Acts 1 (BOKSSV)
1 بەڕێز ساوفیلۆس، لە پەڕتووکی یەکەممدا دەربارەی هەموو ئەوەی کە عیسا دەستی کرد بە ئەنجامدان و فێرکردنی نووسیومە، 2 هەتا ئەو ڕۆژەی تێیدا بەرزکرایەوە، دوای ئەوەی لە ڕێگەی ڕۆحی پیرۆزەوە ئەو نێردراوانەی ڕاسپارد کە هەڵیبژاردن. 3 دوای ئازارچێژتنی بە چەندین بەڵگە بە زیندوویی خۆی پیشاندان، لە ماوەی چل ڕۆژدا بۆیان دەرکەوت و سەبارەت بە شانشینی خودا بۆیان دوا. 4 کاتێک پێکەوە نانیان دەخوارد، ڕایسپاردن: «ئۆرشەلیم بەجێمەهێڵن، بەڵکو چاوەڕێی بەڵێنەکەی باوک بکەن کە لە منەوە بیستتان. 5 یەحیا خەڵکی لە ئاو هەڵدەکێشا، بەڵام ئێوە پاش چەند ڕۆژێکی کەم لە ڕۆحی پیرۆز هەڵدەکێشرێن.» 6 ئەوانەی پێکەوە کۆببوونەوە لێیان پرسی: «ئەی خاوەن شکۆ، لەم کاتەدا پاشایەتی بۆ ئیسرائیل دەگەڕێنیتەوە؟» 7 وەڵامی دانەوە: «بۆتان نییە ئەو کات و سەردەمانە بزانن کە باوک بە دەسەڵاتی خۆی دایناون. 8 بەڵام کاتێک ڕۆحی پیرۆزتان دێتە سەر، هێز وەردەگرن و بۆ من دەبنە شایەت، لە ئۆرشەلیم و هەموو یەهودیا و سامیرە، تاکو ئەوپەڕی زەوی.» 9 ئەمەی فەرموو و ئەوانیش تەماشایان دەکرد، بەرزکرایەوە، هەورێک لەبەرچاویان شاردییەوە. 10 کاتێک ئەو دەڕۆیشت، ئەوان سەرنجیان لە ئاسماندا بوو، ئەوە بوو دوو پیاو بە جلی سپییەوە لەلایانەوە ڕاوەستاون. 11 پێیان گوتن: «ئەی جەلیلییەکان، بۆچی ڕاوەستاون سەیری ئاسمان دەکەن؟ ئەم عیسایە، کە لەنێوتاندا بۆ ئاسمان بەرزکرایەوە، چۆن بینیتان دەچووە ئاسمان، ئاواش دێتەوە.» 12 ئینجا لەو کێوەی پێی دەگوترا زەیتوون گەڕانەوە ئۆرشەلیم کە بەقەد ڕۆیشتنێکی شەممە لە ئۆرشەلیم نزیک بوو. 13 کاتێک گەیشتن، چوونە ژوورێک لە نهۆمی سەرەوە، ئەوەی کە تێیدا دەمانەوە، ئەوانیش ئەمانە بوون: پەترۆس و یۆحەنا و یاقوب،ئەندراوس و فیلیپۆس و تۆماس،بەرتۆلماوس و مەتا و یاقوبی کوڕی حەلفی،شیمۆنی دڵگەرم و یەهوزای برای یاقوب. 14 هەموو بە یەک دڵ بەردەوام بوون لەسەر نوێژکردن، لەگەڵ ژنەکان و مریەمی دایکی عیسا و براکانی. 15 ڕۆژێکیان پەترۆس کە لەنێوان نزیکەی سەد و بیست باوەڕداردا بوو، هەستا و گوتی: 16 «خوشک و برایان، دەبووایە نووسراوە پیرۆزەکە بێتە دی، پێشتر لەبارەی یەهوزاوە ڕۆحی پیرۆز لەسەر زمانی داود فەرموویەتی، کە بوو بە ڕێبەر بۆ ئەوانەی عیسایان گرت. 17 بە یەکێک لە ئێمە دەژمێردرا و لەم خزمەتەدا بەشی هەبوو.» 18 (یەهوزا بە پاداشتی ناپاکی کێڵگەیەکی دەستکەوت، بەڵام بەدەمدا کەوت و لەناوەڕاستەوە شەق بوو، هەموو هەناوی هاتە دەرەوە. 