Isaiah 63 (BOKSSV)
1 ئەوە کێیە لە ئەدۆمەوە دێتبە بەرگی سوور لە بۆزراوە،ئەو شکۆمەندەی بە جلوبەرگەکەیەوەبە زۆری هێزەکەیەوە نمایش دەکات؟ «منم، بە ڕاستودروستی دەدوێممەزنم بۆ ڕزگاری.» 2 بۆچی بەرگت سوورە وبەرگت وەک پەستێنەری گوشەری ترێیە؟ 3 «کەس لە گەلان لەگەڵمدا نەبووبە تەنها گوشەرم پەستەوە.لە تووڕەییدا ئەوانم پڵیشاندەوە،بە هەڵچوونی خۆم پێم لێنان.جا خوێنیان بەسەر بەرگمدا پرژا وهەموو جلەکەم لەکەدار بوو. 4 ڕۆژی تۆڵەسەندنەوە لە دڵمدا بوو وساڵی کڕینەوەی گەلم هات. 5 تەماشام کرد بەڵام یارمەتیدەر نەبوو،سەرسام بووم کە پشتگیری نەبوو،بەڵام بە هێزی بازووی خۆم ڕزگاریم دەستەبەر کرد،هەڵچوونم پشتگیری کردم. 6 بە تووڕەیی خۆم گەلانم پەستەوە،بە هەڵچوونی خۆم سەرخۆشم کردن،خوێنی ئەوانم بەسەر زەویدا ڕشت.» 7 باسی خۆشەویستی نەگۆڕی یەزدان دەکەم،کارەکانی کە شایستەی ستایشن،بۆ هەموو ئەوەی کە لە پێناوی ئێمەدا کردی.باسی چاکە مەزنەکەی دەکەم بۆ بنەماڵەی ئیسرائیل،ئەوەی پاداشتی پێدانەوە بەپێی بەزەییەکەی وبەپێی زۆری خۆشەویستییە بێ سنوورەکەی. 8 فەرمووی: «بە ڕاستی گەلی منن،کوڕن، ناپاکیم لەگەڵ ناکەن،»جا بۆیان بوو بە ڕزگارکەر. 9 لە هەموو تەنگانەکانیان ئەویش تەنگاو بوو وفریشتەی ئامادەبوونەکەی ڕزگاری کردن.ئەو بە خۆشەویستییەکەی و بە میهرەبانی ئەوانی کڕییەوە،بەرزی کردنەوە و هەڵیگرتنهەموو ڕۆژانی کۆن. 10 بەڵام ئەوان یاخی بوون وڕۆحی پیرۆزی ئەویان خەمبار کرد،جا لێیان بوو بە دوژمن ولەگەڵیان کەوتە جەنگەوە. 11 ئینجا گەل ڕۆژانی کۆنیان بەبیر هاتەوە،ڕۆژانی موسا و گەلەکەی.کوا ئەوەی لە دەریاوە سەری خستنلەگەڵ شوانی مێگەلەکەی؟کوا ئەوەی ڕۆحی پیرۆزی خۆیلەنێویان دانا؟ 12 کوا ئەوەی لەلای دەستی ڕاستی موساهێزە شکۆدارەکەی بازووی خۆی نارد،ئەوەی ئاوی لەبەردەمیان دوو لەت کرد،بۆ ئەوەی ناوێکی هەتاهەتایی بۆ خۆی دروستبکات، 13 ئەوەی بەناو دەریا قووڵەکاندا بردنی؟وەک ئەسپ بە چۆڵەوانیدا سەرسمیان نەدا، 14 وەک دابەزینی ڕەشەوڵاخ بەرەو دەشتایی،ڕۆحی یەزدان پشووی پێدان.ئاوا ڕێنمایی گەلەکەتت کردبۆ ئەوەی ناوێکی شکۆمەند بۆ خۆت دروستبکەیت. 15 لە ئاسمانەوە تەماشا بکە،لە نشینگەی پیرۆز و شکۆمەندیتەوە ببینە،کوا دڵگەرمی و پاڵەوانیێتییەکەت؟ئاخ هەڵکێشانی هەناوت و بەزەییت لە ئێمە بڕی. 16 بەڵام تۆ باوکی ئێمەی،ئەگەر ئیبراهیم نەمانناسێت وئیسرائیلیش دانمان پێدا نەنێت.ئەی یەزدان تۆ باوکی ئێمەیت،لە ئەزەلەوە ناوت دەمانکڕێتەوە. 17 ئەی یەزدان، بۆچی لە ڕێگاکانی خۆت وێڵت کردین،بۆچی دڵت ڕەق کردین هەتا لێت نەترسین؟بگەڕێوە لە پێناو خزمەتکارەکانت،هۆزەکانی میراتەکەت. 18 بۆ ماوەیەکی کەم گەلی پیرۆزت خاوەنی پیرۆزگای تۆ بوون،بەڵام ئێستا دوژمنانمان پێشێلیان کرد. 19 ئێمە لە کۆنەوە گەلی تۆین،ئێستا وامان لێ هاتووە کە تۆ فەرمانڕەوایی ئێمەت نەکردووە،وەک چۆن هەرگیز بە ناوی تۆوە ناو نەنرابین.