Mark 12 (BOKSSV)

1 عیسا بە نموونە دەستی کرد بە قسەکردن بۆیان: «کابرایەک ڕەزێکی چاند، پەرژینێکی بە دەوریدا کرد، چاڵێکی بۆ ترێ گوشین تێدا هەڵکەند و قوللەیەکی چاودێری بنیاد نا. بە ڕەزەوانانی سپارد و گەشتی کرد. 2 لە وەرزی خۆیدا خزمەتکارێکی بۆ لای ڕەزەوانەکان نارد، تاکو بەرهەمی ڕەزەکە لە ڕەزەوانەکان وەربگرێت. 3 بەڵام گرتییان و لێیاندا و بە دەستی بەتاڵ ناردییانەوە. 4 دیسان خزمەتکارێکی دیکەی بۆ لایان نارد، سەری ئەمیشیان شکاند و سووکایەتییان پێ کرد. 5 یەکێکی دیکەشی نارد، ئەویشیان کوشت. زۆر خزمەتکاری دیکەشی نارد، لە هەندێکیان دا و هەندێکیان کوشت. 6 «تەنها کوڕە خۆشەویستەکەی مابوو، لە کۆتاییدا ئەویشی بۆ لایان نارد و گوتی: ”ڕێزی کوڕەکەم دەگرن.“ 7 «بەڵام ئەو ڕەزەوانانە بە یەکتریان گوت: ”ئەوەتا میراتگر، با بیکوژین، تاکو ببینە میراتگر.“ 8 ئینجا گرتیان و کوشتیان و فڕێیان دایە دەرەوەی ڕەزەکە. 9 «خاوەنی ڕەزەکە چی دەکات؟ دێت و ئەم ڕەزەوانانە لەناودەبات و ڕەزەکە دەداتە خەڵکی دیکە. 10 ئەم نووسراوە پیرۆزەتان نەخوێندووەتەوە:«[ئەو بەردەی وەستاکان ڕەتیان کردەوە،بوو بە گرنگترین بەردی بناغە. 11 ئەمە لەلایەن یەزدانەوە بوو،لەبەرچاومان سەیرە]؟» 12 کاهینانی باڵا دەیانویست بیگرن، چونکە زانییان نموونەکەی لەسەر ئەوان فەرموو، بەڵام لە خەڵکەکە ترسان، ئیتر وازیان لێ هێنا و ڕۆیشتن. 13 کاهینانی باڵا هەندێک لە فەریسییەکان و هێرۆدسییەکانیان ناردە لای عیسا، تاکو بە وشەیەکی تووشی بکەن. 14 هاتن و پێیان گوت: «مامۆستا، دەزانین تۆ ڕاستگۆیت و لە کەس سڵ ناکەیتەوە، چونکە تەماشای ڕواڵەتی خەڵک ناکەیت، بەڵکو بە ڕاستی ڕێگای خودا فێر دەکەیت. دروستە سەرانە بدرێتە قەیسەر یان نا؟ بیدەین یان نا؟» 15 بەڵام عیسا بە دووڕوویی ئەوانی زانی و پێی فەرموون: «بۆچی تاقیم دەکەنەوە؟ دینارێکم بۆ بهێنن با بیبینم.» 16 هێنایان و پێی فەرموون: «ئەم وێنە و نووسینە هی کێیە؟»وەڵامیان دایەوە: «هی قەیسەر.» 17 عیساش پێی فەرموون: «هی قەیسەر بدەنە قەیسەر، هی خوداش بدەنە خودا.»ئیتر زۆر پێی سەرسام بوون. 18 سەدوقییەکان، ئەوانەی کە دەڵێن هەستانەوە نییە، هاتنە لای و پرسیاریان لێکرد: 19 «مامۆستا، موسا بۆی نووسیوین، ئەگەر یەکێک براکەی بە وەجاخکوێری مرد و ژنەکەی لەپاش خۆی بەجێهێشت، ئەوا براژنەکەی دەخوازێتەوە و وەچە بۆ براکەی دەخاتەوە. 20 حەوت برا هەبوون، یەکەمیان ژنی هێنا و بە وەجاخکوێری مرد. 21 دووەم خواستییەوە و بە وەجاخکوێری مرد، سێیەمیش ئاوا. 22 هەر حەوتەکە وەجاخکوێر بوون، لەدوای هەموویان ژنەکەش مرد. 23 ئایا لە ڕۆژی زیندووبوونەوەدا دەبێتە ژنی کامیان؟ چونکە ژنی هەر حەوتیان بووە.» 24 عیساش پێی فەرموون: «ئایا ئێوە هەڵە نین، چونکە نە لە نووسراوە پیرۆزەکان دەزانن و نە لە هێزی خودا؟ 