Isaiah 48 (BOKSSV)
1 «گوێ لەمە بگرن، ئەی بنەماڵەی یاقوب،ئێوە پێتان دەگوترێت ئیسرائیل،ئێوە لە پشتی یەهوداوە دەرچوون،ئێوە بە ناوی یەزدانەوە سوێند دەخۆن،ناوی خودای ئیسرائیل دەهێنن،بەڵام نەک بە دڵسۆزی و نەک بە ڕاستودروستی، 2 بە خۆتان دەڵێن، خەڵکی شاری پیرۆز وخۆتان دەدەنە پاڵ خودای ئیسرائیلکە ناوی یەزدانی سوپاسالارە: 3 سەرەتاکانم لە کۆنەوە ڕاگەیاندووە،لە دەمی منەوە هاتوونەتە دەرەوە و وام کرد ببیسترێن،لەپڕ کردم و ڕوویان دا. 4 دەمزانی ئێوە کەللەڕەقن وملتان دەماری ئاسنینە وناوچەوانتان بڕۆنزە. 5 لەبەر ئەوە لە کۆنەوە ئەمانەم پێ ڕاگەیاندن،وام کرد پێش ئەوەی ڕووبدەن ئێوە گوێتان لێی بێت،نەوەک بڵێن: ”بتەکەم کردی،خوداوەندە دەستکردەکەم فەرمانی دا.“ 6 ئێوە گوێتان لێ بوو، جا بڕواننە هەمووی.ئەی ئێوە دانی پێدا نانێن؟ «وا دەکەم لە ئێستاوە گوێتان لە شتە نوێیەکان بێت،ئەو نهێنییانەی کە نایانزانن. 7 ئێستا بەدیهێنران، لە کۆنەوە نەبوون،بەر لە ئەمڕۆ نەتانبیستبووننەوەک بڵێن،”ئەوەتا دەمانزانی.“ 8 هەروەها نە گوێتان لێ بوو نە زانیشتان،لە کۆنەوەش گوێت نەکردەوە.باش دەزانم چۆن بە تەواوی ناپاکی دەکەن،لەناو سکی دایکتانەوە پێتان گوترا: ”یاخی.“ 9 لە پێناوی ناوی خۆم تووڕەییەکەم دوا دەخەم،لە پێناوی ستایشم دانبەخۆمدا دەگرم،نەوەک بتانبڕمەوە. 10 ئەوەتا ئێوەم پاڵاوت، بەڵام نەک وەکو زیو،لەناو کوورەی ئازارچێژتن تاقیم کردنەوە. 11 لە پێناوی خۆم، لە پێناوی خۆم دەیکەم،چۆن ڕێگا دەدەم ناوی من گڵاو بکرێت؟شکۆمەندیم بە یەکێکی دیکە نادەم. 12 «ئەی یاقوب، گوێم لێ بگرن،ئەی ئیسرائیل، ئەوانەی کە بانگم کردن.ئەوە منم،من سەرەتا و من کۆتاییم. 13 دەستی من زەوی دامەزراند،دەستی ڕاستم ئاسمانی لێککردەوە.کاتێک من بانگیان دەکەم،پێکەوە دەوەستن. 14 «هەمووتان کۆبنەوە و گوێ بگرن!کام لە بتەکان ئەمەی ڕاگەیاندووە؟هاوپەیمانی خۆشەویستی یەزدان،هەرچی پێ خۆش بێت بە بابلی دەکات،بازووشی لە دژی کلدانییەکان دەبێت. 15 من، من قسەم کرد و بانگم کرد،هێنام و ڕێگاکەشی سەرکەوتوو دەبێت. 16 «وەرنە پێش بۆ لام، گوێ لەمە بگرن:«لە سەرەتاوە بە نهێنی قسەم نەکرد،کاتێک ڕوودەدات، من لەوێم.» ئێستاش یەزدانی باڵادەست منی ناردلەگەڵ ڕۆحی خۆی. 17 یەزدان، ئەوەی دەتانکڕێتەوە، پیرۆزەکەی ئیسرائیل،ئەمە دەفەرموێت:«من یەزدانی پەروەردگارتانم،فێرتان دەکەم بۆ ئەوەی سوود وەربگرن،بەو ڕێگایەدا دەتانبەم کە دەبێت بیگرنەبەر. 18 خۆزگە گوێتان لە فەرمانەکانم دەگرت،جا ئاشتیتان وەک ڕووبار دەبوو،ڕاستودروستیشتان وەک شەپۆلی دەریا. 19 نەوەکانتان وەک لم دەبوو،وەچەتان وەک دەنکی لم،ناویان لەبەردەمم نە دەبڕایەوە ونە لەناودەچوو.» 20 لە بابل بچنە دەرەوە،لە بابلییەکان هەڵبێن!بە هاواری خۆشییەوە ڕایبگەیەنن،جاڕی ئەمە بدەن.سەرتاسەری زەوی لێ ئاگادار بکەنەوە،بڵێن: «یەزدان یاقوبی بەندەی کڕییەوە.» 21 تینوو نەبوون کە بە چۆڵەوانیدا بردنی،لە تاشەبەردەوە ئاوی بۆ هەڵقوڵاندن،تاشەبەردی شەق کرد وئاو تەقییەوە. 22 یەزدان دەفەرموێت: «ئاشتی بۆ بەدکاران نییە.»