Isaiah 54 (BOKSSV)
1 «ئەی نەزۆک، گۆرانی بڵێ،ئەی ئەوەی منداڵت نەبووە،ئەی ئەوەی ژانت نەگرتووە،لە خۆشیدا هاوار بکە و گۆرانی بڵێ،چونکە منداڵی ژنی بەجێهێڵراوزیاترن لەوەی مێردی لەگەڵیەتی،»یەزدان دەفەرموێت. 2 «شوێنی ڕەشماڵەکانت فراوان بکە،پەردەی نشینگەکانت لێک بکەرەوە،دەست مەگێڕەوە،گوریسەکانت درێژ بکە وسنگەکانت توند بچەقێنە، 3 چونکە بەلای ڕاست و چەپدا پەل دەهاوێیت،نەوەی تۆ نەتەوەکان دەردەکەن وشارە وێرانەکان ئاوەدان دەکەنەوە. 4 «مەترسە، چونکە ڕیسوا نابیت.گاڵتەت پێ ناکرێت، چونکە شەرمەزار نابیت.ڕیسوایی سەردەمی گەنجیێتیت لەبیر دەکەیت،ئیتر شورەیی بێوەژنیێتیت بەبیر نایەتەوە، 5 چونکە مێردی تۆ دروستکەرەکەی تۆیە،ناوی یەزدانی سوپاسالارە.ئەوەی دەتکڕێتەوە پیرۆزەکەی ئیسرائیلە،پێی دەگوترێت خودای هەموو زەوی. 6 وەک ژنێکی بەجێماو و ڕۆح پڕ لە ژانیەزدان بانگت دەکاتەوە،وەک ژنێک کە لە گەنجیدا شووی کردبێت و ڕەتکرابێتەوە،»خودات دەفەرموێت. 7 «بۆ ساتێکی کەم بەجێم هێشتیت،بەڵام بە بەزەییەکی زۆرەوە کۆت دەکەمەوە. 8 بە زریانی تووڕەییەوەبۆ ساتێک ڕووی خۆمم لێت داپۆشی،بەڵام بە خۆشەویستی نەگۆڕی هەتاهەتایی بەزەییم پێتدا هاتەوە،»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە، ئەوەی دەتکڕێتەوە. 9 «ئەمە وەک لافاوی نوحە بۆ منئەوەی سوێندم خوارد، کە لافاوەکەی نوح جارێکی دیکە بەسەر زەویدا تێنەپەڕێت.ئاوا سوێندم خوارد، کە لێت تووڕە نەبم ولێت ڕانەخوڕم. 10 هەرچەندە چیاکان نامێنن وگردەکان دەهەژێن،بەڵام خۆشەویستی نەگۆڕی من بۆ تۆ دەمێنێت وپەیمانی ئاشتیم ناهەژێت،»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە، ئەوەی بەزەیی پێتدا دێتەوە. 11 «ئەی شارە زەلیلەکە، زریان لێدراوەکە، دڵنەوایی نەکراوەکە،ئەوەتا من بەردەکانت بە بەردە پیرۆزە لەسەر ڕیز دەکەم،بە یاقووتی شین داتدەمەزرێنم. 12 قوللەکانت دەکەم بە یاقووت ودەروازەکانیشت بە بەردی پڕشنگدار،هەموو سنوورەکانیشت بە بەردی گرانبەها. 13 هەموو منداڵەکانت لە یەزدانەوە فێر دەبن وئاشتی منداڵەکانت زۆر دەبێت. 14 بە ڕاستودروستی دەچەسپێیتدوور لە جەوروستەم،چونکە هیچ هۆیەک نییە بۆ ئەوەی بترسیت،هەروەها دووریت لە تۆقینیش،چونکە لێت نزیک ناکەوێتەوە. 15 ئەگەر پەلامار درایت، ئەوە لەلایەن منەوە نابێت،ئەوەی هێرش دەکاتە سەرت، دەبێتە ژێر دەستت. 16 «ئەوەتا من ئاسنگەرم بەدیهێناکە کوورەی ئاگری خەڵووز دەم دەدات،چەکی گونجاو دروستدەکات،هەروەها من لەناوبەرم بەدیهێنا بۆ ئەوەی بفەوتێنێت. 17 هەر چەکێک لە دژی تۆ شێوەی بکێشرێت سەرناکەوێت وهەر زمانێک لە دادگا لە دژی تۆ ڕادەوەستێت بەرپەرچی دەدەیتەوە.ئەمە میراتی خزمەتکارانی یەزدانە،بێتاوانیتان لەلایەن منەوەیە،»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.