Acts 25 (BOKSSV)
1 کاتێک فێستۆس گەیشتە هەرێمەکە، لەدوای سێ ڕۆژ لە قەیسەرییەوە چووە ئۆرشەلیم. 2 کاهینانی باڵا و ڕابەرانی جولەکە سکاڵایان لە پۆڵس کرد و لە فێستۆس پاڕانەوە، 3 تکایان لێکرد چاکەیەکیان لەگەڵ بکات بەوەی پۆڵس بنێرێتە ئۆرشەلیم، چونکە لەسەر ڕێگا بۆسەیان بۆ نابووەوە تاکو بیکوژن. 4 فێستۆس وەڵامی دایەوە: «پۆڵس لە قەیسەرییە دەستبەسەرە و خۆشم بە زوویی دەچم بۆ ئەوێ.» 5 ئینجا گوتی: «با گەورە پیاوانتان لەگەڵم بێن، ئەگەر پیاوەکە خراپەیەکی هەیە، با سکاڵای لێ بکەن.» 6 دوای ئەوەی کە فێستۆس هەشت بۆ دە ڕۆژێک لەگەڵیان مایەوە، چوو بۆ قەیسەرییە. بۆ بەیانی لەسەر کورسی دادوەری دانیشت و فەرمانی دا پۆڵس بهێنن. 7 کاتێک کە هێنایان، ئەو جولەکانەی لە ئۆرشەلیمەوە هاتبوون لێی کۆبوونەوە و تاوانی زۆر و ترسناکیان خستە پاڵی، بەڵام نەیانتوانی بیسەلمێنن. 8 ئەوسا پۆڵس بەرگری لە خۆی کرد: «هیچ شتێکم لە دژی تەوراتی جولەکە یان پەرستگا یان قەیسەر نەکردووە.» 9 بەڵام فێستۆس دەیویست چاکە لەگەڵ جولەکەدا بکات، لە پۆڵسی پرسی: «دەتەوێ بچیتە ئۆرشەلیم و لەوێ سەبارەت بەم شتانە دادگاییت بکەم؟» 10 پۆڵس گوتی: «لەبەردەم کورسی دادوەری قەیسەر وەستاوم، دەبێت لێرەش دادگایی بکرێم. خراپەم لەگەڵ جولەکە نەکردووە، وەک چۆن خۆت باش دەزانیت. 11 ئەگەر تاوانێکم کردبێت شایانی سزای مردن بێت، ئەوا لە مردن ڕامنەدەکرد. بەڵام ئەگەر ئەو شتانەی منی پێ تاوانبار دەکەن ڕاست نەبێت، ئەوا کەس ناتوانێت بمداتە دەستیان. داواکەم دەدەمە قەیسەر!» 12 دوای ئەوەی کە فێستۆس لەگەڵ ڕاوێژکارانی قسەی کرد، گوتی: «داواکەت دایە قەیسەر، دەچیتە لای قەیسەر!» 13 دوای چەند ڕۆژێک شا ئەگریپاس و بەرنیکی هاتنە قەیسەرییە تاکو سڵاو لە فێستۆس بکەن. 14 کاتێک چەند ڕۆژێکیان لەوێ بەسەربرد، فێستۆس بابەتی پۆڵسی خستە بەردەم پاشا و گوتی: «پیاوێک لێرەیە فیلیکس بە گیراوی بەجێی هێشت. 15 کاتێک چوومە ئۆرشەلیم، کاهینانی باڵا و پیرانی جولەکە داوایان خستە پێشم تاکو تاوانبار بکرێت. 16 «جا پێم گوتن نەریتی ڕۆمانییەکان نییە پێش ڕووبەڕووکردنەوەی سکاڵا لێکراو و سکاڵاکاران کەسێک بەدەستەوە بدەن، تاکو دەرفەتی بەرگری لە دژی سکاڵاکە هەبێت. 17 کاتێک لێرە کۆبوونەوە، خێرا بۆ بەیانییەکەی لەسەر کورسی دادوەری دانیشتم و فەرمانم دا کە پیاوەکە بهێنن. 18 کاتێک سکاڵاکاران بەرامبەری وەستان، تۆمەتێکی وایان نەدایە پاڵی کە من چاوەڕێم دەکرد، 19 بەڵکو مشتومڕیان لەسەر هەندێک بابەتی تایبەت بە ئایینەکەیان و پیاوێکی مردوو بوو بە ناوی عیسا، کە پۆڵس دەڵێت زیندووە. 