Matthew 12 (BOKSSV)

1 لەو کاتەدا، لە ڕۆژێکی شەممەدا عیسا بەناو دەغڵدا تێدەپەڕی، قوتابییەکانی برسییان بوو، دەستیان کرد بە گوڵەگەنم پرواندن و خواردنی. 2 کە فەریسییەکان بینییان، پێیان گوت: «بڕوانە، ئەوەی قوتابییەکانت دەیکەن دروست نییە لە شەممەدا بکرێت.» 3 ئەویش پێی فەرموون: «ئایا نەتانخوێندووەتەوە داود چی کرد، کاتێک خۆی و ئەوانەی لەگەڵی بوون برسییان بوو؟ 4 چۆن چووە ناو ماڵی خودا و نانی تەرخانکراوی خوارد، کە بۆ ئەو و ئەوانەی لەگەڵی بوون دروست نەبوو بیخۆن، تەنها بۆ کاهینان نەبێ؟ 5 یان لە تەوراتدا نەتانخوێندووەتەوە کە هەرچەندە کاهینان بەهۆی ئەرکیان لە پەرستگا لە ڕۆژانی شەممەدا ڕاسپاردەی ڕۆژی شەممە دەشکێنن بەڵام بە بێتاوان دادەنرێن؟ 6 پێتان دەڵێم، کەسێک لێرەیە کە لە پەرستگا مەزنترە. 7 بەڵام ئەگەر لە واتای ئەمە تێبگەیشتنایە: [من میهرەبانیم دەوێ نەک قوربانی،] ئەوا بێتاوانتان تاوانبار نەدەکرد، 8 چونکە کوڕی مرۆڤ گەورەی ڕۆژی شەممەیە.» 9 ئینجا عیسا لەوێ ڕۆیشت و چووە کەنیشتەکەیان، 10 لەوێ پیاوێکی لێبوو دەستێکی وشک ببوو. بۆ ئەوەی فەریسییەکان بتوانن سکاڵای لێ بکەن، لێیان پرسی: «ئایا لە ڕۆژی شەممەدا چاککردنەوەی نەخۆش دروستە؟» 11 پێی فەرموون: «کێ لە ئێوە ئەگەر مەڕێکی هەبێت و لە ڕۆژی شەممەدا بکەوێتە ناو چاڵێکەوە، نایگرێت و دەریناهێنێت؟ 12 مرۆڤ چەند لە مەڕ بەنرخترە! کەواتە لە شەممەدا چاکەکردن دروستە.» 13 ئینجا بە پیاوەکەی فەرموو: «دەستت درێژ بکە.» ئەویش درێژی کرد و چاک بووەوە، وەکو ئەوەی دیکە. 14 بەڵام فەریسییەکان کە هاتنە دەرەوە، تەگبیریان کرد چۆن بیکوژن. 15 عیساش کە بەمەی زانی لەوێ ڕۆیشت و خەڵکێکی زۆر دوای کەوتن، ئەویش هەموو نەخۆشەکانی چاککردەوە. 16 ئاگاداری کردنەوە لەلای کەس باسی نەکەن، 17 تاکو ئەوەی لە ڕێگەی پێغەمبەر ئیشایاوە گوتراوە بێتە دی کە دەڵێت: 18 [ئەوەتا خزمەتکارەکەم، ئەوەی هەڵمبژاردووە،ئەو خۆشەویستەم کە پێی دڵشادم،ڕۆحی خۆمی دەخەمە سەر،جاڕی دادپەروەری بۆ نەتەوەکان دەدات. 