Song of Songs 8 (BOKSSV)
1 بریا برای من بووای،شیرەخۆری مەمکی دایکم!ئەوا لە دەرەوە تووشت دەهاتم و ماچم دەکردیت،بەبێ ئەوەی ڕیسوا بم. 2 دەمبردیت،دەمبردیتە ماڵی دایکم،ئەوەی منی پەروەردە کردووە.شەرابی تێکەڵاوم دەرخوارد دەدای،لە خۆشاوی هەنارەکەم. 3 دەستی چەپی لەژێر سەرمە ودەستی ڕاستی لە ئامێزم دەگرێت. 4 ئەی کچانی ئۆرشەلیم، سوێندتان دەدەمکە خۆشەویستی هەڵنەستێنن و بە ئاگای نەهێننهەتا خۆی حەز دەکات. 5 ئەو کچە کێیە لە چۆڵەوانییەوە دێت وپاڵی بە دڵدارەکەیەوە داوە؟لەژێر دار سێوەکە بەئاگام هێنای،لەوێ دایکت بە تۆ سک پڕ بوو،لەوێ ئەوەی تۆی بوو سکی پێت پڕ بوو. 6 بمکە مۆر لەسەر دڵت،مۆر لەسەر بازووت،چونکە خۆشەویستی وەک مردن بەهێزە،ئیرەیی وەک گۆڕ سەختە،خۆشەویستی سووتێنەرە، گڕی ئاگرە،وەک ئاگرێکی بەهێزە. 7 ئاوە زۆرەکان ناتوانن خۆشەویستی بکوژێننەوە،ڕووبارەکان نوقومی ناکەن.ئەگەر مرۆڤ هەموو سامانی ماڵەکەیلە پێناوی خۆشەویستی ببەخشێت،بە بێبەها دادەنرێت. 8 خوشکێکی بچووکمان هەیە،هێشتا مەمکی نەهاتووە.چی بکەین بۆ خوشکمان،ئەو ڕۆژەی داخوازیکەری بێت؟ 9 ئەگەر شوورا بێت،قوللەی زیوین لەسەری بنیاد دەنێین.ئەگەر دەرگا بێت،بە تەختەداری ئورز دەوری دەدەین. 10 من شوورام ومەمکەکانم وەک قوللەن،بەم جۆرە لە چاوەکانیپەسەندی بەدی دەکەم. 11 سلێمان ڕەزەمێوێکی هەبوو لە بەعلهامۆن،ئەم ڕەزەمێوی دایە ڕەزەوانان،هەریەکە و لە بڕی بەرهەمەکەیهەزار شاقل زیوی دەدا. 12 بەڵام ڕەزەمێوەکەی خۆم بە ویستی خۆمە بیبەخشم؛ئەی سلێمان، هەزار شاقل بۆ تۆ بێت،دوو سەد شاقلیش بۆ ڕەزەوانەکان. 13 ئەی دانیشتووی ناو باخچەکان!هاوڕێیان گوێیان لە دەنگت گرتووە،با گوێم لێت بێت. 14 ڕابکە، دڵدارەکەم،وەک ئاسک بەیان وەک کارمامزلەسەر ئەو چیایانەی پڕ بۆنوبەرامن.
In Other Versions
Song of Songs 8 in the ANTPNG2D
Song of Songs 8 in the BNTABOOT
Song of Songs 8 in the BOATCB2
Song of Songs 8 in the BOGWICC
Song of Songs 8 in the BOHNTLTAL
Song of Songs 8 in the BOILNTAP
Song of Songs 8 in the BOKHWOG
Song of Songs 8 in the KBT1ETNIK
Song of Songs 8 in the TBIAOTANT