Matthew 18 (BOKSSV)
1 لەو کاتەدا قوتابییەکان هاتنە لای عیسا و گوتیان: «کێ لە شانشینی ئاسماندا پایەبەرزترە؟» 2 ئەویش منداڵێکی بانگکرد و لەناوەڕاستیاندا ڕایگرت، 3 فەرمووی: «ڕاستیتان پێ دەڵێم: ئەگەر نەگۆڕێن و وەک منداڵتان لێنەیەت، هەرگیز ناچنە ناو شانشینی ئاسمانەوە. 4 بۆیە ئەوەی وەک ئەم منداڵە خۆی نزم بکاتەوە، لە شانشینی ئاسماندا پایەبەرزترە. 5 ئەوەی بە ناوی منەوە پێشوازی لە منداڵێکی وەک ئەمە بکات، پێشوازی لە من دەکات. 6 «ئەوەی یەکێک لەم بچووکانەی کە باوەڕیان بە من هەیە تووشی گوناه بکات، باشترە بۆی بەرداشێکی گەورە بە ملیەوە هەڵبواسرێت و نوقومی بنی دەریا بکرێت. 7 قوڕبەسەر جیهان لەبەر ئەو شتانەی کە خەڵکی تووشی گوناه دەکەن، چونکە گوناهکردن هەر دەبێت هەبێت، بەڵام قوڕبەسەر ئەوەی کە دەبێتە هۆکار بۆ کەوتنە نێو گوناه. 8 ئەگەر دەستت یان پێت تووشی گوناهی کردیت، بیبڕەوە و فڕێیبدە. بۆ تۆ باشترە بێ دەست یان بێ پێ بچیتە ناو ژیانەوە، لەوەی کە بە دوو دەست یان دوو پێوە فڕێبدرێیتە ناو ئاگری هەتاهەتاییەوە. 9 ئەگەر چاوت تووشی گوناهی کردیت، دەریبهێنە و فڕێیبدە. بۆ تۆ باشترە بە یەک چاوەوە بچیتە ناو ژیانەوە لەوەی بە دوو چاوەوە فڕێبدرێیتە ناو ئاگری دۆزەخەوە. 10 «ئاگاداربن! بە سووکی مەڕواننە یەکێک لەم بچووکانەی کە باوەڕیان بە من هەیە، چونکە پێتان دەڵێم فریشتەکانیان لە ئاسماندا بەردەوام ڕووی باوکم دەبینن کە لە ئاسماندایە. ⌟ 11 کوڕی مرۆڤ هاتووە بۆ ئەوەی ونبووان ڕزگار بکات.⌞ 12 «ڕاتان چییە؟ ئەگەر یەکێک سەد سەر مەڕی هەبێت و دانەیەکی لێ ون بێت، ئایا نەوەد و نۆیەکە لە چیادا بەجێناهێڵێت تاکو بچێت بەدوای ونبووەکەدا بگەڕێت؟ 13 ڕاستیتان پێ بڵێم: ئەگەر دۆزییەوە، لە نەوەد و نۆیەکەی تر کە بزر نەببوون زیاتر پێی دڵخۆش دەبێت! 14 بە هەمان شێوە باوکتان لە ئاسمان نایەوێت یەکێک لەم بچووکانە لەناوبچێت. 15 «ئەگەر خوشک یان براکەت خراپەی لەگەڵ کردیت، بڕۆ بە تەنها لەنێوان خۆت و خۆی گلەیی لێ بکە. ئەگەر گوێی لێگرتی، ئەوا براکەت بەدەستدەهێنیتەوە. 16 خۆ ئەگەر گوێی نەگرت، یەک یان دوو کەس لەگەڵ خۆت ببە، تاکو [هەر بابەتێک لەسەر زاری دوو یان سێ شایەت ڕاستییەکەی بسەلمێنرێت.] 