Jeremiah 3 (BOKSSV)

1 «ئەگەر پیاو ژنی خۆی تەڵاق بدات وژنەکەی لەلای بڕوات و شوو بە پیاوێکی دیکە بکات،ئایا کابرا جارێکی دیکە دەگەڕێتەوە لای ئەو ژنە؟ئایا ئەو خاکە بە تەواوی گڵاو نابێت؟بەڵام تۆ لەشی خۆتت بە زۆر دۆست فرۆشت،ئایا ئێستا دەگەڕێیتەوە لام؟»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. 2 «چاو هەڵبڕە بۆ گردۆڵکەکان و ببینە!بزانە جێی ژووانێک هەیە کە لێی زەلیل نەکرابیت؟وەک کۆچەر لە چۆڵەوانیلەسەر ڕێگاکان بۆ خۆشەویستان دانیشتیت.بە لەشفرۆشیت و بە خراپەتخاکەکەت گڵاو کرد. 3 جا لێزمە باران ڕاوەستا وبەهارە بارانیش نەبوو،کەچی تۆ ناوچەوانی ژنە لەشفرۆشێکت هەبوو،شەرم لەخۆکردنەوەت ڕەتکردەوە. 4 ئایا هەر ئێستا بانگت نەکردم،”باوکە! تۆ هاوڕێی گەنجیێتی منیت! 5 ئایا هەتاهەتایە تووڕە دەبیت؟ئایا هەتا کۆتایی هەڵدەچیت؟“بەم شێوەیە قسەت کرد،بەڵام تۆ ئەو هەموو خراپەیەت کرد کە توانیت.» 6 لە سەردەمی پاشایەتی یۆشیای پاشادا یەزدان پێی فەرمووم: «ئایا بینیت ئیسرائیلی هەڵگەڕاوە چی کرد؟ چووە سەر هەموو گردێکی بەرز و ژێر هەموو دارێکی سەوز، لەوێ داوێنپیسی کرد. 7 بیرم کردەوە لەپاش ئەوەی هەموو ئەمەی کرد، بۆ لای من دەگەڕێتەوە، بەڵام نەگەڕایەوە. جا یەهودای خوشکی ناپاکی ئەمەی بینی. 8 تەڵاقنامەم دا بە ئیسرائیلی هەڵگەڕاوە و ناردمەوە، لەبەر هەموو داوێنپیسییەکانی. کەچی بینیم یەهودای خوشکی ناپاکی نەترسا، جا ئەویش چوو و داوێنپیسی کرد. 9 لەبەر ئەوەی بە سووکی سەیری لەشفرۆشییەکەی کرد، زەوی گڵاو کرد و داوێنپیسی لەگەڵ دار و بەردا کرد. 10 لەگەڵ هەموو ئەوەشدا، یەهودای ناپاکی خوشکی بە هەموو دڵییەوە نەگەڕایەوە لام، بەڵکو تەنها بە ڕواڵەت.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. 11 ئینجا یەزدان پێی فەرمووم: «ئیسرائیلی هەڵگەڕاوە لە یەهودای ناپاک ڕاستودروستترە. 12 بڕۆ، ئەو پەیامە بۆ باکوور ڕابگەیەنە، بڵێ:«یەزدان دەفەرموێت: ”ئەی ئیسرائیلی هەڵگەڕاوە، بگەڕێوە،ناوچەوانم لێتان گرژ ناکەم،چونکە خۆشەویستییەکەم ناگۆڕێت.“ ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.”تووڕەییم هەتاهەتایی نییە. 13 تەنها دان بە تاوانەکەتدا بنێی،چونکە لە یەزدانی پەروەردگارت یاخی بوویت وخۆشەویستیت بۆ خوداوەندە بێگانەکان بڵاوکردەوەلەژێر هەموو دارێکی سەوز.