Acts 20 (BOKSSV)

1 دوای نەمانی ئاژاوەکە، پۆڵس قوتابییەکانی بانگکرد و ورەی بەرزکردنەوە، ماڵئاوایی لێکردن و بەرەو مەکدۆنیا بەڕێکەوت. 2 کاتێک بەو ناوچانەدا تێپەڕی، بە زۆر وشە ورەی باوەڕدارانی بەرز کردەوە. لە کۆتاییدا گەیشتە یۆنان 3 و سێ مانگی لەوێ بەسەربرد. کاتێک بەتەمابوو بە دەریادا بچێتە سوریا، جولەکە پیلانیان بۆی گێڕا، بۆیە بڕیاری دا بە مەکدۆنیادا بگەڕێتەوە. 4 ئەم کەسانەی لەگەڵ بوو: لە بیریە سوپاترۆسی کوڕی پیڕۆس، لە سالۆنیکییان ئەریستارخۆس و سەکوندۆس، گایۆس لە دەربە و تیمۆساوس، لە ئاسیاش تیخیکۆس و تروفیمۆس. 5 ئەمانە پێشمان کەوتن و لە ترۆئاس چاوەڕێیان دەکردین. 6 بەڵام ئێمە دوای جەژنی فەتیرە، سواری کەشتی بووین و فیلیپیمان بەجێهێشت، پاش گەشتی پێنج ڕۆژ گەیشتینە بەندەری ترۆئاس، لەوێ بەوانەی دیکە شاد بووینەوە و حەوت ڕۆژ لەوێ ماینەوە. 7 لە یەکەم ڕۆژی هەفتەدا بۆ نانلەتکردن کۆبووینەوە. پۆڵس گفتوگۆی لەگەڵ خەڵک دەکرد، چونکە بەتەمابوو ڕۆژی دواتر بڕوات، بۆیە هەتا نیوە شەو قسەی بۆ کردن. 8 ئەو ژوورەی سەرەوە کە لێی کۆببووینەوە چرای زۆری لێبوو. 9 گەنجێک ناوی یوتیخۆس بوو لەناو پەنجەرەدا دانیشتبوو، خەوەکوتکێیەکی قورس دەیبردەوە، پۆڵس وتارێکی درێژی دەدا، جا خەوی لێ کەوت و لە نهۆمی سێیەمەوە کەوتە خوارەوە، بە مردوویی هەڵگیرایەوە. 10 پۆڵس هاتە خوارەوە خۆی بەسەریدا دا و لە باوەشی گرت و گوتی: «مەشێوێن، ژیانی تێدایە!» 11 دوایی پۆڵس چووە سەرەوە، نانی لەتکرد و خواردی، هەتا بەرەبەیان قسەی کرد، پاشان لەوێ ڕۆیشت. 12 گەنجەکەشیان بە زیندووێتی برد و زۆر دڵنەوایی کران. 13 پۆڵس بە ڕێگای وشکانی چوو بۆ ئەسۆس، ئێمەش بە سواری کەشتی بەرەو ئەوێ بەڕێکەوتین، چونکە بڕیاری دابوو کە لەوێ چاومان پێی بکەوێت. 14 کاتێک لە ئەسۆس تووشمان بوو، هەڵمانگرت و هاتینە میتیلینی. 15 لەوێش بە دەریادا ڕۆیشتین و بۆ بەیانی گەیشتینە بەرامبەر خیۆس، بۆ ڕۆژی دواتر گەیشتینە سامۆس، ڕۆژی دوای ئەوەش هاتینە میلیتۆس. 16 جا پۆڵس بڕیاری دابوو کە ئەفەسۆس بەجێبهێڵێت نەوەک ماوەیەک لە ئاسیادا بمێنێتەوە، چونکە پەلەی دەکرد، بەڵکو بتوانێت لە ڕۆژی پەنجایەمین بگاتە ئۆرشەلیم. 17 پۆڵس لە میلیتۆسەوە ناردی بۆ ئەفەسۆس، بانگی پیرانی کڵێسای کرد. 18 کاتێک هاتنە لای، پێی گوتن: «ئێوە دەزانن لە یەکەم ڕۆژەوە کە پێم خستە ناو ئاسیا، بە درێژایی ئەو کاتەی کە لەگەڵتان بووم، چۆن ژیام. 19 لە کاتێکدا کە بە پیلانی جولەکە بەرهەڵستکارەکان تووشی تاقیکردنەوەی سەخت بووم، بەوپەڕی بێفیزی و فرمێسکەوە خزمەتی عیسای خاوەن شکۆم دەکرد. 