25 کاتێک لە مردن هەڵدەستێنرێنەوە، نە ژن دەهێنن و نە مێرد دەکەن، بەڵکو وەک فریشتە لە ئاسمان دەبن. 26 بەڵام دەربارەی مردووان کە هەڵدەستنەوە، ئایا لە پەڕتووکی موسادا نەتانخوێندووەتەوە، چۆن لە دەوەنەکەدا خودا پێی فەرموو: [من خودای ئیبراهیم و خودای ئیسحاق و خودای یاقوبم]؟ 27 ئەو خودای مردووان نییە، بەڵکو هی زیندووانە. زۆر بە هەڵەدا چوونە!» 28 یەکێک لە مامۆستایانی تەورات هات، گوێی لە گفتوگۆکەیان بوو، بینی عیسا وەڵامێکی باشی دانەوە، لێی پرسی: «چ ڕاسپاردەیەک لە هەموویان گرنگترە؟» 29 عیسا وەڵامی دایەوە: «لە هەموویان گرنگتر ئەمەیە: [ئەی ئیسرائیل گوێ بگرن، یەزدانی پەروەردگارمان یەک یەزدانە، 30 جا بە هەموو دڵ و بە هەموو گیان و بە هەموو بیر و بە هەموو تواناتانەوە یەزدانی پەروەردگارتان خۆشبوێ.] 31 لەدوای ئەویش ئەمەیە، [نزیکەکەت وەک خۆت خۆشبوێت،] هیچ ڕاسپاردەیەک لەم دوو ڕاسپاردەیە گرنگتر نییە.» 32 مامۆستاکەی تەوراتیش پێی گوت: «ڕاستە مامۆستا، ڕاستت فەرموو کە یەک خودا هەیە و بێجگە لە ئەو هیچ خودایەکی دیکە نییە. 33 خۆشویستنی ئەویش بە هەموو دڵ و بە هەموو تێگەیشتن و بە هەموو تواناوە، هەروەها خۆشویستنی نزیکەکەت وەک خۆت، لە هەموو جۆرە قوربانی سووتاندن و پێشکەشکراوێک باشترە.» 34 عیسا بینی بە داناییەوە وەڵامی دایەوە، پێی فەرموو: «لە پاشایەتی خوداوە دوور نیت.» ئیتر کەس نەیوێرا هیچ پرسیارێکی دیکەی لێ بکات. 35 کاتێک عیسا لە حەوشەکانی پەرستگا خەڵکی فێر دەکرد فەرمووی: «مامۆستایانی تەورات چۆن دەڵێن: ”مەسیح کوڕی داودە“؟ 36 داود خۆی بە سروشی ڕۆحی پیرۆز گوتی:«[یەزدان بە خاوەن شکۆی منی فەرموو:”لە دەستەڕاستم دابنیشەهەتا دوژمنانت دەخەمە ژێر پێت.“] 37 داود خۆی پێی دەڵێ ”خاوەن شکۆ“، ئیتر چۆن دەبێتە کوڕی؟»خەڵکەکە زۆر بە خۆشییەوە گوێیان لێی دەگرت. 38 لە فێرکردنەکەیدا دەیفەرموو: «ئاگاداری مامۆستایانی تەورات بن، حەز دەکەن بە جلی شۆڕەوە بگەڕێن و پێیان خۆشە لە بازاڕدا سڵاویان لێ بکرێت، 39 لە کەنیشتەکان ڕیزی پێشەوە بگرن و لە میوانیشدا لای سەرەوە. 40 ماڵی بێوەژن هەڵدەلووشن و بۆ خۆدەرخستن نوێژەکانیان درێژ دەکەنەوە. ئەمانە سزایان گەورەترە.» 41 عیسا بەرامبەر گەنجینەی پەرستگا دانیشت و سەیری کرد چۆن خەڵکی پارەیان دەخەنە ناو گەنجینەکەوە، زۆرێک لە دەوڵەمەندەکان پارەی زۆریان دادەنا. 42 بێوەژنێکی هەژار هات و دوو فلسی دانا کە نیو عانەیە. 43 قوتابییەکانی بانگکرد و پێی فەرموون: «ڕاستیتان پێ دەڵێم، ئەم بێوەژنە هەژارە، لە هەموو ئەوانەی دیکە پارەی زیاتر خستە ناو گەنجینەکە، 44 چونکە هەمووان لە زیادەی خۆیان بەخشییان، بەڵام ئەم بێوەژنە، سەرەڕای هەژارییەکەی هەموو بژێوییەکەی بەخشی.»

