Isaiah 22 (BOKSSV)
1 سروشێک سەبارەت بە دۆڵی بینین:چیتانە وا سەرکەوتوون،هەموو بۆ سەربان، 2 ئەی شارە بە هاتوهاوارەکە،پڕ لە دەنگەدەنگ، شارۆچکە بە شانازییەکە؟کوژراوەکانت کوژراوی شمشێر نین ومردووی جەنگ نین. 3 فەرمانڕەواکانت پێکەوە هەڵاتن،بێ بەرگری بە دیل گیران.هەموو ئەوانەی گیران، پێکەوە بران بۆ زیندان،ئەوانەش کە دوور بوون و هەڵاتبوون. 4 لەبەر ئەوە گوتم: «وازم لێ بهێنن،بە تاڵییەوە دەگریێم،زۆرم لێ مەکەن بۆ دڵدانەوەملەسەر وێرانبوونی گەلەکەم.» 5 یەزدان، پەروەردگاری سوپاسالارڕۆژێکی هەیە لە دۆڵی بینینبۆ هاتوهەرا و سەرکوتکردن و سەرلێشێوانبۆ دیوار بڕین وهاوارکردن بۆ چیا. 6 ئیلام تیردانی هەڵگرتووەبە گالیسکە و پیادە و سوارەوە،قییریش قەڵغانی دەرخست. 7 جا هەڵبژاردەی دۆڵەکانت پڕ دەبێت لە گالیسکە و لە سوارەکان،ڕیزیان بەستووە ڕووەو دەروازەکە. 8 داپۆشینی یەهودا نامێنێت.جا لەو ڕۆژەدا دەڕوانیتەچەکەکانی کۆشکی دارستان، 9 کەلێنەکانی شاری داود دەبینن کە زۆر بوون وئاوی گۆمی خوارێ کۆدەکەنەوە. 10 ماڵەکانی ئۆرشەلیم دەژمێرن وماڵەکان دەڕووخێنن بۆ پتەوکردنی شووراکە. 11 ئەستێلێک دروستدەکەن لەنێوان دوو شووراکە،بۆ ئاوی گۆمە کۆنەکە.بەڵام نەتانڕوانییە یەزدانی دروستکەری،ئەوەی لەمێژەوە شێوەی کێشابوو نەتانبینی. 12 یەزدان، پەروەردگاری سوپاسالار،لەو ڕۆژەدا بانگەوازی کردبۆ گریان و شیوەن وسەرتاشین و پۆشینی جلوبەرگی گوش. 13 بەڵام ئەوەتا خۆشی و شادی،مانگا کوشتنەوە و مەڕ سەربڕین،گۆشت خواردن و شەراب خواردنەوە!«با بخۆین و بخۆینەوە،چونکە سبەی دەمرین.» 14 گوێم لێگرت یەزدانی سوپاسالار بۆی ئاشکرا کردم: «کەفارەت بۆ ئەم تاوانەتان ناکرێت تاکو دەمرن،» یەزدان، پەروەردگاری سوپاسالار دەفەرموێت. 15 یەزدان، پەروەردگاری سوپاسالار ئەمە دەفەرموێت:«بڕۆ بۆ لای ئەو کارگێڕە،شەڤنا ئەوەی سەرپەرشتیاری کۆشکەکەیە: 16 چیت هەیە لێرە و کێ ڕوخسەتی پێداویت،هەتا گۆڕێک بۆ خۆت هەڵبکەنیت،ئەی ئەوەی لە بەرزایی گۆڕی خۆتت هەڵکەندووە وبۆ خۆت لەناو تاشەبەرد ماڵت تاشیوە؟ 17 «ئەی پاڵەوان، ئەوەتا یەزدان خەریکە بە توندی تووڕت دەدات وبە هێزەوە لوولت دەکات، 18 وەک تۆپ بە توندی دەتپێچێتەوە وبەرەو خاکێکی بەرفراوان تووڕت دەدات.لەوێ دەمریت وگالیسکەکانی شکۆمەندیت لەوێ دەبێت،ئەی مایەی سووکایەتی ماڵی گەورەکەت! 19 لە پلەکەت دەرتدەکەم ولە پایەکەت فڕێدەدرێیتە خوارەوە. 20 «لەو ڕۆژەدا بانگی بەندەکەی خۆم، بانگی ئەلیاقیمی کوڕی حیلقیا دەکەم و 21 جلەکەی تۆی لەبەر دەکەم و بە کەمەربەندەکەی تۆ کەمەری توند دەکەم و دەسەڵاتی تۆ دەدەمە دەست ئەو و دەبێت بە باوک بۆ ئۆرشەلیم و بۆ بنەماڵەی یەهودا. 22 کلیلی ماڵی داود دەدەمە دەستی و ئەوەی ئەو دەیکاتەوە کەس ناتوانێت دایبخات و ئەوەی دایدەخات کەس ناتوانێت بیکاتەوە. 23 وەک سنگ دەیچەقێنم لە شوێنێکی چەسپاو و دەبێت بە تەختی شکۆمەندی بۆ بنەماڵەکەی. 24 هەموو شکۆمەندی بنەماڵەکەی بەوەوە هەڵدەواسن، چڵەکان و لقەکان، هەموو دەفرە بچووکەکان، لە دەفرە پەلەکانەوە هەتا دەفرە قووڵەکان.» 25 یەزدانی سوپاسالار دەفەرموێت: «بەڵام سەردەمێک دێت سنگە چەقاوەکە لە شوێنە چەسپاوەکە نامێنێت و دەشکێت و دەکەوێت، ئەو بارگرانییەی لەسەری بوو دەبڕدرێتەوە.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە.