John 11 (BOKSSV)

1 پیاوێک بە ناوی لەعازر نەخۆش بوو کە خەڵکی بێت‌عەنیا بوو، هەمان گوندی مریەم و مەرسای خوشکی. 2 ئەم مریەمە ئەوە بوو کە مەسیحی خاوەن شکۆی بە بۆن چەورکرد، بە پرچی پێیەکانی سڕییەوە، لەعازری نەخۆشیش برای بوو. 3 خوشکەکان هەواڵیان بۆ عیسا نارد و گوتیان: «گەورەم، ئەوەتا ئەوەی خۆشتدەوێ نەخۆشە.» 4 کاتێک عیسا ئەمەی بیست فەرمووی: «ئەم نەخۆشییە بۆ مردن نییە، بەڵکو بۆ شکۆداری خودایە، تاکو بەهۆیەوە کوڕی خودا شکۆدار بێت.» 5 لەگەڵ ئەوەی عیسا مەرسا و خوشکەکەی و لەعازری خۆشدەویست، 6 کاتێک بیستی نەخۆشە، دوو ڕۆژی دیکە لەو شوێنەی لێی بوو مایەوە. 7 دوای ئەمە عیسا بە قوتابییەکانی فەرموو: «با بگەڕێینەوە بۆ ناوچەی یەهودیا.» 8 قوتابییەکان پێیان گوت: «ڕابی، ماوەیەک لەمەوبەر جولەکەکانی ئەوێ دەیانویست بەردبارانت بکەن، دیسان دەچیتەوە ئەوێ؟» 9 عیساش وەڵامی دایەوە: «ئایا ڕۆژ دوازدە کاتژمێر نییە؟ ئەوەی بە ڕۆژ بڕوات پێی هەڵناکەوێت، چونکە ڕووناکیی ئەم جیهانە دەبینێت. 10 بەڵام ئەوەی بە شەو بڕوات پێی هەڵدەکەوێت، چونکە ڕووناکی تێدا نییە.» 11 ئەمانەی فەرموو، پاشان پێی فەرموون: «لەعازری دۆستمان نوستووە، بەڵام دەڕۆم تاکو بەخەبەری بهێنمەوە.» 12 ئینجا قوتابییەکان پێیان گوت: «گەورەم، ئەگەر ئەو نوستووە، چاکدەبێتەوە.» 13 عیسا باسی مردنی ئەوی کرد، بەڵام ئەوان وایانزانی باس لە نوستنی ئاسایی دەکات. 14 عیساش بە ئاشکرا پێی فەرموون: «لەعازر مردووە. 15 لەبەر ئێوە دڵشادم کە لەوێ نەبووم، تاکو باوەڕ بهێنن. وەرن، با بڕۆین بۆ لای.» 16 تۆماسیش کە بە دووانە بانگ دەکرا، بە قوتابییە هاوەڵەکانی گوت: «با ئێمەش لەگەڵ ئەودا بڕۆین تاکو لەگەڵ ئەودا بمرین.» 17 کاتێک عیسا گەیشت، زانی لەعازر وا چوار ڕۆژە لە گۆڕدایە. 18 بێت‌عەنیاش نزیکەی پازدە تیرهاوێژ لە ئۆرشەلیمەوە دوور بوو. 19 ژمارەیەکی زۆر لە جولەکەکان هاتبوونە لای مەرسا و مریەم تاکو سەرەخۆشی براکەیان لێ بکەن. 20 کاتێک مەرسا بیستی عیسا هاتووە، بەرەوپیری چوو، بەڵام مریەم لە ماڵ مایەوە. 21 ئینجا مەرسا بە عیسای گوت: «گەورەم، ئەگەر لێرە بوویتایە، براکەم نەدەمرد. 