Luke 23 (BOKSSV)

1 ئینجا هەموو کۆمەڵەکە هەستان و عیسایان بردە لای پیلاتۆس. 2 دەستیان بە سکاڵا لێکردنی کرد و دەیانگوت: «بینیمان ئەمە گەلەکەمان چەواشە دەکات، هەروەها هانی خەڵکەکە دەدات کە سەرانە بە قەیسەر نەدەن و خۆی بە مەسیحی پاشا ناودەبات.» 3 پیلاتۆس لێی پرسی: «تۆ پاشای جولەکەی؟»وەڵامی دایەوە: «خۆت گوتت.» 4 پیلاتۆسیش بە کاهینانی باڵا و خەڵکەکەی گوت: «هیچ تاوانێک لەم پیاوە نابینم.» 5 بەڵام ئەوان پێداگرییان کرد و گوتیان: «گەل دەوروژێنێت، لە هەموو یەهودیا خەڵک فێردەکات، دەستپێک لە جەلیلەوە هەتا ئێرە.» 6 کاتێک پیلاتۆس ئەمەی بیست، پرسیاری کرد ئاخۆ پیاوەکە جەلیلییە. 7 کە زانی عیسا سەر بەو ناوچەیە کە هێرۆدس حوکمڕانی دەکرد، ناردی بۆ لای هێرۆدس، کە لەو ڕۆژانەدا ئەویش لە ئۆرشەلیم بوو. 8 کاتێک هێرۆدس عیسای بینی، زۆر دڵخۆش بوو، چونکە دەمێک بوو دەیویست بیبینێت لەبەر ئەوەی زۆر شتی لەبارەیەوە بیستبوو و بەو هیوایە بوو کە یەکێک لە پەرجووەکانی ببینێت. 9 جۆرەها پرسیاری لێکرد، بەڵام هیچ وەڵامی نەدایەوە. 10 کاهینانی باڵا و مامۆستایانی تەوراتیش ڕاوەستان و بە توندی سکاڵایان لێی دەکرد. 11 هێرۆدس و سەربازەکانی سووکایەتی و گاڵتەیان پێی دەکرد. کەوایەکی بریسکەداریان لەبەری کرد و ناردیانەوە بۆ لای پیلاتۆس. 12 پیلاتۆس و هێرۆدس پێشتر دوژمنی یەکتری بوون، بەڵام لەو ڕۆژەدا لەگەڵ یەکتری بوونە دۆست. 13 پیلاتۆس کاهینانی باڵا و پێشەوایان و گەلی بانگکرد و 14 پێی گوتن: «ئەم پیاوەتان هێنایە لام وەک یەکێک خەڵک بۆ یاخیبوون هانبدات. ئەوەتا منیش لەبەردەمتان لێم کۆڵییەوە و هیچ تاوانێکم لەم پیاوەدا نەبینی لەوەی سکاڵای لێدەکەن. 15 نە هێرۆدسیش، چونکە بۆ لای ئێمەی ناردووەتەوە. هەروەک دەبینن، هیچ شتێکی وای نەکردووە کە شایانی سزای مردن بێت. 16 لەبەر ئەوە تەمبێی دەکەم و ئازادی دەکەم.» ⌟ 17 ناچار بوو لە هەموو جەژنێکدا کەسێکیان بۆ ئازاد بکات.⌞ 18 بەڵام تێکڕا هاواریان کرد، «ئەمە ببە! باراباسمان بۆ ئازاد بکە!» 19 ئەوەی لەبەر ڕاپەڕینێک کە لە شاردا ڕوویدابوو و لەبەر کوشتن فڕێدرابووە بەندیخانەوە. 