Romans 7 (BOKSSV)

1 ئەی خوشک و برایان، بۆ ئێوە دەدووێم کە لە تەورات دەزانن، ئایا ئێوە نازانن شەریعەتی تەورات دەسەڵاتی بەسەر مرۆڤدا هەیە هەتا ئەو کاتەی زیندووە؟ 2 بۆ نموونە، ژن بەپێی شەریعەت بە مێردە زیندووەکەیەوە بەستراوەتەوە، بەڵام کە مێردەکە مرد، ئەوا لەو شەریعەتە ئازاد دەبێت کە بە مێردەکەیەوە بەستبوویەوە. 3 کەواتە تاکو مێردەکە زیندوو بێت، ژنەکە بە داوێنپیس ناودەبردرێت ئەگەر بووە هی پیاوێکی دیکە. بەڵام ئەگەر مێردەکە بمرێت، ئەوسا لە دەسەڵاتی شەریعەت ئازادە و داوێنپیس نییە ئەگەر بووە هی پیاوێکی دیکە. 4 ئیتر براکانم، ئێوەش بە لەشی مەسیح سەبارەت بە شەریعەت مردن، تاکو ببنە هی کەسێکی دیکە، ئەو کەسەی لەناو مردووان هەستێنرایەوە، تاکو بۆ خودا بەرهەم بدەین، 5 چونکە کاتێک لەژێر کاریگەری سروشتی دنیایی دەژیاین، ئارەزووەکانی گوناه بەهۆی شەریعەتەوە لە ئەندامەکانی لەشماندا کاری دەکرد، بۆیە ئەو کارانەی دەمانکرد دەبوونە هۆی مردن. 6 بەڵام ئێستا ئازاد بووین لە شەریعەتی تەورات، مردین سەبارەت بەوەی ئێمەی بەستبووەوە، تاکو بە ڕێگای نوێی ڕۆحی پیرۆز خزمەت بکەین، نەک بە ڕێگای کۆنی شەریعەتی نووسراو. 7 کەواتە چی بڵێین؟ ئایا تەورات خۆی سەرچاوەی گوناهە؟ حاشا! چونکە لە ڕێگەی شەریعەتی تەوراتەوە نەبووایە، گوناهم نەدەناسی. هەروەها واتای تەواوی چاوچنۆکیم نەدەزانی ئەگەر تەورات نەیگوتایە [چاو مەبڕە هیچ شتێک کە هی کەسێکی دیکە بێت.] 8 بەڵام گوناه ئەم ڕاسپاردەیەی قۆستەوە و هەموو چاوچنۆکییەکی لە مندا وروژاند، چونکە گوناه بەبێ شەریعەت مردووە. 9 منیش پێشتر بەبێ شەریعەت دەژیام، بەڵام کاتێک ڕاسپاردە هات، گوناه هاتە ژیان و منیش مردم. 10 بینیم هەمان ئەو ڕاسپاردەیەی مایەی ژیانە، بۆ من مردنە، 11 چونکە گوناه ڕاسپاردەکەی قۆستەوە و منی خەڵەتاند و بەو منی کوشت. 12 کەواتە تەورات پیرۆزە، ڕاسپاردەش پیرۆز و دادپەروەر و چاکە. 13 ئایا چاکە بۆ من بووەتە مایەی مردن؟ حاشا! بەڵکو گوناه بەهۆی چاکەوە مردنی لە مندا هێنایە کایەوە، بۆ ئەوەی دەربکەوێت کە گوناه بە ڕاستی گوناهە و تاکو لە ڕێگەی ڕاسپاردەکەوە ئاشکرابێت کە گوناه تەواو خراپە. 14 ئێمە دەزانین تەورات ڕۆحییە، بەڵام من دنیاییم و وەک کۆیلە فرۆشراوم بە گوناه. 15 ئیتر نازانم چی دەکەم، چونکە ئەوەی دەمەوێت نایکەم، بەڵکو ئەوە دەکەم کە ڕقم لێیەتی. 16 ئەگەر ئەوە بکەم کە نامەوێت، ئەوسا تەورات پەسەند دەکەم کە باشە. 17 ئیتر من نیم کە وا دەکەم، بەڵکو ئەو گوناهەی لە مندا نیشتەجێیە، 18 چونکە دەزانم هیچ چاکەیەک لە مندا نیشتەجێ نییە، واتە لە سروشتی دنیاییمدا. خواست لەلام ئامادەیە، بەڵام توانای چاکەکردنم نییە، 19 چونکە ئەو چاکەیەی دەمەوێت نایکەم، بەڵکو ئەو خراپەی کە نامەوێت ئەوە دەکەم. 20 ئەگەر ئەوەم کرد کە نامەوێت، ئیتر ئەوە من نیم کە دەیکەم، بەڵکو ئەو گوناهەی لە مندا نیشتەجێیە. 21 کەواتە ئەم یاسایە دەبینم: کاتێک دەمەوێت چاکە بکەم، خراپە لەلام ئامادەیە، 22 چونکە لە ناخمدا بە شەریعەتی خودا دڵشادم، 23 بەڵام یاسایەکی دیکە لە ئەندامانی جەستەمدا دەبینم، کە بەربەرەکانێی یاسای هزرم دەکات و دەمکاتە دیلی یاسای گوناه کە لە ئەندامەکانی جەستەمدایە. 24 ئای لە منی مرۆڤی بەدبەخت! کێ فریام دەکەوێت لەدەست ئەم جەستەیەم کە بۆ مردنە؟ 25 سوپاسی خودا دەکەم کە لە ڕێگەی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆمانەوە دەربازم دەکات!کەواتە بە بیری خۆم خزمەتی شەریعەتی خودا دەکەم، بەڵام بە سروشتی دنیاییم خزمەتی یاسای گوناه دەکەم.