22 ئێستاش دەزانم هەرچی لە خودا داوا بکەیت، خودا دەتداتێ.» 23 عیسا پێی فەرموو: «براکەت زیندوو دەبێتەوە.» 24 مەرساش پێی گوت: «دەزانم لە زیندووبوونەوەی ڕۆژی دواییدا هەڵدەستێتەوە.» 25 عیسا پێی فەرموو: «منم زیندووبوونەوە و ژیان. ئەوەی باوەڕم پێ بهێنێت، ئەگەر بشمرێت زیندوو دەبێتەوە. 26 هەروەها هەرکەسێک کە زیندووە و باوەڕم پێ بهێنێت، هەرگیز نامرێت. باوەڕ بەمە دەکەیت؟» 27 پێی گوت: «بەڵێ گەورەم. باوەڕم هێناوە کە تۆ مەسیحەکەیت، کوڕی خودای، ئەوەی بۆ جیهان دێت.» 28 پاشان کە ئەمەی گوت، چوو مریەمی خوشکی بانگکرد و بە نهێنی گوتی: «مامۆستا لێرەیە، بانگت دەکات.» 29 ئەویش کە ئەمەی بیست خێرا هەستا و هاتە لای. 30 عیسا هێشتا نەهاتبووە ناو گوندەکە، بەڵکو لەو شوێنە بوو کە مەرسای لێ بینی. 31 ئەو جولەکانەی لە ماڵەوە لەگەڵی بوون و دڵنەواییان دەکرد، بینییان مریەم خێرا هەستا و چووە دەرەوە، دوای کەوتن، وایانزانی دەچێتە سەر گۆڕەکە تاکو لەوێ بگریێت. 32 کاتێک مریەم گەیشتە ئەو شوێنەی عیسای لێبوو و ئەوی بینی، بەسەر پێیدا کەوت و پێی گوت: «گەورەم، ئەگەر لێرە بوویتایە، براکەم نەدەمرد.» 33 عیساش کە بینی دەگریێت و ئەو جولەکانەش کە لەگەڵی هاتبوون دەگریێن، کاری لە ڕۆحی کرد و خەمبار بوو، 34 لێی پرسین: «لەکوێتان داناوە؟»ئەوانیش وەڵامیان دایەوە: «گەورەم، وەرە و ببینە.» 35 جا عیسا گریا. 36 لەبەر ئەوە جولەکەکان گوتیان: «سەیر بکەن، چەندی خۆشدەویست!» 37 بەڵام هەندێکیان گوتیان: «ئەمە کە چاوی نابیناکەی چاک کردەوە، ئایا نەیدەتوانی وای بکردایە ئەمیش نەمردایە؟» 38 دیسان عیسا لە ناخەوە خەم دایگرت و هاتە لای گۆڕەکە کە ئەشکەوتێک بوو دەمەکەی بەردێکی پێوەنرابوو. 39 عیسا فەرمووی: «بەردەکە لادەن.»مەرسای خوشکی مردووەکە پێی گوت: «گەورەم، بۆنی کردووە، چونکە چوار ڕۆژە.» 40 عیساش پێی فەرموو: «ئەی پێم نەگوتی ئەگەر باوەڕ بکەیت شکۆی خودا دەبینیت؟» 