20 پیلاتۆس دیسان بانگی کردن، دەیویست عیسا ئازاد بکات. 21 بەڵام هاواریان دەکرد: «لە خاچی بدە! لە خاچی بدە!» 22 بۆ جاری سێیەم پێی گوتن: «بۆ؟ ئەمە چ خراپەیەکی کردووە؟ من تاوانێکی تێدا نابینم کە سزایەکەی مردن بێت. لەبەر ئەوە تەمبێی دەکەم و ئازادی دەکەم.» 23 بەڵام ئەوان پێداگرییان کرد و بە دەنگی بەرز داوایان دەکرد لە خاچ بدرێت، جا بەمە قسەکەیان سەرکەوت. 24 پیلاتۆسیش بڕیاری دا داواکارییەکەیان جێبەجێ بکرێت. 25 ئەوەی لەبەر ڕاپەڕین و کوشتن فڕێدرابووە زیندانەوە ئازادی کرد، ئەوەی داوایان کرد، عیساشی دایە دەست خواستی ئەوان. 26 کاتێک بردیان، شیمۆنی کورێنییان گرت کە لە کێڵگە دەهاتەوە، خاچەکەیان خستە سەر شانی تاکو بەدوای عیساوە هەڵیبگرێت. 27 خەڵکێکی لە ڕادەبەدەر زۆر دوای کەوتبوون، هەروەها چەند ژنێک شینیان دەکرد و دەگریان‏. 28 عیسا ئاوڕی لێ دانەوە، فەرمووی: «کچانی ئۆرشەلیم بۆ من مەگریێن، بۆ خۆتان و منداڵەکانتان بگریێن. 29 ئەوەتا ڕۆژانێک دێت، تێیدا دەڵێن، خۆزگە دەخوازرێت بە نەزۆک و بەو سکانەی منداڵیان نەبووە و بەو مەمکانەی شیریان نەداوە. 30 ئەو کاتە«[بە چیاکان دەڵێن، ”بەسەرماندا بڕووخێن!“بە گردەکانیش دەڵێن، ”دامانپۆشن!“] 31 ئەگەر ئەم شتانە بە داری سەوز بکەن، ئەی کە وشک بێت، چی دەبێت؟» 32 دوو تاوانباری دیکەشیان هێنا تاکو لەگەڵ ئەودا بکوژرێن. 33 کاتێک گەیشتنە ئەو شوێنەی بە کاسەسەر ناودەبردرا، لەوێ لەگەڵ تاوانبارەکان لە خاچیان دا، یەکێک لەلای ڕاستی و ئەوەی دیکەش لەلای چەپی. 34 عیساش فەرمووی: «باوکە، لێیان خۆشبە، چونکە نازانن چی دەکەن.» ئینجا بە تیروپشک جلەکانیان دابەش کرد. 35 خەڵکەکە ڕاوەستابوون سەیریان دەکرد، ڕابەرەکان گاڵتەیان پێ دەکرد و دەیانگوت: «خەڵکی دیکەی ڕزگار کرد، ئەگەر ئەمە مەسیحی خودایە، هەڵبژێردراوی خودایە، با خۆی ڕزگار بکات!» 36 سەربازانیش دەهاتنە لای و گاڵتەیان پێ دەکرد، سرکەیان پێدەدا و 37 دەیانگوت: «ئەگەر تۆ پاشای جولەکەیت، خۆت ڕزگار بکە!» 38 تەختەیەکیش لەژوور سەرییەوە داکوترابوو کە لەسەری نووسرابوو،«ئەمە پاشای جولەکەیە.» 