Matthew 5 (BOKSSV)

1 کاتێک عیسا خەڵکەکەی بینی، چووە سەر چیا، ئینجا دانیشت و قوتابییەکانی هاتنە لای، 2 دەستی کرد بە فێرکردنیان و فەرمووی: 3 «خۆزگە دەخوازرێت بەوانەی کە بە ڕۆح هەژارن،چونکە شانشینی ئاسمان بۆ ئەوانە. 4 خۆزگە دەخوازرێت بەوانەی کە ماتەمدارن،چونکە دڵنەوایی دەکرێن. 5 خۆزگە دەخوازرێت بە دڵنەرمەکان،چونکە زەوییان بە میراتیی بۆ دەمێنێتەوە. 6 خۆزگە دەخوازرێت بەوانەی کە برسی و تینوون بۆ ڕاستودروستی،چونکە تێر دەکرێن. 7 خۆزگە دەخوازرێت بەوانەی کە دڵیان پڕ لە بەزەییە،چونکە بەر بەزەیی دەکەون. 8 خۆزگە دەخوازرێت بە دڵپاکەکان،چونکە خودا دەبینن. 9 خۆزگە دەخوازرێت بە ئاشتیخوازان،چونکە بە ڕۆڵەی خودا ناودەبردرێن. 10 خۆزگە دەخوازرێت بەوانەی لە پێناوی ڕاستودروستی دەچەوسێنرێنەوە،چونکە شانشینی ئاسمان بۆ ئەوانە. 11 «خۆزگە دەخوازرێت بە ئێوە کاتێک خەڵکی جنێوتان پێدەدەن‏ و دەتانچەوسێننەوە، لەبەر من هەموو جۆرە بوختانێکتان بۆ هەڵدەبەستن. 12 دڵخۆش و شادمان بن، لەبەر ئەوەی لە ئاسمان پاداشتتان گەورەیە، چونکە پێش ئێوە پێغەمبەرانیشیان ئاوا چەوساندووەتەوە. 13 «ئێوە خوێی زەوین، بەڵام ئەگەر خوێ سوێرییەکەی نەما، چۆن تامە سوێرەکەی بۆ دەگەڕێندرێتەوە؟ ئیتر بەکەڵکی هیچ نایەت، ئەوە نەبێ فڕێبدرێتە دەرەوە و خەڵکی پێشێلی بکەن. 14 «ئێوە ڕووناکی جیهانن، شارێک لەسەر شاخ دروست‏کرابێت ناتوانرێت بشاردرێتەوە. 15 هەروەها خەڵکی چرا هەڵناکەن تاکو بیخەنە ژێر تەشتەوە، بەڵکو لەسەر چرادان دایدەنێن بۆ ئەوەی ڕووناکی بداتە هەموو ئەوانەی لە ماڵەکەدان. 16 بە هەمان شێوە، با ئێوەش ڕووناکیتان بۆ خەڵک بدرەوشێتەوە، تاکو کردارە باشەکانتان ببینن و ستایشی باوکتان بکەن کە لە ئاسمانە. 17 «وا بیر نەکەنەوە من هاتووم تەورات یان نووسراوی پێغەمبەران بسڕمەوە، نەهاتووم بۆ سڕینەوەیان، بەڵکو هاتووم بۆ تەواوکردنیان. 