Jeremiah 49 (BOKSSV)

1 بۆ عەمۆنییەکان: یەزدان ئەمە دەفەرموێت:«ئایا ئیسرائیل کوڕی نییە،یان میراتگری نییە؟بۆچی مۆلەخ گاد داگیر بکات وگەلەکەشی لەناو شارۆچکەکانی ئەودا نیشتەجێ بن؟» 2 یەزدان دەفەرموێت: «لەبەر ئەوە ئەوەتا ڕۆژێک دێت،وا دەکەم لە شاری ڕەبەی عەمۆنییەکان،نەعرەتەی جەنگ ببیسترێت،جا دەبێتە گردێکی وێران وشارۆچکەکانیشی بە ئاگر دەسووتێن،ئیسرائیلیش داگیرکەرانی خۆی داگیر دەکات.»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. 3 «ئەی حەشبۆن واوەیلا بکە، چونکە عای تەفروتونا بوو!ئەی دانیشتووانی ڕەبە هاوار بکەن!بەرگی لە گوش دروستکراو لەبەر بکەن و شین بگێڕن،بەناو شووراکانیدا بسووڕێنەوە،چونکە مۆلەخ ڕاپێچ دەکرێت،خۆی و کاهین و پیاوە گەورەکانی. 4 بۆ شانازی بە دۆڵەکانتەوە دەکەیت؟بۆ شانازی بە دۆڵە پڕ بەروبوومەکانتەوە دەکەیت؟ئەی کچی هەڵگەڕاوە،ئەوەی پشت بە گەنجینەکانت دەبەستیت و دەڵێیت،”کێ پەلامارم دەدات؟“» 5 یەزدان، پەروەردگاری سوپاسالار، دەفەرموێت:«ئەوەتا من ترست دەهێنمە سەرلە هەموو ئەوانەی دەوروبەرت.جا هەریەکە لە ئێوە دەردەکرێت وکەس نابێت ونبووان کۆبکاتەوە. 6 «پاش ئەمە ڕاپێچکراوانی عەمۆنییەکان دەگەڕێنمەوە.»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. 7 بۆ ئەدۆم: یەزدانی سوپاسالار ئەمە دەفەرموێت:«ئایا ئیتر دانایی لە تێمان نییە؟ئایا ڕاوێژ لەلای تێگەیشتووان نەماوە؟ئایا داناییەکەیان پووچەڵ بووەتەوە؟ 8 ئەی دانیشتووانی دیدان، بکشێنەوە و هەڵێن،بڕۆن لە ئەشکەوتە قووڵەکان خۆتان بشارنەوە،چونکە بەڵاکەی عیسۆی بەسەردەهێنملەو کاتەی سزای دەدەم. 9 ئەگەر ڕەزبڕت بۆ بێت،ئایا هەندێک ترێ بەجێناهێڵن؟ئەگەر بە شەو دزت بۆ بێت،ئایا تەنها ئەوەی پێویستیان بێت نایدزن؟ 10 بەڵام من عیسۆ ڕووت دەکەمەوە،شوێنە نهێنییەکانی دەردەخەم،ناتوانێت خۆی بشارێتەوە،منداڵ و برا و دراوسێکانی تەفروتونا دەکرێت،ئیتر کەس بە زیندوویی نامێنێتەوە بۆ ئەوی بڵێت: 11 ”هەتیوەکانت جێبهێڵە، من دەیانپارێزم،با بێوەژنەکانت پشت بە من ببەستن.“» 12 سەبارەت بەمە یەزدان دەفەرموێت: «ئەگەر ئەوانەی شایانی ئەوە نین لە جامەکە بخۆنەوە، بەڵام بە تەواوی خواردیانەوە، ئایا تۆ بە تەواوی بێ سزا دەبیت؟ بێ سزا نابیت، بەڵکو دەبێت بیخۆیتەوە. 13 یەزدان دەفەرموێت: سوێندم بە خۆم خواردووە، کە بۆزرا وێران بێت، ڕیسوا بێت، بڕووخێت و نەفرەتبار بێت و هەموو شارۆچکەکانیشی هەتاهەتایە بە ڕووخاوی بمێنێتەوە.» 14 هەواڵێکم لەلایەن یەزدانەوە بیست،نێردراوێک بۆ نەتەوەکان نێردراوە تاکو پێیان بڵێت:«کۆببنەوە و پەلاماری بدەن،هەستن بۆ جەنگ.» 15 «ئێستا لەنێو گەلاندا بچووکت دەکەمەوە،لەنێو مرۆڤدا ڕیسوا دەبیت. 16 تۆ سامت لەسەر خەڵک هەبوو،فیزی دڵت هەڵیخەڵەتاندی،ئەی نیشتەجێی نێو کەلێنی تاشەبەرد،ئەوەی لەسەر بەرزایی گردیت،تەنانەت ئەگەر وەک هەڵۆ هێلانەکەت لە بەرزایی دانێیت،لەوێوە دەتهێنمە خوارەوە.»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. 17 «ئەدۆم دەبێتە وێرانە،هەرکەسێک پێیدا تێبپەڕێت سەرسام دەبێت،گاڵتەی پێ دەکات لەسەر هەموو ئەوەی بەسەری هاتووە. 18 وەک سەرەوژێربوونی سەدۆم و عەمۆراو شارۆچکەکانی دەوروبەری،هیچ مرۆڤێک لەوێدا نیشتەجێ نابێت،هیچ ئادەمیزادێک بۆ ئەوێ ئاوارە نابێت.»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. 19 «ئەوەتا وەک شێرێک لە دەوەنەکانی ڕووباری ئوردونەوە سەردەکەوێت،بەرەو لەوەڕگا دەوڵەمەندەکان،ئاوا لە چاوتروکانێکدا لەوێ ئەدۆمییەکان ڕاودەنێم.