Jeremiah 51 (BOKSSV)

1 یەزدان ئەمە دەفەرموێت:«ئەوەتا من ڕۆحی لەناوبەر دەوروژێنملە دژی بابل و دانیشتووانی لێڤ قامای. 2 بێگانەکان دەنێرمە بابلبۆ شەنکردنیان و ڕووتکردنەوەی خاکەکەی،لە هەموو لایەکەوە دەوری دەدەنلە ڕۆژی بەڵای ئەودا. 3 ڕێ مەدە تیرهاوێژ ژێی کەوانەکەی ڕابکێشێت،ڕێ مەدە سەرباز زرێیەکەی بپۆشێت.دەستتان لە گەنجەکانی مەپارێزن،بەڵکو سوپاکەی بە تەواوی لەناوببەن. 4 کوژراوان لە بابل دەکەون،بریندارەکان بە سەختی لە شەقامەکانی، 5 چونکە ئیسرائیل و یەهودا بەجێنەهێڵدراونلەلایەن خودایانەوە، لەلایەن یەزدانی سوپاسالارەوە،هەرچەندە خاکی بابلییەکان پڕ لە تاوانەلە دژی خودا پیرۆزەکەی ئیسرائیل. 6 «لە بابلەوە هەڵێن!هەرکەسێک با خۆی دەرباز بکات!بە تاوانی ئەو لەناونەچن،چونکە کاتی تۆڵەسەندنەوەیە بۆ یەزدان،ئەو سزای شایستەی دەدات. 7 بابل جامێکی زێڕ بوو بە دەستی یەزدانەوە،هەموو زەوی سەرخۆش کرد.نەتەوەکان لە شەرابی ئەویان خواردەوە،لەبەر ئەوە نەتەوەکان شێت بوون. 8 لەپڕ بابل دەکەوێت و وردوخاش دەبێت.واوەیلای بۆ بکەن!هەتووانێک بۆ برینەکەی بهێنن،بەڵکو چاک بێتەوە. 9 «”بابلمان تیمار کرد،بەڵام ناتوانێت چاک بێتەوە.وازی لێ بهێنن و با هەریەکەمان بچینەوە خاکەکەی خۆمان،چونکە کاتێک حوکمی بەسەردا درا هاواری گەیشتە ئاسمان،هەتا هەورەکان بەرز بووەتەوە.“ 10 «”یەزدان ئەستۆپاکی ئێمەی دەرخست،وەرن با لە سییۆنباسی کردەوەکەی یەزدانی پەروەردگارمان بکەین.“ 11 «تیرەکان تیژ بکەن،قەڵغانەکان هەڵبگرن!یەزدان ڕۆحی پاشایانی مادی وروژاندووە،چونکە پلانی وێرانکردنی بابل دادەنێت.یەزدان تۆڵە دەستێنێتەوە،تۆڵەی پەرستگاکەی. 12 لە دژی شووراکانی بابل ئاڵا هەڵبکەن!پاسەوانیێتی توند بکەن،چاودێر دابنێن،بۆسە بنێنەوە!خودا مەبەستی خۆی دەهێنێتە دی،بڕیارەکەی لە دژی خەڵکی بابل. 13 ئەی نیشتەجێی دەم ئاوە زۆرەکان،خاوەن گەنجینەی زۆر،کۆتاییت هات،کاتی لەناوچوونت.» 14 یەزدانی سوپاسالار بە گیانی خۆی سوێندی خوارد:«بە دڵنیاییەوە پڕت دەکەم لە سەرباز، وەک ڕەوە کوللە،هاواری سەرکەوتنت بەسەردا دەکێشن.» 15 «خودا بە هێزی خۆی زەوی دروستکردووە،بە دانایی خۆی جیهانی دامەزراندووە،بە تێگەیشتنی خۆی ئاسمانی ڕاخستووە. 16 کاتێک دەنگ هەڵدەبڕێت، ئاوەکانی ئاسمان هاژەیان دێت،هەڵمەکان لەوپەڕی زەوییەوە بەرز دەکاتەوە،بروسکە بۆ باران دروستدەکات،با لە ئەمباری خۆی دەردەهێنێت. 