19 هەموو دانیشتووانی ئۆرشەلیم بەمەیان زانی، لەبەر ئەوە لە زمانی خۆیان ئەو کێڵگەیان ناو نا حەقل دەمخ، کە بە واتای کێڵگەی خوێن دێت.) 20 پەترۆس درێژەی پێدا و گوتی: «لە پەڕتووکی زەبووردا نووسراوە:«[با ماڵەکەی چۆڵ بێت،کەس نەبێت تێیدا نیشتەجێ بێت!]هەروەها:[با یەکێکی دیکە ئەرکەکەی ئەو وەربگرێت.] 21 کەواتە با یەکێک لەو پیاوانەی کە یاوەرمان بوون بە درێژایی ئەو ماوەیەی عیسای مەسیح لەنێوماندا دەژیا، 22 هەر لە لەئاوهەڵکێشانەکەیەوە لەلایەن یەحیا هەتا ئەو ڕۆژەی بەرزکرایەوە، لەگەڵماندا ببێتە شایەتی هەستانەوەکەی.» 23 جا دووانیان هێنایە پێشەوە: یوسف کە بە بارساباس ناودەبردرا و نازناوی یوستۆس بوو، لەگەڵ مەتیاس. 24 نوێژیان کرد و گوتیان: «ئەی یەزدان، تۆ بە دڵی هەمووان دەزانیت، بۆمان دەربخە لەم دووانە کامەیانت هەڵبژاردووە، 25 تاکو شوێنی ئەو خزمەت و نێردراویێتییە بگرێتەوە، کە یەهوزا لێی لادا، بۆ ئەوەی بچێتە شوێنی خۆی.» 26 ئینجا تیروپشکیان بۆ کردن و تیروپشکەکە مەتیاسی گرتەوە، لەگەڵ یازدە نێردراوەکە ژمێردرا.
In Other Versions
Acts 1 in the ANGEFD
Acts 1 in the ANTPNG2D
Acts 1 in the AS21
Acts 1 in the BAGH
Acts 1 in the BBPNG
Acts 1 in the BBT1E
Acts 1 in the BDS
Acts 1 in the BEV
Acts 1 in the BHAD
Acts 1 in the BIB
Acts 1 in the BLPT
Acts 1 in the BNT
Acts 1 in the BNTABOOT
Acts 1 in the BNTLV
Acts 1 in the BOATCB
Acts 1 in the BOATCB2
Acts 1 in the BOBCV
Acts 1 in the BOCNT
Acts 1 in the BOECS
Acts 1 in the BOGWICC
Acts 1 in the BOHCB
Acts 1 in the BOHCV
Acts 1 in the BOHLNT
Acts 1 in the BOHNTLTAL
Acts 1 in the BOICB
Acts 1 in the BOILNTAP
Acts 1 in the BOITCV
Acts 1 in the BOKCV
Acts 1 in the BOKCV2
Acts 1 in the BOKHWOG
Acts 1 in the BOLCB
Acts 1 in the BOLCB2
Acts 1 in the BOMCV
Acts 1 in the BONAV
Acts 1 in the BONCB
Acts 1 in the BONLT
Acts 1 in the BONUT2
Acts 1 in the BOPLNT
Acts 1 in the BOSCB
Acts 1 in the BOSNC
Acts 1 in the BOTLNT
Acts 1 in the BOVCB
Acts 1 in the BOYCB
Acts 1 in the BPBB
Acts 1 in the BPH
Acts 1 in the BSB
Acts 1 in the CCB
Acts 1 in the CUV
Acts 1 in the CUVS
Acts 1 in the DBT
Acts 1 in the DGDNT
Acts 1 in the DHNT
Acts 1 in the DNT
Acts 1 in the ELBE
Acts 1 in the EMTV
Acts 1 in the ESV