20 کاتێک دڵنیا نەبووم چۆن لێکۆڵینەوە لەم شتانە بکەم، گوتم لەوانەیە حەز بکات بچێتە ئۆرشەلیم و لەوێ لەسەر ئەم شتانە دادگایی بکرێت. 21 بەڵام کاتێک پۆڵس داواکارییەکەی بەرزکردەوە کە بۆ بڕیاری ئیمپڕاتۆر بهێڵرێتەوە، فەرمانم دا بیهێڵنەوە هەتا بۆ قەیسەری دەنێرم.» 22 ئەگریپاس بە فێستۆسی گوت: «من حەز دەکەم خۆم گوێ لەم پیاوە بگرم.» گوتی: «بەیانی گوێت لێی دەبێت.» 23 بۆ بەیانی ئەگریپاس و بەرنیکی بە پێشوازییەکی گەورە و شکۆدارەوە هاتن و لەگەڵ فەرماندە و پیاوماقوڵانی شاردا هاتنە هۆڵی گوێگرتن. فێستۆس فەرمانی دا و پۆڵس هێنرا. 24 فێستۆس گوتی: «شا ئەگریپاس و هەموو ئامادەبووان کە لەگەڵماندان، ئەم پیاوەی دەیبینن، ئەو کەسەیە کە هەموو گەلی جولەکە لە ئۆرشەلیم و لێرە لێم پاڕانەوە و هاواریان دەکرد کە نابێت چیتر بژیێت. 25 بۆم دەرکەوت هیچی نەکردووە شایانی مردن بێت، بەڵام لەبەر ئەوەی کە خۆی داواکارییەکەی دایە ئیمپڕاتۆر، بڕیارم دا بینێرم بۆ لای. 26 لەبەر ئەوەی لەبارەی ئەمەوە شتێکم نییە کە بە دڵنیاییەوە بۆ قەیسەری خاوەن شکۆی بنووسم، بۆیە هێنامە بەردەمتان، بە تایبەتی بەردەمی تۆ، شا ئەگریپاس، تاکو کە لێکۆڵینەوە کرا، شتێکم هەبێت بینووسم، 27 چونکە بەلای منەوە شیاو نییە گیراوێک بنێرم بێ دیاریکردنی ئەو تاوانەی لە ئەستۆیەتی.»
In Other Versions
Acts 25 in the ANGEFD
Acts 25 in the ANTPNG2D
Acts 25 in the AS21
Acts 25 in the BAGH
Acts 25 in the BBPNG
Acts 25 in the BBT1E
Acts 25 in the BDS
Acts 25 in the BEV
Acts 25 in the BHAD
Acts 25 in the BIB
Acts 25 in the BLPT
Acts 25 in the BNT
Acts 25 in the BNTABOOT
Acts 25 in the BNTLV
Acts 25 in the BOATCB
Acts 25 in the BOATCB2
Acts 25 in the BOBCV
Acts 25 in the BOCNT
Acts 25 in the BOECS
Acts 25 in the BOGWICC
Acts 25 in the BOHCB
Acts 25 in the BOHCV
Acts 25 in the BOHLNT
Acts 25 in the BOHNTLTAL
Acts 25 in the BOICB
Acts 25 in the BOILNTAP
Acts 25 in the BOITCV
Acts 25 in the BOKCV
Acts 25 in the BOKCV2
Acts 25 in the BOKHWOG
Acts 25 in the BOLCB
Acts 25 in the BOLCB2
Acts 25 in the BOMCV
Acts 25 in the BONAV
Acts 25 in the BONCB
Acts 25 in the BONLT
Acts 25 in the BONUT2
Acts 25 in the BOPLNT
Acts 25 in the BOSCB
Acts 25 in the BOSNC
Acts 25 in the BOTLNT
Acts 25 in the BOVCB
Acts 25 in the BOYCB
Acts 25 in the BPBB
Acts 25 in the BPH
Acts 25 in the BSB
Acts 25 in the CCB
Acts 25 in the CUV
Acts 25 in the CUVS
Acts 25 in the DBT
Acts 25 in the DGDNT
Acts 25 in the DHNT
Acts 25 in the DNT
Acts 25 in the ELBE