کێ هەڵبژێردراوە کە بیکەم بە سەرپەرشتیاری؟چونکە کێ وەک منە و کێ کێشمەکێشم لەگەڵ دەکات؟ئەو شوانە کێیە کە دەتوانێ لە ڕووی من بوەستێتەوە؟» 20 لەبەر ئەوە ببیستن خودا چ پلانێکی لە دژی ئەدۆم داڕشتووە،مەبەستی چی بووە لە دژی دانیشتووانی تێمان بیکات:بچووکەکانی مێگەلەکە ڕادەکێشرێن،بەهۆی ئەوان بە تەواوی لەوەڕگاکانیان وێران دەکات. 21 لە دەنگی کەوتنیان زەوی دەلەرزێت،قیژەیان دەگاتە دەریای سوور. 22 تەماشا بکەن! دوژمن وەک هەڵۆ بەرز دەبێتەوە و دەفڕێت،بەسەر بۆزرادا باڵەکانی لێک دەکاتەوە.لەو ڕۆژەدا دڵی پاڵەوانانی ئەدۆموەک دڵی ژنی ژانگرتووی لێدێت. 23 بۆ دیمەشق:«حەمات و ئەرپاد شەرمەزار بوون،چونکە هەواڵێکی خراپیان بیست،لە ترسان توانەوە،وەک دەریا شڵەژاون و ئارام نابنەوە. 24 دیمەشق هێزی لەبەر بڕا،ڕووی وەرگێڕا بۆ هەڵاتن،شڵەژا و تانگەتاو بوووەک ژنی ژانگرتوو. 25 چۆن واز لە شارە بەناوبانگەکە نەهێنرا،ئەو شارۆچکەیەی کە شوێنی شادی من بوو! 26 بێگومان لەو ڕۆژەدا، لاوەکانی لەناو شەقامەکان دەکوژرێن،هەموو جەنگاوەرەکانی لەناودەچن.»ئەمە فەرمایشتی یەزدانی سوپاسالارە. 27 «ئاگرێک لە دیواری دیمەشق بەردەدەم،قەڵاکانی بەن‌هەدەد دەخوات.» 28 بۆ قێدار و شانشینەکانی حاچۆر، ئەوەی نەبوخودنەسری پاشای بابل لێیدا: یەزدان ئەمە دەفەرموێت:«ئەی بابلییەکان، هەستن هێرش ببەن بۆ قێدار،خەڵکی ڕۆژهەڵات تەفروتونا بکەن. 29 ڕەشماڵ و مەڕەکانیان دەبردرێن،خێوەت و هەموو قاپوقاچاغەکانیان ووشترەکانیان دەهێنرێن.بانگیان بکەن:”لە هەموو لایەکەوە ترس و تۆقین هەیە!“» 30 یەزدان دەفەرموێت: «ڕابکەن و دوور هەڵێن!ئەی دانیشتووانی حاچۆر، لە ئەشکەوتە قووڵەکان نیشتەجێ بن.نەبوخودنەسری پاشای بابل لە دژی ئێوە ڕاوێژی کردووە،لە دژی ئێوە پیلانی داناوە. 31 «هەستن هێرش ببەنە سەر نەتەوەیەکی ئاسوودە،بە پشت ئەستوورییەوە نیشتەجێیە.ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.نە دەرگا و نە شمشیرەی هەیە،بە تەنهایی نیشتەجێیە. 32 وشترەکانیان بە تاڵان دەبردرێن وماڵاتی زۆریان دەبێتە دەستکەوت.بە هەموو بایەکقژبڕاوەکان شەن دەکەم،لە هەموو لایەکەوە کارەساتیان بەسەردەهێنم.»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. 33 «حاچۆر بۆ هەتاهەتایەدەبێتە داڵدەی چەقەڵ و چۆڵەوانی.هیچ مرۆڤێک لەوێ نیشتەجێ نابێت،هیچ ئادەمیزادێک ئاوارەی ئەوێ نابێت.» 34 ئەو فەرمایشتەی یەزدان کە لە سەرەتای پاشایەتییەکەی سدقیای پاشای یەهودا بۆ یەرمیای پێغەمبەر هات، سەبارەت بە ئیلام، پێی فەرموو: 35 یەزدانی سوپاسالار ئەمە دەفەرموێت:«ئەوەتا من کەوانی ئیلام دەشکێنم،کە سەرچاوەی هێزیانە. 36 چوار با لە هەر چوار لای ئاسمانەوە،بەسەر ئیلامدا دەهێنم،بەم چوار بایە شەنیان دەکەم،هەتا نەتەوە نەبێتکە دوورخراوەکانی ئیلامی بۆ نەچوو بێت. 37 ئیلامییەکان لەبەردەم دوژمنانیان دەتۆقێنم،لەبەردەم ئەوانەی دەیانەوێ بیانکوژن،بەڵایان بەسەردەهێنم،گڕی تووڕەییم.»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.«بە شمشێر ڕاویان دەنێمهەتا کۆتاییان دەهێنم. 38 تەختی خۆم لە ئیلام دادەنێم ولەوێ پاشا و پیاوە گەورەکانی لەناودەبەم.»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. 39 «بەڵام لە ئایندەدا،ڕاپێچکراوەکانی ئیلام دەگەڕێنمەوە.»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.

In Other Versions

Jeremiah 49 in the ANGEFD

Jeremiah 49 in the ANTPNG2D

Jeremiah 49 in the AS21

Jeremiah 49 in the BAGH

Jeremiah 49 in the BBPNG

Jeremiah 49 in the BBT1E

Jeremiah 49 in the BDS

Jeremiah 49 in the BEV

Jeremiah 49 in the BHAD

Jeremiah 49 in the BIB

Jeremiah 49 in the BLPT

Jeremiah 49 in the BNT

Jeremiah 49 in the BNTABOOT

Jeremiah 49 in the BNTLV

Jeremiah 49 in the BOATCB

Jeremiah 49 in the BOATCB2

Jeremiah 49 in the BOBCV

Jeremiah 49 in the BOCNT

Jeremiah 49 in the BOECS

Jeremiah 49 in the BOGWICC

Jeremiah 49 in the BOHCB

Jeremiah 49 in the BOHCV

Jeremiah 49 in the BOHLNT

Jeremiah 49 in the BOHNTLTAL

Jeremiah 49 in the BOICB

Jeremiah 49 in the BOILNTAP

Jeremiah 49 in the BOITCV

Jeremiah 49 in the BOKCV

Jeremiah 49 in the BOKCV2

Jeremiah 49 in the BOKHWOG

Jeremiah 49 in the BOLCB

Jeremiah 49 in the BOLCB2

Jeremiah 49 in the BOMCV

Jeremiah 49 in the BONAV

Jeremiah 49 in the BONCB

Jeremiah 49 in the BONLT

Jeremiah 49 in the BONUT2

Jeremiah 49 in the BOPLNT

Jeremiah 49 in the BOSCB

Jeremiah 49 in the BOSNC

Jeremiah 49 in the BOTLNT

Jeremiah 49 in the BOVCB

Jeremiah 49 in the BOYCB

Jeremiah 49 in the BPBB

Jeremiah 49 in the BPH

Jeremiah 49 in the BSB

Jeremiah 49 in the CCB

Jeremiah 49 in the CUV

Jeremiah 49 in the CUVS

Jeremiah 49 in the DBT

Jeremiah 49 in the DGDNT

Jeremiah 49 in the DHNT

Jeremiah 49 in the DNT

Jeremiah 49 in the ELBE

Jeremiah 49 in the EMTV

Jeremiah 49 in the ESV

Jeremiah 49 in the FBV

Jeremiah 49 in the FEB

Jeremiah 49 in the GGMNT

Jeremiah 49 in the GNT

Jeremiah 49 in the HARY

Jeremiah 49 in the HNT

Jeremiah 49 in the IRVA

Jeremiah 49 in the IRVB

Jeremiah 49 in the IRVG

Jeremiah 49 in the IRVH

Jeremiah 49 in the IRVK

Jeremiah 49 in the IRVM

Jeremiah 49 in the IRVM2

Jeremiah 49 in the IRVO

Jeremiah 49 in the IRVP

Jeremiah 49 in the IRVT

Jeremiah 49 in the IRVT2

Jeremiah 49 in the IRVU

Jeremiah 49 in the ISVN

Jeremiah 49 in the JSNT

Jeremiah 49 in the KAPI

Jeremiah 49 in the KBT1ETNIK

Jeremiah 49 in the KBV

Jeremiah 49 in the KJV