18 ڕاستیتان پێ دەڵێم: هەتا زەوی و ئاسمان لەئارادا بێت، پیتێک یان خاڵێک لە تەورات لەناو ناچێت، هەتا هەمووی دێتە دی. 19 بۆیە ئەوەی بچووکترینی ئەم ڕاسپاردانە بشکێنێت و خەڵکیش ئاوا فێر بکات، لە شانشینی ئاسمان بە بچووکترین ناودەبردرێت. بەڵام ئەوەی پەیڕەویان بکات و خەڵکی فێر بکات، لە شانشینی ئاسمان بە مەزن ناودەبردرێت. 20 ئیتر پێتان دەڵێم: ئەگەر ڕاستودروستیتان لە مامۆستایانی تەورات و فەریسییەکان زیاتر نەبێت، هەرگیز ناچنە ناو شانشینی ئاسمانەوە. 21 «بیستووتانە بە پێشینان گوتراوە: [مەکوژن] و ”ئەوەی بکوژێت شایانی حوکم بەسەردادان دەبێت.“ 22 بەڵام من پێتان دەڵێم ئەوەی لە خوشکی یان براکەی تووڕە بێ، دەبێ حوکم بدرێت. ئەوەی بە براکەی بڵێ ”هیچوپووچ،“ دەبێت بدرێتە ئەنجومەنی باڵای جولەکە، ئەوەش بڵێت ”گێلە“، دەبێت بخرێتە ناو ئاگری دۆزەخەوە. 23 «لەبەر ئەوە ئەگەر قوربانیت بۆ قوربانگا هێنا و لەوێ بیرت کەوتەوە کە خوشکت یان برات شتێکی بەسەرتەوە هەیە، 24 لەوێ لەبەردەم قوربانگا قوربانییەکەت بەجێبهێڵە و بڕۆ یەکەم جار خوشکت یان برات ئاشت بکەرەوە، ئینجا وەرە و قوربانییەکەت بکە. 25 «خێرا لەگەڵ ڕکابەرەکەت ئاشت بەرەوە لەو کاتەی لەگەڵتە و بە ڕێگاوەن بۆ دادگا، نەوەک ڕکابەرەکەت بتداتە دەست دادوەر و دادوەریش بتداتە دەست پۆلیس و فڕێبدرێیتە بەندیخانە. 26 ڕاستیت پێ دەڵێم: لەوێ دەرناچی هەتا دوایین فلس نەدەیتەوە. 27 «بیستووتانە گوتراوە: [داوێنپیسی مەکەن.] 28 بەڵام من پێتان دەڵێم: ئەوەی بە هەوەسبازییەوە سەیری ئافرەتێک بکات، ئەوا لە دڵی خۆیدا داوێنپیسی لەگەڵ کردووە. 29 ئەگەر چاوی ڕاستت تووشی گوناهی کردیت، دەریبهێنە و فڕێیبدە. بۆ تۆ باشترە ئەندامێکت لەدەست بچێت، لەوەی هەموو لەشت فڕێبدرێتە ناو دۆزەخ. 30 ئەگەر دەستی ڕاستت تووشی گوناهی کردیت، بیبڕەوە و فڕێیبدە. بۆ تۆ باشترە ئەندامێکت لەدەست بچێت، لەوەی هەموو لەشت بچێتە دۆزەخەوە. 