17 ئەگەر بەگوێی نەکردن، بە کڵێسا بڵێ، ئەگەر بەگوێی کڵێساشی نەکرد، ئەوا بە بتپەرست و باجگری دابنێ. 18 «ڕاستیتان پێ دەڵێم: ئەوەی ئێوە لەسەر زەوی دایبخەن، لە ئاسمانیش داخراو دەبێت، ئەوەی لەسەر زەوی بیکەنەوە، لە ئاسمانیش کراوە دەبێت. 19 «دیسان ڕاستیتان پێ دەڵێم: ئەگەر دووان لە ئێوە لەسەر زەوی لەسەر هەر شتێک ڕێک بکەون، هەرچی داوا بکەن، باوکم کە لە ئاسمانە بۆتان جێبەجێ دەکات، 20 چونکە لە هەرکوێیەک دوو یان سێ کەس بە ناوی منەوە کۆببنەوە، من لەوێ لەنێوانیاندا دەبم.» 21 ئینجا پەترۆس هات و پێی گوت: «گەورەم، دەبێ چەند جار گەردنی براکەم ئازاد بکەم کە خراپەم لەگەڵ دەکات؟ تاکو حەوت جار؟» 22 عیساش پێی فەرموو: «من پێت ناڵێم حەوت جار، بەڵکو حەفتا کەڕەت حەوت جار! 23 «لەبەر ئەوە پاشایەتی ئاسمان لە پاشایەک دەچێت ویستی حیساب لەگەڵ خزمەتکارەکانی بکات. 24 کاتێک دەستی پێکرد، یەکێکیان بۆ هێنا دە هەزار کیسە زێڕ قەرزار بوو. 25 کە هیچی نەبوو بیداتەوە، گەورەکەی فەرمانی دا، خۆی و ژن و منداڵ و هەرچی هەیەتی بفرۆشرێت و قەرزەکە بداتەوە. 26 «لەبەر ئەوە خزمەتکارەکە لەبەردەمی چۆکی دادا و گوتی: ”لەسەرم ڕابوەستە، هەمووت دەدەمەوە.“ 27 گەورەی ئەو خزمەتکارە دڵی پێی سووتا، ئازادی کرد و لە قەرزەکە خۆشبوو. 28 «ئەم خزمەتکارە ڕۆیشت، خزمەتکارێکی هاوکاری خۆی بینی کە سەد دینار قەرزاری بوو، ملی گرت و گوتی: ”ئەوەی بەسەرتەوەیە بمدەرەوە!“ 29 «خزمەتکارە هاوکارەکەی لەبەرپێی چۆکی دادا و لێی پاڕایەوە: ”لەسەرم ڕابوەستە، دەتدەمەوە.“ 30 «بەڵام ڕازی نەبوو، چوو فڕێیدایە زیندانەوە، هەتا قەرزەکەی بداتەوە. 31 کاتێک خزمەتکارە هاوکارەکانیان ڕووداوەکەیان بینی، زۆریان پێ ناخۆش بوو، هاتن و هەموو ئەوەی ڕوویدابوو بۆ گەورەکەیان گێڕایەوە. 32 «ئەوسا گەورەکە خزمەتکارەکەی بانگ کرد و پێی گوت: ”خزمەتکاری بەدکار، لە هەموو ئەو قەرزە خۆشبووم، چونکە لێم پاڕایتەوە. 33 ئایا نەدەبوو تۆش بەزەییت بە خزمەتکارە هاوکارەکەتدا بێتەوە، هەروەک چۆن من بەزەییم پێتدا هاتەوە؟“ 34 جا گەورەکەی تووڕە بوو و دایە دەست جەلادەکانەوە، هەتا هەموو قەرزەکەی بداتەوە. 35 «باوکی ئاسمانیشم واتان لێدەکات، ئەگەر هەریەکەتان لە دڵەوە گەردنی خوشکی یان براکەی ئازاد نەکات.»
