John 19 (BOKSSV)

1 ئیتر پیلاتۆس عیسای برد و دایە بەر قامچی. 2 سەربازەکان تاجێکیان لە دڕک چنی و خستیانە سەر سەری و کەوایەکی ئەرخەوانییان لەبەرکرد. 3 لێی دەچوونە پێشەوە، دەیانگوت: «سڵاو، ئەی پاشای جولەکە!» و زللەیان لێی دەدا. 4 دیسان پیلاتۆس هاتە دەرەوە و پێی گوتن: «بۆتانی دەهێنمە دەرەوە تاکو بزانن هیچ خراپەیەکی تێدا نابینم!» 5 عیسا بە تاجی دڕکاوی و جلی ئەرخەوانییەوە هاتە دەرەوە، پیلاتۆس پێی گوتن: «ئەوە پیاوەکەیە!» 6 کاتێک کاهینانی باڵا و پاسەوانان بینییان، هاواریان کرد: «لە خاچی بدە! لە خاچی بدە!»پیلاتۆس وەڵامی دانەوە: «ئێوە بیبەن و لە خاچی بدەن، چونکە من خراپەی تێدا نابینم.» 7 ڕابەرانی جولەکە وەڵامیان دایەوە: «تەوراتمان هەیە. بەگوێرەی تەورات دەبێت بمرێت، چونکە خۆی کردووەتە کوڕی خودا.» 8 کاتێک پیلاتۆس گوێی لەم قسەیە بوو زیاتر ترسا. 9 گەڕایەوە ناو کۆشکەکە و بە عیسای گوت: «خەڵکی کوێی؟» بەڵام عیسا هیچ وەڵامێکی نەدایەوە. 10 پیلاتۆس پێی گوت: «قسەم بۆ ناکەیت؟ ئایا نازانیت دەسەڵاتم هەیە کە ئازادت بکەم یان لە خاچت بدەم؟» 11 عیسا وەڵامی دایەوە: «هیچ دەسەڵاتێکت بەسەر منەوە نییە، مەگەر لە سەرەوە پێت درابێت. لەبەر ئەوە ئەوەی منی داوەتە دەست تۆ گوناهەکەی گەورەترە.» 12 ئیتر پیلاتۆس هەوڵی دەدا ئازادی بکات، بەڵام ڕابەرانی جولەکە هاواریان دەکرد: «ئەگەر ئەمە ئازاد بکەیت، دۆستی قەیسەر نیت. هەرکەسێک خۆی بکاتە پاشا، لە دژی قەیسەر دەدوێت.» 13 کاتێک پیلاتۆس گوێی لەم قسانە بوو، عیسای بردە دەرەوە و لەسەر کورسی دادوەری دانیشت، لە شوێنێک پێی دەگوترێ «بەردڕێژکراو»، کە بە عیبری پێی دەڵێن «گەباسا». 14 ڕۆژی ئامادەکاری جەژنی پەسخە بوو، نزیکەی کاتژمێر دوازدە بوو، بە جولەکەکانی گوت: «ئەوەتا پاشاکەتان.» 15 ئەوانیش هاواریان کرد: «بیبە! بیبە! لە خاچی بدە!»پیلاتۆس لێی پرسین: «پاشاکەتان لە خاچ بدەم؟»کاهینانی باڵا وەڵامیان دایەوە: «جگە لە قەیسەر پاشامان نییە.» 16 ئیتر پیلاتۆس دایە دەستیان تاکو لە خاچ بدرێت.سەربازەکانیش عیسایان برد. 17 عیساش خاچەکەی خۆی هەڵگرت و چوو بەرەو ئەو شوێنەی کە پێی دەگوترا «شوێنی کاسەسەر»، بە عیبریش دەبێتە «گولگۆسا». 18 لەوێ لەگەڵ دوو کەسی دیکە لە خاچیان دا، هەریەکە لە لایەکییەوە، عیساش لەناوەڕاستیان. 19 پیلاتۆسیش لەسەر تەختەیەک نووسی:«عیسای ناسیرەیی، پاشای جولەکە.» لەسەر خاچەکە دایکوتا. 20 جولەکەیەکی زۆر نووسراوەکەیان خوێندەوە کە بە عیبری و لاتینی و یۆنانی نووسرابوو، چونکە ئەو شوێنەی عیسای تێدا لە خاچ درابوو لە شارەوە نزیک بوو. 21 کاهینانی باڵای جولەکە بە پیلاتۆسیان گوت: «مەنووسە: پاشای جولەکە، بەڵام بنووسە: ”خۆی گوتی من پاشای جولەکەم.“» 22 پیلاتۆس وەڵامی دایەوە: «ئەوەی نووسیومە، نووسیومە.» 