31 «دیسان گوتراوە: [ئەوەی ژنەکەی تەڵاق بدات، با تەڵاقنامەی بداتە دەست.] 32 بەڵام من پێتان دەڵێم: ئەوەی بەبێ هۆی داوێنپیسی ژنەکەی خۆی تەڵاق بدات، وای لێدەکات داوێنپیسی بکات. ئەوەش تەڵاقدراوێک بهێنێت، ئەوا داوێنپیسی دەکات. 33 «دیسان بیستووتانە کە بە پێشینان گوتراوە: [سوێندەکانت مەشکێنە، بەڵکو سوێندەکانت بۆ یەزدان بەرەسەر.] 34 بەڵام من پێتان دەڵێم: هەرگیز سوێند مەخۆن، نە بە ئاسمان، لەبەر ئەوەی تەختی شاهانەی خودایە، 35 نە بە زەوی، لەبەر ئەوەی تەختەپێیەتی، نە بە ئۆرشەلیم، لەبەر ئەوەی شاری پاشای پایەبەرزە. 36 سوێند بە سەری خۆت مەخۆ، چونکە ناتوانیت تاڵە مووێکی سپی یان ڕەش بکەیت. 37 با قسەتان ”بەڵێ“ بۆ ”بەڵێ“ و ”نەخێر“ بۆ ”نەخێر“ بێت، لەمە بترازێت لە شەیتانەوەیە. 38 «بیستووتانە گوتراوە: [چاو بە چاو، ددان بە ددان.] 39 بەڵام من پێتان دەڵێم: بەربەرەکانێی خراپەکار مەکەن، بەڵکو ئەوەی لە ڕوومەتی ڕاستی دایت، لایەکەی دیکەشی بۆ شل بکە، 40 ئەوەی ویستی بتداتە دادگا و کراسەکەت لێ بستێنێت، چاکەتەکەشتی بدەرێ. 41 ئەوەی یەک میل بێگاری پێ کردیت، دووانی لەگەڵ بڕۆ. 42 ئەوەی داوای شتێکی لێکردیت بیدەرێ. ئەوەی داوای قەرزی لێکردیت پشتی تێمەکە. 43 «بیستووتانە گوتراوە: [نزیکەکەت خۆشبوێت،] ”ڕقت لە دوژمنت بێتەوە.“ 44 بەڵام من پێتان دەڵێم: دوژمنەکانتان خۆشبوێ، نوێژ بکەن بۆ ئەوانەی دەتانچەوسێننەوە، 45 تاکو ببنە ڕۆڵەی ئەو باوکەتان کە لە ئاسمانە، ئەو خۆری خۆی بەسەر چاک و خراپدا هەڵدێنێت و باران بەسەر پیاوچاک و زۆرداریشدا دەبارێنێت. 46 ئەگەر هەر ئەوانەتان خۆشبوێ کە ئێوەیان خۆشدەوێت، چ پاداشتێک وەردەگرن؟ ئایا باجگرانیش ئەمە ناکەن؟ 47 ئەگەر سڵاوتان تەنها لە ناسیاوەکانتان کرد، چی زیاترتان کردووە؟ ئایا بتپەرستانیش ئەمە ناکەن؟ 48 بۆیە ئێوە کامڵ و تەواو بن، هەروەک باوکی ئاسمانیتان کامڵ و تەواوە.