20 هیچم لەو شتانە دوانەخستووە کە سوودبەخشن و بۆم ڕاگەیاندوون، بە ئاشکرا و ماڵەوماڵ فێرم کردوون. 21 شایەتی ئەوەم داوە لای جولەکە و یۆنانییەکان کە دەبێت تۆبە بکەن و بۆ لای خودا بگەڕێنەوە و باوەڕ بە عیسای خاوەن شکۆمان بهێنن. 22 «ئەوەتا ئێستا وا بە ڕۆحی پیرۆز بەستراوم، دەچمە ئۆرشەلیم و نازانم چیم بەسەردێت. 23 تەنها ڕۆحی پیرۆز لە هەموو شارێک شایەتیم بۆ دەدات کە گرتن و ناخۆشی چاوەڕێم دەکات. 24 بەڵام هیچ بەهایەکم بۆ ژیانی خۆم دانەناوە، تەنها ئامانجم ئەوەیە، ئەو پێشبرکێیە تەواو بکەم و ئەو ئەرکە بەجێبگەیەنم کە عیسای خاوەن شکۆ بە منی سپارد، ئەویش ئەرکی شایەتیدانە بۆ مزگێنیی نیعمەتی خودا. 25 «ئێستا دەزانم هیچکام لە ئێوە ئیتر ڕووم نابیننەوە کە بە ناوتاندا دەگەڕام و پاشایەتی خودام ڕادەگەیاند. 26 هەر بۆیە ئەمڕۆ شایەتیتان بۆ دەدەم، کە لە خوێنی هەمووان بێتاوانم، 27 چونکە لە ڕاگەیاندنی تەواوی خواستی خودا بۆتان دوانەکەوتم. 28 ئاگاتان لە خۆتان و لە هەموو مێگەلەکە بێت، کە ڕۆحی پیرۆز ئێوەی کردووە بە چاودێر بەسەریانەوە. شوانایەتی کڵێسای خودا بکەن، کە بە خوێنی خۆی کڕیویەتی. 29 دەزانم پاش ڕۆیشتنم گورگی ڕفێنەر دێنە ناوتان، بەزەییان بە مێگەلەکە نایەتەوە. 30 هەروەها لەنێو خۆتاندا خەڵکانێک پەیدا دەبن کە ڕاستیی دەشێوێنن، تاکو قوتابییەکان بەلای خۆیاندا ڕابکێشن. 31 بۆیە ئێشک بگرن، لە بیرتان بێت بۆ ماوەی سێ ساڵ شەو و ڕۆژ بە فرمێسکەوە نەوەستاوم لە ئاگادارکردنەوەی هەر یەکێکتان. 32 «ئێستاش بە خودا و وشەی نیعمەتەکەیتان دەسپێرم، کە توانای هەیە بنیادتان بنێت و لەگەڵ هەموو ئەوانەی پیرۆزکراون میراتتان پێ ببەخشێت. 33 چاوم لە زێڕ و زیو و جلی کەس نەبوو. 34 خۆتان دەزانن پێویستی خۆم و یاوەرانم، ئەم دەستانە دابینیان کردووە. 35 هەموو شتێکم پیشانتاندا کە پێویستە چۆن ڕەنج بدەن بۆ یارمەتیدانی لاوازان، وشەکانی عیسای خاوەن شکۆتان لەیاد بێت کە خۆی فەرمووی: ”بەخشین لە وەرگرتن بەختەوەریترە.“» 36 کاتێک پۆڵس قسەکانی تەواو کرد، لەگەڵ هەموویان چۆکی دادا و نوێژی کرد. 37 هەمووان زۆر گریان، باوەشیان کردبوو بە پۆڵسدا و ماچیان دەکرد، 38 بەو قسەی کردی خەمبار بوون کە گوتی جارێکی دیکە ڕووی نابیننەوە. ئینجا تاکو لای کەشتییەکە لەگەڵی ڕۆیشتن.