39 یەکێک لە تاوانبارە هەڵواسراوەکان، کفری لە دژی دەکرد و دەیگوت: «ئایا تۆ مەسیح نیت؟ دەی خۆت و ئێمەش ڕزگار بکە.» 40 بەڵام ئەوی دیکە وەڵامی دایەوە و سەرزەنشتی کرد: «لە خودا ناترسی، کە تۆش هەمان سزات بەسەردا دراوە؟ 41 سزای ئێمە دادپەروەرانەیە، لە جیاتی کردارەکانمان وەریدەگرین، بەڵام ئەم پیاوە هیچ هەڵەیەکی نەکردووە.» 42 ئینجا گوتی: «عیسا منت لەیاد بێت کاتێک وەک پاشا دێیتە ناو شانشینەکەتەوە.» 43 پێی فەرموو: «ڕاستیت پێ دەڵێم: ئەمڕۆ لەگەڵ من لە بەهەشتدا دەبیت.» 44 نزیکی کاتژمێر دوازدە، هەتا کاتژمێر سێ تاریکی باڵی بەسەر هەموو زەویدا کێشا، 45 چونکە ڕۆژ تاریک بوو. پەردەی پەرستگاش شەق بوو و بوو بە دوو پارچەوە. 46 عیسا بە دەنگێکی بەرز هاواری کرد: «باوکە، ڕۆحی خۆم بە دەستی تۆ دەسپێرم.» ئەمەی فەرموو و گیانی سپارد. 47 سەرپەلەکە ئەم شتانەی بینی کە ڕوویدا، ستایشی خودای کرد و گوتی: «بەڕاستی ئەم کەسە بێتاوان بوو.» 48 هەموو ئەو خەڵکەی بۆ ئەم دیمەنە کۆببوونەوە، کاتێک ئەوەیان بینی کە ڕوویدا، بە سنگکوتانەوە دەگەڕانەوە. 49 بەڵام هەموو ناسیاوەکانی و ئەو ژنانەی لە جەلیلەوە دوای کەوتبوون، لە دوور ڕاوەستابوون و تەماشای ئەم شتانەیان دەکرد. 50 ئەوە بوو ئەندامێکی ئەنجومەن ناوی یوسف بوو، کابرایەکی چاک و ڕاستودروست بوو، 51 لە ئەنجومەن و کردارەکەیان ڕازی نەبوو. خەڵکی ڕامە بوو کە شارێکی یەهودیایە، چاوەڕوانی شانشینی خودا بوو. 52 ئەم چووە لای پیلاتۆس و داوای تەرمەکەی عیسای کرد. 53 دایگرت و بە کەتان پێچایەوە، لە گۆڕێکی لە تاشەبەرد هەڵکەنراو داینا کە هەرگیز کەسی تێدا دانەنرابوو. 54 ئەو ڕۆژە خۆ ئامادەکردن بوو، ئەوەندەی نەمابوو بۆ ڕۆژی شەممە. 55 ئەو ژنانەی لە جەلیلەوە لەگەڵ عیسا هاتبوون، دوای یوسف کەوتن، گۆڕەکە و تەرمەکەیان بینی چۆن دانرا. 56 ئینجا گەڕانەوە و بۆنوبەرامیان ئامادە کرد، بەڵام لە ڕۆژی شەممە بەگوێرەی ڕاسپاردەکە پشوویان دا.