In Other Versions

Mark 12 in the ANGEFD

Mark 12 in the ANTPNG2D

Mark 12 in the AS21

Mark 12 in the BAGH

Mark 12 in the BBPNG

Mark 12 in the BBT1E

Mark 12 in the BDS

Mark 12 in the BEV

Mark 12 in the BHAD

Mark 12 in the BIB

Mark 12 in the BLPT

Mark 12 in the BNT

Mark 12 in the BNTABOOT

Mark 12 in the BNTLV

Mark 12 in the BOATCB

Mark 12 in the BOATCB2

Mark 12 in the BOBCV

Mark 12 in the BOCNT

Mark 12 in the BOECS

Mark 12 in the BOGWICC

Mark 12 in the BOHCB

Mark 12 in the BOHCV

Mark 12 in the BOHLNT

Mark 12 in the BOHNTLTAL

Mark 12 in the BOICB

Mark 12 in the BOILNTAP

Mark 12 in the BOITCV

Mark 12 in the BOKCV

Mark 12 in the BOKCV2

Mark 12 in the BOKHWOG

Mark 12 in the BOLCB

Mark 12 in the BOLCB2

Mark 12 in the BOMCV

Mark 12 in the BONAV

Mark 12 in the BONCB

Mark 12 in the BONLT

Mark 12 in the BONUT2

Mark 12 in the BOPLNT

Mark 12 in the BOSCB

Mark 12 in the BOSNC

Mark 12 in the BOTLNT

Mark 12 in the BOVCB

Mark 12 in the BOYCB

Mark 12 in the BPBB

Mark 12 in the BPH

Mark 12 in the BSB

Mark 12 in the CCB

Mark 12 in the CUV

Mark 12 in the CUVS

Mark 12 in the DBT

Mark 12 in the DGDNT

Mark 12 in the DHNT

Mark 12 in the DNT

Mark 12 in the ELBE

Mark 12 in the EMTV

Mark 12 in the ESV

Mark 12 in the FBV

Mark 12 in the FEB

Mark 12 in the GGMNT

Mark 12 in the GNT

Mark 12 in the HARY

Mark 12 in the HNT

Mark 12 in the IRVA

Mark 12 in the IRVB

Mark 12 in the IRVG

Mark 12 in the IRVH

Mark 12 in the IRVK

Mark 12 in the IRVM

Mark 12 in the IRVM2

Mark 12 in the IRVO

Mark 12 in the IRVP

Mark 12 in the IRVT

Mark 12 in the IRVT2

Mark 12 in the IRVU

Mark 12 in the ISVN

Mark 12 in the JSNT

Mark 12 in the KAPI

Mark 12 in the KBT1ETNIK

Mark 12 in the KBV

Mark 12 in the KJV

Mark 12 in the KNFD

Mark 12 in the LBA

Mark 12 in the LBLA

Mark 12 in the LNT

Mark 12 in the LSV

Mark 12 in the MAAL

Mark 12 in the MBV

Mark 12 in the MBV2

Mark 12 in the MHNT

Mark 12 in the MKNFD

Mark 12 in the MNG

Mark 12 in the MNT

Mark 12 in the MNT2

Mark 12 in the MRS1T

Mark 12 in the NAA

Mark 12 in the NASB

Mark 12 in the NBLA

Mark 12 in the NBS

Mark 12 in the NBVTP

Mark 12 in the NET2

Mark 12 in the NIV11

Mark 12 in the NNT

Mark 12 in the NNT2

Mark 12 in the NNT3

Mark 12 in the PDDPT

Mark 12 in the PFNT

Mark 12 in the RMNT

Mark 12 in the SBIAS

Mark 12 in the SBIBS

Mark 12 in the SBIBS2

Mark 12 in the SBICS

Mark 12 in the SBIDS

Mark 12 in the SBIGS

Mark 12 in the SBIHS

Mark 12 in the SBIIS

Mark 12 in the SBIIS2

Mark 12 in the SBIIS3

Mark 12 in the SBIKS

Mark 12 in the SBIKS2

Mark 12 in the SBIMS

Mark 12 in the SBIOS

Mark 12 in the SBIPS

Mark 12 in the SBISS

Mark 12 in the SBITS

Mark 12 in the SBITS2

Mark 12 in the SBITS3

Mark 12 in the SBITS4

Mark 12 in the SBIUS

Mark 12 in the SBIVS

Mark 12 in the SBT

Mark 12 in the SBT1E

Mark 12 in the SCHL

Mark 12 in the SNT

Mark 12 in the SUSU

Mark 12 in the SUSU2

Mark 12 in the SYNO

Mark 12 in the TBIAOTANT

Mark 12 in the TBT1E

Mark 12 in the TBT1E2

Mark 12 in the TFTIP

Mark 12 in the TFTU

Mark 12 in the TGNTATF3T

Mark 12 in the THAI

Mark 12 in the TNFD

Mark 12 in the TNT

Mark 12 in the TNTIK

Mark 12 in the TNTIL

Mark 12 in the TNTIN

Mark 12 in the TNTIP

Mark 12 in the TNTIZ

Mark 12 in the TOMA

Mark 12 in the TTENT

Mark 12 in the UBG

Mark 12 in the UGV

Mark 12 in the UGV2

Mark 12 in the UGV3

Mark 12 in the VBL

Mark 12 in the VDCC

Mark 12 in the YALU

Mark 12 in the YAPE

Mark 12 in the YBVTP

Mark 12 in the ZBP