In Other Versions

Matthew 5 in the ANGEFD

Matthew 5 in the ANTPNG2D

Matthew 5 in the AS21

Matthew 5 in the BAGH

Matthew 5 in the BBPNG

Matthew 5 in the BBT1E

Matthew 5 in the BDS

Matthew 5 in the BEV

Matthew 5 in the BHAD

Matthew 5 in the BIB

Matthew 5 in the BLPT

Matthew 5 in the BNT

Matthew 5 in the BNTABOOT

Matthew 5 in the BNTLV

Matthew 5 in the BOATCB

Matthew 5 in the BOATCB2

Matthew 5 in the BOBCV

Matthew 5 in the BOCNT

Matthew 5 in the BOECS

Matthew 5 in the BOGWICC

Matthew 5 in the BOHCB

Matthew 5 in the BOHCV

Matthew 5 in the BOHLNT

Matthew 5 in the BOHNTLTAL

Matthew 5 in the BOICB

Matthew 5 in the BOILNTAP

Matthew 5 in the BOITCV

Matthew 5 in the BOKCV

Matthew 5 in the BOKCV2

Matthew 5 in the BOKHWOG

Matthew 5 in the BOLCB

Matthew 5 in the BOLCB2

Matthew 5 in the BOMCV

Matthew 5 in the BONAV

Matthew 5 in the BONCB

Matthew 5 in the BONLT

Matthew 5 in the BONUT2

Matthew 5 in the BOPLNT

Matthew 5 in the BOSCB

Matthew 5 in the BOSNC

Matthew 5 in the BOTLNT

Matthew 5 in the BOVCB

Matthew 5 in the BOYCB

Matthew 5 in the BPBB

Matthew 5 in the BPH

Matthew 5 in the BSB

Matthew 5 in the CCB

Matthew 5 in the CUV

Matthew 5 in the CUVS

Matthew 5 in the DBT

Matthew 5 in the DGDNT

Matthew 5 in the DHNT

Matthew 5 in the DNT

Matthew 5 in the ELBE

Matthew 5 in the EMTV

Matthew 5 in the ESV

Matthew 5 in the FBV

Matthew 5 in the FEB

Matthew 5 in the GGMNT

Matthew 5 in the GNT

Matthew 5 in the HARY

Matthew 5 in the HNT

Matthew 5 in the IRVA

Matthew 5 in the IRVB

Matthew 5 in the IRVG

Matthew 5 in the IRVH

Matthew 5 in the IRVK

Matthew 5 in the IRVM

Matthew 5 in the IRVM2

Matthew 5 in the IRVO

Matthew 5 in the IRVP

Matthew 5 in the IRVT

Matthew 5 in the IRVT2

Matthew 5 in the IRVU

Matthew 5 in the ISVN

Matthew 5 in the JSNT

Matthew 5 in the KAPI

Matthew 5 in the KBT1ETNIK

Matthew 5 in the KBV

Matthew 5 in the KJV

Matthew 5 in the KNFD

Matthew 5 in the LBA

Matthew 5 in the LBLA

Matthew 5 in the LNT

Matthew 5 in the LSV

Matthew 5 in the MAAL

Matthew 5 in the MBV

Matthew 5 in the MBV2

Matthew 5 in the MHNT

Matthew 5 in the MKNFD

Matthew 5 in the MNG

Matthew 5 in the MNT

Matthew 5 in the MNT2

Matthew 5 in the MRS1T

Matthew 5 in the NAA

Matthew 5 in the NASB

Matthew 5 in the NBLA

Matthew 5 in the NBS

Matthew 5 in the NBVTP

Matthew 5 in the NET2

Matthew 5 in the NIV11

Matthew 5 in the NNT

Matthew 5 in the NNT2

Matthew 5 in the NNT3

Matthew 5 in the PDDPT

Matthew 5 in the PFNT

Matthew 5 in the RMNT

Matthew 5 in the SBIAS

Matthew 5 in the SBIBS

Matthew 5 in the SBIBS2

Matthew 5 in the SBICS

Matthew 5 in the SBIDS

Matthew 5 in the SBIGS

Matthew 5 in the SBIHS

Matthew 5 in the SBIIS

Matthew 5 in the SBIIS2

Matthew 5 in the SBIIS3

Matthew 5 in the SBIKS

Matthew 5 in the SBIKS2

Matthew 5 in the SBIMS

Matthew 5 in the SBIOS

Matthew 5 in the SBIPS

Matthew 5 in the SBISS

Matthew 5 in the SBITS

Matthew 5 in the SBITS2

Matthew 5 in the SBITS3

Matthew 5 in the SBITS4

Matthew 5 in the SBIUS

Matthew 5 in the SBIVS

Matthew 5 in the SBT

Matthew 5 in the SBT1E

Matthew 5 in the SCHL

Matthew 5 in the SNT

Matthew 5 in the SUSU

Matthew 5 in the SUSU2

Matthew 5 in the SYNO

Matthew 5 in the TBIAOTANT

Matthew 5 in the TBT1E

Matthew 5 in the TBT1E2

Matthew 5 in the TFTIP

Matthew 5 in the TFTU

Matthew 5 in the TGNTATF3T

Matthew 5 in the THAI

Matthew 5 in the TNFD

Matthew 5 in the TNT

Matthew 5 in the TNTIK

Matthew 5 in the TNTIL

Matthew 5 in the TNTIN

Matthew 5 in the TNTIP

Matthew 5 in the TNTIZ

Matthew 5 in the TOMA

Matthew 5 in the TTENT

Matthew 5 in the UBG

Matthew 5 in the UGV

Matthew 5 in the UGV2

Matthew 5 in the UGV3

Matthew 5 in the VBL

Matthew 5 in the VDCC

Matthew 5 in the YALU

Matthew 5 in the YAPE

Matthew 5 in the YBVTP

Matthew 5 in the ZBP