Acts 25 in the EMTV
Acts 25 in the ESV
Acts 25 in the FBV
Acts 25 in the FEB
Acts 25 in the GGMNT
Acts 25 in the GNT
Acts 25 in the HARY
Acts 25 in the HNT
Acts 25 in the IRVA
Acts 25 in the IRVB
Acts 25 in the IRVG
Acts 25 in the IRVH
Acts 25 in the IRVK
Acts 25 in the IRVM
Acts 25 in the IRVM2
Acts 25 in the IRVO
Acts 25 in the IRVP
Acts 25 in the IRVT
Acts 25 in the IRVT2
Acts 25 in the IRVU
Acts 25 in the ISVN
Acts 25 in the JSNT
Acts 25 in the KAPI
Acts 25 in the KBT1ETNIK
Acts 25 in the KBV
Acts 25 in the KJV
Acts 25 in the KNFD
Acts 25 in the LBA
Acts 25 in the LBLA
Acts 25 in the LNT
Acts 25 in the LSV
Acts 25 in the MAAL
Acts 25 in the MBV
Acts 25 in the MBV2
Acts 25 in the MHNT
Acts 25 in the MKNFD
Acts 25 in the MNG
Acts 25 in the MNT
Acts 25 in the MNT2
Acts 25 in the MRS1T
Acts 25 in the NAA
Acts 25 in the NASB
Acts 25 in the NBLA
Acts 25 in the NBS
Acts 25 in the NBVTP
Acts 25 in the NET2
Acts 25 in the NIV11
Acts 25 in the NNT
Acts 25 in the NNT2
Acts 25 in the NNT3
Acts 25 in the PDDPT
Acts 25 in the PFNT
Acts 25 in the RMNT
Acts 25 in the SBIAS
Acts 25 in the SBIBS
Acts 25 in the SBIBS2
Acts 25 in the SBICS
Acts 25 in the SBIDS
Acts 25 in the SBIGS
Acts 25 in the SBIHS
Acts 25 in the SBIIS
Acts 25 in the SBIIS2
Acts 25 in the SBIIS3
Acts 25 in the SBIKS
Acts 25 in the SBIKS2
Acts 25 in the SBIMS
Acts 25 in the SBIOS
Acts 25 in the SBIPS
Acts 25 in the SBISS
Acts 25 in the SBITS
Acts 25 in the SBITS2
Acts 25 in the SBITS3
Acts 25 in the SBITS4
Acts 25 in the SBIUS
Acts 25 in the SBIVS
Acts 25 in the SBT
Acts 25 in the SBT1E
Acts 25 in the SCHL
Acts 25 in the SNT
Acts 25 in the SUSU
Acts 25 in the SUSU2
Acts 25 in the SYNO
Acts 25 in the TBIAOTANT
Acts 25 in the TBT1E
Acts 25 in the TBT1E2
Acts 25 in the TFTIP
Acts 25 in the TFTU
Acts 25 in the TGNTATF3T
Acts 25 in the THAI
Acts 25 in the TNFD
Acts 25 in the TNT
Acts 25 in the TNTIK
Acts 25 in the TNTIL
Acts 25 in the TNTIN
Acts 25 in the TNTIP
Acts 25 in the TNTIZ
Acts 25 in the TOMA
Acts 25 in the TTENT
Acts 25 in the UBG
Acts 25 in the UGV
Acts 25 in the UGV2
Acts 25 in the UGV3
Acts 25 in the VBL
Acts 25 in the VDCC
Acts 25 in the YALU
Acts 25 in the YAPE
Acts 25 in the YBVTP
Acts 25 in the ZBP