Isaiah 59 (BOKSSV)
1 بێگومان یەزدان بێ دەسەڵات نییە بۆ ڕزگارکردن،گوێشی گران نییە بۆ بیستن، 2 بەڵکو تاوانەکانتان بوون بە بەربەستلەنێوان ئێوە و خوداتان،گوناهەکانتان بەم جۆرەی کرد ڕووی خودای لێ شاردنەوەتاکو گوێتان لێ نەگرێت. 3 لەبەر ئەوەی لەپی دەستتان بە خوێن گڵاو بوو وپەنجەکانیشتان بە تاوان،لێوەکانتان بە درۆ دوان وزمانیشتان ناڕەوایی دەگوتەوە. 4 کەس نییە بە ڕاستودروستی بچێتە دادگا وکەس نییە بە ڕاستگۆیی سکاڵا بکات.پشت بە شتی پووچ دەبەستن و بە درۆ دەدوێن.بە ئاژاوە دووگیان دەبن و خراپەیان لێ دەبێت. 5 هێلکەی ماریان هەڵهێنا،تۆڕی جاڵجاڵۆکە دەچنن.ئەوەی هێلکەیان دەخوات دەمرێت،ئەوانەش کە دەشکێن مار هەڵدێنن. 6 تەونەکانیان نابێتە بەرگ وخۆیان بە کردارەکانیان ناپۆشن،کردارەکانیان کرداری خراپەن وکردەوەی دەستیان ستەمە. 7 پێیەکانیان بەرەو خراپە ڕادەکەن،پەلە دەکەن بۆ ڕشتنی خوێنی بێتاوان.بیرکردنەوەیان بیرکردنەوەی خراپەیە،وێرانی و تێکشکاندن لە ڕێگاکانیان هەیە. 8 ڕێگای ئاشتی پێنازانن،دادپەروەری نییە لە ڕێچکەکانیان.ڕێڕەوەکانی خۆیان خوار کرد،هەموو ئەو کەسانەی پێیدا دەڕۆن ئاشتی نازانن. 9 لەبەر ئەمە دادپەروەری لێمان دوورکەوتەوە وڕاستودروستی پێمان ناگات.چاوەڕێی ڕووناکی دەکەین و ئەوەتا تاریکی دێت،بە هیواین ڕۆشنایی بێت،بەڵام بە تاریکی ئەنگوستەچاودا دەڕۆین. 10 وەک کوێر دەست لە دیوار دەدەین،وەک یەکێک دوو چاوی نەبێت دەست دەکوتین.لە نیوەڕۆدا هەروەک کاتی تاریک و ڕوونی پەل دەکوتین،لەنێو چالاکەکان وەک مردوو واین. 11 هەموومان وەک ورچ دەبۆڕێنین،وەک کۆتر دەگمێنین،چاوەڕێی دادپەروەری دەکەین و نییە،بە هیوای ڕزگارین،بەڵام لێمان دوور دەکەوێتەوە. 12 بێگومان یاخیبوونەکانمان لە بەرامبەر تۆدا زۆر بوون،گوناهەکانمان شایەتیمان لەسەر دەدەن.یاخیبوونەکانمان پێمانەوە لکاون،دان بە تاوانەکانی خۆماندا دەنێین: 13 یاخیبوون و ناپاکی لە دژی یەزدان،لادان لە ڕێگای خودای خۆمان،هاندان بۆ ستەم و هەڵگەڕانەوە،دروستکردنی درۆ لە دڵەوە و بە ساختە قسەکردن. 14 دادپەروەری هەڵدەدرێتە دواوە وڕاستودروستی پشتگوێ دەخرێت.ڕاستی لە گۆڕەپانی شاردا کەوتووە وڕێگا نادرێت ڕاستگۆیی بێتە ژوورەوە. 15 ڕاستی ون بووە وئەوەی لە خراپە لادەدات دەبێت بە نێچیر. یەزدان بینی و لەبەرچاوی خراپ بووکە دادپەروەری نەبوو. 16 بینی کەس نەبوو،سەرسام بوو کە ناوبژیوان نەبوو.بە هێزی بازووی خۆی ڕزگاری کردین،ڕاستودروستی خۆی پاڵپشتی کرد. 17 ڕاستودروستی وەک سپەر لەبەرکرد وکڵاوی ئاسنینی ڕزگاریش لەسەری،بەرگی تۆڵەسەندنەوەی لەبەرکرد،دڵگەرمیشی وەک کەوا لە خۆی پێچا. 18 بەگوێرەی کردەوەکان لە ناحەزانی تووڕە دەبێت،سزای ڕەوای دوژمنانی دەدات،بە تەواوی سزای دوورگەکانیش دەدات. 19 خەڵکی ڕۆژئاوا لە ناوی یەزدان دەترسن،خەڵکی ڕۆژهەڵات لە شکۆمەندییەکەی،چونکە یەزدان وەک لافاو دێت،بە هەناسەی خۆی پاڵی پێوە دەنێت. 20 «ئەوەی دەمانکڕێتەوە دێت بۆ سییۆن،بۆ لای ئەوانە لە نەوەی یاقوب کە لە گوناهەکانیان تۆبەیان کرد.»ئەمە فەرمایشتی یەزدانە. 21 یەزدان دەفەرموێت: «ئەمەش پەیمانی منە لەگەڵ ئەوان: ڕۆحم لەگەڵتدایە و وتەکانی خۆمم خستووەتە دەمی تۆوە، نە لە دەمی خۆت و نە لە دەمی نەوەت و نە لە دەمی نەوەی دوای نەوەت نابڕێنەوە، لە ئێستاوە و هەتاهەتایە،»یەزدان دەفەرموێت.