In Other Versions

Acts 20 in the ANGEFD

Acts 20 in the ANTPNG2D

Acts 20 in the AS21

Acts 20 in the BAGH

Acts 20 in the BBPNG

Acts 20 in the BBT1E

Acts 20 in the BDS

Acts 20 in the BEV

Acts 20 in the BHAD

Acts 20 in the BIB

Acts 20 in the BLPT

Acts 20 in the BNT

Acts 20 in the BNTABOOT

Acts 20 in the BNTLV

Acts 20 in the BOATCB

Acts 20 in the BOATCB2

Acts 20 in the BOBCV

Acts 20 in the BOCNT

Acts 20 in the BOECS

Acts 20 in the BOGWICC

Acts 20 in the BOHCB

Acts 20 in the BOHCV

Acts 20 in the BOHLNT

Acts 20 in the BOHNTLTAL

Acts 20 in the BOICB

Acts 20 in the BOILNTAP

Acts 20 in the BOITCV

Acts 20 in the BOKCV

Acts 20 in the BOKCV2

Acts 20 in the BOKHWOG

Acts 20 in the BOLCB

Acts 20 in the BOLCB2

Acts 20 in the BOMCV

Acts 20 in the BONAV

Acts 20 in the BONCB

Acts 20 in the BONLT

Acts 20 in the BONUT2

Acts 20 in the BOPLNT

Acts 20 in the BOSCB

Acts 20 in the BOSNC

Acts 20 in the BOTLNT

Acts 20 in the BOVCB

Acts 20 in the BOYCB

Acts 20 in the BPBB

Acts 20 in the BPH

Acts 20 in the BSB

Acts 20 in the CCB

Acts 20 in the CUV

Acts 20 in the CUVS

Acts 20 in the DBT

Acts 20 in the DGDNT

Acts 20 in the DHNT

Acts 20 in the DNT

Acts 20 in the ELBE

Acts 20 in the EMTV

Acts 20 in the ESV

Acts 20 in the FBV

Acts 20 in the FEB

Acts 20 in the GGMNT

Acts 20 in the GNT

Acts 20 in the HARY

Acts 20 in the HNT

Acts 20 in the IRVA

Acts 20 in the IRVB

Acts 20 in the IRVG

Acts 20 in the IRVH

Acts 20 in the IRVK

Acts 20 in the IRVM

Acts 20 in the IRVM2

Acts 20 in the IRVO

Acts 20 in the IRVP

Acts 20 in the IRVT

Acts 20 in the IRVT2

Acts 20 in the IRVU

Acts 20 in the ISVN

Acts 20 in the JSNT

Acts 20 in the KAPI

Acts 20 in the KBT1ETNIK

Acts 20 in the KBV

Acts 20 in the KJV

Acts 20 in the KNFD

Acts 20 in the LBA

Acts 20 in the LBLA

Acts 20 in the LNT

Acts 20 in the LSV

Acts 20 in the MAAL

Acts 20 in the MBV

Acts 20 in the MBV2

Acts 20 in the MHNT

Acts 20 in the MKNFD

Acts 20 in the MNG

Acts 20 in the MNT

Acts 20 in the MNT2

Acts 20 in the MRS1T

Acts 20 in the NAA

Acts 20 in the NASB

Acts 20 in the NBLA

Acts 20 in the NBS

Acts 20 in the NBVTP

Acts 20 in the NET2

Acts 20 in the NIV11

Acts 20 in the NNT

Acts 20 in the NNT2

Acts 20 in the NNT3

Acts 20 in the PDDPT

Acts 20 in the PFNT

Acts 20 in the RMNT

Acts 20 in the SBIAS

Acts 20 in the SBIBS

Acts 20 in the SBIBS2

Acts 20 in the SBICS

Acts 20 in the SBIDS

Acts 20 in the SBIGS

Acts 20 in the SBIHS

Acts 20 in the SBIIS

Acts 20 in the SBIIS2

Acts 20 in the SBIIS3

Acts 20 in the SBIKS

Acts 20 in the SBIKS2

Acts 20 in the SBIMS

Acts 20 in the SBIOS

Acts 20 in the SBIPS

Acts 20 in the SBISS

Acts 20 in the SBITS

Acts 20 in the SBITS2

Acts 20 in the SBITS3

Acts 20 in the SBITS4

Acts 20 in the SBIUS

Acts 20 in the SBIVS

Acts 20 in the SBT

Acts 20 in the SBT1E

Acts 20 in the SCHL

Acts 20 in the SNT

Acts 20 in the SUSU

Acts 20 in the SUSU2

Acts 20 in the SYNO

Acts 20 in the TBIAOTANT

Acts 20 in the TBT1E

Acts 20 in the TBT1E2

Acts 20 in the TFTIP

Acts 20 in the TFTU

Acts 20 in the TGNTATF3T

Acts 20 in the THAI

Acts 20 in the TNFD

Acts 20 in the TNT

Acts 20 in the TNTIK

Acts 20 in the TNTIL

Acts 20 in the TNTIN

Acts 20 in the TNTIP

Acts 20 in the TNTIZ

Acts 20 in the TOMA

Acts 20 in the TTENT

Acts 20 in the UBG

Acts 20 in the UGV

Acts 20 in the UGV2

Acts 20 in the UGV3

Acts 20 in the VBL

Acts 20 in the VDCC

Acts 20 in the YALU

Acts 20 in the YAPE

Acts 20 in the YBVTP

Acts 20 in the ZBP