Joel 1 (BOKSSV)
1 پەیامی یەزدان کە بۆ یۆئێلی کوڕی پەتوئێل هات: 2 ئەی پیران، گوێ لەمە بگرن،ئەی هەموو دانیشتووانی خاکەکە، گوێ شل بکەن.ئایا ئەمە لە سەردەمی ئێوەیان لە سەردەمی باوباپیرانتان ڕوویداوە؟ 3 ئەمە بۆ کوڕەکانتان بگێڕنەوە،کوڕەکانیشتان بۆ کوڕەکانیان،کوڕەکانیشیان بۆ نەوەی دوای خۆیان. 4 ئەوەی لەبەر کوللەی قرتێنەر مایەوەکوللەی گەورە لووشیان دا،ئەوەی لەبەر کوللەی گەورە مایەوەپێکوڕە لووشیان دا،ئەوەش کە لەبەر پێکوڕە مایەوەوردە کوللەی لووشیان دا. 5 ئەی سەرخۆشەکان، بەئاگا بێن و بگریێن!ئەی هەموو ئەوانەی شەراب دەخۆنەوە،واوەیلا بۆ شەرابی شیرین بکەن،چونکە لە دەمتان بڕاوە. 6 نەتەوەیەک پەلاماری خاکەکەمی دا،بەهێز و بێشومارە،ددانەکانی ددانی نەڕە شێرە وکەڵبەی شێرە مێی هەیە. 7 دار مێوەکەمی وێران کردووە ودار هەنجیرەکەمی تێکشکاندووە،توێکڵەکەی داتاشیوە و فڕێیداوە،لقەکانی سپی بوونەوە. 8 شین بگێڕە وەک پاکیزەیەکی جلوبەرگی گوش پۆشیو،بۆ مێردی گەنجییەتی کە نەماوە. 9 پێشکەشکراوی دانەوێڵە و شەرابلە ماڵی یەزدان بڕایەوە،کاهینەکان دەلاوێننەوە،ئەوانەی خزمەتکاری یەزدانن. 10 کێڵگەکان وێران بوون،خاک شیوەنی گێڕا،چونکە دانەوێڵە فەوتا،شەرابی نوێ نەما،ڕۆن لە هیزە بڕا. 11 ئەی جوتیارەکان، نائومێد بن،ڕەزەوانەکان، واوەیلا بکەن،بۆ گەنم و جۆ،چونکە دروێنەی کێڵگە لەناوچوو. 12 دار مێو وشک هەڵگەڕا ودار هەنجیر سیس بوو،دار هەنار و خورما و سێو،هەموو درەختەکانی کێڵگە وشک هەڵگەڕان.بە دڵنیاییەوە شادی و خۆشی بۆ گەل نەما. 13 ئەی کاهینەکان، گوش بپۆشن و بلاوێننەوە،ئەی خزمەتکارانی قوربانگا، واوەیلا بکەن.ئەی خزمەتکارانی خوداکەم،وەرن و شەو بە بەرگی ماتەمەوە بمێننەوە،چونکە پێشکەشکراوی دانەوێڵە و شەرابلە ماڵی خوداتان ڕاگیراوە. 14 ڕۆژووگرتنێک ڕابگەیەنن،بۆ کۆبوونەوەیەکی پیرۆز بانگیان بکەن،پیران کۆبکەنەوە،هەموو دانیشتووانی خاکەکەشبێنە ماڵی یەزدانی پەروەردگارتان،هاوار بکەن بۆ یەزدان. 15 ئای بۆ ئەو ڕۆژە!چونکە ڕۆژی یەزدان نزیک بووەتەوە،وەک وێرانبوون لەلایەن خودای هەرە بەتواناوە دێت. 16 ئایا لەبەرچاومان خواردن نەبڕاوە؟ئایا لە ماڵی خودامان خۆشی و شادی ماوە؟ 17 تۆوی دانەوێڵەکانلەژێر باڕستی خاکدا ڕزین،کۆگاکان چۆڵ کران،ئەمبارەکان وێران کران،چونکە دانەوێڵە وشک بوو. 18 ماڵاتەکان چۆن دەناڵێنن!مێگەلەکان بەڕەڵا بوون،چونکە لەوەڕگایان نییە،تەنانەت ڕانە مەڕەکانیش ماندوون. 19 ئەی یەزدان، هاوار بۆ تۆ دەکەم،چونکە ئاگر لەوەڕگاکانی دەشتودەری خوارد،گڕێک هەموو درەختەکانی کێڵگەی سووتاند. 20 تەنانەت ئاژەڵە کێوییەکانیش چاویان لە دەستی تۆیە،چونکە جۆگەلە ئاوەکان وشکیان کردووە وئاگر لەوەڕگاکانی دەشتودەری خواردووە.