Jeremiah 49 in the KNFD

Jeremiah 49 in the LBA

Jeremiah 49 in the LBLA

Jeremiah 49 in the LNT

Jeremiah 49 in the LSV

Jeremiah 49 in the MAAL

Jeremiah 49 in the MBV

Jeremiah 49 in the MBV2

Jeremiah 49 in the MHNT

Jeremiah 49 in the MKNFD

Jeremiah 49 in the MNG

Jeremiah 49 in the MNT

Jeremiah 49 in the MNT2

Jeremiah 49 in the MRS1T

Jeremiah 49 in the NAA

Jeremiah 49 in the NASB

Jeremiah 49 in the NBLA

Jeremiah 49 in the NBS

Jeremiah 49 in the NBVTP

Jeremiah 49 in the NET2

Jeremiah 49 in the NIV11

Jeremiah 49 in the NNT

Jeremiah 49 in the NNT2

Jeremiah 49 in the NNT3

Jeremiah 49 in the PDDPT

Jeremiah 49 in the PFNT

Jeremiah 49 in the RMNT

Jeremiah 49 in the SBIAS

Jeremiah 49 in the SBIBS

Jeremiah 49 in the SBIBS2

Jeremiah 49 in the SBICS

Jeremiah 49 in the SBIDS

Jeremiah 49 in the SBIGS

Jeremiah 49 in the SBIHS

Jeremiah 49 in the SBIIS

Jeremiah 49 in the SBIIS2

Jeremiah 49 in the SBIIS3

Jeremiah 49 in the SBIKS

Jeremiah 49 in the SBIKS2

Jeremiah 49 in the SBIMS

Jeremiah 49 in the SBIOS

Jeremiah 49 in the SBIPS

Jeremiah 49 in the SBISS

Jeremiah 49 in the SBITS

Jeremiah 49 in the SBITS2

Jeremiah 49 in the SBITS3

Jeremiah 49 in the SBITS4

Jeremiah 49 in the SBIUS

Jeremiah 49 in the SBIVS

Jeremiah 49 in the SBT

Jeremiah 49 in the SBT1E

Jeremiah 49 in the SCHL

Jeremiah 49 in the SNT

Jeremiah 49 in the SUSU

Jeremiah 49 in the SUSU2

Jeremiah 49 in the SYNO

Jeremiah 49 in the TBIAOTANT

Jeremiah 49 in the TBT1E

Jeremiah 49 in the TBT1E2

Jeremiah 49 in the TFTIP

Jeremiah 49 in the TFTU

Jeremiah 49 in the TGNTATF3T

Jeremiah 49 in the THAI

Jeremiah 49 in the TNFD

Jeremiah 49 in the TNT

Jeremiah 49 in the TNTIK

Jeremiah 49 in the TNTIL

Jeremiah 49 in the TNTIN

Jeremiah 49 in the TNTIP

Jeremiah 49 in the TNTIZ

Jeremiah 49 in the TOMA

Jeremiah 49 in the TTENT

Jeremiah 49 in the UBG

Jeremiah 49 in the UGV

Jeremiah 49 in the UGV2

Jeremiah 49 in the UGV3

Jeremiah 49 in the VBL

Jeremiah 49 in the VDCC

Jeremiah 49 in the YALU

Jeremiah 49 in the YAPE

Jeremiah 49 in the YBVTP

Jeremiah 49 in the ZBP