41 ئەوسا بەردەکەیان لابرد، عیساش چاوی هەڵبڕی بۆ ئاسمان و فەرمووی: «باوکە، سوپاست دەکەم کە گوێت لێ گرتم. 42 دەمزانی کە تۆ هەمیشە گوێم لێ دەگریت. بەڵام لەبەر ئەو خەڵکەی لەم ناوە ڕاوەستاون ئەمەم گوت، تاکو باوەڕ بکەن کە تۆ منت ناردووە.» 43 کە ئەمەی فەرموو، بە دەنگێکی بەرز هاواری کرد: «لەعازر وەرە دەرەوە!» 44 ئەوسا مردووەکە هاتە دەرەوە، دەست و قاچی بە کفن بەسترابوو، ڕووشی بە دەسماڵێک پێچرابوو.عیساش پێی فەرموون: «بیکەنەوە، بهێڵن با بڕوا.» 45 لەبەر ئەوە ژمارەیەکی زۆر لە جولەکەکان کە بۆ لای مریەم هاتبوون و ئەمەیان بینی کە عیسا کردی، باوەڕیان پێی هێنا. 46 بەڵام هەندێکیان چوونە لای فەریسییەکان و ئەوەی عیسا کردبووی پێیان ڕاگەیاندن. 47 لەبەر ئەوە کاهینانی باڵا و فەریسییەکان ئەندامانی ئەنجومەنی باڵایان کۆکردەوە.گوتیان: «چی بکەین؟ چونکە ئەم پیاوە پەرجووی زۆر دەکات. 48 ئەگەر بەم شێوەیە لێیگەڕێین هەموو خەڵکەکە باوەڕی پێ دەهێنن، ڕۆمانییەکانیش دێن، پەرستگاکەمان دەڕووخێنن و نەتەوەکەمان ڕاپێچ دەکەن.» 49 یەکێک لەوان، بە ناوی قەیافا، ئەو ساڵە سەرۆکی کاهینان بوو، پێی گوتن: «ئێوە هیچ نازانن! 50 تێناگەن کە باشترە بۆتان پیاوێک لە جیاتی گەل بمرێت، لەوەی کە گەل هەمووی لەناوبچێت.» 51 ئەو لە خۆیەوە ئەمەی نەگوت، بەڵکو لەو ساڵەدا سەرۆکی کاهینان بوو، پێشبینیی کرد کە عیسا لە جیاتی گەل دەمرێت، 52 نەک تەنها لە جیاتی ئەو گەلە، بەڵکو تاکو ڕۆڵەکانی خودا کە پەرتەوازە بوون کۆبکاتەوە و یەکیانبخاتەوە. 53 ئیتر لەو ڕۆژەوە پیلانی کوشتنیان داڕشت. 54 لەبەر ئەوە چیتر عیسا بە ئاشکرا بەناو خەڵکی یەهودیادا نەدەگەڕا، بەڵکو لەوێوە چووە ناوچەکانی نزیک چۆڵەوانی، بۆ شارێک ناوی ئەفرایم بوو، لەگەڵ قوتابییەکانی لەوێ مایەوە. 55 لەو کاتەدا جەژنی پەسخەی جولەکەکان نزیک بوو، زۆر کەس لە گوندەکانەوە پێش جەژن بۆ ئۆرشەلیم هاتبوون تاکو خۆیان پاک بکەنەوە. 56 جا بە دوای عیسادا دەگەڕان، هەروەها کاتێک لە حەوشەکانی پەرستگا ڕاوەستابوون بە یەکتریان دەگوت: «ڕاتان چییە؟ ئایا بۆ جەژن نایەت؟» 57 کاهینانی باڵا و فەریسییەکانیش فەرمانیان دەرکردبوو ئەگەر هەرکەسێک بزانێت ئەو لەکوێیە، دەبێت ئاشکرای بکات، تاکو بیگرن.