19 شەڕ ناکات و هاوار ناکات،کەسیش لە شەقامدا دەنگی نابیستێت. 20 قامیشێکی کوتراو ناشکێنێت،پڵیتەیەکی پرتەپرتکەر ناکوژێنێتەوە،تاکو دادپەروەری بە سەرکەوتن دەگەیەنێت. 21 نەتەوەکان هیوایان بە ناوی ئەو دەبێت.] 22 ئینجا پیاوێکیان بۆ هێنا ڕۆحی پیسی تێدابوو، نابینا و لاڵ بوو، ئەویش چاکیکردەوە بە جۆرێک کە توانی قسە بکات و ببینێت. 23 خەڵکەکە هەموو سەرسام بوون و گوتیان: «ئەمە کوڕی داود نییە؟» 24 بەڵام فەریسییەکان کە ئەمەیان بیست، گوتیان: «ئەمە ڕۆحی پیس دەرناکات، مەگەر بە بەعل‌زەبولی شای ڕۆحە پیسەکان نەبێت.» 25 بەڵام عیسا بە بیرکردنەوەی ئەوانی زانی، پێی فەرموون: «هەر شانشینێک دووبەرەکی تێدابێت، وێران دەبێت، هەر شارێک یان ماڵێک دووبەرەکی تێدابێت، خۆی ڕاناگرێت. 26 ئەگەر شەیتان، شەیتان دەربکات، ئەوا دووبەرەکییان تێدایە، کەواتە چۆن شانشینەکەی خۆی ڕادەگرێت؟ 27 ئەگەر من بە بەعل‌زەبول ڕۆحی پیس دەربکەم، ئەی شوێنکەوتەکانی ئێوە بە کێ دەریاندەکەن؟ لەبەر ئەوە ئەوان دەبنە دادوەرتان. 28 بەڵام ئەگەر من بە ڕۆحی خودا ڕۆحی پیس دەربکەم، ئەوا پاشایەتی خودا هاتووەتە سەرتان. 29 «یان چۆن کەسێک دەتوانێ بچێتە ماڵی پیاوێکی بەهێز و شتەکانی تاڵان بکات، ئەگەر یەکەم جار نەیبەستێتەوە، ئینجا ماڵەکەی تاڵان بکات؟ 30 «ئەوەی لەگەڵ من نییە لە دژی منە، ئەوەش لەگەڵ من کۆناکاتەوە، بڵاو دەکاتەوە. 31 لەبەر ئەوە پێتان دەڵێم: هەموو گوناه و کفرکردنێکی مرۆڤ دەبەخشرێت، بەڵام کفرکردن سەبارەت بە ڕۆحی پیرۆز نابەخشرێت. 32 ئەوەی قسە لە دژی کوڕی مرۆڤ بکات، دەبەخشرێت، بەڵام ئەوەی قسە لە دژی ڕۆحی پیرۆز بکات، نابەخشرێت، نە لەم دنیا و نە لەو دنیا. 33 «دار بە بەرهەمەکەی دەناسرێتەوە. ئەگەر دار باش بێت، بەرهەمی باش دەدات، ئەگەر دار خراپ بێت، بەرهەمی خراپ دەدات. 34 ئەی بێچووە ماران، کە ئێوە خراپ بن، چۆن دەتوانن بە چاکە بدوێن؟ دەم ئەوە دەڵێت کە لە دڵەوە هەڵدەقوڵێت. 35 مرۆڤی چاک لە گەنجینەی چاکی ناخیدا، شتی چاک دەردەهێنێت، مرۆڤی خراپیش لە گەنجینەی خراپی ناخیدا، شتی خراپ دەردەهێنێت. 