Mark 3 (BOKSSV)
1 دیسان عیسا چووەوە ناو کەنیشتێک، لەوێ پیاوێکی لێبوو دەستی وشک ببوو، 2 ئیتر هەندێک لەوانەی لەوێ بوون چاودێرییان دەکرد بۆ ئەوەی بزانن لە شەممەدا چاکی دەکاتەوە، تاکو سکاڵای لێ بکەن. 3 عیسا بە پیاوە دەست وشکبووەکەی فەرموو: «لەبەردەم هەمووان ڕابوەستە.» 4 ئینجا پێی فەرموون: «ئایا لە شەممەدا کاری چاکە دروستە یان کاری خراپە؟ ڕزگارکردنی ژیان یان کوشتن؟» کەچی بێدەنگ بوون. 5 بە تووڕەییەوە ئاوڕی لێیان دایەوە، لەبەر دڵڕەقییان خەمبار بوو، بە پیاوەکەی فەرموو: «دەستت درێژ بکە.» ئەویش درێژی کرد و دەستی چاک بووەوە. 6 فەریسییەکان هاتنە دەرەوە و یەکسەر لەگەڵ هێرۆدسییەکان تەگبیریان کرد چۆن بیکوژن. 7 عیسا و قوتابییەکانی بەرەو دەریاچەکە کشانەوە و خەڵکێکی زۆر لە جەلیل دوای کەوتن. 8 کاتێک هەموو ئەو شتانەیان بیست کە دەیکرد، خەڵکێکی زۆر لە یەهودیا، ئۆرشەلیم، ئادومیا، ئەوبەری ئوردون و دەوروبەری سور و سەیداوە هاتنە لای. 9 ئەویش بە قوتابییەکانی فەرموو کە بەلەمێکی بۆ ئامادە بکەن، بۆ ئەوەی خەڵکەکە پاڵەپەستۆی نەخەنە سەر. 10 لەبەر ئەوەی خەڵکێکی زۆری چاککردەوە، وای لێهات هەموو دەردەدارەکان بەرەو ڕووی دەهاتن تاکو دەستی لێبدەن. 11 ئەو کەسانەی کە ڕۆحی پیسیان تێدابوو، کاتێک دەیانبینی کڕنۆشیان بۆ دەبرد و هاواریان دەکرد: «تۆ کوڕی خودای!» 12 ئەویش بە توندی فەرمانی پێدەدان لەلای کەس باسی نەکەن. 13 عیسا چووە سەر شاخێک و ئەوانەی بانگکرد کە خۆی ویستنی، ئەوانیش چوونە لای. 14 دوازدەی دیاری کرد و ناوی لێنان نێردراوان، تاکو لەگەڵی بن و بۆ جاڕدان بیاننێرێت و 15 دەسەڵاتیان هەبێت بۆ دەرکردنی ڕۆحی پیس. 16 ئەم دوازدە کەسەی دیاری کرد: شیمۆن کە ناوی لێنا پەترۆس، 17 یاقوبی کوڕی زەبدی و یۆحەنای برای کە ناوی لێنان بوانەرگس، واتە کوڕانی هەورەتریشقە، 18 هەروەها ئەندراوس،فیلیپۆس،بەرتۆلماوس،مەتا، تۆماس،یاقوبی کوڕی حەلفی،تەداوس،شیمۆنی کانەوی و 19 یەهوزای ئەسخەریوتی کە عیسای بە گرتن دا. 20 عیسا چووە ماڵێک و دیسان خەڵکێکی زۆریان لێ کۆبووەوە، بە شێوەیەک کە نەیانتوانی نان بخۆن. 21 کاتێک کەسوکاری بیستیان، هاتن بیگرن، چونکە دەیانگوت: «مێشکی تێکچووە.» 22 مامۆستایانی تەوراتیش کە لە ئۆرشەلیمەوە هاتبوون، گوتیان: «بەعلزەبول دەستی بەسەردا گرتووە، بە شای ڕۆحە پیسەکان، ڕۆحی پیس دەردەکات.» 23 عیسا بانگی کردن و بە نموونە قسەی بۆ کردن: «شەیتان چۆن دەبێت شەیتان دەربکات؟ 24 ئەگەر شانشینێک دووبەرەکی تێدابێت، ئەو شانشینە خۆی ڕاناگرێت. 25 ئەگەر ماڵێکیش دووبەرەکی تێدابێت، ئەو ماڵە خۆی ڕاناگرێت. 26 ئەگەر شەیتان لە خۆی هەڵگەڕایەوە و دووبەرەکی تێکەوت، خۆی ڕاناگرێت، بەڵکو کۆتایی پێ دێت. 27 کەسیش ناتوانێت بچێتە ماڵی پیاوێکی بەهێز و شتەکانی تاڵان بکات، ئەگەر یەکەم جار نەیبەستێتەوە، ئینجا ماڵەکەی تاڵان بکات. 28 ڕاستیتان پێ دەڵێم: هەموو گوناه و کفرکردنێکی مرۆڤ دەبەخشرێت، 29 بەڵام ئەوەی سەبارەت بە ڕۆحی پیرۆز کفر بکات، هەرگیز نابەخشرێت، بەڵکو بە گوناهێکی هەتاهەتاییەوە تاوانبارە.» 30 ئەمەی فەرموو، چونکە دەیانگوت: «ڕۆحی پیسی هەیە.» 31 دایک و براکانی عیسا هاتن، لە دەرەوە ڕاوەستان و ناردیان بەدوایدا. 32 خەڵکیش لە دەوروبەری دانیشتبوون، پێیان گوت: «وا دایک و براکانت لە دەرەوە بەدواتدا دەگەڕێن.» 33 وەڵامی دانەوە و فەرمووی: «دایک و براکانم کێن؟» 34 چاوی گێڕا بەسەر ئەوانەی لە دەوروپشتی دانیشتبوون و فەرمووی: «دایک و برای من ئەمانەن. 35 ئەوەی بە خواستی خودا بکات، خوشک و برا و دایکمە.»