ئێوە گوێڕایەڵی من نەبوون.“»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. 14 یەزدان دەفەرموێت: «ئەی ڕۆڵە هەڵگەڕاوەکان، بگەڕێنەوە، چونکە من مێردی ئێوەم، دەتانبەم، یەکێک لە شارۆچکەیەک و دووان لە خێڵێک، دەتانهێنمە سییۆن. 15 شوانتان بۆ دادەنێم بە دڵی خۆم بێت، بە زانین و وریاییەوە بتانلەوەڕێنن.» 16 یەزدان دەفەرموێت: «لەو ڕۆژانەدا، کە لە خاکەکە زۆر دەبن و بەروبوومتان دەبێت، ئیتر ناڵێن: ”سندوقی پەیمانی یەزدان.“ بە مێشکیاندا نایەت و بەبیریان نایەتەوە، بەسەری ناکەنەوە و جارێکی دیکە دروستناکرێتەوە. 17 لەو کاتەدا بە ئۆرشەلیم دەڵێن، ”تەختی یەزدان“ و هەموو نەتەوەکان لە ئۆرشەلیم کۆدەبنەوە بۆ ئەوەی ڕێز لە ناوی یەزدان بگرن. ئیتر بەدوای کەللەڕەقییە خراپەکەیان ناکەون. 18 لەو ڕۆژانەدا بنەماڵەی یەهودا لەگەڵ بنەماڵەی ئیسرائیل دەڕۆن، بەیەکەوە لە خاکی باکوورەوە دێن بۆ ئەو خاکەی کە کردمە میرات بۆ باوباپیرانتان. 19 «بەڵام من، یەزدانم، دەفەرمووم:«”چەند دەمەوێ وەک کوڕانی خۆمتان دابنێم وزەوییەکی ئارەزووبەخشتان بدەمێ،جوانترین میراتی نەتەوەکان!“وامدەزانی ئێوە بە ”باوکە“ بانگم دەکەن ولە شوێنکەوتنی من لانادەن. 20 بەڵام وەک چۆن ژن ناپاکی لە هاوسەری خۆی دەکات،ئەی بنەماڵەی ئیسرائیل، ئاوا ناپاکیتان لێکردم،»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. 21 دەنگێک لە گردۆڵکەکانەوە دەبیسترێت،گریان و پاڕانەوەکانی نەوەی ئیسرائیلە،چونکە ڕێگاکانی خۆیان خوارکردووە ویەزدانی پەروەردگاریان لەبیر کردووە. 22 «ئەی ڕۆڵە هەڵگەڕاوەکان، بگەڕێنەوە،هەڵگەڕانەوەکانتان چاک دەکەمەوە.» «بەڵێ، دەگەڕێینەوە لات،چونکە تۆ یەزدانیت، خودای ئێمەیت. 23 بێگومان بتپەرستی بە غەڵبەغەڵبەوە لەسەر چیا و گردەکان خۆهەڵخەڵەتاندنە،بێگومان بە یەزدانی پەروەردگارمان ئیسرائیل ڕزگار دەبێت. 24 لە هەرزەکاریمانەوە بەعلی خوداوەندی شەرمەزاریڕەنجی باوباپیرانی ئێمەی خواردووە،لە مەڕ و مانگا وکوڕ و کچ. 25 با لەناو شورەیی خۆمان ڕابکشێین،با شەرمەزاریمان دامانبپۆشێت،چونکە ئێمە و باوباپیرانمان گوناهمان کردلە دژی یەزدانی پەروەردگارمان،لە هەرزەکاریمانەوە هەتا ئەمڕۆش،گوێڕایەڵی یەزدانی پەروەردگارمان نەبووین.»