In Other Versions

John 11 in the ANGEFD

John 11 in the ANTPNG2D

John 11 in the AS21

John 11 in the BAGH

John 11 in the BBPNG

John 11 in the BBT1E

John 11 in the BDS

John 11 in the BEV

John 11 in the BHAD

John 11 in the BIB

John 11 in the BLPT

John 11 in the BNT

John 11 in the BNTABOOT

John 11 in the BNTLV

John 11 in the BOATCB

John 11 in the BOATCB2

John 11 in the BOBCV

John 11 in the BOCNT

John 11 in the BOECS

John 11 in the BOGWICC

John 11 in the BOHCB

John 11 in the BOHCV

John 11 in the BOHLNT

John 11 in the BOHNTLTAL

John 11 in the BOICB

John 11 in the BOILNTAP

John 11 in the BOITCV

John 11 in the BOKCV

John 11 in the BOKCV2

John 11 in the BOKHWOG

John 11 in the BOLCB

John 11 in the BOLCB2

John 11 in the BOMCV

John 11 in the BONAV

John 11 in the BONCB

John 11 in the BONLT

John 11 in the BONUT2

John 11 in the BOPLNT

John 11 in the BOSCB

John 11 in the BOSNC

John 11 in the BOTLNT

John 11 in the BOVCB

John 11 in the BOYCB

John 11 in the BPBB

John 11 in the BPH

John 11 in the BSB

John 11 in the CCB

John 11 in the CUV

John 11 in the CUVS

John 11 in the DBT

John 11 in the DGDNT

John 11 in the DHNT

John 11 in the DNT

John 11 in the ELBE

John 11 in the EMTV

John 11 in the ESV

John 11 in the FBV

John 11 in the FEB

John 11 in the GGMNT

John 11 in the GNT

John 11 in the HARY

John 11 in the HNT

John 11 in the IRVA

John 11 in the IRVB

John 11 in the IRVG

John 11 in the IRVH

John 11 in the IRVK

John 11 in the IRVM

John 11 in the IRVM2

John 11 in the IRVO

John 11 in the IRVP

John 11 in the IRVT

John 11 in the IRVT2

John 11 in the IRVU

John 11 in the ISVN

John 11 in the JSNT

John 11 in the KAPI

John 11 in the KBT1ETNIK

John 11 in the KBV

John 11 in the KJV

John 11 in the KNFD

John 11 in the LBA

John 11 in the LBLA

John 11 in the LNT

John 11 in the LSV

John 11 in the MAAL

John 11 in the MBV

John 11 in the MBV2

John 11 in the MHNT

John 11 in the MKNFD

John 11 in the MNG

John 11 in the MNT

John 11 in the MNT2

John 11 in the MRS1T

John 11 in the NAA

John 11 in the NASB

John 11 in the NBLA

John 11 in the NBS

John 11 in the NBVTP

John 11 in the NET2

John 11 in the NIV11

John 11 in the NNT

John 11 in the NNT2

John 11 in the NNT3

John 11 in the PDDPT

John 11 in the PFNT

John 11 in the RMNT

John 11 in the SBIAS

John 11 in the SBIBS

John 11 in the SBIBS2

John 11 in the SBICS

John 11 in the SBIDS

John 11 in the SBIGS

John 11 in the SBIHS

John 11 in the SBIIS

John 11 in the SBIIS2

John 11 in the SBIIS3

John 11 in the SBIKS

John 11 in the SBIKS2

John 11 in the SBIMS

John 11 in the SBIOS

John 11 in the SBIPS

John 11 in the SBISS

John 11 in the SBITS

John 11 in the SBITS2

John 11 in the SBITS3

John 11 in the SBITS4

John 11 in the SBIUS

John 11 in the SBIVS

John 11 in the SBT

John 11 in the SBT1E

John 11 in the SCHL

John 11 in the SNT

John 11 in the SUSU

John 11 in the SUSU2

John 11 in the SYNO

John 11 in the TBIAOTANT

John 11 in the TBT1E

John 11 in the TBT1E2

John 11 in the TFTIP

John 11 in the TFTU

John 11 in the TGNTATF3T

John 11 in the THAI

John 11 in the TNFD

John 11 in the TNT

John 11 in the TNTIK

John 11 in the TNTIL

John 11 in the TNTIN

John 11 in the TNTIP

John 11 in the TNTIZ

John 11 in the TOMA

John 11 in the TTENT

John 11 in the UBG

John 11 in the UGV

John 11 in the UGV2

John 11 in the UGV3

John 11 in the VBL

John 11 in the VDCC

John 11 in the YALU

John 11 in the YAPE

John 11 in the YBVTP

John 11 in the ZBP