23 کاتێک سەربازەکان عیسایان لە خاچ دا، جلەکانیان برد و کردیان بە چوار بەشەوە، هەر سەربازێک بەشێکی بەرکەوت. کراسەکەشیان برد، کراسەکە بێ دروومان بوو، لەسەرڕا یەک پارچە چنرابوو. 24 لەبەر ئەوە بە یەکتریان گوت: «پێویست ناکات بیدڕێنین. با تیروپشکی لەسەر بکەین بزانین بۆ کێ دەبێت.»ئەمەش ڕوویدا تاکو نووسراوە پیرۆزەکە بێتە دی کە فەرموویەتی:[جلوبەرگەکەی منیان لەنێو خۆیان بەشکرد وتیروپشکیان لەسەر کراسەکەم کرد.]جا سەربازەکان ئەمەیان کرد. 25 لەلای خاچەکەی عیسا، دایکی و پووری و مریەمی ژنی کلۆپا و مریەمی مەجدەلی ڕاوەستابوون. 26 کاتێک عیسا دایکی بینی لەگەڵ ئەو قوتابییەدا ڕاوەستاوە کە ئەم خۆشی دەویست، بە دایکی فەرموو: «ژنەکە، ئەوەتا کوڕی تۆ.» 27 بە قوتابییەکەشی فەرموو: «ئەوەتا دایکی تۆ.» ئیتر لەو کاتەوە قوتابییەکە بردییەوە ماڵی خۆی. 28 پاشان، لەبەر ئەوەی عیسا زانی کە هەموو شتێک تەواو بووە، هەروەها بۆ ئەوەی نووسراوە پیرۆزەکە بێتە دی، فەرمووی: «تینوومە.» 29 گۆزەیەکی پڕ لە سرکە دانرابوو، ئیسفەنجێکی پڕ لە سرکەیان خستە سەر لقە زوفایەک و بەرزیان کردەوە بۆ دەمی. 30 کاتێک عیسا تامی سرکەکەی کرد، فەرمووی: «تەواو بوو.» لەدوای ئەوە سەری دانەواند و گیانی سپارد. 31 پاشان ڕابەرانی جولەکە داوایان لە پیلاتۆس کرد قاچی لەخاچدراوان بشکێنرێن و تەرمەکانیان هەڵبگیردرێن، چونکە ڕۆژی ئامادەکاری بوو، ئەو شەممەیە ڕۆژێکی گەورە بوو، تاکو تەرمەکان لە شەممەدا لەسەر خاچ نەمێنن. 32 ئینجا سەربازەکان هاتن و هەردوو قاچی ئەوەی یەکەم و ئەوی دیکەیان شکاند کە لەگەڵ عیسادا لە خاچ درابوون. 33 بەڵام کاتێک هاتنە لای عیسا بینییان وا مردووە، قاچییان نەشکاند. 34 بەڵام یەکێک لە سەربازەکان ڕمێکی لە کەلەکەی دا، دەستبەجێ خوێن و ئاو دەرچوو. 35 ئەو پیاوەی ئەمەی بینی شایەتی دا، شایەتییەکەشی ڕاستە. خۆی دەزانێت کە ڕاست دەڵێت، تاکو ئێوە باوەڕ بهێنن. 36 ئەمە ڕوویدا تاکو نووسراوە پیرۆزەکە بێتە دی: [هیچ ئێسکێکی ئەو ناشکێنرێت!] 37 هەروەها نووسراوێکی پیرۆزی دیکەش دەفەرموێ: [تەماشای ئەوە دەکەن کە ڕمیان لێداوە.] 38 پاش ئەوە یوسفی خەڵکی ڕامە کە لە ترسی ڕابەرانی جولەکە بە نهێنی قوتابی عیسا بوو، داوای لە پیلاتۆس کرد تاکو تەرمی عیسا ببات، پیلاتۆسیش ڕێی دا. ئەویش هات و تەرمەکەی برد. 39 نیقۆدیمۆسیش هات، ئەوەی یەکەم جار بە شەو هاتە لای عیسا. لەگەڵ خۆی نزیکەی سی لیتر موڕی تێکەڵاو بە ئەلوای هێنا. 40 جا تەرمەکەی عیسایان برد و بە کەتان لەگەڵ بۆن پێچایانەوە، وەک نەریتی جولەکەیە لە کفن کردن. 41 لەو شوێنەی عیسای تێدا لە خاچ درا باخچەیەکی لێبوو، لە باخچەکەشدا گۆڕێکی نوێی لێبوو کەسی تێدا نەنێژرابوو. 42 لەبەر ڕۆژی ئامادەکاری جولەکەکان عیسایان لەوێ دانا، چونکە گۆڕەکە نزیک بوو.

