Lamentations 4 (BOKSSV)
1 چۆن زێڕ ڕەونەقی خۆی لەدەستدات،زێڕی بێگەرد گۆڕا!بەردەکانی پیرۆزگا پەرشوبڵاو بوونەوەلەسەر سووچی هەموو شەقامێک. 2 چۆن کوڕە بەهادارەکانی سییۆن،ئەوانەی بە زێڕی بێگەرد دەکێشران،ئێستا بە گۆزەی گڵ دانران،دەستکردی دەستی گۆزەکەر! 3 تەنانەت چەقەڵەکانیش گوانیان دەدەنە توولەکانیانبۆ ئەوەی شیریان پێبدەن،بەڵام گەلەکەی من دڵڕەقەوەک وشترمرغ لە چۆڵەوانی. 4 لەبەر تینووێتیشیرەخۆرە زمانی بە مەڵاشوویەوە نووسا.منداڵەکان داوای نان دەکەن،بەڵام کەس نییە بۆیان بشکێنێت. 5 ئەوانەی خواردنی خۆشیان دەخواردلە شەقامەکاندا وێران بوون،ئەوانەی لەناو جلوبەرگی ئەرخەوانی بەخێو دەکرانلەسەر زبڵدانەکان پاڵ دەدەنەوە. 6 سزای تاوانی گەلەکەم گەورەتر بوولە سزای گوناهەکەی سەدۆم،ئەوەی لە چرکەیەکدا سەرەوژێر بووبێ ئەوەی دەستی یارمەتی بۆ درێژ بکرێت. 7 میرەکانیان لە بەفر بێگەردتر بوون،لە شیر سپیتر بوون،جەستەیان لە یاقووت سوورتر بوو،وەک یاقووتی شین بوون. 8 بەڵام ئێستا ڕەنگیان لە ڕەژوو ڕەشترە،لە شەقامەکاندا ناناسرێنەوە.پێستیان بە ئێسکیانەوە نووساوەک تەختەدار وشک هەڵگەڕا. 9 ئەوانەی بە شمشێر کوژران باشتر بوونلەوانەی بە قاتوقڕی مردن.ئەوانە بە برسیێتی ئازاریان چێشت،چونکە خواردن لە کێڵگە نەبوو. 10 دایکە میهرەبانەکانبە دەستی خۆیان منداڵەکانیان لێنا،بوونە خۆراکیانکاتێک گەلەکەم لەناوچوو. 11 یەزدان تووڕەیی خۆی دەردەبڕێت،هەڵچوونی بە جۆشی خۆی هەڵدەڕێژێت.ئاگرێکی لە سییۆن بەرپا کردبناغەکانی سووتاند. 12 پاشاکانی زەوی و هەموو دانیشتووانی جیهانباوەڕیان نەکردکە دوژمن و ناحەزدێنە ناو دەروازەکانی ئۆرشەلیمەوە. 13 بەڵام ڕوویدا، لەبەر گوناهی پێغەمبەرەکانی وتاوانی کاهینەکانی،ئەوانەی لەناوەڕاستیداخوێنی ڕاستودروستانیان دەڕشت. 14 بە شەقامەکاندا وێڵ بوونوەک کوێر.خۆیان بە خوێن گڵاوکرد،کەس ناتوانێت دەست لە جلەکانیان بدات. 15 خەڵک هاواریان لێ دەکەن: «ئەی گڵاوەکان، دووربکەونەوە!دووربکەونەوە! دووربکەونەوە، دەستمان لێ مەدەن!»کاتێک ڕایانکرد و وێڵ بوون،لەناو گەلاندا گوتیان،«جارێکی دیکە ناتوانن لێرە نیشتەجێ بن.» 16 یەزدان خۆی پەرتەوازەی کردن،ئیتر چاودێرییان ناکات.خەڵک ڕێزیان لە کاهینەکان نەگرت،لەگەڵ پیرەکان میهرەبان نەبوون. 17 سەرباری ئەمەش، ئێمە چاومان کزبووبێهوودە لە چاوەڕوانی یارمەتی،لە قوللەکانمان چاوەڕێ بووینبۆ گەلێک کە ناتوانێت ڕزگارمان بکات. 18 تەڵەیان بۆ هەنگاوەکانمان ناوەتەوەبۆ ئەوەی لە گۆڕەپانەکانماندا هاتوچۆ نەکەین.کۆتاییمان نزیک بووەوە، چەند ڕۆژێکمان ماوە،چونکە کۆتاییمان هات. 19 ئەوانەی ڕاویان دەناین سووکتر بوونلە هەڵۆکانی ئاسمان،بەسەر چیاکاندا شوێنمان کەوتن،لە چۆڵەوانیدا بۆسەیان بۆمان نایەوە. 20 پاشای دەستنیشانکراوی یەزدان، ئەوەی هەناسەی ژیانمانە،لە بۆسەکانیان گیرا،ئەوەی گوتمان، لە سێبەری ئەودالەنێو گەلان دەژین. 21 ئەی کچی ئەدۆم، دڵخۆش و دڵشادبە،ئەی دانیشتووانی خاکی عوچ.بەڵام جامەکە بەسەر تۆشدا تێدەپەڕێت،سەرخۆش دەبیت و ڕووت دەبیتەوە. 22 ئەی سییۆنی کچ، سزای تاوانەکەت تەواو دەبێت،ڕاپێچکراوییەکەت درێژ ناکاتەوە.بەڵام ئەی ئەدۆمی کچ، سزای تاوانەکەی تۆ دەدات،گوناهەکەت ئاشکرا دەکات.
In Other Versions
Lamentations 4 in the ANTPNG2D
Lamentations 4 in the BNTABOOT
Lamentations 4 in the BOHNTLTAL
Lamentations 4 in the BOILNTAP
Lamentations 4 in the KBT1ETNIK
Lamentations 4 in the TBIAOTANT