Lamentations 1 (BOKSSV)
1 چۆن ئەم شارە بەجێهێڵراوە،ئەوەی پڕبوو لە خەڵک!چۆن وەک بێوەژنی لێهات،ئەوەی لەناو نەتەوەکان مەزن بوو!ئەوەی لەنێو هەرێمەکان شاژن بووئێستا بووەتە کەنیزە! 2 بە شەو بەکوڵ دەگریێت،فرمێسکی لەسەر گۆناکانییەتی.لەناو هەموو دۆستانیکەس نییە دڵنەوایی بکات.هەموو دڵدارانی ناپاکییان لەگەڵ کرد،بوون بە دوژمنی. 3 لەدوای زەلیلی و کۆیلایەتی سەخت،یەهودا ڕاپێچ کرا،لەنێو نەتەوەکان نیشتەجێ دەبێت،شوێنی ئارام نابینێتەوە.ئەوانەی ڕاوی دەنێنلە ناوەڕاستی تەنگانەدا پێی دەگەن. 4 ئەو ڕێگایانەی بەرەو سییۆنن شین دەگێڕن،لەبەر ئەوەی کەس بۆ جەژنەکان نایەت.هەموو دەروازەکانی چۆڵ دەکرێن،کاهینەکانی دەناڵێنن،پاکیزەکانی خەمبارن،ئەویش تاڵی دەچێژێت. 5 ناحەزەکانی بوونە بە گەورەی ئەو،دوژمنەکانی سەرکەوتوون،چونکە یەزدان خەمباری کرد،لەبەر زۆری گوناهەکانیمنداڵەکانی بەرەو خاکی غەریبی بردران،دوژمنەکانیان ڕاپێچیان کردن. 6 سییۆنی کچهەموو جوانییەکەی ڕۆیشت.میرەکانی وەک ئاسکیان لێهاتووەلەوەڕگایان دەست ناکەوێت،بە بێهێزی دەڕۆنلەبەردەم ئەوانەی ڕاویان دەنێن. 7 لە ڕۆژانی زەلیلی و سەرگەردانی،ئۆرشەلیم هەموو خۆشییەکانی خۆی بەبیر هاتەوە،کە لە دێرزەمانەوە بوون.کاتێک گەلەکەی کەوتنە دەستی دوژمن،کەس نەبوو بە هانایەوە بێت.دوژمنان تەماشایان کرد،بە ڕووخانەکەی پێکەنین. 8 ئۆرشەلیم بە تەواوی گوناهی کردلەبەر ئەوە گڵاو بوو.هەموو ئەوانەی ڕێزیان لێی دەگرت سووکایەتی پێ دەکەن،چونکە ڕووتی ئەویان بینی.ئەویش دەناڵێنێتبەرەو دواوە ڕوو وەردەگێڕێت. 9 گڵاوییەکەی بە دامێنییەوە بوو،بیری لە چارەنووسی خۆی نەکردەوە.کەوتنەکەی سامناک بوو،کەس نەبوو دڵنەوایی بکات.«ئەی یەزدان، تەماشای زەلیلیم بکە،چونکە دوژمن سەرکەوت.» 10 دوژمن دەستی درێژکردووەبۆ سەر هەموو گەنجینەکانی،نەتەوەکانی بینیهاتنە ناو پیرۆزگاکەیەوە،ئەوانەی تۆ فەرمانت دانەیێنە ناو کۆمەڵەکەی تۆوە. 11 سەراپای خەڵکەکەی دەناڵێنن وبەدوای ناندا دەگەڕێن،گەنجینەکانی خۆیان بە خواردن دەدەنبۆ ئەوەی گیانیان بەبەردا بێتەوە.«ئەی یەزدان، تەماشا بکە و ببینە،چونکە سووک بووم.» 12 «ئایا هیچ بۆ ئێوە نییە، ئەی هەموو ڕێبوارەکان؟تەماشای دەوروبەر بکەن و ببینن.هیچ ئازارێک هەیە وەک ئازارەکەی من،ئەوەی کە تووشی منی کرد،ئەوەی کە یەزدان بەسەری هێنام،لە ڕۆژی جۆشانی تووڕەییەکەی. 13 «لە سەرەوە ئاگری نارد،بۆ ناو ئێسکەکانم دایبەزاند،تۆڕی بۆ قاچەکانم دانایەوەمنی بەرەو پاش گەڕاندەوە.منی وێران کرد،داهێزراو بە درێژایی ڕۆژ. 14 «گوناهەکانم وەک نیر خرانە سەرم،بە دەستەکانی ئەو هۆنرانەوە.گوناهەکانم خرانە سەر ملم وخودا هێزی لێ بڕیم.پەروەردگار منی ڕادەستی کەسانێک کردکە ناتوانم بەرەنگاریان ببمەوە. 15 «پەروەردگار هەموو پاڵەوانەکانی ڕەتکردەوەکە لەناو مندا بوون.لەشکرێکی لە دژی من بانگکردبۆ تێکشکاندنی گەنجەکانم.پەروەردگار یەهودای کچە پاکیزەیلەناو گوشەر پڵیشاندەوە. 16 «لەسەر ئەمەیە من دەگریێم،چاوەکانم فرمێسک دەڕێژن،ئەوەی دڵنەواییم دەکات لێم دوورکەوتووەتەوە،کەس نییە گیان ببوژێنێتەوە.کوڕەکانم وێران بوون،لەبەر ئەوەی دوژمن زاڵ بوو.» 17 سییۆن دەستەکانی پان دەکاتەوە،بەڵام کەس نییە دڵنەوایی بکات.یەزدان فەرمانی دا لە دژی یاقوبکە دراوسێکانی دوژمنی ئەو بن.ئۆرشەلیم لەناویانداگڵاو بوو. 18 «یەزدان ڕاستودروستە،بەڵام من لە دژی فەرمانی ئەو یاخی بووم.ئەی هەموو گەلان، گوێ بگرن،تەماشای ئازارەکانم بکەن.پاکیزە و لاوەکانمڕاپێچ کران. 19 «هاوارم بردە لای هاوپەیمانەکانم،بەڵام هەڵیانخەڵەتاندم.کاهین و پیرەکانملە شاردا لەناوچوونلەو کاتەی بەدوای خۆراکدا دەگەڕانبۆ ئەوەی لە ژیانیان بەردەوام بن. 20 «ئەی یەزدان، ببینە، من لە تەنگانەدام!دڵم توندە،من لە ناخەوە پەستم،چونکە زۆر یاخی بووم.لە دەرەوە شمشێر دەستبەکارە،لە ماڵەوەش تەنها مردن هەیە. 21 «خەڵک ناڵەی منیان بیست،بەڵام کەس نییە دڵنەواییم بکات.هەموو دوژمنەکانم بەڵای منیان بیست،دڵخۆش بوون بەوەی تۆ بە منت کردووە.خۆزگە ئەو ڕۆژەت بەسەردەهێنان کە باست کرد،ئینجا وەک منیان لێدێت. 22 «با هەموو خراپەکانیان بێنە بەردەمت،وایان بەسەربهێنەوەک ئەوی بەسەر منت هێنالەسەر هەموو گوناهەکانم.زۆر دەناڵێنم ودڵم لاواز بووە.»
In Other Versions
Lamentations 1 in the ANTPNG2D
Lamentations 1 in the BNTABOOT
Lamentations 1 in the BOHNTLTAL
Lamentations 1 in the BOILNTAP
Lamentations 1 in the KBT1ETNIK
Lamentations 1 in the TBIAOTANT