In Other Versions
Matthew 18 in the ANGEFD
Matthew 18 in the ANTPNG2D
Matthew 18 in the AS21
Matthew 18 in the BAGH
Matthew 18 in the BBPNG
Matthew 18 in the BBT1E
Matthew 18 in the BDS
Matthew 18 in the BEV
Matthew 18 in the BHAD
Matthew 18 in the BIB
Matthew 18 in the BLPT
Matthew 18 in the BNT
Matthew 18 in the BNTABOOT
Matthew 18 in the BNTLV
Matthew 18 in the BOATCB
Matthew 18 in the BOATCB2
Matthew 18 in the BOBCV
Matthew 18 in the BOCNT
Matthew 18 in the BOECS
Matthew 18 in the BOGWICC
Matthew 18 in the BOHCB
Matthew 18 in the BOHCV
Matthew 18 in the BOHLNT
Matthew 18 in the BOHNTLTAL
Matthew 18 in the BOICB
Matthew 18 in the BOILNTAP
Matthew 18 in the BOITCV
Matthew 18 in the BOKCV
Matthew 18 in the BOKCV2
Matthew 18 in the BOKHWOG
Matthew 18 in the BOLCB
Matthew 18 in the BOLCB2
Matthew 18 in the BOMCV
Matthew 18 in the BONAV
Matthew 18 in the BONCB
Matthew 18 in the BONLT
Matthew 18 in the BONUT2
Matthew 18 in the BOPLNT
Matthew 18 in the BOSCB
Matthew 18 in the BOSNC
Matthew 18 in the BOTLNT
Matthew 18 in the BOVCB
Matthew 18 in the BOYCB
Matthew 18 in the BPBB
Matthew 18 in the BPH
Matthew 18 in the BSB
Matthew 18 in the CCB
Matthew 18 in the CUV
Matthew 18 in the CUVS
Matthew 18 in the DBT
Matthew 18 in the DGDNT
Matthew 18 in the DHNT
Matthew 18 in the DNT
Matthew 18 in the ELBE
Matthew 18 in the EMTV
Matthew 18 in the ESV
Matthew 18 in the FBV
Matthew 18 in the FEB
Matthew 18 in the GGMNT
Matthew 18 in the GNT
Matthew 18 in the HARY
Matthew 18 in the HNT
Matthew 18 in the IRVA
Matthew 18 in the IRVB
Matthew 18 in the IRVG
Matthew 18 in the IRVH
Matthew 18 in the IRVK
Matthew 18 in the IRVM
Matthew 18 in the IRVM2
Matthew 18 in the IRVO
Matthew 18 in the IRVP
Matthew 18 in the IRVT
Matthew 18 in the IRVT2
Matthew 18 in the IRVU
Matthew 18 in the ISVN
Matthew 18 in the JSNT
Matthew 18 in the KAPI
Matthew 18 in the KBT1ETNIK
Matthew 18 in the KBV
Matthew 18 in the KJV
Matthew 18 in the KNFD
Matthew 18 in the LBA
Matthew 18 in the LBLA
Matthew 18 in the LNT
Matthew 18 in the LSV
Matthew 18 in the MAAL
Matthew 18 in the MBV
Matthew 18 in the MBV2
Matthew 18 in the MHNT
Matthew 18 in the MKNFD
Matthew 18 in the MNG
Matthew 18 in the MNT
Matthew 18 in the MNT2
Matthew 18 in the MRS1T
Matthew 18 in the NAA
Matthew 18 in the NASB
Matthew 18 in the NBLA
Matthew 18 in the NBS
Matthew 18 in the NBVTP
Matthew 18 in the NET2
Matthew 18 in the NIV11
Matthew 18 in the NNT
Matthew 18 in the NNT2
Matthew 18 in the NNT3
Matthew 18 in the PDDPT
Matthew 18 in the PFNT
Matthew 18 in the RMNT
Matthew 18 in the SBIAS
Matthew 18 in the SBIBS
Matthew 18 in the SBIBS2
Matthew 18 in the SBICS
Matthew 18 in the SBIDS
Matthew 18 in the SBIGS
Matthew 18 in the SBIHS
Matthew 18 in the SBIIS
Matthew 18 in the SBIIS2
Matthew 18 in the SBIIS3
Matthew 18 in the SBIKS
Matthew 18 in the SBIKS2
Matthew 18 in the SBIMS
Matthew 18 in the SBIOS
Matthew 18 in the SBIPS
Matthew 18 in the SBISS
Matthew 18 in the SBITS
Matthew 18 in the SBITS2
Matthew 18 in the SBITS3
Matthew 18 in the SBITS4
Matthew 18 in the SBIUS
Matthew 18 in the SBIVS
Matthew 18 in the SBT
Matthew 18 in the SBT1E
Matthew 18 in the SCHL
Matthew 18 in the SNT
Matthew 18 in the SUSU
Matthew 18 in the SUSU2
Matthew 18 in the SYNO
Matthew 18 in the TBIAOTANT
Matthew 18 in the TBT1E
Matthew 18 in the TBT1E2
Matthew 18 in the TFTIP
Matthew 18 in the TFTU
Matthew 18 in the TGNTATF3T
Matthew 18 in the THAI
Matthew 18 in the TNFD
Matthew 18 in the TNT
Matthew 18 in the TNTIK
Matthew 18 in the TNTIL
Matthew 18 in the TNTIN
Matthew 18 in the TNTIP
Matthew 18 in the TNTIZ
Matthew 18 in the TOMA
Matthew 18 in the TTENT
Matthew 18 in the UBG
Matthew 18 in the UGV
Matthew 18 in the UGV2
Matthew 18 in the UGV3
Matthew 18 in the VBL
Matthew 18 in the VDCC
Matthew 18 in the YALU
Matthew 18 in the YAPE
Matthew 18 in the YBVTP
Matthew 18 in the ZBP