17 «هەموو کەسێک بێ زانیارییە و دەبەنگە،هەموو زێڕنگەرێک بە پەیکەرەکەی شەرمەزارە،چونکە داڕێژراوی درۆن وڕۆحیان تێدا نییە. 18 ئەوان پووچن، مایەی گاڵتەجاڕین،لە کاتی سزادانیان لەناودەچن. 19 بەڵام خودا، ئەوەی بەشی یاقوبە وەک ئەمانە نییە،چونکە ئەو دروستکەری هەموو شتێکە،هۆزی میراتی ئەویشی داناوە،یەزدانی سوپاسالار، ئەمە ناوی ئەوە. 20 «تۆ گورزی منی،چەکەکانی جەنگی منی،بە تۆ نەتەوەکان تێکدەشکێنم،بە تۆ شانشینەکان لەناودەبەم، 21 بە تۆ ئەسپ و سوارەکەی تێکدەشکێنم،بە تۆ گالیسکە و سوارەکەی تێکدەشکێنم، 22 بە تۆ ژن و پیاو تێکدەشکێنم،بە تۆ پیر و گەنج تێکدەشکێنم،بە تۆ گەنج و لاو تێکدەشکێنم، 23 بە تۆ شوان و مێگەلەکەی تێکدەشکێنم،بە تۆ جوتیار و گاجووتەکەی تێکدەشکێنم،بە تۆ پارێزگار و فەرمانڕەواکان تێکدەشکێنم. 24 «لەبەرچاوی خۆتان سزای بابل و هەموو دانیشتووانی خاکی کلدانییەکان دەدەم بەرامبەر بە هەموو ئەو خراپانەی لە سییۆن کردیان.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. 25 «ئەی کێوی لەناوبەر، ئەوەتا من لە دژی تۆم،تۆ ئەی لەناوبەری هەموو زەوی.»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.«دەست درێژ دەکەمە سەرت،لەسەر بەردەکان گلۆرت دەکەمەوە،دەتکەمە کێوێکی سووتاو. 26 ئیتر نە بەردت لێ دەبەن بۆ بەردی قولینچک،نە هیچ بەردێک بۆ بناغەکان،چونکە بۆ هەتاهەتایە دەبیتە چۆڵەوانی.»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. 27 «ئاڵا لەسەر خاکەکە بەرز بکەنەوە،لەنێو نەتەوەکان فوو بە کەڕەنادا بکەن.نەتەوەکان لە دژی بابل ئامادە بکەن،ئەم شانشینانە لە دژی ئەو بانگ بکەن:ئارارات و مینی و ئەشکەنەز،ڕابەرێک لە دژی دابنێن،وەک ڕەوە کوللە ئەسپ بنێرن. 28 نەتەوەکان لە دژی ئەو ئامادە بکەن،پاشاکانی ماد،پارێزگار و هەموو فەرمانڕەواکان وهەموو خاکی ژێر دەسەڵاتیان. 29 ئینجا زەوی دەلەرزێت و ژان دەیگرێت،چونکە مەبەستی یەزدان لە بابل دێتە دی،بۆ ئەوەی خاکی بابل وێران بکات،ئیتر ئاوەدانی تێدا نابێت. 30 پاڵەوانەکانی بابل وازیان لە جەنگ هێنا،لە قەڵاکان دانیشتن.هێزیان لەبەر بڕا،وەک ژنیان لێهات.نشینگەکانیان سووتێنرا،شمشیرەی دەرگاکانیان شکێنرا. 31 نێردراوێک بەدوای یەکێکی دیکە دەکەوێت وپەیامنێرێک بەدوای پەیامنێرێکی دیکە،بۆ ئەوەی بە پاشای بابل ڕابگەیەننکە سەرتاسەری شارەکانی گیراون، 32 ڕووبارەکان دەستیان بەسەردا گیرا،زۆنگاوەکان بە ئاگر سووتێنران،جەنگاوەرەکان تۆقین.» 