In Other Versions
Mark 3 in the ANGEFD
Mark 3 in the ANTPNG2D
Mark 3 in the AS21
Mark 3 in the BAGH
Mark 3 in the BBPNG
Mark 3 in the BBT1E
Mark 3 in the BDS
Mark 3 in the BEV
Mark 3 in the BHAD
Mark 3 in the BIB
Mark 3 in the BLPT
Mark 3 in the BNT
Mark 3 in the BNTABOOT
Mark 3 in the BNTLV
Mark 3 in the BOATCB
Mark 3 in the BOATCB2
Mark 3 in the BOBCV
Mark 3 in the BOCNT
Mark 3 in the BOECS
Mark 3 in the BOGWICC
Mark 3 in the BOHCB
Mark 3 in the BOHCV
Mark 3 in the BOHLNT
Mark 3 in the BOHNTLTAL
Mark 3 in the BOICB
Mark 3 in the BOILNTAP
Mark 3 in the BOITCV
Mark 3 in the BOKCV
Mark 3 in the BOKCV2
Mark 3 in the BOKHWOG
Mark 3 in the BOLCB
Mark 3 in the BOLCB2
Mark 3 in the BOMCV
Mark 3 in the BONAV
Mark 3 in the BONCB
Mark 3 in the BONLT
Mark 3 in the BONUT2
Mark 3 in the BOPLNT
Mark 3 in the BOSCB
Mark 3 in the BOSNC
Mark 3 in the BOTLNT
Mark 3 in the BOVCB
Mark 3 in the BOYCB
Mark 3 in the BPBB
Mark 3 in the BPH
Mark 3 in the BSB
Mark 3 in the CCB
Mark 3 in the CUV
Mark 3 in the CUVS
Mark 3 in the DBT
Mark 3 in the DGDNT
Mark 3 in the DHNT
Mark 3 in the DNT
Mark 3 in the ELBE
Mark 3 in the EMTV
Mark 3 in the ESV
Mark 3 in the FBV
Mark 3 in the FEB
Mark 3 in the GGMNT
Mark 3 in the GNT
Mark 3 in the HARY
Mark 3 in the HNT
Mark 3 in the IRVA
Mark 3 in the IRVB
Mark 3 in the IRVG
Mark 3 in the IRVH
Mark 3 in the IRVK
Mark 3 in the IRVM
Mark 3 in the IRVM2
Mark 3 in the IRVO
Mark 3 in the IRVP
Mark 3 in the IRVT
Mark 3 in the IRVT2
Mark 3 in the IRVU
Mark 3 in the ISVN
Mark 3 in the JSNT
Mark 3 in the KAPI
Mark 3 in the KBT1ETNIK
Mark 3 in the KBV
Mark 3 in the KJV
Mark 3 in the KNFD
Mark 3 in the LBA
Mark 3 in the LBLA
Mark 3 in the LNT
Mark 3 in the LSV
Mark 3 in the MAAL
Mark 3 in the MBV
Mark 3 in the MBV2
Mark 3 in the MHNT
Mark 3 in the MKNFD
Mark 3 in the MNG
Mark 3 in the MNT
Mark 3 in the MNT2
Mark 3 in the MRS1T
Mark 3 in the NAA
Mark 3 in the NASB
Mark 3 in the NBLA
Mark 3 in the NBS
Mark 3 in the NBVTP
Mark 3 in the NET2
Mark 3 in the NIV11
Mark 3 in the NNT
Mark 3 in the NNT2
Mark 3 in the NNT3
Mark 3 in the PDDPT
Mark 3 in the PFNT
Mark 3 in the RMNT
Mark 3 in the SBIAS
Mark 3 in the SBIBS
Mark 3 in the SBIBS2
Mark 3 in the SBICS
Mark 3 in the SBIDS
Mark 3 in the SBIGS
Mark 3 in the SBIHS
Mark 3 in the SBIIS
Mark 3 in the SBIIS2
Mark 3 in the SBIIS3
Mark 3 in the SBIKS
Mark 3 in the SBIKS2
Mark 3 in the SBIMS
Mark 3 in the SBIOS
Mark 3 in the SBIPS
Mark 3 in the SBISS
Mark 3 in the SBITS
Mark 3 in the SBITS2
Mark 3 in the SBITS3
Mark 3 in the SBITS4
Mark 3 in the SBIUS
Mark 3 in the SBIVS
Mark 3 in the SBT
Mark 3 in the SBT1E
Mark 3 in the SCHL
Mark 3 in the SNT
Mark 3 in the SUSU
Mark 3 in the SUSU2
Mark 3 in the SYNO
Mark 3 in the TBIAOTANT
Mark 3 in the TBT1E
Mark 3 in the TBT1E2
Mark 3 in the TFTIP
Mark 3 in the TFTU
Mark 3 in the TGNTATF3T
Mark 3 in the THAI
Mark 3 in the TNFD
Mark 3 in the TNT
Mark 3 in the TNTIK
Mark 3 in the TNTIL
Mark 3 in the TNTIN
Mark 3 in the TNTIP
Mark 3 in the TNTIZ
Mark 3 in the TOMA
Mark 3 in the TTENT
Mark 3 in the UBG
Mark 3 in the UGV
Mark 3 in the UGV2
Mark 3 in the UGV3
Mark 3 in the VBL
Mark 3 in the VDCC
Mark 3 in the YALU
Mark 3 in the YAPE
Mark 3 in the YBVTP
Mark 3 in the ZBP