In Other Versions

Romans 7 in the ANGEFD

Romans 7 in the ANTPNG2D

Romans 7 in the AS21

Romans 7 in the BAGH

Romans 7 in the BBPNG

Romans 7 in the BBT1E

Romans 7 in the BDS

Romans 7 in the BEV

Romans 7 in the BHAD

Romans 7 in the BIB

Romans 7 in the BLPT

Romans 7 in the BNT

Romans 7 in the BNTABOOT

Romans 7 in the BNTLV

Romans 7 in the BOATCB

Romans 7 in the BOATCB2

Romans 7 in the BOBCV

Romans 7 in the BOCNT

Romans 7 in the BOECS

Romans 7 in the BOGWICC

Romans 7 in the BOHCB

Romans 7 in the BOHCV

Romans 7 in the BOHLNT

Romans 7 in the BOHNTLTAL

Romans 7 in the BOICB

Romans 7 in the BOILNTAP

Romans 7 in the BOITCV

Romans 7 in the BOKCV

Romans 7 in the BOKCV2

Romans 7 in the BOKHWOG

Romans 7 in the BOLCB

Romans 7 in the BOLCB2

Romans 7 in the BOMCV

Romans 7 in the BONAV

Romans 7 in the BONCB

Romans 7 in the BONLT

Romans 7 in the BONUT2

Romans 7 in the BOPLNT

Romans 7 in the BOSCB

Romans 7 in the BOSNC

Romans 7 in the BOTLNT

Romans 7 in the BOVCB

Romans 7 in the BOYCB

Romans 7 in the BPBB

Romans 7 in the BPH

Romans 7 in the BSB

Romans 7 in the CCB

Romans 7 in the CUV

Romans 7 in the CUVS

Romans 7 in the DBT

Romans 7 in the DGDNT

Romans 7 in the DHNT

Romans 7 in the DNT

Romans 7 in the ELBE

Romans 7 in the EMTV

Romans 7 in the ESV

Romans 7 in the FBV

Romans 7 in the FEB

Romans 7 in the GGMNT

Romans 7 in the GNT

Romans 7 in the HARY

Romans 7 in the HNT

Romans 7 in the IRVA

Romans 7 in the IRVB

Romans 7 in the IRVG

Romans 7 in the IRVH

Romans 7 in the IRVK

Romans 7 in the IRVM

Romans 7 in the IRVM2

Romans 7 in the IRVO

Romans 7 in the IRVP

Romans 7 in the IRVT

Romans 7 in the IRVT2

Romans 7 in the IRVU

Romans 7 in the ISVN

Romans 7 in the JSNT

Romans 7 in the KAPI

Romans 7 in the KBT1ETNIK

Romans 7 in the KBV

Romans 7 in the KJV

Romans 7 in the KNFD

Romans 7 in the LBA

Romans 7 in the LBLA

Romans 7 in the LNT

Romans 7 in the LSV

Romans 7 in the MAAL

Romans 7 in the MBV

Romans 7 in the MBV2

Romans 7 in the MHNT

Romans 7 in the MKNFD

Romans 7 in the MNG

Romans 7 in the MNT

Romans 7 in the MNT2

Romans 7 in the MRS1T

Romans 7 in the NAA

Romans 7 in the NASB

Romans 7 in the NBLA

Romans 7 in the NBS

Romans 7 in the NBVTP

Romans 7 in the NET2

Romans 7 in the NIV11

Romans 7 in the NNT

Romans 7 in the NNT2

Romans 7 in the NNT3

Romans 7 in the PDDPT

Romans 7 in the PFNT

Romans 7 in the RMNT

Romans 7 in the SBIAS

Romans 7 in the SBIBS

Romans 7 in the SBIBS2

Romans 7 in the SBICS

Romans 7 in the SBIDS

Romans 7 in the SBIGS

Romans 7 in the SBIHS

Romans 7 in the SBIIS

Romans 7 in the SBIIS2

Romans 7 in the SBIIS3

Romans 7 in the SBIKS

Romans 7 in the SBIKS2

Romans 7 in the SBIMS

Romans 7 in the SBIOS

Romans 7 in the SBIPS

Romans 7 in the SBISS

Romans 7 in the SBITS

Romans 7 in the SBITS2

Romans 7 in the SBITS3

Romans 7 in the SBITS4

Romans 7 in the SBIUS

Romans 7 in the SBIVS

Romans 7 in the SBT

Romans 7 in the SBT1E

Romans 7 in the SCHL

Romans 7 in the SNT

Romans 7 in the SUSU

Romans 7 in the SUSU2

Romans 7 in the SYNO

Romans 7 in the TBIAOTANT

Romans 7 in the TBT1E

Romans 7 in the TBT1E2

Romans 7 in the TFTIP

Romans 7 in the TFTU

Romans 7 in the TGNTATF3T

Romans 7 in the THAI

Romans 7 in the TNFD

Romans 7 in the TNT

Romans 7 in the TNTIK

Romans 7 in the TNTIL

Romans 7 in the TNTIN

Romans 7 in the TNTIP

Romans 7 in the TNTIZ

Romans 7 in the TOMA

Romans 7 in the TTENT

Romans 7 in the UBG

Romans 7 in the UGV

Romans 7 in the UGV2

Romans 7 in the UGV3

Romans 7 in the VBL

Romans 7 in the VDCC

Romans 7 in the YALU

Romans 7 in the YAPE

Romans 7 in the YBVTP

Romans 7 in the ZBP