Mark 8 (BOKSSV)

1 لەو ڕۆژانەدا کۆمەڵە خەڵکێکی زۆری دیکە کۆبوونەوە. لەبەر ئەوەی هیچیان نەبوو بیخۆن، عیسا قوتابییەکانی بانگکرد و پێی فەرموون: 2 «دڵم بەو خەڵکە دەسووتێت، ئەوە سێ ڕۆژە لەگەڵمدان و هیچیان نییە بیخۆن. 3 ئەگەر بە برسیێتی بیاننێرمەوە ماڵ، لە ڕێگا بڕ ناکەن، هەندێکیشیان لە دوورەوە هاتوون.» 4 قوتابییەکانی وەڵامیان دایەوە: «کێ دەتوانێت لەم چۆڵەوانییە نانی ئەمانە بدات؟» 5 لێی پرسین: «چەند نانتان پێیە؟»گوتیان: «حەوت.» 6 ئیتر فەرمانی دا خەڵکەکە لەسەر زەوی دانیشن. حەوت نانەکەی وەرگرت و سوپاسی خودای کرد و لەتی کردن و دایە قوتابییەکان تاکو دابەشی بکەن، ئەوانیش بەسەر خەڵکەکەدا دابەشیان کرد. 7 چەند ماسییەکی بچووکیشیان پێبوو، سوپاسی خودای کرد و فەرمووی با ئەمەش دابەش بکرێت. 8 ئیتر خواردیان و تێربوون، دوایی حەوت سەبەتەی پڕ پەلکەنانیان کۆکردەوە. 9 ژمارەی ئەوانەی ئامادەبوون نزیکەی چوار هەزار کەس دەبوون. دوای ئەوەی کە عیسا خەڵکەکەی بەڕێکرد، 10 یەکسەر لەگەڵ قوتابییەکانی سواری بەلەم بوو و هاتە ناوچەی دەلمانووسە. 11 فەریسییەکان هاتن و لەگەڵ عیسا دەستیان بە مشتومڕ کرد، هەروەها بۆ ئەوەی تاقی بکەنەوە، داوای نیشانەیەکی ئاسمانییان لێی کرد. 12 عیسا لە ناخەوە ئاهێکی هەڵکێشا و فەرمووی: «بۆچی ئەم نەوەیە داوای نیشانە دەکات؟ ڕاستیتان پێ دەڵێم: نیشانە نادرێتە ئەم نەوەیە.» 13 ئینجا بەجێی هێشتن. دووبارە سواری بەلەمەکە بوو و پەڕییەوە ئەوبەر. 14 قوتابییەکان لەبیریان چووبوو لەگەڵ خۆیان نان بهێنن، لە بەلەمەکەدا تەنها یەک نانیان پێبوو. 15 عیسا ڕایسپاردن: «وریابن، ئاگاداری هەویرترشی فەریسییەکان و هەویرترشی هێرۆدس بن.» 16 لەناو خۆیاندا بە یەکتریان گوت: «لەبەر ئەوەی نانمان پێ نییە.» 17 عیسا کە بەمەی دەزانی، پێی فەرموون: «بۆ باسی ئەوە دەکەن کە نانتان پێ نییە؟ ئایا هێشتا نابینن و تێناگەن؟ ئایا هەتا ئێستا دڵتان هەر ڕەقە؟ 18 خۆ چاوتان هەیە، نابینن، گوێتان هەیە، نابیستن؟ هەروەها بیرتان نایەتەوە؟ 19 کاتێک پێنج نانەکەم بۆ پێنج هەزارەکە لەتکرد، چەند سەبەتەی پڕ لە پەلکەنانتان هەڵگرتەوە؟»وەڵامیان دایەوە: «دوازدە.» 20 «ئەی کاتی حەوت نانەکە بۆ چوار هەزار کەسەکە، چەند سەبەتەی پڕ لە پەلکەنانتان هەڵگرتەوە؟»