John 20 (BOKSSV)
1 لە یەکەم ڕۆژی هەفتەدا، هێشتا تاریک بوو، مریەمی مەجدەلی هاتە سەر گۆڕەکە و بینی بەردەکە لەسەر گۆڕەکە گلۆر کراوەتەوە. 2 ئەویش ڕایکرد و هاتە لای شیمۆن پەترۆس و ئەو قوتابییەی دیکە کە عیسا خۆشی دەویست، پێی گوتن: «گەورەیان لە گۆڕەکەدا بردووە و نازانین لەکوێ دایانناوە!» 3 ئینجا پەترۆس و قوتابییەکەی دیکە بەرەو گۆڕەکە بەڕێکەوتن. 4 هەردووکیان بەیەکەوە ڕایاندەکرد، بەڵام قوتابییەکەی دیکە پێش پەترۆس کەوت و زووتر گەیشتە سەر گۆڕەکە. 5 دانەوییەوە و بینی کەتانەکە دانراوە، بەڵام نەچووە ژوورەوە. 6 ئینجا شیمۆن پەترۆس کە دوایکەوتبوو هات و چووە ناو گۆڕەکە، بینی کەتانەکە دانراوە. 7 ئەو دەسماڵەی کە بەسەری عیساوە پێچرابوو، لەگەڵ کەتانەکە دانەنرابوو، بەڵکو بە جیا لە جێیەک پێچرابووەوە. 8 ئەوسا قوتابییەکەی دیکەش کە یەکەم جار هاتبووە سەر گۆڕەکە چووە ژوورەوە. بینی و باوەڕی هێنا. 9 ئەو کاتە هێشتا لە نووسراوە پیرۆزەکان تێنەگەیشتبوون کە دەبێ عیسا لەنێو مردووان هەستێتەوە. 10 دواتر قوتابییەکان گەڕانەوە شوێنی خۆیان. 11 بەڵام مریەم لەلای گۆڕەکە لە دەرەوە ڕاوەستابوو دەگریا. کاتێک دەگریا، دانەوییەوە و سەیری ناو گۆڕەکەی کرد، 12 بینی دوو فریشتە بە جلی سپییەوە لەو شوێنەی تەرمەکەی عیسای لێ دانرابوو دانیشتوون، یەکێک لەلای سەرییەوە ئەوی دیکە لەلای پێیەوە. 13 لێیان پرسی: «خانم، بۆچی دەگریت؟»وەڵامی دانەوە: «گەورەمیان بردووە، نازانم لەکوێ دایانناوە.» 14 کە ئەمەی گوت ئاوڕی دایەوە، بینی عیسا ڕاوەستاوە، بەڵام نەیزانی عیسایە. 15 عیسا پێی فەرموو: «خانم! بۆچی دەگریت؟ بەدوای کێدا دەگەڕێیت؟»وایزانی باخەوانەکەیە، پێی گوت: «گەورەم، ئەگەر تۆ بردووتە پێم بڵێ لەکوێ داتناوە تاکو بیبەمەوە.» 16 عیساش پێی فەرموو: «مریەم!»ئەویش ئاوڕی دایەوە و بە عیبری پێی گوت: «ڕابۆنی!» کە بە واتای مامۆستا دێت. 17 عیسا پێی فەرموو: «دەستم لێ مەدە، چونکە هێشتا بۆ لای باوک بەرز نەبوومەتەوە. بەڵام بڕۆ لای برایانم و پێیان بڵێ: ”من بەرز دەبمەوە بۆ لای باوکم و باوکتان، خودام و خوداتان.“» 18 مریەمی مەجدەلی هات و بە قوتابییەکانی ڕاگەیاند: «گەورەم بینی!» ئەوەشی پێ گوتن کە پێی فەرمووبوو. 19 ئێوارەی هەمان ڕۆژ، کە یەکەم ڕۆژی هەفتە بوو، لە ترسی ڕابەرانی جولەکە، دەرگاکانی ئەو شوێنە داخرابوون کە قوتابییەکانی لێبوو، عیسا هات و لەناوەڕاستدا ڕاوەستا و پێی فەرموون: «سڵاوتان لێ بێت!» 20 کە ئەمەی فەرموو، دەستی و کەلەکەی پیشاندان، جا قوتابییەکان کە مەسیحی خاوەن شکۆیان بینی دڵشاد بوون. 21 ئینجا دیسان عیسا پێی فەرموون: «سڵاوتان لێ بێت! هەروەک چۆن باوک منی ناردووە، منیش دەتاننێرم.» 22 کە ئەمەی گوت، فووی لێکردن، پێی فەرموون: «ڕۆحی پیرۆز وەربگرن. 23 ئەوەی ئێوە گوناهی ببەخشن، بەخشراوە. ئەوەی ئێوە گوناهی نەبەخشن، نەبەخشراوە.» 24 بەڵام تۆماس کە یەکێکە لە دوازدە قوتابییەکە و بە دیدمۆس ناسراوە، لەگەڵ قوتابییەکان نەبوو کاتێک عیسا هات. 25 قوتابییەکانی دیکە پێیان گوت: «گەورەمان بینی!»ئەویش پێی گوتن: «ئەگەر جێگای بزمارەکان بە دەستیەوە نەبینم، پەنجە نەخەمە شوێنی بزمارەکانەوە، دەست لە کەلەکەی نەدەم هەرگیز باوەڕ ناکەم.» 26 لەدوای هەشت ڕۆژ، قوتابییەکانی دیسان لە ژوورەوە بوون و تۆماسیش لەگەڵیان بوو، دەرگاکانیش داخرابوون، عیسا هات و لەناوەڕاستیان ڕاوەستا، فەرمووی: «سڵاوتان لێ بێت!» 27 ئینجا بە تۆماسی فەرموو: «پەنجەت بێنە ئێرە و دەستم ببینە، دەستت بێنە و لە کەلەکەمی بدە. بێباوەڕ مەبە بەڵکو باوەڕ بهێنە.» 28 تۆماس وەڵامی دایەوە: «ئەی خاوەن شکۆ و خودای من!» 29 عیسا پێی فەرموو: «لەبەر ئەوەی منت بینی، باوەڕت کرد؟ خۆزگە دەخوازرێت بەوانەی نەیانبینی و باوەڕیان هێنا.» 30 عیسا لەبەردەم قوتابییەکانیدا زۆر پەرجووی دیکەی کرد کە لەم پەڕتووکەدا نەنووسراوە. 31 بەڵام ئەمانە نووسراون تاکو ئێوە باوەڕ بهێنن کە عیسا مەسیحەکەیە، کوڕی خودایە، تاکو بە باوەڕهێنان بە ناوی ئەو ژیانتان هەبێت.