33 یەزدانی سوپاسالار، خودای ئیسرائیل، ئەمە دەفەرموێت:«شاری بابل وەک جۆخینێکەکاتی گێرەیەتی،پاش کەمێک کاتی بەرهەم دێت.» 34 «نەبوخودنەسری پاشای بابل ئێمەی خوارد،ئومێدبڕی کردین،ئێمەی کردە گۆزەیەکی بەتاڵ.وەک ئەژدیها هەڵیلووشین،سکی خۆی پڕکرد لە چێژی ئێمە،ئینجا ئێمەی ڕشاندەوە.» 35 دانیشتووانەکەی سییۆن دەڵێن:«ئەو ستەمەی لە ئێمە کرا بەسەر بابل بێت.»ئۆرشەلیم دەڵێت:«خوێنم لە ملی دانیشتووانی خاکی بابلییەکانە.» 36 لەبەر ئەوە یەزدان ئەمە دەفەرموێت:«ئەوەتا من داکۆکی لە کێشەکەت دەکەم،تۆڵەی تۆ دەکەمەوە،دەریاکەی وشک دەکەم،کانییەکانی کوێر دەکەمەوە. 37 بابل دەبێتە تەپۆڵکە وداڵدەی چەقەڵ،پەند و مایەی تانە و تەشەر،شوێنێک ئاوەدانی تێدا نییە. 38 پێکەوە وەک جوانە شێر دەنەڕێنن،وەک بەچکە شێرەکان دەمڕێنن. 39 کاتێک گەرم دەبن،داوەتیان دەکەم وسەرخۆشیان دەکەم،بۆ ئەوەی دڵخۆش بن،ئینجا هەتاهەتایە خەویان لێ دەکەوێت و بەئاگا نایەن.»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. 40 «وەک بەرخ دەیانبەم بۆ سەربڕینوەک بەران و نێری. 41 «شێشەخ چۆن دەگیرێت،شانازی هەموو زەوی چۆن دەستبەسەر دەکرێت!چۆن وێران بوو،بابل لەنێو نەتەوەکان! 42 دەریا بەسەر بابلدا هەڵدەچێت،بە هەڵچوونی شەپۆلەکانی دایدەپۆشێت. 43 شارۆچکەکانی وێران بوون،بوونە بیابان و دەشتی ڕووت،خاکێک کە نە کەس تێیدا نیشتەجێ دەبێت ونە ئادەمیزاد پێیدا تێدەپەڕێت. 44 لە بابل سزای بێل دەدەم وئەوەی قووتی داوە لە دەمی دەهێنمە دەرەوە.ئیتر نەتەوەکان بەرەو لای ئەو ڕێچکە ناگرن،هەروەها شووراکانی بابل دەکەوێت. 45 «ئەی گەلی من لەناویدا وەرنە دەرەوە!هەرکەسێک خۆی لە گڕی تووڕەیی یەزدان دەرباز بکات! 46 ورە بەرمەدەن و مەترسن،کاتێک هەواڵی ئەو خاکە دەبیستن،هەواڵێک ئەم ساڵ دێت، ئینجا لە ساڵی پاشتر هەواڵێکی دیکە،هەواڵی ستەم لە خاکەکەدا وفەرمانڕەوا لە دژی فەرمانڕەوا. 47 لەبەر ئەوە بێگومان ڕۆژێک دێتسزای بتەکانی بابل دەدەم،هەموو خاکەکەی شەرمەزار دەبێت وکوژراوەکانی لەناوەڕاستی دەکەون. 48 ئینجا ئاسمان و زەوی و هەرچی تێیاندایەهاواری خۆشی بەسەر بابلدا دەکەن،چونکە لە باکوورەوە بۆی دێن،تەفروتوناکەرەکان.»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. 