36 بەڵام پێتان دەڵێم: هەر وشەیەکی پووچ کە خەڵک پێی دەدوێ، لە ڕۆژی لێپرسینەوەدا حیسابی خۆی هەیە، 37 چونکە بە وشەکانی خۆت بێتاوان دەکرێیت، بە وشەکانی خۆشت تاوانبار دەکرێیت.» 38 ئینجا هەندێک مامۆستای تەورات و فەریسی وەڵامیان دایەوە و گوتیان: «مامۆستا، دەمانەوێ نیشانەیەکت لێ ببینین.» 39 کەچی وەڵامی دانەوە: «نەوەیەکی بەدکار و داوێنپیس داوای نیشانە دەکات، بەڵام نیشانەی نادرێتێ، جگە لە نیشانەی یونسی پێغەمبەر. 40 هەروەک چۆن یونس سێ شەو و سێ ڕۆژ لەناو سکی ماسییەکی گەورەدا بوو، ئاواش کوڕی مرۆڤ سێ شەو و سێ ڕۆژ لە ناخی زەویدا دەمێنێتەوە. 41 خەڵکی نەینەوا لە ڕۆژی لێپرسینەوەدا، لەگەڵ ئەم نەوەیە لە مردن هەڵدەستنەوە و تاوانباری دەکەن، چونکە تۆبەیان کرد کاتێک یونس پەیامی خودای ڕاگەیاند. ئەوەتا لە یونس مەزنتر لێرەیە. 42 شاژنی باشوور لە ڕۆژی لێپرسینەوەدا لەگەڵ ئەم نەوەیە لە مردن هەڵدەستێتەوە و تاوانباری دەکات، چونکە لەوپەڕی زەوییەوە هات بۆ گوێگرتن لە دانایی سلێمان. ئەوەتا لە سلێمان مەزنتر لێرەیە. 43 «کاتێک ڕۆحی پیس لە مرۆڤێک دەردەچێت، لە شوێنە وشکەکاندا بەدوای حەوانەوەدا دەگەڕێت و دەستی ناکەوێت. 44 ئینجا دەڵێت: ”دەگەڕێمەوە بۆ ئەو ماڵەی کە بەجێمهێشت.“ کاتێک دەگەڕێتەوە دەبینێت چۆڵە و گسکدراوە و ڕێکخراوە. 45 ئەوسا دەچێت و حەوت ڕۆحی پیسی دیکە لە خۆی خراپتر لەگەڵ خۆی دەهێنێت، دەچنەوە نێو مرۆڤەکە و لەناویدا دەژین. ئینجا کۆتایی ئەو مرۆڤە لە جاران خراپتر دەبێت. بۆ ئەم نەوە بەدکارەش، ئاوا دەبێت.» 46 لە کاتێکدا کە عیسا قسەی بۆ خەڵکەکە دەکرد، دایک و براکانی لە دەرەوە ڕاوەستابوون، داوایان دەکرد لەگەڵی بدوێن. 47 کەسێک هات و پێی گوت: «وا دایک و براکانت لە دەرەوە ڕاوەستاون، دەیانەوێ لەگەڵت بدوێن.» 48 ئەویش وەڵامی دایەوە و فەرمووی: «دایکم کێیە و براکانم کێن؟» 49 ئینجا دەستی بۆ قوتابییەکانی ڕاکێشا و فەرمووی: «ئەوەتا دایک و براکانم، 50 چونکە ئەوەی خواستی باوکم ئەنجام بدات کە لە ئاسمانە، خوشک و برا و دایکمە.»

