Deuteronomy 33 (BOKSSV)
1 ئەوەش ئەو بەرەکەتەیە کە موسای پیاوی خودا بۆ نەوەی ئیسرائیل داوای کرد، بەر لە مردنی، 2 گوتی:«یەزدان لە سیناوە هات ولە سێعیرەوە بەسەریاندا هەڵهات،لە کێوی پارانەوە درەوشایەوە وهەزاران هەزار فریشتەی پیرۆزی لەگەڵ بوو،لە بنارەکانی باشوورەوە. 3 هەروەها ئەی ئەوەی گەلانت خۆشدەوێت،هەموو پیرۆزەکانی لە دەستی تۆن،ئەوان لەلای پێت کڕنۆش دەبەن،ڕێنمایی لە تۆ وەردەگرن. 4 موسا فەرمانی فێرکردنی پێداین،میراتە بۆ کۆمەڵی یاقوب. 5 لەنێو یەشوروون بوو بە پاشا،بە کۆبوونەوەی ڕابەرەکانی گەل،هۆزەکانی ئیسرائیل پێکەوە. 6 «با نەوەی ڕەئوبێن بژیێت و نەمرێت،با پیاوەکانی کەم نەبن.» 7 سەبارەت بە نەوەی یەهودا ئەمەی گوت:«ئەی یەزدان، گوێ لە دەنگی یەهودا بگرە وبۆ لای گەلەکەی بیهێنە،دەستەکانی بەسە بۆی،ببە بە یارمەتیدەر لە دژی دوژمنانی!» 8 سەبارەت بە نەوەی لێڤی گوتی:«تومیم و ئوریمی تۆبۆ پیاوە خۆشەویستەکەتە،ئەوەی لە مەسا تاقیت کردەوە ولە مێرگی مەریبا خەباتت لەگەڵدا کرد. 9 ئەوەی سەبارەت بە دایک و باوکی گوتی،”ڕەچاوم نەکردوون،“دانی بە براکانیشیدا نەنا ومنداڵەکانیشی نەناسی،بەڵام چاودێری فەرمایشتەکانی تۆی کرد وپەیمانەکەی تۆی پاراست. 10 نەوەی یاقوب، فێری ڕاسپاردەکانت ونەوەی ئیسرائیلیش فێری تەوراتی تۆ دەکات،بۆنی بخوور دەخاتە بەردەمت وقوربانی سووتاندنی تەواو دەخاتە سەر قوربانگاکەت. 11 ئەی یەزدان، توانای شارەزایی بەرەکەتدار بکە وبە کرداری دەستی ڕازی بە،لە کەمەری بەرهەڵستکاران و ناحەزانی بدە،هەتا هەڵنەستنەوە.» 12 سەبارەت بە نەوەی بنیامین گوتی:«ئەو خۆشەویستی یەزدانە، بە ئاسوودەیی لەلای نیشتەجێ دەبێت،بە درێژایی ڕۆژ داڵدەی دەدات ویەزدان لەنێو هەردوو شانیدا نیشتەجێی دەکات.» 13 سەبارەت بە نەوەی یوسف گوتی:«با خاکەکەی لەلایەن یەزدانەوە بەرەکەتدار بێتبە شەونمی گرانبەهای ئاسمان،بە ئاوە قەتیسکراوەکانی خوارەوە، 14 بە بەهادارترین دیارییەکانی خۆر وبەهادارترین دیارییەکانی بەروبوومی مانگ، 15 بە بەهادارترین دیارییەکانی چیا دێرینەکان،بە بەسوودترین گردە هەتاهەتاییەکان، 16 بە بەهادارترین دیارییەکانی زەوی و پڕییەکەی،لەگەڵ ڕەزامەندی نیشتەجێی ناو دەوەنەکە،با بەسەر سەری یوسفەوە بن،بەسەر تەپڵی سەری لە براکانی جیا کرایەوە. 17 نۆبەرەی گایەکەی شکۆمەندییە بۆی،قۆچەکانی قۆچی گای کێوین،بەوان قۆچ لە گەلان دەدات،پێکەوە هەتا ئەوپەڕی زەوی،ئەوان هەزاران هەزاری ئەفرایم وهەزارانی مەنەشەن.» 18 سەبارەت بە نەوەی زەبولون گوتی:«ئەی زەبولون بە کۆچکردنت دڵخۆش بە وتۆش ئەی یەساخار بە چادرەکانت، 19 گەلان بۆ چیا بانگ دەکەن،لەوێ قوربانی ڕاستودروستی سەردەبڕن،هەتا لە پڕی دەریا بمژن ولەو گەنجینەیەی لەژێر لم شاردراوەتەوە.» 20 سەبارەت بە نەوەی گاد گوتی:«بەرەکەتدارە ئەوەی سنووری خاکی گادی فراوان کرد!وەک شێرە مێ نیشتەجێ بوو،قۆڵی پارچەپارچە کرد لەگەڵ تەپڵی سەر، 21 باشترین خاکی بۆ خۆی دانا،بەشی فەرماندەی بۆ خۆی هەڵگرت،کاتێک سەرکردەکانی گەل کۆبوونەوە،دادوەری یەزدانی جێبەجێ کرد وحوکمەکانیشی سەبارەت بە ئیسرائیل.» 22 سەبارەت بە نەوەی دان گوتی:«دان بەچکە شێرە،لە باشان قەڵەمباز بەرەو پێش دەدات.» 23 سەبارەت بە نەوەی نەفتالی گوتی:«ئەی نەفتالی، تێر بە لە ڕەزامەندی وپڕ بە لە بەرەکەتی یەزدان،دەست بەسەر ڕۆژئاوا و باشووری خاکەکەتدا بگرە.» 24 سەبارەت بە نەوەی ئاشێر گوتی:«با ئاشێر لەنێو کوڕان بەرەکەتدار بێت،با لەلای براکانی پەسەند بێت،با پێی بکاتە ناو زەیت، 25 دەروازەکانت لە ئاسن و بڕۆنزن،بەگوێرەی درێژی تەمەنت هێزت پێ دەبەخشێت.» 26 «خودای یەشوروون هاوتای نییە،سواری ئاسمان دەبێت بۆ یارمەتیدانت،هەروەها هەورەکان لە شکۆی خۆیدا. 27 خودای هەتاهەتایی پەناگاتە وباڵە هەمیشەییەکانیشی لە ژێرەوە.دوژمنی لەبەردەمت دەرکرد وفەرمووی: ”لەناو ببە!“ 28 جا ئیسرائیل بە تەنها و بە ئاسوودەیی نیشتەجێ دەبێت،جێنشینی یاقوب گیروگرفتی نابێت،لە خاکی دانەوێڵە و شەرابی نوێ دەبێت،ئاسمانەکەشی شەونم دەتکێنێت. 29 ئەی ئیسرائیل، خۆزگەت پێ دەخوازرێت،کێ وەک تۆیە،گەلێکی ڕزگار بوو لەلایەن یەزدانەوە؟قەڵغانی یارمەتی وشمشێری شکۆمەندیتە،جا دوژمنانت ملکەچیت بۆ دەنوێنن،تۆش نزرگەکانی سەر بەرزاییان پێشێل دەکەیت.»
In Other Versions
Deuteronomy 33 in the ANTPNG2D
Deuteronomy 33 in the BNTABOOT
Deuteronomy 33 in the BOHNTLTAL
Deuteronomy 33 in the BOILNTAP
Deuteronomy 33 in the KBT1ETNIK
Deuteronomy 33 in the TBIAOTANT