In Other Versions
John 20 in the ANGEFD
John 20 in the ANTPNG2D
John 20 in the AS21
John 20 in the BAGH
John 20 in the BBPNG
John 20 in the BBT1E
John 20 in the BDS
John 20 in the BEV
John 20 in the BHAD
John 20 in the BIB
John 20 in the BLPT
John 20 in the BNT
John 20 in the BNTABOOT
John 20 in the BNTLV
John 20 in the BOATCB
John 20 in the BOATCB2
John 20 in the BOBCV
John 20 in the BOCNT
John 20 in the BOECS
John 20 in the BOGWICC
John 20 in the BOHCB
John 20 in the BOHCV
John 20 in the BOHLNT
John 20 in the BOHNTLTAL
John 20 in the BOICB
John 20 in the BOILNTAP
John 20 in the BOITCV
John 20 in the BOKCV
John 20 in the BOKCV2
John 20 in the BOKHWOG
John 20 in the BOLCB
John 20 in the BOLCB2
John 20 in the BOMCV
John 20 in the BONAV
John 20 in the BONCB
John 20 in the BONLT
John 20 in the BONUT2
John 20 in the BOPLNT
John 20 in the BOSCB
John 20 in the BOSNC
John 20 in the BOTLNT
John 20 in the BOVCB
John 20 in the BOYCB
John 20 in the BPBB
John 20 in the BPH
John 20 in the BSB
John 20 in the CCB
John 20 in the CUV
John 20 in the CUVS
John 20 in the DBT
John 20 in the DGDNT
John 20 in the DHNT
John 20 in the DNT
John 20 in the ELBE
John 20 in the EMTV
John 20 in the ESV
John 20 in the FBV
John 20 in the FEB
John 20 in the GGMNT
John 20 in the GNT
John 20 in the HARY
John 20 in the HNT
John 20 in the IRVA
John 20 in the IRVB
John 20 in the IRVG
John 20 in the IRVH
John 20 in the IRVK
John 20 in the IRVM
John 20 in the IRVM2
John 20 in the IRVO
John 20 in the IRVP
John 20 in the IRVT
John 20 in the IRVT2
John 20 in the IRVU
John 20 in the ISVN
John 20 in the JSNT
John 20 in the KAPI
John 20 in the KBT1ETNIK
John 20 in the KBV
John 20 in the KJV
John 20 in the KNFD
John 20 in the LBA
John 20 in the LBLA
John 20 in the LNT
John 20 in the LSV
John 20 in the MAAL
John 20 in the MBV
John 20 in the MBV2
John 20 in the MHNT
John 20 in the MKNFD
John 20 in the MNG
John 20 in the MNT
John 20 in the MNT2
John 20 in the MRS1T
John 20 in the NAA
John 20 in the NASB
John 20 in the NBLA
John 20 in the NBS
John 20 in the NBVTP
John 20 in the NET2
John 20 in the NIV11
John 20 in the NNT
John 20 in the NNT2
John 20 in the NNT3
John 20 in the PDDPT
John 20 in the PFNT
John 20 in the RMNT
John 20 in the SBIAS
John 20 in the SBIBS
John 20 in the SBIBS2
John 20 in the SBICS
John 20 in the SBIDS
John 20 in the SBIGS
John 20 in the SBIHS
John 20 in the SBIIS
John 20 in the SBIIS2
John 20 in the SBIIS3
John 20 in the SBIKS
John 20 in the SBIKS2
John 20 in the SBIMS
John 20 in the SBIOS
John 20 in the SBIPS
John 20 in the SBISS
John 20 in the SBITS
John 20 in the SBITS2
John 20 in the SBITS3
John 20 in the SBITS4
John 20 in the SBIUS
John 20 in the SBIVS
John 20 in the SBT
John 20 in the SBT1E
John 20 in the SCHL
John 20 in the SNT
John 20 in the SUSU
John 20 in the SUSU2
John 20 in the SYNO
John 20 in the TBIAOTANT
John 20 in the TBT1E
John 20 in the TBT1E2
John 20 in the TFTIP
John 20 in the TFTU
John 20 in the TGNTATF3T
John 20 in the THAI
John 20 in the TNFD
John 20 in the TNT
John 20 in the TNTIK
John 20 in the TNTIL
John 20 in the TNTIN
John 20 in the TNTIP
John 20 in the TNTIZ
John 20 in the TOMA
John 20 in the TTENT
John 20 in the UBG
John 20 in the UGV
John 20 in the UGV2
John 20 in the UGV3
John 20 in the VBL
John 20 in the VDCC
John 20 in the YALU
John 20 in the YAPE
John 20 in the YBVTP
John 20 in the ZBP