In Other Versions

Matthew 12 in the ANGEFD

Matthew 12 in the ANTPNG2D

Matthew 12 in the AS21

Matthew 12 in the BAGH

Matthew 12 in the BBPNG

Matthew 12 in the BBT1E

Matthew 12 in the BDS

Matthew 12 in the BEV

Matthew 12 in the BHAD

Matthew 12 in the BIB

Matthew 12 in the BLPT

Matthew 12 in the BNT

Matthew 12 in the BNTABOOT

Matthew 12 in the BNTLV

Matthew 12 in the BOATCB

Matthew 12 in the BOATCB2

Matthew 12 in the BOBCV

Matthew 12 in the BOCNT

Matthew 12 in the BOECS

Matthew 12 in the BOGWICC

Matthew 12 in the BOHCB

Matthew 12 in the BOHCV

Matthew 12 in the BOHLNT

Matthew 12 in the BOHNTLTAL

Matthew 12 in the BOICB

Matthew 12 in the BOILNTAP

Matthew 12 in the BOITCV

Matthew 12 in the BOKCV

Matthew 12 in the BOKCV2

Matthew 12 in the BOKHWOG

Matthew 12 in the BOLCB

Matthew 12 in the BOLCB2

Matthew 12 in the BOMCV

Matthew 12 in the BONAV

Matthew 12 in the BONCB

Matthew 12 in the BONLT

Matthew 12 in the BONUT2

Matthew 12 in the BOPLNT

Matthew 12 in the BOSCB

Matthew 12 in the BOSNC

Matthew 12 in the BOTLNT

Matthew 12 in the BOVCB

Matthew 12 in the BOYCB

Matthew 12 in the BPBB

Matthew 12 in the BPH

Matthew 12 in the BSB

Matthew 12 in the CCB

Matthew 12 in the CUV

Matthew 12 in the CUVS

Matthew 12 in the DBT

Matthew 12 in the DGDNT

Matthew 12 in the DHNT

Matthew 12 in the DNT

Matthew 12 in the ELBE

Matthew 12 in the EMTV

Matthew 12 in the ESV

Matthew 12 in the FBV

Matthew 12 in the FEB

Matthew 12 in the GGMNT

Matthew 12 in the GNT

Matthew 12 in the HARY

Matthew 12 in the HNT

Matthew 12 in the IRVA

Matthew 12 in the IRVB

Matthew 12 in the IRVG

Matthew 12 in the IRVH

Matthew 12 in the IRVK

Matthew 12 in the IRVM

Matthew 12 in the IRVM2

Matthew 12 in the IRVO

Matthew 12 in the IRVP

Matthew 12 in the IRVT

Matthew 12 in the IRVT2

Matthew 12 in the IRVU

Matthew 12 in the ISVN

Matthew 12 in the JSNT

Matthew 12 in the KAPI

Matthew 12 in the KBT1ETNIK

Matthew 12 in the KBV

Matthew 12 in the KJV

Matthew 12 in the KNFD

Matthew 12 in the LBA

Matthew 12 in the LBLA

Matthew 12 in the LNT

Matthew 12 in the LSV

Matthew 12 in the MAAL

Matthew 12 in the MBV

Matthew 12 in the MBV2

Matthew 12 in the MHNT

Matthew 12 in the MKNFD

Matthew 12 in the MNG

Matthew 12 in the MNT

Matthew 12 in the MNT2

Matthew 12 in the MRS1T

Matthew 12 in the NAA

Matthew 12 in the NASB

Matthew 12 in the NBLA

Matthew 12 in the NBS

Matthew 12 in the NBVTP

Matthew 12 in the NET2

Matthew 12 in the NIV11

Matthew 12 in the NNT

Matthew 12 in the NNT2

Matthew 12 in the NNT3

Matthew 12 in the PDDPT

Matthew 12 in the PFNT

Matthew 12 in the RMNT

Matthew 12 in the SBIAS

Matthew 12 in the SBIBS

Matthew 12 in the SBIBS2

Matthew 12 in the SBICS

Matthew 12 in the SBIDS

Matthew 12 in the SBIGS

Matthew 12 in the SBIHS

Matthew 12 in the SBIIS

Matthew 12 in the SBIIS2

Matthew 12 in the SBIIS3

Matthew 12 in the SBIKS

Matthew 12 in the SBIKS2

Matthew 12 in the SBIMS

Matthew 12 in the SBIOS

Matthew 12 in the SBIPS

Matthew 12 in the SBISS

Matthew 12 in the SBITS

Matthew 12 in the SBITS2

Matthew 12 in the SBITS3

Matthew 12 in the SBITS4

Matthew 12 in the SBIUS

Matthew 12 in the SBIVS

Matthew 12 in the SBT

Matthew 12 in the SBT1E

Matthew 12 in the SCHL

Matthew 12 in the SNT

Matthew 12 in the SUSU

Matthew 12 in the SUSU2

Matthew 12 in the SYNO

Matthew 12 in the TBIAOTANT

Matthew 12 in the TBT1E

Matthew 12 in the TBT1E2

Matthew 12 in the TFTIP

Matthew 12 in the TFTU

Matthew 12 in the TGNTATF3T

Matthew 12 in the THAI

Matthew 12 in the TNFD

Matthew 12 in the TNT

Matthew 12 in the TNTIK

Matthew 12 in the TNTIL

Matthew 12 in the TNTIN

Matthew 12 in the TNTIP

Matthew 12 in the TNTIZ

Matthew 12 in the TOMA

Matthew 12 in the TTENT

Matthew 12 in the UBG

Matthew 12 in the UGV

Matthew 12 in the UGV2

Matthew 12 in the UGV3

Matthew 12 in the VBL

Matthew 12 in the VDCC

Matthew 12 in the YALU

Matthew 12 in the YAPE

Matthew 12 in the YBVTP

Matthew 12 in the ZBP