Acts 1 in the FBV
Acts 1 in the FEB
Acts 1 in the GGMNT
Acts 1 in the GNT
Acts 1 in the HARY
Acts 1 in the HNT
Acts 1 in the IRVA
Acts 1 in the IRVB
Acts 1 in the IRVG
Acts 1 in the IRVH
Acts 1 in the IRVK
Acts 1 in the IRVM
Acts 1 in the IRVM2
Acts 1 in the IRVO
Acts 1 in the IRVP
Acts 1 in the IRVT
Acts 1 in the IRVT2
Acts 1 in the IRVU
Acts 1 in the ISVN
Acts 1 in the JSNT
Acts 1 in the KAPI
Acts 1 in the KBT1ETNIK
Acts 1 in the KBV
Acts 1 in the KJV
Acts 1 in the KNFD
Acts 1 in the LBA
Acts 1 in the LBLA
Acts 1 in the LNT
Acts 1 in the LSV
Acts 1 in the MAAL
Acts 1 in the MBV
Acts 1 in the MBV2
Acts 1 in the MHNT
Acts 1 in the MKNFD
Acts 1 in the MNG
Acts 1 in the MNT
Acts 1 in the MNT2
Acts 1 in the MRS1T
Acts 1 in the NAA
Acts 1 in the NASB
Acts 1 in the NBLA
Acts 1 in the NBS
Acts 1 in the NBVTP
Acts 1 in the NET2
Acts 1 in the NIV11
Acts 1 in the NNT
Acts 1 in the NNT2
Acts 1 in the NNT3
Acts 1 in the PDDPT
Acts 1 in the PFNT
Acts 1 in the RMNT
Acts 1 in the SBIAS
Acts 1 in the SBIBS
Acts 1 in the SBIBS2
Acts 1 in the SBICS
Acts 1 in the SBIDS
Acts 1 in the SBIGS
Acts 1 in the SBIHS
Acts 1 in the SBIIS
Acts 1 in the SBIIS2
Acts 1 in the SBIIS3
Acts 1 in the SBIKS
Acts 1 in the SBIKS2
Acts 1 in the SBIMS
Acts 1 in the SBIOS
Acts 1 in the SBIPS
Acts 1 in the SBISS
Acts 1 in the SBITS
Acts 1 in the SBITS2
Acts 1 in the SBITS3
Acts 1 in the SBITS4
Acts 1 in the SBIUS
Acts 1 in the SBIVS
Acts 1 in the SBT
Acts 1 in the SBT1E
Acts 1 in the SCHL
Acts 1 in the SNT
Acts 1 in the SUSU
Acts 1 in the SUSU2
Acts 1 in the SYNO
Acts 1 in the TBIAOTANT
Acts 1 in the TBT1E
Acts 1 in the TBT1E2
Acts 1 in the TFTIP
Acts 1 in the TFTU
Acts 1 in the TGNTATF3T
Acts 1 in the THAI
Acts 1 in the TNFD
Acts 1 in the TNT
Acts 1 in the TNTIK
Acts 1 in the TNTIL
Acts 1 in the TNTIN
Acts 1 in the TNTIP
Acts 1 in the TNTIZ
Acts 1 in the TOMA
Acts 1 in the TTENT
Acts 1 in the UBG
Acts 1 in the UGV
Acts 1 in the UGV2
Acts 1 in the UGV3
Acts 1 in the VBL
Acts 1 in the VDCC
Acts 1 in the YALU
Acts 1 in the YAPE
Acts 1 in the YBVTP
Acts 1 in the ZBP