وەڵامیان دایەوە: «حەوت.» 21 ئینجا پێی فەرموون: «هێشتا تێناگەن؟» 22 کاتێک عیسا و قوتابییەکانی هاتنە بێت‌سەیدا، کەسێکی نابینایان هێنایە لای عیسا و لێی پاڕانەوە دەستی لێ بدات. 23 ئەویش دەستی نابیناکەی گرت، بردییە دەرەوەی دێیەکە و تفی لەسەر چاوی دا و دەستی لەسەر دانا و لێی پرسی: «هیچ دەبینیت؟» 24 پیاوەکە سەیری دەوروبەری کرد و گوتی: «خەڵک دەبینم وەک درەخت دەڕۆن.» 25 دیسان عیسا دەستی خستەوە سەر چاوی، چاوی تێبڕی و چاک بووەوە و هەموو شتێکی بە ڕوونی بینی. 26 ئینجا بۆ ماڵی خۆی ڕەوانەی کردەوە و فەرمووی: «جارێ مەڕۆ بۆ ناو دێ.» 27 عیسا و قوتابییەکانی بەرەو گوندەکانی قەیسەرییەی فیلیپۆس بەڕێکەوتن، لە ڕێگا لە قوتابییەکانی پرسی: «خەڵکی دەڵێن من کێم؟» 28 وەڵامیان دایەوە: «هەندێک دەڵێن یەحیای لەئاوهەڵکێش، هەندێکیش دەڵێن ئەلیاس، هەندێکی دیکەش دەڵێن یەکێک لە پێغەمبەران.» 29 لێی پرسین: «ئەی ئێوە دەڵێن من کێم؟»پەترۆس وەڵامی دایەوە: «تۆ مەسیحەکەیت.» 30 جا ئاگاداری کردنەوە لەلای کەس باسی نەکەن. 31 ئینجا دەستی کرد بە فێرکردنیان کە کوڕی مرۆڤ دەبێت زۆر ئازار بچێژێت، پیران و کاهینانی باڵا و مامۆستایانی تەورات ڕەتی بکەنەوە، بکوژرێت و دوای سێ ڕۆژ هەستێتەوە. 32 عیسا قسەکەی ئەوەندە بە ئاشکرا کرد کە پەترۆس هێنایە ئەم لاوە و دەستی کرد بە سەرزەنشتکردنی. 33 بەڵام عیسا ئاوڕی دایەوە و سەیری قوتابییەکانی کرد، سەرزەنشتی پەترۆسی کرد و فەرمووی: «لەبەرچاوم لاچۆ، ئەی شەیتان! تۆ بیر لە شتە خوداییەکان ناکەیتەوە، بەڵکو شتی مرۆڤانە.» 34 ئینجا خەڵکەکە و قوتابییەکانی بانگکرد و پێی فەرموون: «ئەگەر کەسێک دەیەوێت ببێتە قوتابی من، با نکۆڵی لە خۆی بکات و خاچەکەی هەڵبگرێت و دوام بکەوێت. 35 ئەوەی بیەوێت ژیانی خۆی ڕزگار بکات، دەیدۆڕێنێت، بەڵام ئەوەی لە پێناوی من و مزگێنییەکەم ژیانی خۆی بدۆڕێنێت، ڕزگاری دەکات. 36 چی بەکەڵکی مرۆڤ دێت ئەگەر هەموو جیهان بباتەوە و خۆی بدۆڕێنێت؟ 37 یان کەسێک لە بەرامبەر ژیانیدا چ بەهایەک دەدات؟ 38 ئەوەی لەلای ئەم نەوە داوێنپیس و گوناهبارە شەرمی بە من و بە وتەکانم بێت، کوڕی مرۆڤیش شەرمی پێی دەبێت، کاتێک بە شکۆمەندی باوکیەوە لەگەڵ فریشتە پیرۆزەکاندا دێتەوە.»