49 «دەبێت بابلیش لەبەر کوژراوەکانی ئیسرائیل بڕووخێت،وەک چۆن کوژراوەکانی هەموو زەویبەهۆی بابلەوە کەوتن. 50 ئەی دەربازبووان لە شمشێر،بڕۆن و مەوەستن!لە دوورەوە یادی یەزدان بکەنەوە،بیر لە ئۆرشەلیم بکەنەوە.» 51 «شەرمەزار بووین،چونکە ڕیسوا بووین وشەرم ڕووی داپۆشین،چونکە بێگانەکان هاتنە ناوپیرۆزگاکانی ماڵی یەزدان.» 52 یەزدان دەفەرموێت: «لەبەر ئەوە ڕۆژێک دێت،بتەکانی سزا دەدەم،لە هەموو خاکەکەیدابریندارەکان دەناڵێنن. 53 تەنانەت ئەگەر بابل بگاتە ئاسمانیش،ئەگەر قەڵای خۆشی قاییم بکات،تەفروتوناکەر لە دژی ئەو دەنێرم.»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. 54 «دەنگی هاوار دێت لە بابل،دەنگی شکستێکی گەورەلە خاکی بابلییەکان. 55 یەزدان بابل تەفروتونا دەکات،کۆتایی بە دەنگە مەزنەکەی دەهێنێت.شەپۆلی دوژمنەکانیان وەک ئاوێکی زۆر هەڵدەچێت،دەنگیان هاژەی دێت. 56 تەفروتوناکەر دێتە سەر بابل،پاڵەوانەکانی دەگیرێن،کەوانەکانیان دەشکێنرێت،چونکە یەزدان خودای سزادانە،بە تەواوی سزا دەدات. 57 میر و دانا و پارێزگار وفەرمانڕەوا و پاڵەوانەکانی سەرخۆش دەکەم،هەتاهەتایە خەویان لێ دەکەوێت و بەئاگا نایەن.»ئەوە فەرمایشتی پاشایە، ناوی یەزدانی سوپاسالارە. 58 یەزدانی سوپاسالار ئەمە دەفەرموێت:«شوورا پانەکانی بابل بە تەواوی دەڕووخێنرێن،دەروازە بەرزەکانیشی بە ئاگر دەسووتێنرێن.گەلان بەخۆڕایی خۆیان ماندوو دەکەن وڕەنجی نەتەوەکانیش تەنها بۆ ئاگر دەبێت.» 59 ئەمە ئەو پەیامەیە کە یەرمیای پێغەمبەر دایە سەرایای کوڕی نێرییا کوڕی مەحسێیا، سەرۆکی ئۆردوگا، کاتێک لە ساڵی چوارەمی پاشایەتییەکەی لەگەڵ سدقیای پاشای یەهودا چوو بۆ بابل. 60 هەموو ئەوەی لەسەر بابل تۆمار کرابوو، لەگەڵ هەموو ئەو بەڵایەی بەسەری دێت یەرمیا نووسیبووی و کردبووی بە تۆمارێک، 61 بە سەرایای گوت: «کاتێک گەیشتییە بابل، دڵنیابە لە خوێندنەوەی تەواوی ئەم پەیامە بۆ خەڵکەکە، 62 ئینجا بڵێ: ”ئەی یەزدان، تۆ فەرمووت ئەم شوێنە لەناودەبەیت، تاکو ئەوەی مرۆڤ و ئاژەڵی تێدا نامێنێت، هەتاهەتایە دەبێتە چۆڵەوانی.“ 63 کاتێک لە خوێندنەوەی ئەم تۆمارە بوویتەوە، بەردێکی پێوە ببەستە و فڕێیبدە ناو فورات. 64 ئینجا بڵێ: ”بابل ئاوا نوقوم دەبێت و لەژێر ئەو بەڵایە ڕاست نابێتەوە کە من بەسەری دەهێنم، خەڵکەکەی شەکەت دەبن.“»هەتا ئێرە وشەکانی یەرمیایە.