In Other Versions

Luke 23 in the ANGEFD

Luke 23 in the ANTPNG2D

Luke 23 in the AS21

Luke 23 in the BAGH

Luke 23 in the BBPNG

Luke 23 in the BBT1E

Luke 23 in the BDS

Luke 23 in the BEV

Luke 23 in the BHAD

Luke 23 in the BIB

Luke 23 in the BLPT

Luke 23 in the BNT

Luke 23 in the BNTABOOT

Luke 23 in the BNTLV

Luke 23 in the BOATCB

Luke 23 in the BOATCB2

Luke 23 in the BOBCV

Luke 23 in the BOCNT

Luke 23 in the BOECS

Luke 23 in the BOGWICC

Luke 23 in the BOHCB

Luke 23 in the BOHCV

Luke 23 in the BOHLNT

Luke 23 in the BOHNTLTAL

Luke 23 in the BOICB

Luke 23 in the BOILNTAP

Luke 23 in the BOITCV

Luke 23 in the BOKCV

Luke 23 in the BOKCV2

Luke 23 in the BOKHWOG

Luke 23 in the BOLCB

Luke 23 in the BOLCB2

Luke 23 in the BOMCV

Luke 23 in the BONAV

Luke 23 in the BONCB

Luke 23 in the BONLT

Luke 23 in the BONUT2

Luke 23 in the BOPLNT

Luke 23 in the BOSCB

Luke 23 in the BOSNC

Luke 23 in the BOTLNT

Luke 23 in the BOVCB

Luke 23 in the BOYCB

Luke 23 in the BPBB

Luke 23 in the BPH

Luke 23 in the BSB

Luke 23 in the CCB

Luke 23 in the CUV

Luke 23 in the CUVS

Luke 23 in the DBT

Luke 23 in the DGDNT

Luke 23 in the DHNT

Luke 23 in the DNT

Luke 23 in the ELBE

Luke 23 in the EMTV

Luke 23 in the ESV

Luke 23 in the FBV

Luke 23 in the FEB

Luke 23 in the GGMNT

Luke 23 in the GNT

Luke 23 in the HARY

Luke 23 in the HNT

Luke 23 in the IRVA

Luke 23 in the IRVB

Luke 23 in the IRVG

Luke 23 in the IRVH

Luke 23 in the IRVK

Luke 23 in the IRVM

Luke 23 in the IRVM2

Luke 23 in the IRVO

Luke 23 in the IRVP

Luke 23 in the IRVT

Luke 23 in the IRVT2

Luke 23 in the IRVU

Luke 23 in the ISVN

Luke 23 in the JSNT

Luke 23 in the KAPI

Luke 23 in the KBT1ETNIK

Luke 23 in the KBV

Luke 23 in the KJV

Luke 23 in the KNFD

Luke 23 in the LBA

Luke 23 in the LBLA

Luke 23 in the LNT

Luke 23 in the LSV

Luke 23 in the MAAL

Luke 23 in the MBV

Luke 23 in the MBV2

Luke 23 in the MHNT

Luke 23 in the MKNFD

Luke 23 in the MNG

Luke 23 in the MNT

Luke 23 in the MNT2

Luke 23 in the MRS1T

Luke 23 in the NAA

Luke 23 in the NASB

Luke 23 in the NBLA

Luke 23 in the NBS

Luke 23 in the NBVTP

Luke 23 in the NET2

Luke 23 in the NIV11

Luke 23 in the NNT

Luke 23 in the NNT2

Luke 23 in the NNT3

Luke 23 in the PDDPT

Luke 23 in the PFNT

Luke 23 in the RMNT

Luke 23 in the SBIAS

Luke 23 in the SBIBS

Luke 23 in the SBIBS2

Luke 23 in the SBICS

Luke 23 in the SBIDS

Luke 23 in the SBIGS

Luke 23 in the SBIHS

Luke 23 in the SBIIS

Luke 23 in the SBIIS2

Luke 23 in the SBIIS3

Luke 23 in the SBIKS

Luke 23 in the SBIKS2

Luke 23 in the SBIMS

Luke 23 in the SBIOS

Luke 23 in the SBIPS

Luke 23 in the SBISS

Luke 23 in the SBITS

Luke 23 in the SBITS2

Luke 23 in the SBITS3

Luke 23 in the SBITS4

Luke 23 in the SBIUS

Luke 23 in the SBIVS

Luke 23 in the SBT

Luke 23 in the SBT1E

Luke 23 in the SCHL

Luke 23 in the SNT

Luke 23 in the SUSU

Luke 23 in the SUSU2

Luke 23 in the SYNO

Luke 23 in the TBIAOTANT

Luke 23 in the TBT1E

Luke 23 in the TBT1E2

Luke 23 in the TFTIP

Luke 23 in the TFTU

Luke 23 in the TGNTATF3T

Luke 23 in the THAI

Luke 23 in the TNFD

Luke 23 in the TNT

Luke 23 in the TNTIK

Luke 23 in the TNTIL

Luke 23 in the TNTIN

Luke 23 in the TNTIP

Luke 23 in the TNTIZ

Luke 23 in the TOMA

Luke 23 in the TTENT

Luke 23 in the UBG

Luke 23 in the UGV

Luke 23 in the UGV2

Luke 23 in the UGV3

Luke 23 in the VBL

Luke 23 in the VDCC

Luke 23 in the YALU

Luke 23 in the YAPE

Luke 23 in the YBVTP

Luke 23 in the ZBP