزەکەی ئیسرائیل دڵشاد دەبن. 20 زۆردار لەناوچوو وگاڵتەجاڕ نەما وهەموو ئێشکگرانی خراپەکاری بڕانەوە. 21 ئەوانەی بە وشەیەک مرۆڤ گوناهبار دەکەن ولە دادگا داو بۆ دادوەر دەنێنەوە وبە شتی پووچ دادپەروەری خوار دەکەن. 22 لەبەر ئەوە یەزدان ئەوەی ئیبراهیمی کڕییەوە، ئەمە بە بنەماڵەی یاقوب دەفەرموێت:«ئێستا یاقوب شەرمەزار نابێت وئێستا ڕوو زەرد نابێت. 23 کاتێک منداڵەکانی دەستکردەکانی دەستملەنێویاندا دەبینن،وەک ناوێکی پیرۆز ڕێز لە ناوەکەم دەگرن،دان بە پیرۆزی پیرۆزەکەی یاقوبدا دەنێن،لە خودای ئیسرائیل دەترسن. 24 ئەوانەی لە ناوەڕۆکەوە گومڕا بوون تێگەیشتن بەدەستدەهێنن وبۆڵەبۆڵکەران فێربوون وەردەگرن.»