In Other Versions

Jeremiah 51 in the ANGEFD

Jeremiah 51 in the ANTPNG2D

Jeremiah 51 in the AS21

Jeremiah 51 in the BAGH

Jeremiah 51 in the BBPNG

Jeremiah 51 in the BBT1E

Jeremiah 51 in the BDS

Jeremiah 51 in the BEV

Jeremiah 51 in the BHAD

Jeremiah 51 in the BIB

Jeremiah 51 in the BLPT

Jeremiah 51 in the BNT

Jeremiah 51 in the BNTABOOT

Jeremiah 51 in the BNTLV

Jeremiah 51 in the BOATCB

Jeremiah 51 in the BOATCB2

Jeremiah 51 in the BOBCV

Jeremiah 51 in the BOCNT

Jeremiah 51 in the BOECS

Jeremiah 51 in the BOGWICC

Jeremiah 51 in the BOHCB

Jeremiah 51 in the BOHCV

Jeremiah 51 in the BOHLNT

Jeremiah 51 in the BOHNTLTAL

Jeremiah 51 in the BOICB

Jeremiah 51 in the BOILNTAP

Jeremiah 51 in the BOITCV

Jeremiah 51 in the BOKCV

Jeremiah 51 in the BOKCV2

Jeremiah 51 in the BOKHWOG

Jeremiah 51 in the BOLCB

Jeremiah 51 in the BOLCB2

Jeremiah 51 in the BOMCV

Jeremiah 51 in the BONAV

Jeremiah 51 in the BONCB

Jeremiah 51 in the BONLT

Jeremiah 51 in the BONUT2

Jeremiah 51 in the BOPLNT

Jeremiah 51 in the BOSCB

Jeremiah 51 in the BOSNC

Jeremiah 51 in the BOTLNT

Jeremiah 51 in the BOVCB

Jeremiah 51 in the BOYCB

Jeremiah 51 in the BPBB

Jeremiah 51 in the BPH

Jeremiah 51 in the BSB

Jeremiah 51 in the CCB

Jeremiah 51 in the CUV

Jeremiah 51 in the CUVS

Jeremiah 51 in the DBT

Jeremiah 51 in the DGDNT

Jeremiah 51 in the DHNT

Jeremiah 51 in the DNT

Jeremiah 51 in the ELBE

Jeremiah 51 in the EMTV

Jeremiah 51 in the ESV

Jeremiah 51 in the FBV

Jeremiah 51 in the FEB

Jeremiah 51 in the GGMNT

Jeremiah 51 in the GNT

Jeremiah 51 in the HARY

Jeremiah 51 in the HNT

Jeremiah 51 in the IRVA

Jeremiah 51 in the IRVB

Jeremiah 51 in the IRVG

Jeremiah 51 in the IRVH

Jeremiah 51 in the IRVK

Jeremiah 51 in the IRVM

Jeremiah 51 in the IRVM2

Jeremiah 51 in the IRVO

Jeremiah 51 in the IRVP

Jeremiah 51 in the IRVT

Jeremiah 51 in the IRVT2

Jeremiah 51 in the IRVU

Jeremiah 51 in the ISVN

Jeremiah 51 in the JSNT

Jeremiah 51 in the KAPI

Jeremiah 51 in the KBT1ETNIK

Jeremiah 51 in the KBV

Jeremiah 51 in the KJV

Jeremiah 51 in the KNFD

Jeremiah 51 in the LBA

Jeremiah 51 in the LBLA

Jeremiah 51 in the LNT

Jeremiah 51 in the LSV

Jeremiah 51 in the MAAL

Jeremiah 51 in the MBV

Jeremiah 51 in the MBV2

Jeremiah 51 in the MHNT

Jeremiah 51 in the MKNFD

Jeremiah 51 in the MNG

Jeremiah 51 in the MNT

Jeremiah 51 in the MNT2

Jeremiah 51 in the MRS1T

Jeremiah 51 in the NAA

Jeremiah 51 in the NASB

Jeremiah 51 in the NBLA

Jeremiah 51 in the NBS

Jeremiah 51 in the NBVTP

Jeremiah 51 in the NET2

Jeremiah 51 in the NIV11

Jeremiah 51 in the NNT

Jeremiah 51 in the NNT2

Jeremiah 51 in the NNT3

Jeremiah 51 in the PDDPT

Jeremiah 51 in the PFNT

Jeremiah 51 in the RMNT

Jeremiah 51 in the SBIAS

Jeremiah 51 in the SBIBS

Jeremiah 51 in the SBIBS2

Jeremiah 51 in the SBICS

Jeremiah 51 in the SBIDS

Jeremiah 51 in the SBIGS

Jeremiah 51 in the SBIHS

Jeremiah 51 in the SBIIS

Jeremiah 51 in the SBIIS2

Jeremiah 51 in the SBIIS3

Jeremiah 51 in the SBIKS

Jeremiah 51 in the SBIKS2

Jeremiah 51 in the SBIMS

Jeremiah 51 in the SBIOS

Jeremiah 51 in the SBIPS

Jeremiah 51 in the SBISS

Jeremiah 51 in the SBITS

Jeremiah 51 in the SBITS2

Jeremiah 51 in the SBITS3

Jeremiah 51 in the SBITS4

Jeremiah 51 in the SBIUS

Jeremiah 51 in the SBIVS

Jeremiah 51 in the SBT

Jeremiah 51 in the SBT1E

Jeremiah 51 in the SCHL

Jeremiah 51 in the SNT

Jeremiah 51 in the SUSU

Jeremiah 51 in the SUSU2

Jeremiah 51 in the SYNO

Jeremiah 51 in the TBIAOTANT

Jeremiah 51 in the TBT1E

Jeremiah 51 in the TBT1E2

Jeremiah 51 in the TFTIP

Jeremiah 51 in the TFTU

Jeremiah 51 in the TGNTATF3T

Jeremiah 51 in the THAI

Jeremiah 51 in the TNFD

Jeremiah 51 in the TNT

Jeremiah 51 in the TNTIK

Jeremiah 51 in the TNTIL

Jeremiah 51 in the TNTIN

Jeremiah 51 in the TNTIP

Jeremiah 51 in the TNTIZ

Jeremiah 51 in the TOMA

Jeremiah 51 in the TTENT

Jeremiah 51 in the UBG

Jeremiah 51 in the UGV

Jeremiah 51 in the UGV2

Jeremiah 51 in the UGV3

Jeremiah 51 in the VBL

Jeremiah 51 in the VDCC

Jeremiah 51 in the YALU

Jeremiah 51 in the YAPE

Jeremiah 51 in the YBVTP

Jeremiah 51 in the ZBP