In Other Versions

Jeremiah 3 in the ANGEFD

Jeremiah 3 in the ANTPNG2D

Jeremiah 3 in the AS21

Jeremiah 3 in the BAGH

Jeremiah 3 in the BBPNG

Jeremiah 3 in the BBT1E

Jeremiah 3 in the BDS

Jeremiah 3 in the BEV

Jeremiah 3 in the BHAD

Jeremiah 3 in the BIB

Jeremiah 3 in the BLPT

Jeremiah 3 in the BNT

Jeremiah 3 in the BNTABOOT

Jeremiah 3 in the BNTLV

Jeremiah 3 in the BOATCB

Jeremiah 3 in the BOATCB2

Jeremiah 3 in the BOBCV

Jeremiah 3 in the BOCNT

Jeremiah 3 in the BOECS

Jeremiah 3 in the BOGWICC

Jeremiah 3 in the BOHCB

Jeremiah 3 in the BOHCV

Jeremiah 3 in the BOHLNT

Jeremiah 3 in the BOHNTLTAL

Jeremiah 3 in the BOICB

Jeremiah 3 in the BOILNTAP

Jeremiah 3 in the BOITCV

Jeremiah 3 in the BOKCV

Jeremiah 3 in the BOKCV2

Jeremiah 3 in the BOKHWOG

Jeremiah 3 in the BOLCB

Jeremiah 3 in the BOLCB2

Jeremiah 3 in the BOMCV

Jeremiah 3 in the BONAV

Jeremiah 3 in the BONCB

Jeremiah 3 in the BONLT

Jeremiah 3 in the BONUT2

Jeremiah 3 in the BOPLNT

Jeremiah 3 in the BOSCB

Jeremiah 3 in the BOSNC

Jeremiah 3 in the BOTLNT

Jeremiah 3 in the BOVCB

Jeremiah 3 in the BOYCB

Jeremiah 3 in the BPBB

Jeremiah 3 in the BPH

Jeremiah 3 in the BSB

Jeremiah 3 in the CCB

Jeremiah 3 in the CUV

Jeremiah 3 in the CUVS

Jeremiah 3 in the DBT

Jeremiah 3 in the DGDNT

Jeremiah 3 in the DHNT

Jeremiah 3 in the DNT

Jeremiah 3 in the ELBE

Jeremiah 3 in the EMTV

Jeremiah 3 in the ESV

Jeremiah 3 in the FBV

Jeremiah 3 in the FEB

Jeremiah 3 in the GGMNT

Jeremiah 3 in the GNT

Jeremiah 3 in the HARY

Jeremiah 3 in the HNT

Jeremiah 3 in the IRVA

Jeremiah 3 in the IRVB

Jeremiah 3 in the IRVG

Jeremiah 3 in the IRVH

Jeremiah 3 in the IRVK

Jeremiah 3 in the IRVM

Jeremiah 3 in the IRVM2

Jeremiah 3 in the IRVO

Jeremiah 3 in the IRVP

Jeremiah 3 in the IRVT

Jeremiah 3 in the IRVT2

Jeremiah 3 in the IRVU

Jeremiah 3 in the ISVN

Jeremiah 3 in the JSNT

Jeremiah 3 in the KAPI

Jeremiah 3 in the KBT1ETNIK

Jeremiah 3 in the KBV

Jeremiah 3 in the KJV

Jeremiah 3 in the KNFD

Jeremiah 3 in the LBA

Jeremiah 3 in the LBLA

Jeremiah 3 in the LNT

Jeremiah 3 in the LSV

Jeremiah 3 in the MAAL

Jeremiah 3 in the MBV

Jeremiah 3 in the MBV2

Jeremiah 3 in the MHNT

Jeremiah 3 in the MKNFD

Jeremiah 3 in the MNG

Jeremiah 3 in the MNT

Jeremiah 3 in the MNT2

Jeremiah 3 in the MRS1T

Jeremiah 3 in the NAA

Jeremiah 3 in the NASB

Jeremiah 3 in the NBLA

Jeremiah 3 in the NBS

Jeremiah 3 in the NBVTP

Jeremiah 3 in the NET2

Jeremiah 3 in the NIV11

Jeremiah 3 in the NNT

Jeremiah 3 in the NNT2

Jeremiah 3 in the NNT3

Jeremiah 3 in the PDDPT

Jeremiah 3 in the PFNT

Jeremiah 3 in the RMNT

Jeremiah 3 in the SBIAS

Jeremiah 3 in the SBIBS

Jeremiah 3 in the SBIBS2

Jeremiah 3 in the SBICS

Jeremiah 3 in the SBIDS

Jeremiah 3 in the SBIGS

Jeremiah 3 in the SBIHS

Jeremiah 3 in the SBIIS

Jeremiah 3 in the SBIIS2

Jeremiah 3 in the SBIIS3

Jeremiah 3 in the SBIKS

Jeremiah 3 in the SBIKS2

Jeremiah 3 in the SBIMS

Jeremiah 3 in the SBIOS

Jeremiah 3 in the SBIPS

Jeremiah 3 in the SBISS

Jeremiah 3 in the SBITS

Jeremiah 3 in the SBITS2

Jeremiah 3 in the SBITS3

Jeremiah 3 in the SBITS4

Jeremiah 3 in the SBIUS

Jeremiah 3 in the SBIVS

Jeremiah 3 in the SBT

Jeremiah 3 in the SBT1E

Jeremiah 3 in the SCHL

Jeremiah 3 in the SNT

Jeremiah 3 in the SUSU

Jeremiah 3 in the SUSU2

Jeremiah 3 in the SYNO

Jeremiah 3 in the TBIAOTANT

Jeremiah 3 in the TBT1E

Jeremiah 3 in the TBT1E2

Jeremiah 3 in the TFTIP

Jeremiah 3 in the TFTU

Jeremiah 3 in the TGNTATF3T

Jeremiah 3 in the THAI

Jeremiah 3 in the TNFD

Jeremiah 3 in the TNT

Jeremiah 3 in the TNTIK

Jeremiah 3 in the TNTIL

Jeremiah 3 in the TNTIN

Jeremiah 3 in the TNTIP

Jeremiah 3 in the TNTIZ

Jeremiah 3 in the TOMA

Jeremiah 3 in the TTENT

Jeremiah 3 in the UBG

Jeremiah 3 in the UGV

Jeremiah 3 in the UGV2

Jeremiah 3 in the UGV3

Jeremiah 3 in the VBL

Jeremiah 3 in the VDCC

Jeremiah 3 in the YALU

Jeremiah 3 in the YAPE

Jeremiah 3 in the YBVTP

Jeremiah 3 in the ZBP