In Other Versions

John 19 in the ANGEFD

John 19 in the ANTPNG2D

John 19 in the AS21

John 19 in the BAGH

John 19 in the BBPNG

John 19 in the BBT1E

John 19 in the BDS

John 19 in the BEV

John 19 in the BHAD

John 19 in the BIB

John 19 in the BLPT

John 19 in the BNT

John 19 in the BNTABOOT

John 19 in the BNTLV

John 19 in the BOATCB

John 19 in the BOATCB2

John 19 in the BOBCV

John 19 in the BOCNT

John 19 in the BOECS

John 19 in the BOGWICC

John 19 in the BOHCB

John 19 in the BOHCV

John 19 in the BOHLNT

John 19 in the BOHNTLTAL

John 19 in the BOICB

John 19 in the BOILNTAP

John 19 in the BOITCV

John 19 in the BOKCV

John 19 in the BOKCV2

John 19 in the BOKHWOG

John 19 in the BOLCB

John 19 in the BOLCB2

John 19 in the BOMCV

John 19 in the BONAV

John 19 in the BONCB

John 19 in the BONLT

John 19 in the BONUT2

John 19 in the BOPLNT

John 19 in the BOSCB

John 19 in the BOSNC

John 19 in the BOTLNT

John 19 in the BOVCB

John 19 in the BOYCB

John 19 in the BPBB

John 19 in the BPH

John 19 in the BSB

John 19 in the CCB

John 19 in the CUV

John 19 in the CUVS

John 19 in the DBT

John 19 in the DGDNT

John 19 in the DHNT

John 19 in the DNT

John 19 in the ELBE

John 19 in the EMTV

John 19 in the ESV

John 19 in the FBV

John 19 in the FEB

John 19 in the GGMNT

John 19 in the GNT

John 19 in the HARY

John 19 in the HNT

John 19 in the IRVA

John 19 in the IRVB

John 19 in the IRVG

John 19 in the IRVH

John 19 in the IRVK

John 19 in the IRVM

John 19 in the IRVM2

John 19 in the IRVO

John 19 in the IRVP

John 19 in the IRVT

John 19 in the IRVT2

John 19 in the IRVU

John 19 in the ISVN

John 19 in the JSNT

John 19 in the KAPI

John 19 in the KBT1ETNIK

John 19 in the KBV

John 19 in the KJV

John 19 in the KNFD

John 19 in the LBA

John 19 in the LBLA

John 19 in the LNT

John 19 in the LSV

John 19 in the MAAL

John 19 in the MBV

John 19 in the MBV2

John 19 in the MHNT

John 19 in the MKNFD

John 19 in the MNG

John 19 in the MNT

John 19 in the MNT2

John 19 in the MRS1T

John 19 in the NAA

John 19 in the NASB

John 19 in the NBLA

John 19 in the NBS

John 19 in the NBVTP

John 19 in the NET2

John 19 in the NIV11

John 19 in the NNT

John 19 in the NNT2

John 19 in the NNT3

John 19 in the PDDPT

John 19 in the PFNT

John 19 in the RMNT

John 19 in the SBIAS

John 19 in the SBIBS

John 19 in the SBIBS2

John 19 in the SBICS

John 19 in the SBIDS

John 19 in the SBIGS

John 19 in the SBIHS

John 19 in the SBIIS

John 19 in the SBIIS2

John 19 in the SBIIS3

John 19 in the SBIKS

John 19 in the SBIKS2

John 19 in the SBIMS

John 19 in the SBIOS

John 19 in the SBIPS

John 19 in the SBISS

John 19 in the SBITS

John 19 in the SBITS2

John 19 in the SBITS3

John 19 in the SBITS4

John 19 in the SBIUS

John 19 in the SBIVS

John 19 in the SBT

John 19 in the SBT1E

John 19 in the SCHL

John 19 in the SNT

John 19 in the SUSU

John 19 in the SUSU2

John 19 in the SYNO

John 19 in the TBIAOTANT

John 19 in the TBT1E

John 19 in the TBT1E2

John 19 in the TFTIP

John 19 in the TFTU

John 19 in the TGNTATF3T

John 19 in the THAI

John 19 in the TNFD

John 19 in the TNT

John 19 in the TNTIK

John 19 in the TNTIL

John 19 in the TNTIN

John 19 in the TNTIP

John 19 in the TNTIZ

John 19 in the TOMA

John 19 in the TTENT

John 19 in the UBG

John 19 in the UGV

John 19 in the UGV2

John 19 in the UGV3

John 19 in the VBL

John 19 in the VDCC

John 19 in the YALU

John 19 in the YAPE

John 19 in the YBVTP

John 19 in the ZBP