Isaiah 66 (BOKSSV)
1 یەزدان ئەمە دەفەرموێت:«ئاسمان تەختی منە وزەویش تەختەپێمە.کوا ئەو ماڵەی کە ئێوە بۆم بنیاد دەنێن ولەکوێیە شوێنی حەوانەوەم؟ 2 ئایا هەموو ئەمانەش دەستی من دروستی نەکردن؟جا هەموو ئەمانە نەهاتنە دی؟»ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. «من ڕوو لەمە دەکەم:لەوەی بێفیز و دڵشکێنراوە ولەبەر ڕێزی فەرمایشتەکەم دەلەرزێت. 3 بەڵام ئەوەی گا سەردەبڕێتبکوژی مرۆڤە،ئەوەی بەرخ دەکاتە قوربانی سەربڕاو،وەک ئەوەیە ملی سەگ بشکێنێت،ئەوەی پێشکەشکراوی دانەوێڵە پێشکەش دەکات،خوێنی بەراز پێشکەش دەکات وئەوەی بخوور دەسووتێنێت،بت بەرەکەتدار دەکات.هەروەها ئەوان ڕێگاکانی خۆیان هەڵبژارد ودڵیان بە قێزەونەکانیان خۆش بوو، 4 هەروەها منیش کارەساتەکانیان هەڵدەبژێرم وترسەکانیان بەسەریاندا دەهێنم،لەبەر ئەوەی بانگم کرد و کەس نەبوو وەڵام بداتەوە،قسەم کرد و گوێیان نەگرت،بەڵکو لەبەرچاوم خراپەکارییان کرد،ئەوەی پێی دڵخۆش نەبووم هەڵیانبژارد.» 5 ئەی ئەوانەی لە ڕێزی وشەی یەزدان دەلەرزن،گوێ لە فەرمایشتی ئەو بگرن:«براکانتان ئەوانەی ڕقیان لێتانە ولەبەر ناوی من دەریانکردن،بە تەوسەوە گوتیان: ”با یەزدان شکۆمەند بێت ودڵخۆشی ئێوە ببینین!“بەڵام ئەوان شەرمەزار دەبن. 6 دەنگی هاتوهەرایە لە شارەوە،دەنگە لە پەرستگاوە!ئەمە دەنگی یەزدانەسزای شایستەی دوژمنانی دەدات. 7 «پێش ئەوەی ژان بگرێت، منداڵی بوو،پێش ئەوەی ژانی بۆ بێت، کوڕێکی بوو. 8 کێ شتی وەک ئەمەی بیستووە؟کێ وەک ئەمەی بینیوە؟ئایا وڵاتێک لە یەک ڕۆژدا ژان دەیگرێتیان نەتەوەیەک بە یەک جار لە دایک دەبێت؟بەڵام ئەو ساتەی کە سییۆن ژان دەیگرێتچەندین منداڵی دەبێت.» 9 یەزدان دەفەرموێت: «ئایا من کە ژانی منداڵبوون دەهێنم،وا ناکەم منداڵ لەدایک ببێت؟یان ئەگەر من وا دەکەم منداڵ ببێت،سکی دایک دادەخەم؟» خودای تۆ دەفەرموێت. 10 «ئەی هەموو خۆشەویستانی ئۆرشەلیم،لەگەڵی دڵخۆش بن و تێیدا شاد بن،ئەی هەموو ئەوانەی شیوەنی بۆ دەگێڕن،بە تەواوی لەگەڵی دڵخۆش بن. 11 بۆ ئەوەی شیری مەمکی بمژن وتێر و ئارام بنهەتا لە پڕی شکۆمەندییەکەی بخۆنەوە وچێژ ببینن.» 12 سەبارەت بەمەش یەزدان بەم جۆرە دەفەرموێت:«ئەوەتا من ئاشتی بەسەردا دەشکێنمەوە وەک ڕووبار وشکۆمەندی نەتەوەکان وەک جۆگەیەکی ڕاماڵ،جا ئێوە شیر دەدرێن و لە ئامێز دەگیرێن ولەسەر ئەژنۆکان ڕادەژەنرێن. 