In Other Versions

Mark 8 in the ANGEFD

Mark 8 in the ANTPNG2D

Mark 8 in the AS21

Mark 8 in the BAGH

Mark 8 in the BBPNG

Mark 8 in the BBT1E

Mark 8 in the BDS

Mark 8 in the BEV

Mark 8 in the BHAD

Mark 8 in the BIB

Mark 8 in the BLPT

Mark 8 in the BNT

Mark 8 in the BNTABOOT

Mark 8 in the BNTLV

Mark 8 in the BOATCB

Mark 8 in the BOATCB2

Mark 8 in the BOBCV

Mark 8 in the BOCNT

Mark 8 in the BOECS

Mark 8 in the BOGWICC

Mark 8 in the BOHCB

Mark 8 in the BOHCV

Mark 8 in the BOHLNT

Mark 8 in the BOHNTLTAL

Mark 8 in the BOICB

Mark 8 in the BOILNTAP

Mark 8 in the BOITCV

Mark 8 in the BOKCV

Mark 8 in the BOKCV2

Mark 8 in the BOKHWOG

Mark 8 in the BOLCB

Mark 8 in the BOLCB2

Mark 8 in the BOMCV

Mark 8 in the BONAV

Mark 8 in the BONCB

Mark 8 in the BONLT

Mark 8 in the BONUT2

Mark 8 in the BOPLNT

Mark 8 in the BOSCB

Mark 8 in the BOSNC

Mark 8 in the BOTLNT

Mark 8 in the BOVCB

Mark 8 in the BOYCB

Mark 8 in the BPBB

Mark 8 in the BPH

Mark 8 in the BSB

Mark 8 in the CCB

Mark 8 in the CUV

Mark 8 in the CUVS

Mark 8 in the DBT

Mark 8 in the DGDNT

Mark 8 in the DHNT

Mark 8 in the DNT

Mark 8 in the ELBE

Mark 8 in the EMTV

Mark 8 in the ESV

Mark 8 in the FBV

Mark 8 in the FEB

Mark 8 in the GGMNT

Mark 8 in the GNT

Mark 8 in the HARY

Mark 8 in the HNT

Mark 8 in the IRVA

Mark 8 in the IRVB

Mark 8 in the IRVG

Mark 8 in the IRVH

Mark 8 in the IRVK

Mark 8 in the IRVM

Mark 8 in the IRVM2

Mark 8 in the IRVO

Mark 8 in the IRVP

Mark 8 in the IRVT

Mark 8 in the IRVT2

Mark 8 in the IRVU

Mark 8 in the ISVN

Mark 8 in the JSNT

Mark 8 in the KAPI

Mark 8 in the KBT1ETNIK

Mark 8 in the KBV

Mark 8 in the KJV

Mark 8 in the KNFD

Mark 8 in the LBA

Mark 8 in the LBLA

Mark 8 in the LNT

Mark 8 in the LSV

Mark 8 in the MAAL

Mark 8 in the MBV

Mark 8 in the MBV2

Mark 8 in the MHNT

Mark 8 in the MKNFD

Mark 8 in the MNG

Mark 8 in the MNT

Mark 8 in the MNT2

Mark 8 in the MRS1T

Mark 8 in the NAA

Mark 8 in the NASB

Mark 8 in the NBLA

Mark 8 in the NBS

Mark 8 in the NBVTP

Mark 8 in the NET2

Mark 8 in the NIV11

Mark 8 in the NNT

Mark 8 in the NNT2

Mark 8 in the NNT3

Mark 8 in the PDDPT

Mark 8 in the PFNT

Mark 8 in the RMNT

Mark 8 in the SBIAS

Mark 8 in the SBIBS

Mark 8 in the SBIBS2

Mark 8 in the SBICS

Mark 8 in the SBIDS

Mark 8 in the SBIGS

Mark 8 in the SBIHS

Mark 8 in the SBIIS

Mark 8 in the SBIIS2

Mark 8 in the SBIIS3

Mark 8 in the SBIKS

Mark 8 in the SBIKS2

Mark 8 in the SBIMS

Mark 8 in the SBIOS

Mark 8 in the SBIPS

Mark 8 in the SBISS

Mark 8 in the SBITS

Mark 8 in the SBITS2

Mark 8 in the SBITS3

Mark 8 in the SBITS4

Mark 8 in the SBIUS

Mark 8 in the SBIVS

Mark 8 in the SBT

Mark 8 in the SBT1E

Mark 8 in the SCHL

Mark 8 in the SNT

Mark 8 in the SUSU

Mark 8 in the SUSU2

Mark 8 in the SYNO

Mark 8 in the TBIAOTANT

Mark 8 in the TBT1E

Mark 8 in the TBT1E2

Mark 8 in the TFTIP

Mark 8 in the TFTU

Mark 8 in the TGNTATF3T

Mark 8 in the THAI

Mark 8 in the TNFD

Mark 8 in the TNT

Mark 8 in the TNTIK

Mark 8 in the TNTIL

Mark 8 in the TNTIN

Mark 8 in the TNTIP

Mark 8 in the TNTIZ

Mark 8 in the TOMA

Mark 8 in the TTENT

Mark 8 in the UBG

Mark 8 in the UGV

Mark 8 in the UGV2

Mark 8 in the UGV3

Mark 8 in the VBL

Mark 8 in the VDCC

Mark 8 in the YALU

Mark 8 in the YAPE

Mark 8 in the YBVTP

Mark 8 in the ZBP