13 وەک یەکێک کە دایکی دڵنەوایی بکات،منیش ئاوا دڵنەواییتان دەکەم،بە ئۆرشەلیم دڵنەوایی دەکرێن.» 14 جا دەبینن و دڵتان خۆش دەبێت وجەستەتان وەک گیا نەشونما دەکات.جا دەزانرێت کە یەزدان لەگەڵ خزمەتکارەکانی دەبێت،بەڵام لە دوژمنەکانی تووڕە دەبێت، 15 ئەوەتا یەزدان بە ئاگرەوە دێت،گالیسکەکانی وەک گەردەلوولن،تاکو تووڕەییەکەی بە گڕەوە بگەڕێنێتەوە،سەرزەنشتەکەی بە بڵێسەی ئاگرەوە. 16 لەبەر ئەوەی یەزدان بە ئاگر و شمشێرەکەیحوکم بەسەر هەموو مرۆڤدا دەدات،ئەوانەی بە دەستی یەزدان دەکوژرێن زۆر دەبن. 17 «پێکەوە دەفەوتێن، ئەوانەی خۆیان تەرخان و پاک دەکەن بۆ چوونە ناو باخچەکان، شوێنی ئەو کەسە دەکەون کە لە لەناوەڕاستی ئەوانە، کە جرج و گۆشتی بەراز و شتی قێزەون دەخۆن.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. 18 «من کردەوەکانیان و بیروڕایان دەزانم، لەبەر ئەوە خەریکە دێم و هەموو نەتەوەکان و زمانەکان کۆدەکەمەوە، جا دێن و شکۆمەندی من دەبینن.» 19 یەزدان دەفەرموێت: «نیشانەیەکیان لەنێو دادەنێم و دەربازبووانیان لێ دەنێرم بۆ نەتەوەکان، بۆ تەرشیش و بۆ لای لیبییەکان و لوودییەکان، ئەوانەی تیرئەندازن، بۆ توبال، یۆنان و دوورگە دوورەکان، ئەوانەی هەواڵی منیان نەبیستووە و شکۆمەندی منیان نەبینیوە، جا شکۆمەندی من لەنێو نەتەوەکاندا ڕادەگەیەنن. 20 هەموو براکانتان لە هەموو نەتەوەکانەوە وەک پێشکەشکراو بۆ یەزدان لەسەر ئەسپ و بە گالیسکە و بە عەرەبانە و بە هێستر و وشتر بۆ کێوی پیرۆزم بۆ ئۆرشەلیم دەهێننەوە، وەک ئەوەی نەوەی ئیسرائیل پێشکەشکراوی دانەوێڵەیان لەناو دەفرێکی پاک بەپێی ڕێوڕەسم بۆ پەرستگای یەزدان بهێنن. 21 هەروەها هەندێک لەوان هەڵدەبژێرم بە کاهین و بە لێڤی.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. 22 یەزدان دەفەرموێت: «بێگومان وەک ئەو ئاسمانە نوێیە و ئەو زەوییە نوێیە کە من دروستیان دەکەم لەبەردەممدا دەمێننەوە، ئاواش ناو و نەوەی ئێوە دەمێنێت. 23 لە سەرەمانگێکەوە بۆ سەرەمانگێک و لە شەممەیەکەوە بۆ شەممەیەک هەموو مرۆڤێک دێت بۆ ئەوەی لەبەردەمم کڕنۆش ببات،» یەزدان دەفەرموێت. 24 «دەچنە دەرەوە و لاشەی ئەو خەڵکانە دەبینن کە لە من یاخی بوون، چونکە کرمەکانیان نامرن و ئاگریان ناکوژێتەوە و بۆ هەمووان دەبن بە قێزەون.»